كورد ئاگای له میری هێلكان نییه
هه‌ڤپه‌یڤین: ئارژین یامان
هه‌ڤپه‌یڤین: ئارژین یامان
به گوێره‌ی میری هێلكان،"هێلكه" سیمبوولی ژیانه، هه‌میشه ئه‌وه بۆ ئه‌و جێگه‌ی سه‌رنج بووه: زینده‌وه‌ر چۆن له‌و هێلكه سپییه بچووكه دروستده‌بن. ئه‌و هه‌میشه هه‌ر كوردێكی مردوو، ون ، په‌راگه‌نده یان خۆڕاگر، به‌رده‌وام به هێلكه ده‌چوێنێ "هه‌ر هێلكه‌یه‌كی شكاو، پارچه‌كراو، یان ئابڵۆقه‌دراو به‌و رووداوانه ده‌چوێنم كه له كوردستان روویانداوه."
له هه‌ر تابڵۆیه‌كیدا هه‌ندێ جار ته‌نیا به قه‌پێلكی هێلكه، هه‌ندێجاریش به تێلدڕ، هه‌ندێك جار به گولله، ئه‌و بۆچوونانه‌ی ره‌نگ به ره‌نگ نه‌خشاندوون. ئه‌وه‌ش ستایلێكی شێوه‌كاری تایبه‌تی بۆ ئه‌و دروستكردووه كه نازناوی (میری هێلكان- میرێ هێكان) پێ به‌خشیووه، كاتێك ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینی له‌گه‌ڵ كرا ، گوتی جگه له میری هێلكان هه‌موو شتێكی دیكه لای ئه‌و بێ واتایه.
پرسیار: میری هێلكان حه‌ز ده‌كات چۆن بناسێندرێ؟
میری هێلكان: من ته‌نیا میری هێلكانم، ئه‌و كه‌سه‌ی دیكه كه له‌نێو مندایه و ناوێكی دیكه‌ی هه‌یه ، ئه‌و میری هێلكان نییه. مێژوونووس جه‌لیلی جه‌لیل پێش 18 ساڵ ئه‌و ناوه‌ی له‌من نا.
پرسیار: میری هێلكان كوردێكی چۆنه؟
میری هێلكان: وڵاتپارێزه، 30 ساڵه له ئه‌وروپا ده‌ژیم، ئه‌سڵی كورده‌واریم له ده‌ستنه‌داوه، ئه‌وه بناخه‌ی منه.
پرسیار: له‌نێو هونه‌ری تۆدا زیاتر هێلكه، تێلدڕ و گولله به‌رچاو ده‌كه‌ون، بۆچی؟
میری هێلكان: هێلكه نیشانه‌ی ژیانه، تۆ، ئه‌ز و ئه‌و هه‌موومان له هێلكه‌وه هاتووین و دروستبووین. تێلدڕیش واتای دابڕان، قه‌ده‌خه‌كردن، ئازار، سنوور و برینداركردن ده‌گه‌یێنێ. گولله‌ش بنه‌مای كوشتن، زۆرداری و رووخاندنه.
پرسیار: بۆچی هێلكه بووه‌ته ناسنامه‌ی هونه‌ره‌كه‌ت؟
میری هێلكان: له ساڵی 1988ه‌وه پێیه‌وه خه‌ریكم، له‌و بڕوایه‌دام كه پێویسته مرۆڤ له كاری خۆیدا جیاواز بێ. ئه‌گه‌ر چوویه بازاڕ و ویستت شتێك بفرۆشی، ده‌بێ ئه‌و شته‌ی تۆ ده‌یفرۆشی له‌لای كه‌سی دیكه نه‌بێ. منیش له نیشانه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕام تاوه‌كو هونه‌ره‌كه‌می پێ دروستبكه‌م. به‌بیرم دێ كاتێك منداڵبووم ده‌چوومه ناو كۆلیتی مریشكان و هێلكه‌م بۆ دایكم ده‌هێنان. كاتێك سه‌یری فه‌لسه‌فه‌ی هێلكه‌م كرد، هێلكه پێش له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر عیساش، له ئایینی ئێزدیاتیدا نیشانه‌ی ژیانه. تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ئه‌و نیشانه‌یه له‌نێو ئێزدیاندا واتای خۆی له‌ده‌ستنه‌داوه. له سه‌ره‌تای به‌هار هێلكه ده‌كه‌نه ناو په‌لكه پیاز و ده‌یكوڵێنن، ره‌نگی ده‌كه‌ن و ده‌یده‌نه منداڵان. ئه‌وه‌ش پیرۆزی ئه‌و هێلكه‌یه نیشانده‌دات.
پرسیار: ستایلی شێوه‌كاری تۆ چییه و كام شێوه‌كار بۆ تۆ نموونه‌یه؟
میری هێلكان: ئه‌ز ته‌نیا گوێ له هه‌ست و بۆچوونه‌كانی خۆم ده‌گرم، تابلۆكانم به بۆچوونه‌كانم ده‌ئافرێنم و هیچ نیگاركێشێك به نموونه ناگرم.
