له خاک و خۆڵی شاره‌زوره‌وه به‌ره‌و سابڵا‌غ و ئه‌رمه‌نی بڵاغی موکریان
عه‌لی قاسمی
عه‌لی قاسمی
میرنشینی ئه‌رده‌ڵان له سنه بۆ ماوه‌یه‌کی زه‌مانی زۆر له پشت شاعیرانی دیالیکت و زاراوه‌ی هه‌ورامی که تێکه‌ڵاوێک بوو له هه‌ورامی – سۆرانی راوه‌ستابوو، تا ئه‌و کات له کوردستانی رۆژهه‌ڵات، له هه‌رێمی شێعر دا هه‌ر ئه‌و دیالیکته زاڵ بوو که شاعیرانی وه‌ک بێسارانی، ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی، وه‌لی دێوانه، مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی و... به‌رچاوترینیان بوون:
نه‌واتم عه‌رعه‌ر سه‌هه‌ند په‌روه‌رده
باخه‌وانان داخ وه تۆی گڵ به‌رده
خودنومایی لای باڵا نه‌مامان
وێت لاده‌ر ئامان، په‌رێ تۆنامان(1)
به‌ڵام له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ئاڵوگۆڕێکی زۆر به سه‌ر شێعری کوردی‌دا هات، ئه‌ویش به پاڵه‌پشتی ده‌سه‌ڵاتی بابانه‌کان و سه‌ر هه‌ڵدانی شێعری نالی و په‌ل و پۆ هاویشتنی بۆ به‌شه‌کانی تری کوردستان به تایبه‌تی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، هه‌ر چه‌ند تا به‌ر له هاتنی ئه‌م شه‌پۆله شێعرییه، شێعری شه‌فاهی واته زاره‌کی یانی به‌یت پێشێنهیهکی دوور و درێژی هه‌بوو و له ناو سینگی ئه‌ده‌بیاتی کوردیی موکریان‌دا ره‌گ و ریشه‌ی داکوتابوو، دیاره به‌ر له دیالیکت و زاراوه‌ی کرمانجی ژوورووش ئێمه خاوه‌ن سامانێکی زۆریی شێعر بووین که به‌رچاوترینیان شاعیرانی وه‌ک ئه‌حمه‌دی خانی و مه‌لا جهزیرین.
پێویسته ئه‌مه‌ش بزانین که له ده‌وره‌ی نالی، سالم و کوردیش شاعرانی تر هه‌بوون که ئه‌و سێ که‌سه، سه‌رجه‌م له کاتی خۆیدا سێ کوچکه‌ی شێعری بابان پێک دێنن به‌ڵام نالی له هه‌موویان باڵا ده‌ستتر و خامه ره‌نگین تر بووه و جۆگرافیا شێعرییهکهش هه‌ر خۆی دایڕشتووه و وه‌ک شۆڕشێکی مه‌زنی شێعریش دێته ئه‌ژمار، وه‌ک خۆی ده‌ڵێ:
که‌س به ئه‌لفازم نه‌ڵێ خۆ کوردییه خۆ کردییه
هه‌ر که‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تالبی مه‌عنا ده‌کا
مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی کاتی خۆی ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا زۆر نامه‌ی بۆ دۆست و هاڤاڵانی بۆ به‌غدا و گیلان و زۆر شوێنی تر نووسیوه ته‌نیا یه‌ک نامه‌شی بۆ نالی شاعیری به ناوبانگ نه‌نووسیوه که له بن پاڵه‌وه و له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بابانه‌کاندا ژیاوه، ئه‌م کاره و بێده‌نگییه‌ی مه‌وله‌وی بێزاری ناو براو له شێعری عه‌رووزی زیاتر بۆ ئێمه ئاشکرا ده‌کا.
