كۆمیدیایه‌كی ره‌شی كوردان له سالۆنی سینه‌ماكانی فه‌ڕه‌نسادا
نه‌زه‌ند به‌گیخانی *
دوا فیلمی ده‌رهێنه‌ری كورد هونه‌ر سه‌لیم به ناوی (ئه‌گه‌ر بمری ده‌تكوژم ـ SI TU MEURS, JE TE TUE) له 23ی مانگی مارته‌وه له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی فه‌ره‌نسا پیشانده‌درێ. جوانی و گرنگی ئه‌م فیلمه له خودی چیڕۆكه‌كه‌دا نییه، به‌ڵكو له‌و چه‌مكانه‌دایه كه له فیلمه‌كه‌دا زۆر زیره‌كانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه. فیلمی “ئه‌گه‌ر بمری ده‌تكوژم” باس له مه‌نفای كوردی و رۆلی پیاو له‌نێو كۆمه‌ڵگه و وێنه‌ی ژن له خه‌یاڵی پیاو و واتای شه‌ره‌ف و تووندوتیژی شه‌ره‌فپارێزی و تێگه‌یشتن له ئازادی ده‌كات. ئه‌مانه هه‌مووی له چوارچێوه‌ی براده‌رایه‌تی و خوشه‌ویستی ده‌خرێنه‌ڕوو.
هێڵی سه‌ره‌كی چیرۆكی فیلمه‌كه بریتییه له براده‌رایه‌تی دوو پیاو، پیاوێكی فه‌ره‌نسی و پیاوێكی كورد. له‌سه‌ر پیاوه فه‌ره‌نسییه‌كه كه ناوی فیلیپ-ه شتێكی ئه‌وتۆ نازانین، جگه له‌وه‌ی كه تازه له زیندان ئازادكراوه‌و له په‌راوێزی كۆمه‌ڵگه ژیانێكی ساده و هاكه‌زایی ده‌ژی. فیلیپ له قاوه‌خانه‌یه‌ك عه‌ڤدال ده‌بینێ كه گه‌نجێكی كوردی عێراقه و به دوای تاوانبارێكی عێراقیدا ده‌گه‌ڕێ تاوه‌كو “له پێناوی دایكی‌دا” بیكوژێ. ئه‌م دوو پیاوه له‌وێدا ئاشنای یه‌كتر ده‌بن و دواتر فیلیپ عه‌ڤداڵی بێ ماڵ و حال داڵده ده‌دات، له نهۆمی هه‌ره‌سه‌ره‌وه‌ی بینایه‌ك كه پێكهاتووه له هۆده و حه‌مامێك. عه‌ڤداڵ به‌ده‌ستگیرانه و چاوه‌ڕێی هاتنی سیبای خۆشه‌ویستی ده‌كات كه له باشووری كوردستان ده‌ژی. له‌ناكاو عه‌ڤداڵ ده‌مرێ و فیلیپ كه تاكه ناسیاوی ئه‌وه له نێوان ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی شاره‌وانی و سووتاندنیدا، بڕیار ده‌دات بیسووتێنن. فیلیپ ده‌سته‌وه‌ستانه و هیچ شتێك له‌سه‌ر كولتوور و كۆمه‌ڵگه‌ی كورد نازانێ. سیبا ده‌گاته پاریس و هه‌واڵی مه‌رگی عه‌ڤدالی خۆشه‌ویستی له‌وێ ده‌بیستێ.
