کلاسیسم
(بنه‌ماکان و جۆره‌کانی ئه‌ده‌بیی کلاسیک)
ئه‌حمه‌د چاک
(بنه‌ماکان و جۆره‌کانی ئه‌ده‌بیی کلاسیک)
ئه‌حمه‌د چاک
دۆخی کلاسیسم له بۆاری ڕه‌خنه و ڕه‌خنه نووسیدا زۆر گرینگه هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه نووسه‌ری کلاسیک هه‌وڵی ده‌دا لاسایی ئه‌ده‌بیاتی به‌رزی یونان و ڕۆمی که‌ونارا بکاته‌وه هه‌ر بۆیه ناچار بوو یاسا و ڕیسای تایبه‌تی ئه‌م به‌رهه‌مانه بدۆزێته‌وه و له به‌رهه‌می خۆیدا به کاریان بێنێ و هاوکاتیش هانی نووسه‌رانی تر بدات له‌م دام و ده‌ستوورانه په‌یڕه‌وی بکه‌ن ئێمه بزاڤی ئه‌م ڕه‌خنه‌یه له بزوتنه‌وه‌ی ئومانیسته ( humanisme) وه ده‌سپێده‌که‌ین.
ڕۆمییه‌کان له سه‌ده‌می خۆیاندا بۆ خوێندنه‌وه و تاووتوێ کردنی به‌رهه‌مه‌کانی یونانی کۆن نیزامێکی ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فیان له ژێر سه‌ردێڕی (stadia humanitatis) واته موتاڵای زانستی ئینسانی دامه‌زراند که له بنه‌ڕه‌تدا به واتای«خوێندنه‌وه‌ی ئازاد» بوو. که وابوو ئومانیسم یانی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه هاوته‌ریبی ئیلاهیات.
له ساڵی 1546دا ئه‌نجوومه‌نێکی ئه‌ده‌بی له فه‌ڕه‌نسه دامه‌زرا که سه‌ره‌تا ناوی «بریگاد» بوو دواتر ناوی «پلیئاد» یان له‌سه‌ر نا.که‌سێک به ناوی« دۆرا» که مامۆستای زمانی یونانی بوو توانی که‌سانێکی وه‌کوو «رێنسار» له گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی یونانی که‌ونارا ئاشنا بکات. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و گرووپه ئه‌وه بوو که به‌رله‌وه‌ی بنووسن له بیری فێربووندا بوون . به‌ر له فه‌ڕه‌نسییه‌کان ئیسپانیه‌کان له هه‌وڵی ئه‌م کاره‌دا بوون به‌ڵام ئه‌وان به‌هۆی بارودۆخی مێژوویی خۆیان کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر فه‌ڕه‌نسیه‌کان نه‌بوو ئه‌و ئه‌زموونانه له ئیتاڵییه‌وه به هۆی که‌سانیکی وه‌کوو «دۆرا»وه گۆازرانه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته.
"بوالوو" توانی بۆ یه‌که‌م جار بنه‌ما و ڕیسای شاکاره‌کانی کلاسیک بۆ فه‌ڕه‌نسیه‌کان شی‌و بکاته‌وه و توانی ئه‌وه‌ی به‌ر له‌و وترابوو به شێوه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ و نیزاممه‌ند ده‌رببڕێ .به بڕوای کلاسیکه‌کان هونه‌ری سه‌ره‌کی شاعیر یان نووسه‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌و یاسا و ڕیسایانه به وردی ڕه‌چاو بکا هه‌ڵبه‌ت زۆرجار نووسه‌ران و شاعیران له ده‌س ئه‌و یاسایانه ده‌رباس ده‌بوون که ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌و سه‌رچڵییه‌یه که له ناخی ئه‌ده‌بیات و هونه‌ر دایه. وه‌کوو (رێنسار ,مونتێنی ,بوالوو ,راسین ,موولیر ,لافۆنتێن ,بوسویه ,دولافایت و...)