دوای نالی و سالم و کوردی چه‌ندین شاعیرانی تر وه‌ک (مه‌حوی، 1830- 1904) و شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی (1835- 1909) حاجی قادر کۆیی (1815- 1892) رێبازی ئه‌وانیان گرته به‌ر، جێگه‌ی سه‌رنجه که نالی فارسی زۆر باش زانیوه و موتالای ئه‌ده‌بیات و شێعری فارسی به تێر و ته‌سه‌لی کردووه، هه‌ر بۆیه که‌وتووه‌ته ژێر کار تێکردنییهوه، له خۆڕانییه که شێعره‌کانی نالی نیزیکن له سه‌بکی هیندی به تایبه‌تی له هێنانی ته‌مسیل/ نه‌زیله له شێعر دا، که یه‌کێکه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شیوازی شێعری سائیبه:
عشق خوانخوار از دل پر خون فزون گیرد خبر
بیش دارد پاس ساقی، ساغر لبریز را
که لابهیتی دووهه‌می شێعره‌که ته‌مسیلێکه بۆ لابهیتی هه‌وه‌ڵ و لابهیتی یه‌که‌م به‌وه شوبهێندراوه، نالی ده‌ڵێ:
هه‌ر چه‌نده که رووتم به خودا مایلی رووتم
بێ به‌رگییه عیلله‌ت که هه‌تیو مه‌یلی هه‌تاوه
وه یا له ته‌عبیر و بۆچوونی شاعیرانه دا، سائیب ده‌ڵێ:
شیوه اهل محبت نیست دل برافراشتن
در فلاخن سنگ ما قصد اقامت می کند
نالی ده‌ڵێ:
عاشق دڵی ناێی له دڵارامی جودا بێ
ئه‌ڵبه‌ت که دڵارامی له‌وێ بێ، دڵی نابێ (2)
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که پێکهاته‌ی شێعری فارسی- عه‌ره‌بی، به پێی لۆژیکی پێوه‌ندی نێوان ده‌قی له ئێران را به ده‌ستی نالی ده‌چێته کوردستانی باشوور و دواتر له سه‌ر ده‌ستی "میرزا عهبدوڵرهحیمی سابڵاغی (وه‌فایی 1844- 1914) و "میصباح الدیوان"ی ئه‌ده‌به‌وه (1859-1912)- به شێوه‌ی داڕشتنی شێعری نالی له رووی پێکهاته و ته‌نانه‌ت تکنیکه ئه‌ده‌بییه‌کانه‌وه- ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌ی موکریان واته پارچه‌یه‌ک له کوردستانی رۆژهه‌ڵاتی به‌شی ئێران، پێم خۆشه به چه‌ندین نموونه له ئه‌ده‌ب و وه‌فایی یه‌وه پشت ئه‌ستوورتر و به به‌ڵگه‌ی قایمتره‌وه سه‌لمێنه‌ری بۆچوونه‌کانمان بین. روون و ئاشکرایه که وه‌فایی یه‌که‌م شاعیری کورد نییه، که شێعری وتبێت به‌ڵکوو له پێش ئه‌ودا ده‌یان شاعیری به‌م زمانه شێعریان وتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئه‌پرسین وه‌فایی که‌ڵکی له هه‌ست و بیری شاعیرانی پێش خۆی وه‌رگرتووه یان نا؟ ئه‌گه‌ر وایه، به‌کام له‌و شاعیر یان شاعیرانه‌وه هۆگر بووه و که‌وتووه‌ته ژێر کاریگه‌رێتی کامه شاعیره‌وه؟ ئه‌وه‌ی بۆ من ده‌رکه‌وتبێ وه‌فایی زیاتر له هه‌موو که‌س هۆگری نالی بووه و گه‌لێ جار ماناکانی ئه‌وی هێناوه و خۆی به‌رگێکی تازه‌ی له بهرکردوون و ته‌نانه‌ت له نزیکه‌وه سه‌ردانی سلێمانی کردووه و ره‌نگه هه‌ر له‌وێش ده‌گه‌ڵ شێعره‌کانی نالی ئاشنا بووبێ.
1- نالی ده‌ڵی:
حه‌نایی کردووه په‌نجه‌ی به خوێناوی دڵی زارم
ئه‌مه ره‌نگه شه‌هاده‌ت بێ که کوشته‌ی ده‌ستی دڵدرم
وه‌فایی ده‌ڵێ:
په‌نجه‌ی له حه‌نا به‌ستووه ئایا گوڵم ئه‌مڕۆ؟
ده‌ستی له دڵی کوشته‌یی خۆی خستووه ئاخۆ؟
نالی ده‌ڵێ:
دڵی موشهببهک بوو له به‌ر ئێشانی موژه‌ت
حه‌یفه قوربان ئاخر ئه‌م نیشانه‌یی شانی هه‌یه
وه‌فایی ده‌ڵێ:
دڵی پڕ ئێشی من بۆیه وه‌ها خوونابی گریانه
هه‌موو سینه‌م وه‌کوو نیشانه جێگا نێشی موژگانه
