ناساندنی کتێبی کوردی له گۆڤار وبڵاوکراوه‌کان دا
بریا کاکه‌سووری
باسی کتێب و چاپه‌مه‌نی کوردی دابه‌ش ده‌که‌م به کوردستانی ئه‌مدیو و کوردستانی ئه‌ودیو و ده‌ره‌وه‌ی وڵات (تاراوگه)؛ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو کتێب و گۆڤار و رۆژنامه‌کانی کوردستانی باشوور و بڵاوکراوه‌کانی تاراوگه‌ش به ده‌ستی ئێمه نه‌گه‌یشتوون و ئه‌وی گه‌یشتووه هه‌ر به ڕێکه‌وت و هه‌ڵکه‌وت بووه، ناتوانین به باشی له سه‌ر بڵاوکراوه‌کانی ئه‌و دوو به‌شه بدوێین، یان مێژووی ناساندنی کتێب له گۆڤاره‌کانی ئهوانذا باس بکه‌ین.
له کوردستانی رۆژهه‌ڵات هه‌تا ئێستا چه‌نده‌ها بڵاوکه‌ره‌وه و چاپه‌مه‌نی وه‌کو: سه‌ییدیان، محه‌مه‌دی، سه‌لاحه‌ده‌ین ئه‌ییوبی، کوردستان، ئیحسان و ته‌وه‌کوللی و... هه‌بوون به‌ڵام به داخه‌وه هیچکامیان به‌رنامه و پڕۆگرامێکی تایبه‌ت و زانستیانه‌یان بۆ نووسین و داهێنان و فه‌رهه‌نگ نه‌بووه. باسی پڕۆگرام و داهێنانی بڵاوکه‌ره‌وه ستاندارد و پێشکه‌وتووه‌کان له داهاتوودا ده‌که‌ین هه‌تا بزانین یانی چی و فه‌رقی له‌گه‌ڵ لای خۆمان چیه. ره‌نگه بتوانین ئه‌و بڵاوکه‌ره‌وانه‌ی کوردستانی رۆژه‌هه‌ڵاتیش دابه‌ش بکه‌ین به سه‌ر چاپه‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی، دینی و نه‌ته‌وه‌ییدا، که به گشتی بۆ ئه‌وه‌ی کتێبی کوردی به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و به‌ربڵاو بێته ده‌رێ و بناسرێ و خوێنه‌ری خۆیان چاوه‌ڕوان رابگرن، زۆرکه‌م یاسای ستانداردی چاپی کتێبیان له کوردستان له به‌رچاو گرتووه؛ ئه‌مه‌ش تاوانی بڵاوکه‌ره‌وه نییه! به‌ڵکوو زوڵمێکی ئاشکرا و به پانه‌وه‌یه که له‌م وڵاته‌دا له زمانه که‌مینه‌کان ده‌کرێ...
دوای شۆرشی په‌نجاوحه‌وتی ئێران “سروه" یه‌که‌م گۆڤاری جیددی بوو، له سروه‌دا ناساندنی کتێب زۆر به هه‌ڵکه‌وت و به ده‌گمه‌ن هه‌بوو؛ ئه‌ویش ره‌نگه چه‌ند هۆی هه‌بووبێ، سه‌ره‌کیترینیان ئه‌وه بوو که له شه‌سته‌کاندا ره‌نگه له بیست کتێب زیاتر بڵاو نه‌بووبێته‌وه؛ "شاری وێران"ی عه‌لی حه‌سه‌نیانی و دیوانی حه‌قیقی و چه‌ند کتێبی دیکه... ئه‌مه خۆی جێگای پرسیاره و باسێکی دوور و درێژی پێویسته! که هه‌تا ئێستا که‌سێک شانێکی ره‌خنه‌گرانه له‌م باسه نه‌داوه و هۆ و لایه‌نه جۆراجۆره‌کانی ئه‌م کاره‌ساته نه‌هاتۆته به‌ر ده‌ستی "ئێستایییهکان" تاکوو نه‌وه‌ی نوێش به‌و قه‌مچییه ئاگا بکرێته‌وه، که کارنامه‌ی رابردووه‌کانی ئه‌وان چی بووه.
له حه‌فتاکاندا ره‌وتی چاپی کتێبی کوردی په‌ره‌ی سه‌ند و شاعیر و نووسه‌ری تازه هاتنه مه‌یدانه‌وه و بڕێک ئه‌و گۆمه بێده‌نگه‌یان شڵه‌قاند؛ به‌ڵام دیسانیش له گۆڤارێکی وه‌ک سروه‌دا کاری ناساندنی کتێب هه‌ر که‌م بوو. ئه‌ویش من ده‌توانم سێ هۆی بۆ له به‌رچاو بگرم. هه‌ڵبه‌ت به له به‌رچاوگرتنی ئه‌م ئه‌سڵه ئه‌خلاقی و ئینسانیه که به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌وکاتی سروه له جێگای خۆیاندا دڵسۆز بوون و هه‌ر درێژه‌دانی سروه له دوای مامۆستا هێمن هه‌رکه‌س کردبێتی ده‌بێ ڕێزی بۆ دانرێ و ناوی هه‌تا هه‌تایه به‌رز راگیرێ؛ که‌وابوو ئێستا و داهاتووش وا قسه نه‌که‌ین ماندوو بوون و دڵسۆزی ئه‌وان بخرێته لاوه.