A- پره‌نسیب و ڕێوشوێنه‌کانی کلاسیک
1- گه‌ڕان به‌شوێن هاوسه‌نگی و ته‌واویدا (تعادل و کمال):
جیاوازی بنه‌ڕه‌تی کلاسیسم و ڕه‌وته ئه‌ده‌بیه‌کانی تر له هه‌وڵدان بۆ دیتنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی ناوه‌کی و قووڵ له مابه‌ینی جه‌وهه‌ره‌ی زه‌ینی و عاتیفی به‌رهه‌م و ده‌فرێک که به‌رهه‌م ده‌خرێته ناویه‌وه دایه. زۆر جار ویستوویانه ئه‌و هاوسه‌نگییه هاوتای له‌ش ساغی (سلامت) دانێن. بۆ نموونه «گوته» ده‌ڵێ:«کلاسیسم له‌ش ساغییه و رۆمانتیسم نه‌خۆشی.»
2- لاسایی کردنه‌وه‌ی سروشت:
«بووالوو» ده‌ڵێ:«ته‌نانه‌ت بۆ ساتێکیش له سروشت بێ خه‌به‌ر مه‌بن.» خاڵی جێی سرنج ئه‌وه‌یه که دوو قوتابخانه‌ی سه‌ره‌کی تریش (ناتۆرالیسم و رۆمانتیسم) به پێشه‌نگی «ڤیکتۆر هۆگۆ و ئێمیل زۆلا»ش له هه‌وڵێ لاسایی کردنه‌وه‌ی سروشت دابوون به‌ڵام کلاسیکه‌کان تا ڕاده‌ێه‌ک جیاواز بوون ئه‌وان لایان وابوو ده‌بێ له پارچه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی سرووشت جه‌وهه‌ره‌ی هه‌ر شتێکی باش یان خراپ بدۆزرێته‌وه و دواتر ئه‌وانه به شێوه‌یه‌ک که له سه‌ر بنه‌مای حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بێ به شێوه‌یه‌کی ته‌واو ده‌ر ببڕدرێن. ده‌بێ ئه‌و جه‌وهه‌ره‌یه لک وپۆپی زیادی لێ ته‌کمیش کرێ و به ته‌نیا خۆی بنوێنێ. هونه‌رمه‌ند ده‌بێ حاڵه‌تێک نیشان بدا که له جیاتی لاسایی کردنه‌وه‌ی ورده‌کارییه‌کان به چه‌ن ڕسته‌ی کورت و به هێز مه‌به‌ستی خۆی ده‌ر ببڕێ و سروشت باشتر له هه‌ر کاتێک خۆی بنوێنێ. هونه‌رمه‌ندی کلاسیک له جیاتی ڕه‌سمی سروشت هه‌وڵده‌دا شیمانه‌یه‌کی باشتری لێ چێ بکات و له‌گه‌ڵ ئاوات و خولیای به‌شه‌ریدا موتوربه‌ی کات . هه‌روه‌ها نایهه‌وێ لاسایی ته‌واوی سروشت بکاته‌وه به‌ڵکوو ده‌یهه‌وێ سروشتی ئینسانی تاووتوێ بکات.یانی تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤ به خاڵی باش و خراپیه‌وه . به‌ڵام رێبازی کلاسیک زیاتر هه‌وڵ ده‌دا له نیشاندانی نزمی مرۆڤ خۆی بپارێزێ و ته‌نیا لایه‌نی باش و سیفاتی چاکی مرۆڤ ده‌هێنێته به‌رچاو.