2- که هێندێک سه‌رنجی پارچه‌ی " ئه‌ی ساکینی ریازی مه‌دینه‌ی مونه‌ووه‌ره" ل:415ی دیوانی نالی ده‌ده‌ین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ لای پارچه‌ی "ئه‌ی خۆش خه‌به‌ری نه‌سیمی سه‌حه‌ر په‌یکی عاشقان"، (ل 68ی ده‌ستخه‌ته‌که‌ی وه‌فایی) له گه‌ڵ جیاوازیی مه‌به‌ست له نێوانیان دا که نالی بۆ پێغه‌مبه‌ر (د) وتووه و باسی مه‌دینه‌ی کردووه و وه‌فایی بۆ شێخی نه‌هری(شێخ عهبیدوڵڵای نه‌هری) وتووه و باسی شێخی تێدایه و دواییش داوای توتنی لێکردووه، له هێندێ جێگا، جگه له کێش و قافیه‌ش زۆر لێک ده‌چن و وه‌فایی به توندی له ژێر کاریگه‌رێتی نالی دابووه، چه‌ند نموونه له هه‌ر دوو شێعره‌که‌ی نالی و وه‌فایی:
نالی ده‌ڵێ:
ته‌یبه که یه‌عنی عه‌کسی به‌قیعی ههمووعهبیر
ته‌یبه که یه‌عنی مایه‌یی ئه‌و مێشکی ئهزفهره
ته‌یبه که یه‌عنی رۆژ و شه‌وی ته‌یبی عاله‌مه
رۆژێ که وشکه، شهوتهڕه، کافوور و عه‌نبه‌ره
لێوم له رۆژی رۆشنی وشکی، وشک
چاوم، له شه‌بنه‌می شه‌وی وه‌ک عه‌نبه‌ری ته‌ڕه
ته‌یبه که یه‌عنی ته‌بیب و تاهیر به ڕۆحی ڕوح
فه‌رقی ئه‌ڵێن: گڵی له گوڵ، ئاوی له که‌وسه‌ره
وه‌فایی ده‌ڵێ:
نه‌هرێ که جێگهێیکه هه‌موو خاکی سورمه‌یه
نه‌هرێ که جه‌ننه‌تی گوڵ و گوڵئاوی که‌وسه‌ره
نه‌هرێ غوباری عه‌تره، بوخاری بوخووری رووت
خاکی ته‌ڕی که وشکه هه‌موو مێشکی ئهزفهره
نه‌هرێ وه‌هایه باله گوڵاو و گوڵ ئاته‌شی
عه‌نبه‌ر فرۆشه، خاکی له که‌وسه‌ره موخهممهره
نه‌هرێ که پاکی دار و ده‌وه‌ن پاکی عه‌نبه‌ره
نه‌هرێ که خاکی قیبلهمه گوڵزاری گوڵبهره
نه‌هرێ كه شاری دیدهمه جێ راوی دولبه‌ره
لێره دا نابێ ئه‌وه پشت گوێ بخه‌ین که وه‌فایی ته‌نها به لاسایی کردنه‌وه خه‌ریک نه‌بووه به‌ڵکوو گه‌لێ شاکاری جوانی هه‌یه و زۆر مانای ناسکی جوانی له قالبی پر جیناس و ورده‌کاری به‌دیعدا بۆ به جێهێشتووین.(3)
3- ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه و بۆ باس کردن ده‌شێ وێکچوون و زۆر لێک نزیک بوونی "مه‌ستوره"ی نالی و "شیرین ته‌شێ ده‌ڕێسێ"ی وه‌فایی له لایه‌ک و له لایه‌کی تریش "دوێ شه‌و شه‌وی شه‌نبه"ی "مصباح الدیوانی- ئه‌ده‌ب" ه، که دواتر باسی شێعره‌که‌ی ئه‌ده‌ب ده‌که‌ین.
"شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ' شێوه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی رووهه‌ڵماڵاوی وه‌فایی یه که تا راده‌یه‌کی زۆر وه‌کوو "مه‌ستوره"ی نالی ده‌چێ، وه‌رن با به یه‌که‌وه شێعره‌که‌ی وه‌فایی که به شێوه‌ی پێنج خشته‌کی نووسیویه‌تی بخوێنینه‌وه:
شه‌وێ له بیره خه‌و دا جه‌ماڵی ویم به دڵ دی
دوو چاوی مه‌ست و کاڵم وه‌کوو غه‌زالی سڵ دی
لێره‌دا وه‌فایی به روونی له خه‌و بینین ئه‌دوێ، وه‌ک نالی که مه‌ستووره له خه‌و دا ده‌بینێ:
مه‌ستووره که حه‌سناو و ئه‌دیبه به حیسابێ
هاته خه‌وم ئه‌مشه‌و به چ نازێک و عیتابێ
هاتووم وتی عۆقدهم هه‌یه قه‌ت مومکینه وابێ
هی تۆم ئه‌گه‌ره‌م مه‌سئه‌له حه‌لکه‌ی به جه‌وابێ
وه‌فایی ده‌ڵێ:
ده‌بینی: قوتووی لوئالییانه له زیوی داڕژاوه
له باله به له حیکمه‌ت له شه‌هدی هه‌ڵکراوه
له به‌ر نه‌زاکه‌تی رۆژ روواقی دادڕاوه
به ته‌رزی درزی له خۆوه درزی داوه
یان هه‌ر وه‌فایی ده‌ڵێ:
شکۆفه وا هه‌ڵستێ له زێڕ و زیو حوبابێ
له که‌وسه‌ری به‌هه‌شتێ ده‌روونی پڕ کرابێ
خڕ و له‌تیف و نازگ بلووری خود نومابێ
به جۆری نووکی ده‌رزی له نێوی درزی دابێ
یان له مانه روونتر ده‌ڵێ:
شێمای جهرا حه‌تی دڵ ته‌شی نه‌بوو، کهڕستی؟
شهشپهڕهکهی کاکی خۆی پڕ ئاو..................