یه‌که‌م: له ناو گۆڤاری سروه‌دا داهێنه‌ری کتێبی زۆرکه‌م تێدا بوو، ئه‌وه‌ی له بیرمان مابێ له مارف ئاغایی و په‌رویزی جیهانی زیاتر که‌سێکی وای تێدا نه‌بوو خۆی ده‌ردی کتێبی هه‌بێ و کاری سه‌ره‌کی ئه‌و، مه‌سه‌له‌ی نووسین و رووناکبیری بێ.
دووهه‌م : ئه‌وان زۆرتر کارمه‌ند و مووچه‌خۆر بوون و ره‌نگه هه‌یان بووه له ساڵیش‌دا شێعر یان چیرۆک یان وتارێکی نه‌نووسیبێ.
سێهه‌م: ئه‌وان زۆر زۆر به که‌می به دووی دۆزینه‌وه‌ی هه‌ستێکی داهێنه‌رانه‌دا ده‌گه‌ڕان و هه‌میشه له‌وێ دانیشتبوون تاکوو که‌سێک نامه‌یان بۆ بنێرێ یان خۆی هه‌ستێ بچێ و یان یه‌کێ له ناسیاوه‌کانی خۆیان که‌سێکیان پێبناسێنێ ئه‌وانیش په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌گرت؛ ره‌نگه زۆر به باشی باسی کتێبه‌که‌شیان بکردایه.
که‌وایه بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێب و چاپ بۆ ئه‌وان هه‌ر وه‌ک خه‌ڵکی ئاسایی وابووه، ئه‌گه‌ر کردبێتیشیان کارێکی رووناکبیری و به به‌رنامه و داڕێژراو نه‌بووه. له گۆڤاری ئاوێنه‌دا به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان له تاران بوون و خه‌به‌ری چاپی کتێبیش له‌وێ زیاتر بوو، دوایه‌ش مه‌سه‌له‌ی باند و ناسیاوی ئه‌مانه بڕێک که‌متر بوو، کاره‌که‌ی ئه‌وان باشتر بوو. ته‌نیا جێگایه‌ک که به به‌رنامه و به‌رده‌وام ده‌ستی به‌ناساندنی کتێب کرد حه‌وته‌نامه‌ی ئاویه‌ر بوو؛ که له لایه‌ن حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چوو. به‌ڵام ئه‌و کاره‌ی ئه‌ویش کهمکووڕی زۆر بوو چونکه له لایه‌که‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کتێبی تازه نه‌بوو، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هێنده ساکار و بێ ناوه‌رۆک بوو شتێکی وای بۆ هیچ خوێنه‌رێک پێنه‌بوو.
ئێمه هه‌ر وه‌ک له زۆر لایه‌نی دیکه‌ی کاری رووناکبیریدا ده‌یبینین، له مه‌له‌کردن له دنیای کتێبیشدا ئه‌وشته هه‌ست پێده‌کرێ که که‌متر بۆته مه‌سه‌له‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ نووسه‌ر یان شاعیر یان... کتێب بۆیه لای ئیمه هیچ سامانێکی نییه چونکه چاپه‌مه‌نییه‌کی سه‌ره‌کیمان نییه که دنیا‌که‌ی، غه‌مه‌که‌ی بووبێته کتێب و له کتێب نان بخوا؛ نووسه‌ر و شاعیرێکمان نییه که ده‌رد و مه‌رگ و نان و ئاوی کتێب بێ یان بووبێته که‌سێکی پیشه‌یی (حرفه‌یی). له ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا هه‌رگیز خوێنه‌رانێکی چاوه‌ڕوان دروست نه‌بووه. بۆ کتێبه ئاشپه‌زخانه‌یی و بازاڕیه‌کانیش خوێنه‌ری ئاسایی و ههموانیمان نیه؛ که ره‌نگه له هه‌موو دنیا باو بێ و به‌رده‌وام ئه‌و جۆره کتێبانه خوێنه‌رانی چه‌ند سه‌د هه‌زاری و چه‌ند میلیۆنیان هه‌بێ!