3- لاسایی کردنه‌وه‌ی ڕابردووان:
ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که ئێستا دێنه ئافراندن ڕه‌نگه باش یان خراپ بن. زۆربه‌یان دره‌نگ یا زوو له‌ناو ده‌چن . به‌ڵام شاکاره‌کانی وه‌کوو«ئێ نێ ئیدی ویرژیل»و «ئیفی ژێنی ئوریپید» ده‌توانن پاش دوو هه‌زار ساڵ بخوێندرێنه‌وه و په‌سند بکرێن. که وابوو ئه‌و به‌رهه‌مانه به شێوه‌یه‌کی شیاو نووسراون و که‌سێک که ده‌یهه‌وێ به‌رهه‌مێکی هه‌رمان بخوڵقێنێ ده‌بێ له بواری بابه‌ت و جۆر و شێواز و تکنیک و... له‌و به‌رهه‌مانه که‌ڵک وه‌ربگرێ. ئه‌و لاسایی کردنه‌وه‌یه نابێ وه‌کوو کۆیله‌تی چاوو لێ بکرێ به‌ڵکوو ته‌نیا ڕه‌چاو کردنی ڕێوشوێن و یاسا و ڕیسایه. هه‌موو شتێک وتراوه به‌ڵام به باشی لێی تێنه‌گه‌یشتون له‌وڕۆوه ده‌بێ ڕاستییه‌کان له هه‌موو دۆخێک‌دا دووپات بکرێنه‌وه.
4- بنه‌مای هزر یان هه‌ست؟ نووسه‌رانی کلاسیک به دوو ده‌سته‌ی هزر خواز و هه‌ست خواز دابه‌ش ده‌کرێن:
ئه‌لف: به په‌یڕه‌وی له «دێکارت» که پێی وابوو هزر له‌نێوان هه‌موو تاکی مرۆڤدا به یه‌کسانی دابه‌ش کراوه و هه‌وڵیده‌دا کولتوورێکی جیهانی له سه‌ر بنه‌مای زانست و ته‌کووزی دونیا بنیات بنێ نووسه‌رانی (ئینگلیس و هوله‌ند و سوئێد و دانمارک ) له هه‌وڵی وه‌ها کارێک‌دا بوون به‌ڵام سه‌ر که‌وتوو نه‌بوون.
ب: کلاسیکه فه‌ڕه‌نسییه‌کان:
بیرۆکه‌ی هزرخوازی له فه‌ڕه‌نسه جێ گیر نه‌بوو هه‌ر له ئینگلیستانیش که‌سانێکی وه‌کوو«پاسکال و موولیر و لارۆشفۆکۆ» بیروڕای خۆیان به‌ر له «دێکارت» بیچم دابوو. ته‌نانه‌ت «لافۆنتێن و ڕاسینیش» له ژێر کاریگه‌ری «دێکارت»دا نه‌بوون . زۆر که‌سایه‌تی به‌رهه‌م لایه‌نی هزر ده‌گرن و زۆریشیان لایه‌نی هه‌ست. ته‌نانه‌ت «مۆنتێنی» که خۆی هزرخواز بوو پێی وابوو ژیان پێویستی به هه‌ست هه‌یه.
5- فێرکاری و چێژ به‌خشی(آموزنده و خوشایند):
به بڕوای خاوه‌نڕایانی کلاسیک ته‌نیا جوانی به‌س نییه. به‌ڵکوو به‌رهه‌می هونه‌ری ده‌بێ لایه‌نی فێرکاریش له‌به‌رچاو بگرێ و ده‌ر ئه‌نجامی ئاکاری باشی لێبکه‌وێته‌وه. به‌ڵام شێوازی کلاسیک ته‌نیا ڕێبازی ئامۆژگاری و قسه‌دان نییه به‌ڵکوو ئاکار له نێوان وانه و فێرکاری و خۆشی دایه.«لۆکرێس»: ده‌ڵێ:«شه‌ربه‌تی پزیشکی کاتێک ده‌درێ به منداڵ که لێوانلێوه‌که‌یان به شیله خۆش کردبێ و منداڵ به هۆی شیرینیه‌که‌وه شه‌ربه‌ته‌که‌ش ده‌خوات.»