فیلیپ بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵی مه‌رگی عه‌ڤداڵ و دانه‌وه‌ی قوتووی خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی، ده‌چێته ناو كۆمیونیتی كورد له پاریس، به‌ڵام ئه‌و هیچ له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی كۆمیونیتی كورد نازانێ و به‌حه‌په‌ساوی ده‌سه‌ته‌وه‌ستان ده‌مێنێته‌وه. كاتێ پێیده‌ڵێن “كورد قه‌ت به شێوه‌یه‌كی سرووشتی نامرێ”، به‌ڵكو له ئه‌نجامی “مه‌نفا و بۆمبی كیمیایی..” ده‌مرێ، سه‌ری ده‌سوڕمێ. هه‌روه‌ها به‌ره‌وڕووی سه‌رزه‌نشت و گله‌یی ده‌بێته‌وه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه ته‌رمی عه‌ڤداڵی سووتاندووه. پیاوانی كۆمیونیتی كه له چه‌ند نمایشێكی كۆمیدیانه‌ی هاوتای برایانی دالتۆن له “له‌كی لوك” زۆر به جوانی وێنایان كێشراوه و بینه‌ر ده‌هێننه قاقای پێكه‌نین، ده‌یانه‌وێ هاوكاری سیبای ده‌ستگیرانی عه‌ڤدال بكه‌ن، به‌ڵام هه‌موویان چاویان له سیبای جوان و ناسك بڕیوه و له‌جیاتی به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی له ساتێكی سه‌ختدا، ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان تێدایه كه بیكه‌نه موڵكی خۆیان. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا، وێنه‌ی ژنی كورد له خه‌یاڵی پیاوی كورددا زۆر جوان كێشراوه: ژن ته‌نیا جه‌سته‌یه، كه‌ره‌سته‌یه‌كه بۆ ئاره‌زوو و زه‌وقی پیاو، نه‌ك بوونه‌وه‌رێك كه شایانی په‌یوه‌ندییه‌كی ئینسانیانه بێت. پیاوه‌كان كه هه‌موویان وشه سواوه‌كانی “سۆشیالیزم، دیموكراسی و پێشكه‌وتووخوازی” دووپات ده‌كه‌نه‌وه، له پراكتیكدا به‌های ژن (سیبا) وه‌ك مرۆڤ ناناسن و ته‌نیا ده‌یانه‌وێ له‌ڕووی جه‌سته‌وه داگیری بكه‌ن، هه‌ڵی لووشن. هونه‌ر سه‌لیم وه‌ك پیاوێكی كورد زۆر زیره‌كانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوكێشه‌یه‌دا كردووه.
ئه‌وه‌ی پیاو له‌م عه‌قلیه‌ته پاتریاركییه رزگار ده‌كات، كه‌سایه‌تی و ئازادبوونی ژنه. فیلمه‌كه پێمانده‌ڵێ كه كاتێك ژن تێگه‌یشتوو و ئازا و ئازاد بێت، ئه‌وه پیاوان ناتوانن به‌وجۆره‌ی ده‌یانه‌وێ به‌كاریبێنن. سیبا له فیلمه‌كه ژنێكی ئازاد و پێگه‌یشتوو و تێگه‌یشتووه، زمانی فه‌ڕه‌نسی ده‌زانێ، پیانۆژه‌نه و باوه‌ڕی به‌خۆی هه‌یه و ده‌توانێ له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ، بۆیه به‌ره‌وڕووی ئه‌و پیاوانه و باوكی عه‌ڤداڵیش ده‌بێته‌وه كه ده‌یه‌وێ بیباته‌وه كوردستان تاوه‌كو شوو به كوڕێكی دیكه‌ی بكات. ئه‌م به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌یه‌ی سیبا كه بۆ داڵده‌ی خۆی، هانا بۆ فیلیپی فه‌ره‌نسی ده‌بات، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه باوكی عه‌ڤداڵ هه‌ست به له‌ده‌ستچوونی شه‌ره‌فی خۆی بكات، چونكه بۆ ئه‌و باوكه سیبا “شه‌ره‌ف”ی ئه‌وه. به‌ڵام كاتێك ئه‌مه به سیبا ده‌ڵێ، سیبا وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ” :من شه‌ره‌فی كه‌س نیم. ئه‌گه‌ر ئه‌مه شه‌ره‌ف بێت، ئه‌ی شه‌ره‌فی پیاو له كوێیه”. ئه‌م وه‌ڵامه بۆ یه‌كه‌م جار سیبا به‌ره‌ڕووی تووندوتیژی ده‌كاته‌وه، تووندوتیژی به بیانووی پاراستنی “شه‌ره‌ف”ه‌وه. لێره‌وه باوكی عه‌ڤداڵ پلانی كوشتنی سیبا داده‌ڕێژێ. هونه‌ر زۆر زیره‌كانه وێنه‌ی ئه‌م پلانڕێژییه‌ی كێشاوه و پێمانده‌ڵێ كه ئه‌م پلانه به‌یاریكردن به سۆز و هه‌ستی خۆشه‌ویستی و به هاوكاری گرووپ داده‌ڕێژرێ و جێبه‌جێده‌كرێ. چونكه پیاوانی كۆمیونیتیی كورد ئاگاداری ئه‌م پلانه‌ن و ده‌مانچه بۆ باوكی عه‌ڤداڵ په‌یدا ده‌كه‌ن و له‌جیاتی به‌رگریكردن له سیبا، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هاوكاری باوكی عه‌ڤداڵ ده‌كه‌ن.