پرسیار: یه‌كه‌مین تابلۆت چ بوو، به‌گشتی چه‌ند تابلۆت هه‌یه؟
میری هێلكان: به‌داخه‌وه تابلۆی یه‌كه‌مم شكا. له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا 114 تابلۆم دروستكردووه، به‌ڵام له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م له پێشانگایه‌ك تووشی رووداوێكی هاتووچۆبووم و 20 تابلۆم شكا.
پرسیار: هیچ تابلۆیه‌كت فرۆشتووه؟
میری هێلكان: نه‌خێر. نایانفرۆشم ، ده‌مه‌وێ وه‌ك میرات بیانهێلمه‌وه.پێموایه ئه‌گه‌ر هونه‌ر بفرۆشرێ بێ نرخ ده‌بێ، هه‌رزان ده‌بێ.
پرسیار: پێتوایه تابلۆكانت بپارێزرێن؟
میری هێلكان: ئه‌گه‌ر ئه‌ز بمرم، منداڵه‌كانم یان ئه‌ڵمان خاوه‌ندارێتی لێده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵگه‌ش ئه‌وكات وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مۆزه‌خانه‌یه‌ك له كوردستان بكرێته‌وه، به دڵخۆشییه‌وه هه‌موو تابلۆیه‌كانمی پێشكه‌ش ده‌كه‌م. لێره‌دا ده‌مه‌وێ بانگه‌وازێك بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به تایبه‌ت بۆ پارچه‌ی ئازاد بكه‌م: خاوه‌ندارێتی له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان بكه‌ن. ئازادی، ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌بێ هونه‌ر نابێ. ئازادی نه‌ته‌وه‌ی كورد بێ كولتوور و هونه‌ر نوقسان ده‌بێ.
پرسیار: تۆ هونه‌ره‌كه‌ت پێشكه‌شی كورد و ئه‌وروپییه‌كان ده‌كه‌ی. هه‌ردوولا چۆن پێشوازی ده‌كه‌ن؟
میری هێلكان: كورد هه‌ر هی هه‌ڵپه‌ڕكێ و گوێگرتنن، هه‌ر حه‌زی له‌وه‌یه، به‌داخه‌وه ته‌نیا كه‌سانی رۆشنبیر پێشوازی له هونه‌ره‌كه‌ی من ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌سه. كاتێك ئه‌وروپییه‌كان سه‌یری تابڵۆكانم ده‌كه‌ن، نرخێكی دیكه‌ی بۆ داده‌نێن، چونكه بنچنیه‌یه‌كی مێژووییان هه‌یه و سه‌دان ساڵه ئاشنای هونه‌ری شێوه‌كارین، به‌ڵام كورد جگه له زوڵم، سه‌ختی، تێلدڕ و مردن شتێكی دیكه‌ی نه‌ناسیووه.
پرسیار: ئه‌و پێشوازییه چ كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر تۆ دروست ده‌كات؟
میری هێلكان: كاریگه‌ریه‌كی باش دروستده‌كات. كاریگه‌ری هه‌ردوولاش به تابلۆكانمه‌وه دیاره. بۆ نموونه له تابڵۆیه‌كدا بابه‌تێكی كوردی ده‌نه‌خشێنم، بابه‌ت كوردییه، به‌ڵام زمانی نیشاندانه‌كه‌ی ئه‌وروپییه. زمان چاوه.
پرسیار: تۆ به رێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌ت ده‌چییه نێو كۆمه‌ڵگه ئه‌وروپییه‌كان. چیان پێده‌ڵێی؟
میری هێلكان: پێش هه‌موو شتێك خۆشه‌ویستی خۆمیان پێ راده‌گه‌یێنم، مێژووی وڵاتێكی ون و نه‌ته‌وه‌یه‌كی پارچه‌كراویان له‌گه‌ڵ خۆم بۆ ده‌به‌م. به زمانی ئه‌وان ئه‌و شته‌یان نیشانده‌ده‌م. ئه‌وانیش به هه‌ڵوێستێكی باش وه‌ڵامم ده‌ده‌نه‌وه.
پرسیار: گوتت بناخه‌ی من كوردایه‌تییه، به‌ڵام كورد زۆر له هونه‌ره‌كه‌ت تێناگه‌ن. تۆ بۆچی ئه‌و هونه‌ره ده‌كه‌ی و ئامانجت چییه؟
میری هێلكان: پێش هه‌موو شتێك هونه‌ره‌كه‌م، بۆ خۆم، دۆسته‌كانم، شاره‌كه‌م و پاشان بۆ كوردستان و جیهان ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی بڵێ نا، من پێیده‌ڵێم درۆیه.
پرسیار: میری هێلكان ئاگای له كورده؟
میری هێلكان: زۆر، به‌ڵام كورد ئاگای له میری هێلكان نییه. ئه‌ز ته‌ماشای رۆژه‌ڤ و رووداوه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م له هه‌موو میدیای كوردی دا به هه‌موو ره‌نگه‌كانیه‌وه.