6- ئاشکرایی وکورتی (وضوح و ایجاز):
به‌ره‌می ته‌واو به‌رهه‌مێکه ڕوون و ئاشکرا بێ. ئه‌مه به‌و واتایه نییه که خاوه‌نی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی ساکار بێ. به‌ڵکوو ده‌بێ ڕسته‌کان به‌ورده‌کارییه‌کی هونه‌رمه‌ندانه‌وه ته‌کووزیان پێدرابێ و له وشه‌ی ناکارا و بێ که‌ڵک پاک کرێته‌وه. زمانی کلاسیک به‌ربڵاو نییه وشه‌گه‌لێکی که‌می تێدا به کار دێت . ده‌ڵێن «ڕاسین» له به‌رهه‌مه‌کانیدا پتر له 800 وشه‌ی به کار نه‌هێناوه . ده‌بێ ناوه‌رۆک به که‌مترین ڕێژه‌ی وشه ئاڕاسته کرێ . «وێلتێر» ده‌ڵێ:«هیچ شتێکی بێ که‌ڵک نابێ بوترێ.»
7- نواندنی ڕاسته‌قینه(سه‌ره‌کیترین بنه‌مای کلاسیک):
نواندنی ڕاستی له کلاسیک‌دا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. و له گه‌ڵ کاری مێژوونووس تۆفیری هه‌یه «ئه‌ره‌ستوو» ده‌ڵێ:«گومان له‌وه دانییه به‌رهه‌می شاعیر له ڕووداو نادوێ به‌ڵکوو له‌و کاره ده‌دوێ که بۆی هه‌یه ڕوو بدات.یان ئاوا ڕوو بدات باشتره شێعر له گشته‌کان و مێژوو له ورده‌کارییه‌کان ده‌دوێ.» نواندنی ڕاسته‌قینه به‌و مانایه نییه شتێک نیشان بدرێ که‌وا بیروڕای گشتی له سه‌ری کۆکن کاتێک نووسه‌ری کلاسیک که‌سایه‌تێکی تایبه‌ت ده‌خوڵقێنێ لایه‌نێک له که‌سایه‌تی ئه‌و باس ده‌کا که بۆ که‌سانی هاوته‌ریبی ئه‌و لایه‌نی گشتیان هه‌یه وه‌کوو (توڕه‌یی ئاشیل)
8- شیاوی(برازندگی):
یه‌کێک له ده‌سته‌واژه بنچینه‌ییه‌کانی جوانی ناسی کلاسیکه شیاوی کورته‌ی کۆمه‌ڵه رێکارێکه که «هۆراس» له نامیلکه‌ی شاعیری خۆیدا باسی لێوه ده‌کا. که که‌سانێکی وه‌کوو «سیسرۆن و شاپلێن» تاووتویان کردوه . شیاوی له دوو ئاستی (ئاکاری و به‌لاغی) دا باسی لێوه ده‌کرێ .دیارده جوانه‌کان زۆر جار به‌جێن و زۆر جاریش نابه‌جێ . شیاوی ده‌بێته هۆی ته‌واوی به‌رهه‌م و له ئه‌قڵه‌وه دێته ئه‌نجام. ئه‌و شته‌ی له پێوه‌ندی خه‌ڵکدا له به‌ر چاو ده‌گیرێ له جیهانی بیرۆکه‌شدا کاریگه‌ری خۆی هه‌یه. «لابێرویر» ده‌ڵێ:«هیچ کات له کلیسا ئاهه‌نگی هه‌ڵپه‌رکێ نابیستین و له به‌ڕێوه چوونی بۆنه‌ی کلیسادا ئاهه‌نگیکی تر.» ڕه‌چاو کردنی شیاوی ده‌بێته هۆی به‌رزی رواڵه‌تی به‌رهه‌م و ئیزنی ئه‌وه‌ش نادا به‌رهه‌م هه‌تا ئاستی کایه‌یه‌کی په‌تی بێته خوارێ.