“كورد هه‌میشه ئه‌وه ده‌كات كه دڵ ناخوازێ بیكات”
ئه‌مه رسته‌یه‌كی قسه‌كانی باوكی عه‌ڤداڵه كه له‌و شه‌وه‌ی دایناوه سیبای تێدا بكوژێ، ده‌یدركێنێ. كوشتنی ژن به بیانووی شه‌ره‌فپارێزیه‌وه ئاره‌زوویه‌كی قووڵی پیاوانی خێزان و كۆمه‌ڵگه نییه، به‌ڵكو ته‌سلیمبوونه به عه‌قلیه‌تێكی زاڵ و پیاوسالاریانه و لاوازی پیاو به‌رجه‌سته ده‌كات. لاوازی پیاو وا ده‌كات كه نه‌توانێت به‌ره‌نگاری ئه‌و عه‌قلیه‌ته زاڵه‌ی كۆمه‌ڵگه ببێته‌وه و له ئه‌نجامدا كچ و خوشك و دایكی خۆی ده‌كوژێ، ئه‌م كوشتنه وه‌ك سیناریۆیه‌ك وایه بۆ رازیكردنی گرووپ، رازیكردنی كۆمه‌ڵگه، نه‌ك رازیكردنی دڵ، واته شتێك كه پیاوان دڵه‌وه ناخوازن بیكه‌ن، كه‌چی ئه‌نجامیشی ده‌ده‌ن.
له كۆتاییدا به زیره‌كی خۆی و یارمه‌تی فیلیپ سیبا رزگاری ده‌بێت. له كاتێكدا به رووخسار و ره‌فتار خۆشه‌ویستی خۆی بۆ عه‌ڤداڵ پیشانده‌دات، سیبا خۆی له رابردوو جیاده‌كاته‌وه، ئه‌و عه‌شقی عه‌ڤداڵی له‌ناو خۆیدا هه‌ڵگرتووه، بۆیه خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی ده‌داته ده‌م باران و به‌ره‌و ئاو ده‌ینێرێ. له‌كاتێكدا باوكی عه‌ڤداڵ له‌ناو تونێلێكی دوورودرێژ و تاریك ئاوا ده‌بێ، سیمبوولێك كه زۆر شتمان له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد و پیاوی كورد پێده‌ڵێ، سیبا به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو ده‌نێ. له‌مه‌شدا، سیبا به سیما و له پێكه‌نینێكی گه‌رم به‌ڵام خه‌مئامێزدا ئازادبوونی خۆی وه‌ك چه‌مكێكی گرنگی فیلمه‌كه به‌رجه‌سته ده‌كات.
* سه‌رنووسه‌ری لومۆند دیپلۆماتیکی کوردی
------------------------------------------
سه‌رچاوه: لومۆند دیپلۆماتیک به کوردی، ژماره 11، مانگی ئا‌پریل، چاپی هه‌ولێر