هه‌تیوی که‌لله شه‌ق بوو به داوی حیله به‌ستی
له تاوی هات و چۆدا به لێوی خونچه گه‌ستی
ئه‌وه‌ی من بۆی چووبم مه‌به‌ست له "شه‌شپه‌ڕ" ، "پڕ ئاو پڕ له مست" (هینه‌که‌ی) شاعیره جارێکی تریش ئه‌یکات به (هه‌تیوی که‌لله شه‌ق) و مه‌به‌ست له (خونچه گوڵ)یش، ره‌نگه شته‌که‌ی "شیرین" بێ و (به‌ستن) و (گه‌ستن) و (هات و چۆش) ئاشکران. (4)
جگه له شێعری مه‌ستووره، هه‌م وه‌فایی و هه‌م ئه‌ده‌ب له بواری پێکهاته و زمانه‌وه به تۆخی له ژێر کاریگه‌رێتی شێعری نالی ـ دان و ده‌توانین به یه‌که‌م به‌ره و وچه‌ی شێعری نالی له موکریانیان ناو به‌رین، دواتر شاعیرانی وه‌ک سهیفوالقوزات، شێخ ئه‌حمه‌دی سریلاوا، دوکتۆر شه‌وقی، خاڵه‌مین، سه‌ید کامیل ئیمامی، عه‌بباس حه‌قیقی، نوری، هێمن و هه‌ژار و هه‌ر له سه‌ر ئه‌م ره‌چه‌ڵه‌که ـ به‌ڵام به شێوه‌ی ئیمڕۆیی تر ـ سه‌عید نه‌ججاڕی (ئاسۆ)، ئه‌مین گردیگلانی و ... و به شێوه‌ی نوێخوازانه‌ش ده‌توانین ئاماژه به سواره ئیلخانی زاده، عه‌لی حه‌سه‌نیانی (هاوار)، فاتح شێخ لئیسلامی، بڕێک ویوهتر بێین جه‌لال مه‌له‌کشاه، مارف ئاغایی، محه‌ممه‌دی ئه‌حمه‌دی، یوونس ره‌زایی، و ره‌سووڵ سۆفی سوڵتانی و...هتد. به‌ڵام ئه‌م راستی یه ده‌بێ ئاشکرا بکه‌ین که له ناو کۆی ئه‌م شاعیرانه‌ی ناومان هێنان شێوازی نووسین و ئافراندنی شێعر جیاوازیی هه‌یه، بۆ وێنه له ناویاندا شاعیری دڵداری، نیشتمانی، زمانی ـ مان هه‌یه که هه‌ر کامه و رێبازی خۆی هه‌یه.
به‌ڵام ئێستا با بێینه سه‌ر دووهه‌م که‌س له قوتابخانه‌ی نالی له موکریان، ئه‌ویش "مصباح الدیوانی ئه‌ده‌ب"ه. ئه‌ده‌ب له شێعری کچ دا حاڵه‌تی "تأثیر" وه‌رگرتن دێته ده‌ر و چاکتر وایه بڵێین لاسای نالی کردۆته‌وه:
بۆ ئه‌و که‌سه‌ی عیشقی بێ فه‌رقی نییه کوڕ یا کچ
هه‌ر چه‌نده که مه‌علوومه، فه‌رقی چییه کوڕ تا کچ
بۆ ئه‌و دڵی شه‌یدا بێ، فه‌رقی نییه هه‌ر لا بێ
به‌ڵکه به هه‌موو لا بێ، ئه‌و لا کوڕ و ئه‌م لا کچ
بۆ عیشقی مه‌جازی تۆ، بۆ مه‌حره‌می رازی تۆ
شه‌وگاری درازی تۆ، ئه‌علا کوڕ و ئه‌حلا کچ
کوڕ کچی سیمین ته‌ن، هه‌ر دوو گوڵی یه گوڵشه‌ن
هه‌ر دوو سه‌نه‌می ئێمه‌ن، لاته کوڕ و عوززا کچ
ئه‌ده‌ب له کۆتایی شێعره‌که‌یدا ته‌نانه‌ت ئاوا باسی شێعری"کچ" ی نالی ده‌کا:
کوڕ بۆ ده‌می فه‌روه‌ردین، کچ بۆ چله‌یی هاوین
کچ به‌همه‌ن و کوڕ ته‌شرین، گه‌رما کوڕ و سه‌رما کچ
بۆ عه‌یشی "ئه‌ده‌ب" هه‌ر ده‌م، وه‌ک ماچێ مه‌یی دهرغهم
خه‌نده‌یی کچه جامی جه‌م، باده کوڕ و مینا کچ
"نالی" که ئه‌وه‌ی دیبا، ئهڵببهته ده‌بوو وتبای:
"عیشقێ که مه‌جازی بێ، تالیب نییه ئیللا کچ" (5)
نالی که بنیاتنه‌ری قوتابخانه شێعرییه‌که‌ی خۆیه‌تی زۆر به‌ر له میسباح ئاوا باسی کچ و کوڕ ده‌کا هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا میسباح له ژێر کاریگه‌رییه‌تی دایه:
عیشقت که مه‌جازی بێ، خواهیش مه‌که ئیللا کچ
شیرین کچ و، له‌یلا کچ و، سه‌لما کچ و، عه‌زرا کچ
فه‌رقی کوڕ و کچ رۆشن، وه‌ک فه‌رقی مه و میهره
ئه‌م فه‌رقی شه‌و و رۆژه وه‌ک فه‌رقه له کوڕ تا کچ
مهه مهه له مه‌هی ساده: یه‌عنی له قهمهر لاده
هه‌م شهمس و سوڕه یا کچ، هه‌م زوهره‌یی زه‌هرا کچ
بێ بێنه گوڵی ژاله هه‌م بێ به‌ره، هه‌م تاڵه
قه‌د سه‌ر و سنه‌وبه‌ر کچ، چاو نێرگسی شه‌هلا کچ (6)
ئه‌ده‌ب له‌و غه‌زه‌له دوور و درێژه‌دا چووه‌ته جه‌نگی نالی ـ یه‌وه وه‌ک خۆی ئاماژه‌ی پێده‌کا. دیاره هه‌م ئه‌ده‌ب و هه‌م نالی و هه‌م زۆر شاعیری دیکه له نێوان شه‌و و رۆژ، عه‌شق و عه‌قڵ، کچ و کوڕ، غه‌م و شادی و.... شێعری هه‌ڵبژارده‌یان هه‌یه و هه‌ر کام یه‌ک له‌و دوانه‌یان خۆش ده‌وێ. به‌ڵام باسی کچ و کوڕ له لای نالی و ئه‌ده‌ب دا جێگه‌ی سه‌رنجه. زۆر ته‌عبیر و واتا هه‌ڵده‌گرێ ئایا بۆ عیشقه؟ بۆ که‌یفه؟ بۆ منداڵ و جگه‌ر گۆشهیهتی؟ بۆ چی وه‌باڵ به ئه‌ستۆی خۆیان ئه‌وا ساده ته‌نیا مه‌عنا گرانه‌کان ده‌خه‌ینه به‌ر چاوی خوێنه‌ران:
1) له نه‌زه‌ر عاشقه‌وه کچ و کور فه‌رقی نییه بۆ خۆشه‌ویستی، هه‌ر چه‌ند دیاره کچ و کوڕ فه‌رق و جیاوازیان زۆره.
2) بۆ دڵانی شه‌یدا هیچ کامیان فه‌رقی نییه هه‌ر دووکیان چاکن وا چاکه له‌م لات کچ بێ و له‌و لاتهشهوه کوڕ.
3) بۆ عیشقی مه‌جازی له شه‌وگاری درێژ دا کوڕ زۆر علیه و کچ زۆر شیرینه.
4) لات و عهززا: دوو بتی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب، جا نازانم ئه‌ویش نێر و مێ بوون یان نا، به‌ڵام له لای "ئه‌ده‌ب"ه و لات نێر و عوززاش کچ بووبن.