9- یاسای سێ یه‌کێتی (قانون سه وحدت)
ئه‌لف- یه‌کێتی بابه‌ت: ڕووداوی لاوه‌کی و بێ که‌ڵک نخرێته ناو ڕووداوی سه‌ره‌کی شانۆنامه‌وه لک و پۆپی زیادی و لاوه‌کی لی دوور خرێته‌وه. به‌شه‌کانی بابه‌ت به جۆرێک له لای یه‌ک بن که به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌کرێ ده‌ستی تێوه‌ردرێ. بابه‌تێک که بوون و نه‌بوونی وه‌کوو یه‌ک وابێ و نه‌بوونی خه‌سارێک نه‌بێ بو کۆی به‌رهه‌م ، بابه‌تی سه‌ره‌کی نییه. هه‌ر به‌رهه‌مێک ده‌بێ ڕووداوێک له ژیانی قاره‌مانی چیرۆک باس بکات و یه‌کێتی بابه‌ت ته‌نیا به هێنانی قاره‌مانێک به‌دی ناێێ.
ب- یه‌کێتی زه‌مان:ئه‌ره‌ستوو شه‌و و رۆژێک بۆ ئه‌و کاره پێشنیار ده‌کا و پێی وایه کاتی ڕووداو ده‌بێ وابه‌سته‌ی حه‌قیقه‌تی ڕووداوه‌که بێ.
- یه‌کێتی شوێن:زاراوه‌ی «ماگی» ڕه‌خنه‌گری ئیتاڵیه که له یه‌کێتی زه‌مانی خواستۆته‌وه و پێ وایه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی شانۆنامه کورت بێ و شوێنی زۆری تێدا بێ و شوێنه‌کان مه‌ودایان زۆر بێ ئه‌وه تراژێدی سروشتی ئاسایی خۆی له ده‌س ده‌دا. به وته‌ی «کۆرێنی» : «ناوچه‌یه‌ک بێ که بتوانین له ماوه‌ی (بیست و چوار) کاتژمێردا بیپێوین». له سه‌ره‌تاوه بایه‌خێکی زۆر به‌و ده‌سته‌واژه‌یه نه‌ده‌درا به‌ڵام (شاپلێن) کردیه ئیجباری.
(-له‌و سێ چه‌مکه‌ی سه‌ره‌وه دوانیان له لایه‌ن «ئه‌ره‌ستۆ» وه هاتنه ئاراوه و یه‌کیشان له لایه‌ن «ماگی» یه‌وه دواتر «هۆراس» له (فه‌ننی شاعیری)ی خۆیدا چه‌مکێکی تری هێنایه گۆڕێ که ئه‌ویش (ڕاوێژی تاک) یان (لحن واحد) بوو. به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌و ماکه له به‌ر چاو بگیرێ ئه‌وه ئاسه‌واری لێکدراوی کلاسیک له چه‌شنی (تراژێدی-کومێدی) و (حه‌ماسه-کومێدی) له بازنه‌ی کلاسیک ده‌چنه ده‌ره‌وه.
B- جۆره‌کانی ئه‌ده‌بی کلاسیک
1- حه‌ماسه(epic):
بره‌وی (ئیلیاد و ئۆدیسه و ئێنێ ئید) توانی جۆری ئه‌ده‌بی حه‌ماسه له پله‌ی یه‌که‌می جۆره‌کانی ئه‌ده‌بیی کلاسیک دابنێ. «ئیلیاد و ئۆدیسه له هۆمێر, ئێنێ ئید له ویرژیل , سرودی رۆلان, بیوۆلفی ئینگلیزی , به‌هه‌شتی بزربووی جان میلتۆن شاعیری ڕوناکدلی ئینگلیزی, سرودی نیبلۆنگن سه‌ده‌ی دوازده‌هه‌م,کوژرانی زیگفرید, ڕزگار بوونی ئورشه‌لیم,کومێدی ئیلاهی دانتێ» له سه‌ره‌کی ترین شاکاره‌کانی به‌رهه‌می حه‌ماسی ئه‌و سه‌رده‌مانه بوون. قاره‌مان له هه‌موویاندا پیرۆزه و هه‌ره پیاو, هه‌ڵه‌کانیشی حاڵه‌تی قاره‌مانیان پێوه دیاره و زۆر جار له‌گه‌ڵ ئه‌وین ئاوێته‌یه.