من وه‌کو که‌سێکی که بڕێک له بواری کتێب‌دا دوور و نزیک تێدا بووم و چاک و خراپ ته‌مه‌نێکم له‌و بواره‌دا سه‌رف کردووه، ئه‌گه‌ر ئیزنم هه‌بێ به‌راوه‌ردێکی روواڵه‌تی بکه‌م، ئه‌وه‌یه دووجۆر ئاشقانی کتێبمان هه‌یه. یه‌که‌میان ئاشقانی به‌ڕاستین و له دار و نه‌داریدا خولیای ئه‌و "رۆحه‌پیرۆزه"ن.
کاک ئه‌حمه‌د شه‌ریفی له دیدارێکی ته‌له‌ویزیۆنیدا ده‌ڵێ: ساڵی ئه‌وه‌نده! هه‌زار و ئه‌وه‌نده تمه‌نم دا به فڵان کتێب و ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و ده‌م بمدایه به خاکێک له په‌نای ماڵی خۆماندا، ئێستا بایی ئه‌وه‌نده سه‌د میلیۆن تمه‌ن بوو. هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا هامووشۆی ماڵی کاک حسه‌ینی شێربهگیمان ده‌کرد ساڵه‌ها هه‌موو به تامه‌زرۆیییه‌وه باسی کتێبخانه باشه‌که‌ی ئه‌ومان کردووه و هه‌میشه له بیرماندا ماوه‌ته‌وه. دیاره ئه‌و کتێبخانه‌ی ئه‌و هه‌ر نه‌بێ کاریگه‌ری له سه‌ر چاو و بینینی ئێمه داناوه بۆیه قه‌ت له بیر ناچێته‌وه.
ئه‌مانه کاری مرۆڤه ئاشقه‌کانی کتێبن، دیاره به‌سه‌رهاتی ئه‌وان له به‌رچاوی که‌سانی ده‌ره‌وه بڕێک سه‌یر ده‌نوێنێ؛ به‌ڵام با وابێ! له به‌رانبه‌ر ئه‌مانه‌دا هه‌ن که‌ڵه شاعیر و که‌ڵه نووسه‌ر و که‌ڵه وه‌رگێڕ، به دڵنیایییه‌وه هه‌تا ئێستا سه‌د کتێبیان نه‌کڕیوه! به‌ڵام هه‌موو ده‌زانین ئیدعای زۆر گه‌وره‌شیان هه‌یه. ئه‌وه‌ش بڵێین که هه‌رکه‌س خه‌ریکی کتێب و ئاشقی کتێب بوو به‌و مانایه نییه که ئه‌وه باسه‌واده و به پێچه‌وانه‌ش! به‌ڵکوو قسه‌مان ئه‌وه‌یه باسی کتێب و خوێندنه‌وه‌ی کتێب له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێک جیاوازه.
له کردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ی روانه‌دا چه‌ند به‌رتیر و ئامانج له به‌رچاو گیراوه:
1- خوێنه‌ره‌کان به تایبه‌ت له بواری چیرۆک و رۆمان و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا کتیبه دانسته و تایبه‌ته‌کان بناسن و به دوای هه‌ر نووسراوه و چاپ کراوه‌یه‌ک نه‌که‌ون.
2- به گشتی له هه‌موو بواره‌کاندا هه‌ڵبژاردن و ناساندنێکی زانستی له کاردا هه‌بێ هه‌تا خوێنه‌ر بزانێ چی ده‌خوێنێته‌وه و یان ده‌بێ چی بخوێنێته‌وه.
3- کتێبه کوردییه‌کان بناسرێن و باسیان بکرێ چونکه به‌ڕاستی نووسه‌ری کورد به گشتی له خوداییه‌وه ده‌نووسن و کار ده‌که‌ن؛ چونکه هیچ نه‌بێ هێشتا 20 ساڵمان ماوه هه‌تا به‌ره‌و دنیایه‌کی پیشه‌یی بچین و وه‌ک هونه‌رمه‌ندانی "دنیای به‌خته‌وه‌ر" له هێزی بیرکردنه‌وه و کاری فکریمان نان بخۆین. له‌م ناساندنه‌دا ده‌مانه‌وێ کتێب و نووسه‌رانی کوردی لانی که‌م له‌بیر نه‌چنه‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی توانایی هه‌بێ یاریده‌یه‌کی مه‌عنه‌وی بدرێن.
4- له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌مانه‌ش زۆر له‌م زنجیره باسانه‌دا پێداگری له سه‌ر ئه‌وه ده‌کرێ که که‌م و کورتیه‌کانی کتێبی کوردی له سه‌رتاخواریی باس بکرێ و ئه‌وه‌ش ده‌توانێ هه‌نگاوێک بێ هه‌تا کتێبی کوردی جوان و بێ هه‌ڵه چاپ بکرێ.
سه‌رچاوه: وێبلاگی "روانه"