5) لهب نووشین : لێو هه‌نگوین، هه ردووبه مه‌سه‌ل شيرين، يانی جوانن و شیرینن وه‌ک قه‌ند و هه‌ڵوا و... هتد(7)
پێویسته سووکه لهنگهرێکیش له سه‌ر بۆچوونی هێمنی موکریانی بگرین که له په‌راوێزی دیوانی نالی ـ دا نووسیویه‌تی:
من له‌و ئاسته دا به سووکی تێناپه‌ڕم (مه‌به‌ستی شێعری کچی نالی یه) پێم وایه ئه‌م شێعره بێ وێنه‌یه‌ی نالی له گه‌ڵ وه‌سفی جوانی کچ، ره‌خنه‌ی له هاوجنس بازی گرتووه، جگه له‌وه‌یکه هاوجنس بازی له‌و سه‌رده‌می دا باوبووه، به تایبه‌تی له نێو تورک و عه‌ره‌ب دا، وه‌ک مه‌لایه‌کی شه‌رع زان به گوناهێکی گه‌وره‌ی زانیوه،ده‌گه‌ڵ بیر و رای ره‌وانشناسی ئێمڕۆش رێک ده‌که‌وێ، که هاوجنس بازی به نه‌خۆشی جینسی ده‌زانن، یانی نالی نه‌ک هه‌ر شه‌رع زان بووه به‌ڵکوو رهوانشناسیش بووه. (8)
جگه له قالبی غه‌زه‌ل و وه‌رگرتنی کێش و سه‌روا و... له لایه‌ن وه‌فایی و ئه‌ده‌به‌وه پێم خۆشه باسی "پێنج خشته‌کی دوێ شه‌و شه‌وی شه‌نبه"ی ئه‌ده‌ب بکه‌ین:
قه‌سیده‌ی پێنجینه‌ی (دوێ شه‌و شه‌وی شه‌نبه) یه‌کێکه له به‌رزترین شێعره کلاسیکییه کراوه‌کانی کوردی یه، وه‌کوو ئاشکرایه له شێعره نایابه‌کانی دیوانی شاعیری به ناوبانگی موکریان ئه‌ده‌به./28 پێنجێنی ئه‌م شێعره له گۆڤاری (روناکی) دا له ساڵی 1935 ـ 1936 بڵاو کراوه‌ته‌وه، له چاپه‌کانی دوایی دا ژوماره‌یان گه‌یشتووته 41 پێنجێن ـ که له دیوانی ئه‌ده‌ب، له شه‌رح و لێکدانه‌وه‌ی محه‌ممه‌د سه‌عید نه‌ججاڕی "ئاسۆ"ش دا هه‌ر 41 پێنجێن چاپ کراوه ـ..
شاره‌زایانی شێعری نالی له یه‌که‌م سه‌رنجدان دا ده‌توانن ده‌رکی ئه‌م راستی یه بکه‌ن که میسباح تا چ راده‌یه‌ک له ناو دونیای ئه‌و قه‌سیده‌یه دا ده‌خولێته‌وه که نالی بۆ مه‌ستووره‌ی وتووه. نالی له شێعره‌که‌یدا ته‌نیا وه‌سفی ئه‌ندامێکی شاراوه‌ی ئه‌و شاعیره ده‌کا و له کون و قوژبنی ته‌بیعه‌ت ده‌گه‌ڕێ و رووداوی ماددی ده‌دۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئه‌ندامه‌که‌ی مه‌ستووره به‌رامبه‌ر و به‌راوردی بکا. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا پله‌ی داهێنانی نالی چووه‌ته ناو پێنجێنهکهی میسباح، دیاره ئه‌مه‌ش ئاشکرایه که جیاوازی له مه‌به‌ستی هه‌ر دوو شاعیر دا هه‌یه، یه‌که‌میان وه‌کوو وترا وه‌سفی تاقه ئه‌ندامێک ده‌کا (نالی)، هه‌رچی شاعیری دووهه‌مه خه‌ریکی وه‌سفی هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی دڵبه‌ره (میسباح)، له ته‌وقی سه‌ریه‌وه تا به‌ر پێی. هه‌ر دوو شاعیر به ئوسلووبێکی ناڕاسته‌وخۆ چوونه‌ته ناو باسه‌که‌وه، چوونکه به چاوێکی به‌رز ته‌ماشای شێعری کراوه ناکه‌ن، به‌ڵام گه‌یشتوون به‌وپه‌ڕی داهێنان، له وێنه گرتنی خیاڵه ناسکه‌که‌یان و درووست کردنی وێنه‌ی هونه‌ریی ره‌سه‌ن، شاعیری یه‌که‌م واته نالی، وه‌سفی خه‌ونێک ده‌کات که دیاره له گه‌ڵ مه‌ستووره ده‌ستیان تێکه‌ڵ یه‌کتری ده‌که‌ن، له دوایی شێعره‌که‌یدا، له دانان و نووسینی قه‌سیده‌که‌ی په‌شیمان ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێ:
(نالی)وه‌ره هه‌زلێکی که عاری شوعهرابێ
روو ره‌ش مه‌که پێی هیچ له‌وح و کیتابێ
وا چاکه خه‌یاڵت له گه‌ڵ ئه‌سراری هودا بێ
نه‌ک به‌حسی سوروور و عه‌له‌می بادی هه‌وا بێ
که چی ئه‌ده‌ب شێوه‌ی پێنجێنی هه‌ڵبژاردووه بۆ قه‌سیده‌که‌ی که له دوو به‌شی دوایی پارچه شێعره‌که‌یدا ده‌ڵێ:
خهتمێکه(ئه‌ده‌ب) هێنده مه‌که بێ ئه‌ده‌بی دی
تاز حه‌ملی نه‌کا واعیزی ئه‌م شاره به چی دی
هه‌ر چه‌نده که هه‌ڵده‌گرێ خه‌یاڵات شتی دی
ئه‌مما به خودا غه‌یری ته‌سه‌ور نییه چی دی
مه‌قبوڵه ئه‌ویش خاسه له لای مه‌ردی سوخه‌نوه‌ر
گه‌ر ههزله ئه‌گه‌ر ته‌یبه‌ته، گه‌نجێکی نیهانی
مهملووه سه‌راسه‌ر له دوڕ و گه‌وهه‌ری جانی
هه‌ر دانه به‌رابه‌ر به دووسه‌د گه‌وهه‌ری کانی
مه‌علوومه له لای گه‌وهه‌ری یه قیمه‌تی گه‌وهه‌ر
ره‌نگه هۆی هه‌ڵبژاردنی شاعیربۆ قالبی پێنجێن و دانی حیکایه تی ئه‌و دڵداری یه‌ی ئه‌و شه‌وه له سه‌ر شانۆی خودای شێعر، ئه‌وه بێ که خۆی رزگار بکا له یه‌کێتی قافیه، ئه‌وه مه‌رجێکی گرینگه، بۆ قه‌سیده‌ی ته‌قلیدی، دیاره ئه‌مه‌ش شاعیر به‌ند ده‌کا و ده‌یکاته دیلی یه‌کێتی قافیه.