2- ڕۆمان یان ڕومانس:
کاتێک چیرۆک له جیاتی شێعر به په‌خشان ده‌نووسرێ ڕۆمان دێته ئاراوه. به‌ڵام ڕۆمانس هه‌ر له ڕێوشوێنی حه‌ماسه که‌ڵک وه‌رده‌گرێ به‌م جیاوازییه که له جیاتی شه‌ڕ له چه‌مکی ئه‌وین ده‌دوێ. نواندی ڕاسته‌قینه له ڕۆمانسدا به‌رچاوتره و ده‌بێ ئه‌نجامی ئاکاری باشی لێبکه‌وێته‌وه . ئه‌و جۆڕ به گشتی بره‌وی که‌م بوو ته‌نیا (مادام دۆلافایت)توانی شاکارێک له چه‌شنی(شاکچی کۆلوو) به‌دیبێنێ.
3- جۆره شانۆییه‌کان (dramatic):
که به گشتی له له دوو خاڵدا پۆلێن به‌ندی ده‌کرێن:
1- تراژێدی(tragedy) (ئه‌ره‌ستوو) ده‌ڵێ: "تراژێدی بریتیه له لاسایی کردنه‌وه‌ی ڕووداوێکی جیددی ته‌واو به به‌ربڵاوی دیاریکراو, هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینێکی جوان که له هه‌موو به‌شه‌کانیدا له ئاستێک دابێ. شانۆیی بێ نه‌ک داستانی . به که‌ڵک وه‌رگرتن له ترس و هه‌ست و به‌زه‌یی هه‌ستی مرۆڤ پاک و خاوێن کاته‌وه و له مێژوو و ئه‌فسانه یان حه‌ماسه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ."
*[که‌سایه‌تی تراژێدی: نه زۆر نابه‌کاره نه زۆر پیاو چاک . له هاته‌وه تووشی نه‌هات دێ. نه‌ک به هۆی کارێکی خراپه‌وه به‌ڵکوو به هۆی هه‌ڵه‌یه‌که‌وه ، له گه‌ڵ که‌سانی دژبه‌ری خۆی پێوه‌ندی ڕه‌گه‌زی و خزمایه‌تی نیزیکی هه‌یه.]
*[کاتی تراژێدی: سێ تا چوار کاتژمێر]
ژوماره‌ی به‌یته‌کانی تراژێدی ده‌بێ 1500 تا 1800 بێ. تراژێدی هۆنراوه‌یه و ته‌نیا له سه‌ده‌ی 18وه له لایه‌ن ڕۆمانتیکه‌کانه‌وه تراژێدی په‌خشان نووسراوه.
جۆره‌کانی تراژێدی:
ئه‌لف) تراژێدی خوێنین:
له تراژێدی سێنیکاییه‌وه وه‌رگیراوه . به‌و جیاوازییه که له تراژێدی سێنێکاییدا کاره‌ساتی مه‌ترسی هێنه‌ر له زمانی که‌سایه‌تییه‌کانه‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه به‌ڵام له تراژێدی ئینگلیزی‌دا بینه‌ر به چاوی خۆی کاره‌سات له سه‌ر سێنی نمایش ده‌بینێ «تراژێدی ئیسپانیایی له توماس کید, یه‌هوودی ماڵتا له کریستۆفێر مالرۆ, تیتوس له ئاندرۆ نیکوس , هاملێت له شێکسپیڕ, دوشێس له مالفی و شه‌یتانی سپی له جان وێبستێر» له نموونه‌کانی ئه‌و جۆره تراژیدییه‌ن.