پرسیار: بۆچی كورد ئاگای له میری هێلكان نییه؟
میری هێلكان: ئێمه‌ی كورد تایبه‌تمه‌ندییه‌كمان هه‌یه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تاوه‌كو سه‌رمان نه‌یێشێ ناڵێین سه‌رمان دێشێ.
پرسیار: ساڵی رابردوو چوویه ئامه‌د و به‌شداری كۆنفرانسی كولتوور و هونه‌ر و ئه‌ده‌بی كوردیت كرد. ره‌وشه‌كه چۆن بوو؟
میری هێلكان: ده‌مویست له‌و كۆنفرانسه‌دا بۆچوونی جیاواز بگوترێن و هه‌موو كه‌س به‌ڕاشكاوی قسه بكات . ئاماده‌كاریه‌كه‌ی زۆر باش بوو، قسه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی باشوور كرد. به‌ڵام سیاسه‌ت له پێش كولتوور و هونه‌ر بوو، ئه‌مه‌ش كه‌موكوڕیه‌ك بوو.
پرسیار: ئه‌نجامی ئه‌م كۆنفرانسه چ بوو؟
میری هێلكان: له ئه‌نجامی ئه‌و كۆنفرانسه‌دا ئه‌و بڕیاره‌ی له‌هه‌موویان زیاتر پێی دڵخۆش بووم، ئه‌وه‌بوو كه بڕیاردرا هه‌ر ساڵێك له شارێكی كوردستان سازبكرێت. دوای ئامه‌د له هه‌ولێر ده‌بێ. ئه‌وه‌یتر له‌و كۆنفرانسه‌دا له كه‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ندانی كورددا بۆنی یه‌كێتی كوردم كرد. به‌داخه‌وه سیاسه‌تمه‌دارانمان زۆر جار گه‌ل پارچه ده‌كه‌ن. ئایا ره‌حمه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی كه ئه‌وه‌نده خه‌باتی كرد، ته‌نیا بۆ هه‌ولێر و سلێمانی بوو؟ نه‌خێر. داوای گه‌ل ئه‌وه نییه، داواكه‌ی هه‌موو كوردستانه.
پرسیار: پێش ئه‌و كۆنفرانسه چووبوویه ئامه‌د؟
میری هێلكان: له ساڵی 2003 چووم و به‌شداریم له فیستیڤاڵی كولتوور و هونه‌ری ئامه‌د كرد. له‌وێ پێشانگایه‌كم كرده‌وه.له‌جاری دواییدا هێلكه‌كانم له‌سه‌ر قه‌لای ئامه‌د دانان.
پرسیار: له‌ماوه‌ی ئه‌و 30 ساڵه‌دا چه‌ند پێشانگات كردوونه‌ته‌وه؟
میری هێلكان: له ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، فه‌ره‌نسا و زۆر وڵاتی دیكه پێشانگام كردوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له كوردستان ته‌نیا له ئامه‌د پێشانگام كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌ویش له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی فیستیڤاڵی كولتوور و هونه‌ری ئامه‌د كرایه‌وه، به‌ڵام تابڵۆیه‌كم كه ناوی ( كوردستان بیرت ده‌كه‌م)بوو له پیشانگاكه‌دا، پۆلیسی تورك هاتن گوتیان ده‌بێ ئه‌و تابلۆیه لابده‌ی. تائێستا له‌هیچ شوێنێكی جیهان رووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستێكی وا نه‌بوومه‌ته‌وه، به‌ڵام پۆلیسه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له قه‌پێلكی هێلكه و قه‌وانی به‌تاڵی گولله ترسان.
میری هێلكان كێیه؟
ناوی (جه‌مال عه‌بدۆ) یه، له 27/6/1961 له گوندی تل كه‌دش له ناوچه‌ی درباسییه‌ی رۆژئاوای كوردستان له‌دایكبووه. هه‌ر له‌وێش ئاماده‌یی ته‌واو كردووه. له ته‌مه‌نی 18 ساڵی ئاواره‌ی ئه‌ڵمانیا بووه، كۆلێژی ئه‌ندازیاری و به‌شی شانۆی خوێندووه، به‌شی ده‌كۆراسیۆنی ته‌واوكردووه. 13 ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشنال سه‌مای بالێی كردووه، 15 ساڵ له تیپی شانۆی ئاخن كاری شانۆیی كردووه. سێ ساڵ له شاری كوێلن له ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌ڵمانی ARD و WDR وه‌ك دیكۆراتۆر كاری كردووه. ئێستا كاری ئه‌ندازیاری ده‌كات، كاری شێوه‌كاری خۆی به داهاتی ئه‌ندازیاری درێژه پێده‌دات. میری هێلكان كوردی، ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی ده‌زانێ. ئێستا له شاری ئیشڤایله‌ر ده‌ژیت.
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو" چاپی ئه‌وروپا، ژماره 91، پێنجشه‌ممه 2011.04.14