شاعیر عاله‌مێکی خۆشی پڕ له هه‌ست و نه‌ست له دڵبه‌ره‌که‌ی درووست ده‌کا، ئه‌م ژنه (نوسره‌ت خانم) ته‌نیا مانا و گیان و سۆفیزم نییه، به‌ڵکوو وینه و مادده و بینینه، به واتایه‌کی تر مرۆڤێکه له گۆشت و خوێن و ئێسقان درووست کراوه و به ته‌واوی مرۆڤێکی زه‌مینییه. که‌چی نالی به گاڵته، سه‌ره‌تای شێعره‌که‌ی ده‌ست پێده‌کا و ده‌ڵێ:
مه‌ستووره که حه‌سنا و ئه‌دیبه به حیسابێ
هاته خه‌وم ئه‌مشه‌و به چ نازێک و عیتابێ
یانی له راستی دا مه‌ستووره‌ی پێ ئه‌دیب نییه و ده‌ڵێ، ده‌ڵێن و به حیسابێ زانا و ئه‌دیبه. ئه‌مه گه‌وره‌ترین جیاوازی شێعره‌که‌ی نالی و ئه‌ده‌ب ـ مان بۆ ده‌رده‌خا.
سه‌ره‌تای شێعره‌که‌ی ئه‌ده‌ب، خه‌یاڵه، به‌ڵام خه‌یاڵێکی قه‌وماو و زاده‌ی رئالیزمه، شاعیر رووداو و واقیعێکی تازه درووست ده‌کا، له‌و کاته‌ی که وا پێشان ده‌دا که نازه‌نینێک له نه‌بۆوه بۆی دێته خوارێ، یا له جێگایه‌که‌وه که به هیچ جۆرێ ڕێی تێ ناچێ و بیری بۆ ناڕوا، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ئاشنا و هاوڕێ و ناسیاویه‌تی و له کۆنه‌وه ده‌یناسێ:
گهمات و سه‌راسیمه‌ی ئه‌م ره‌سم و که‌تیبه
گهخیرهیی ئه‌و قودره‌ته و ئه‌و نه‌قشه عه‌جیبه
ئه‌و جیرمه دره‌خشه‌نده به‌م ئه‌شکاله غه‌ریبه
بێ زه‌حمه‌تی نه‌ققاش و به بێ ره‌نگی که‌تیبه
چۆنی به سه‌فا خسته سه‌ر و ئه‌و سه‌فحه‌یی مه‌نزه‌ر
له پاشان سه‌ر سوڕمانی ده‌گاته پله‌یه‌ک نازانێ ئه‌م نازه‌نینه بۆچی هاتووه و چی ده‌وێ! بۆ کاری چاکه هاتووه یان خراپه؟:
من هه‌ر موته‌حه‌ییر که‌وه یا ره‌ب چ که‌سێ بێ؟
یا بولبولی شه‌یدایی چ باغ و قه‌فه‌سێ بێ؟
کێ بێت و چ که‌س بێت و چ خۆش هه‌م نه‌فه‌سێ بێ؟
یا بۆ منی بێچاره چ فه‌ریاد رهسێ بێ؟
ئه‌غیاره دڵازاره وه یا یارێ سهمهنبهر؟
ئه‌مجاره‌یان دڵبه‌ره‌که‌ی وڵامی ده‌داته‌وه:
ئه‌مجاره که‌مێ هاته‌وه پێشێ به شه‌که‌ر خهند
فه‌رمووی که ئه‌ده‌ب حیره‌ت و نفره‌ت له مه تا چه‌ند
من ئه‌و سهنهمهم وا دڵه‌که‌ی تۆم به جه‌فا سه‌ند
من ئه‌و فیتنه‌م گه‌ردنی تۆم خسته‌وه ناو به‌ند
حازر به نیشانه‌م ره‌سه‌نی زولفی موعه‌تته‌ر
شاعیر درێژه به قسه‌کانی ده‌دا له بابه‌ت ئه‌م دڵبه‌ره، ئه‌وه‌ی ده‌مێکه خۆشی ده‌وێ و له مێژه چووه‌ته ناو دڵیه‌وه، به‌ڵام دیاره لێشی ده‌گه‌ڕێ، له یه‌که‌م بینین دا نه‌یزانی کێ یه، که‌چی له دوایی دا ده‌یناسێته‌وه:
که‌وتم له به‌ر پێی و وتم: ئه‌ی گوڵی ره‌عنا
ئه‌ی روحی ره‌وانم چ به سوڕه‌ت چ به مه‌عنا