ب) تراژێدی خوێزانی:
شانۆیه‌کی جیددی به شێوازی ریالیستییه له ئینگلیستانی (ده‌ورانی ئێلیزابێت) دا هاته دی و «ئاردین فیورشام , ژنێک به خۆشه‌ویستی کوژرا له توماس های وود, سه‌ودا گه‌ری له‌نده‌نی له جۆرج لیلۆ» ده‌کرێ بخرێنه ئه‌وخانه‌یه‌وه.
پ) تراژێدی سێنێکایی:
سه‌ردێڕی ئه‌و تراژێدییانه‌ن که به هۆی «سێنێکا» تراژێدی نووسی ڕۆمی که‌وناڕا نووسراون ده‌که‌ونه ڕیزی (شانۆی خوێندنه‌وه‌یی) به‌و هۆیه که ڕووداو ته‌نیا له لایه‌ن که‌سایه‌تییه‌کانه‌وه ده‌گێڕدڕێته‌وه. «هێرکولسی فورینزێر , مێدیا , فیدیا, ئاگامێمنۆن, ئۆدیپ» به هۆی ئه‌وه‌وه دووباره نووسراونه‌وه . (گۆر بوداک) به‌رهه‌می هاوبه‌شی «تۆماس نورتۆن و توماس ساکویل» له‌و خانه‌یه‌دا جێ گیر ده‌بێ.
ت) تریلۆژی:
به‌رهه‌مێکی سێ به‌شیه که چیرۆکیکی به‌رده‌وام ده‌خوڵقێنێ و له بۆنه‌ی ئایینی دا به‌ڕێوه ده‌چوو.(ئوورسێت) به‌رهه‌می «ئه‌شیل» سه‌ده‌ی پێنجه‌می به‌ر له زایین باشترین نموونه‌ی ئه‌و تراژێدییانه‌یه و به‌سه‌رهاتی «ئاگامێمنۆن و ئوورسێت» به ته‌واوی باس ده‌کات.
2- کومێدی:
تیۆری کومێدی زۆر کورته و که‌می له سه‌ر دواون. کومێدی بریتیه له به‌رهه‌مێکی شانۆیی که که‌سایه‌تییه‌کانی له چینه‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگان و ڕووداوه‌کانی له به‌سه‌رهاتی ڕۆژانه‌ی ئه‌وانه‌وه وه‌رگیراوه. له کومێدیدا نواندنی ڕاسته‌قینه به هێزتره, ئه‌نجامێکی خۆشی لێده‌که‌وێته‌وه‌و خاوه‌نی ڕووداوی داهێنه‌رانه‌یه.
کومێدی چوار جۆری هه‌یه:
ئه‌لف)کومێدی ڕۆمانتیک:
ژنێک قاره‌مانی چیرۆکه‌که‌یه, ئه‌وینی ئه‌و ژنه دوای ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌کی زۆر به خۆشییه‌وه ته‌واو ده‌بێ. ئه‌و جۆره له ده‌ورانی« ئێلیزابێت و شێکسپیر» دا گه‌یشته ئه‌و په‌ڕی خۆی«خه‌ونی نیوه شه‌وی هاوین و ئه‌و جۆره‌ی بتهه‌وێێ شێکسپیر» له‌و جۆره‌ن.
ب) کومێدی ته‌نز:
له‌و جۆره‌دا که‌سانێک که پابه‌ندی یاسای کۆمه‌ڵگا نین ده‌بنه گاڵته‌جاڕ و ئاکامێکی خۆش بۆ ئه‌وان نییه.
پ) کومێدی هه‌ڵسوکه‌وت(رفتار):
له به‌رهه‌مه‌کانی «شێکسپیر» وه‌رگیراوه. ڕه‌خنه له چینه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌گیرێ.«هه‌نگامه‌یه‌کی زۆر له خۆڕا له شێکسپیر» له‌م جۆره‌ن یان «گرینگی ئێرنێست بوون له ئۆسکار وایلد» و ...