هه‌ر چی که بفه‌رمووی (سمعنا و أطعنا
ماشئت فعلت و الی الان قنعنا*)
له پاش ئه‌مه گفتوگۆیه‌کی رۆمانتیکی جوان له نێوان دڵدار و دڵبه‌ردا، دێته کایه‌وه له لایه‌ک شاعیر باسی ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستی و دڵداری خۆی ده‌کا و له لایه‌کی تریشه‌وه شاعیر باسی هه‌موو ئه‌ندامه ناسک و شاره‌وه‌کانی دڵبه‌ره‌که‌ی ده‌کا.(9)
به هه‌ر جۆرێ سه‌یری "شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ"ی وه‌فایی و "دوێ شه‌و شه‌وی شه‌نبه"ی ئه‌ده‌ب و ساختار و زمانی شێعره‌کانی تری ئه‌م دوو شاعیره‌ی موکریان بکه‌ین، به‌م ئاکامه ده‌گه‌ین که: "وه‌فایی" و "ئه‌ده‌ب" دوو قوتابی یه‌که‌م به‌ره‌ی به ئه‌مه‌گی نالی بوونه له موکریان ـ دا و هه‌ر ئه‌وانیش قوتابخانه شێعرییه‌که‌ی بابان ـ یان، که چڵه‌پۆپه‌که‌ی نالی بووه راگواستووه بۆ موکریان.
ژێده‌ر:
1ـ دیوانی مه‌وله‌وی، کۆکردنه‌وه و لیكۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدولکه‌ریم موده‌ڕس، چاپ محمدی، ل 445.
2ـ سروه، ژماره 174، به‌فرانباری1379، ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی، ره‌حیم سورخی، ل 33.
3ـ دیوانی وه‌فایی، میرزا عهبدواڵرهحیم سابڵاغی، لێکۆڵینه‌وه‌ی محه‌ممه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، چاپی دووهه‌م 1378، په‌خشانگای ئانا، ل46 ـ 49.
4ـ سه‌رچاوه‌ی ژوماره 2، ل50 ـ51.
5ـ دیوانی "مصباح الدیوان ادب"، شه‌رح و لێکدانه‌وه‌ی محه‌ممه‌د سه‌عید نه‌ججاری "ئاسۆ" ناشر: انتشارات صلاح ا‌لدین ایوبی، ل42 ـ 43.
6ـ دیوانی نالی، انتشارات صلاح ا‌لدین ایوبی، 1364، ل157 ـ 162.
7ـ سه‌رچاوه‌ی ژوماره 4، ل168 0 17.
8ـ سه‌رچاوه‌ی ژوماره5، ل163.
9ـ له بابه‌ت مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی یه‌وه، دوکتۆر مارف خه‌زنه‌دار، چاپخانه‌ی "المؤسسه العراقیه للهعایه و الطباعه" به‌غدا 1984، ل 185 ـ 190
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
• سمعنا: بیستمان.
أطعنا: به قسه‌مان کردی.
ماشئت فعلت و الی الان قنعنا: ئه‌وه‌ی ویستم کردت و ئێستاش هه‌ر دوومان رازین.
سه‌رچاوه: وێبلاگی پێشه‌نگ
به‌هیوای ته‌مه‌نێکی درێژ و پڕ له ساغی و سڵامه‌تی بۆ مامۆستا بابان و هه‌موو ئه‌و زاتانه‌ی که وه‌ک شوکروڵڵا بابان، ساڵانێک به زه‌حمه‌ت و کوێره‌وه‌ری خزمه‌تی دڵسۆزانه‌یان به فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان کردووه.
سه‌ڕچاوه: وێبلاگی کێله‌شین