ت) فارێس (farc):
بینه‌ر هانده‌دا له ناخی دڵه‌وه پێبکه‌نێ. که‌سایه‌تیه‌کان یان زۆر گه‌وره ده‌کرێنه‌وه یان زۆر چکۆله ئه‌وان هه‌لوومه‌رجی سه‌رسووڕهێنه‌رو شاد ده‌خوڵقێنن «موولیر» به‌رهه‌می زۆری له‌م چه‌شنه‌ی هه‌یه.
کومێدی پۆلێن به‌ندی تریشی هه‌یه که ته‌نیا ناویان ده‌نووسینه‌وه:
1- کومێدی کۆن
2- کومێدی ناوه‌ڕاست
3- کومێدی نوێ
4- کومێدی هه‌ستیارانه
5- کومێدی سروشته‌کان
6- کومێدی دلارته یان هونه‌رمه‌ندان
4) شێعری شۆانی:
داستانی ئه‌و شۆانانه‌یه که ده‌نگی زوڵاڵی سروشت و ئه‌وینه‌کانی خۆیان ده‌چڕن.ساکاری و ڕه‌وانی تایبه‌تمه‌ندی و بایه‌خی ئه‌و جۆره شێعره‌ن. بنه‌مای شیاوی ده‌بێ پێوه دیار بێ و له هه‌مان کاتیش‌دا نابێ لایه‌نی سه‌ره‌تایی و لادێیی خۆی له ده‌س بدات. یه‌که‌م جار «تێئۆکۆیتووس» سه‌ده‌ی سێهه‌می به‌ر له زایین ئه‌و جۆره‌ی به‌دیهێنا و دواتر«بایۆن» سه‌ده‌ی دووهه‌می به‌ر له زایین به دوایدا چوو. پاشان به هۆی «ویرژیل» شاعیری ڕۆمی له (شۆاننامه)دا گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی خۆی. (ڕۆژ ژمێری شۆانانی ئێدمۆند ئێسپێنسێر) شاعیری سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م نموونه‌ی هه‌ره باشی شێعری لادێیی و شوانی له ئه‌ده‌بی ئینگلیزیدایه.
5) شێعری غینایی:
ده‌ربڕینی هه‌ستی شاعیر که له ئه‌وین و سه‌یری سروشت و... ده‌دوێ. له ده‌ورانی ڕێنێسانسدا گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی خۆی. شێعره‌کانی «پێترارک له ئیتالیا , رێنسار له فه‌ڕه‌نسه , توماس ویات و ئاوساری له ئینگلیس » سه‌ر به‌م ڕێبازه‌ن. ئه‌وانه له قالیبی قه‌سیده‌دا وتراون که پێدا هه‌ڵکوتنی خودایان و ده‌سکه‌وته‌کان و ئه‌وینه‌کانه و... له بابه‌ته‌کانیان دێنه ئه‌ژمار.
6)چه‌ن جۆری ئه‌ده‌بی تریش له‌و نیوه هه‌بوون که بایه‌خیان که‌متره وه‌کوو(شێعری هیجایی, له‌تیفه ,ته‌ڕجیع به‌ند) که هیچ کامیشیان خاوه‌نی بنه‌مایه‌کی دیاریکراو نین.
سه‌رچاوه‌کان:
1) کلاسیسیزم ، دمنیک سکرتان(ترجمه حسن افشار) نشر مرکز ،چاپ اول، سال1375
2) مکتبهای ادبی،رضا سید حسینی(جلد اول)، نشر آگاه، چاپ،دوازدهم،سال1381
3) تاریچه نقد ادبی، ورنن هال، نشر رهنما،چاپ دوم، سال1383
4) فرهنگ اصطلاحات ادبی ، سیما داد،نشر مروارید،چاپ اول،سال1382
5) انواع ادبی ، سیروس شمیسا ، نشر فردوس، چاپ نهم
-------------------------
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی "پێشه‌نگ"