رۆمانی کلیده‌ر، گه‌وره‌ترین و به‌چێژترین رۆمانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست کرا به کوردی
هادی محه‌مه‌دی
وه‌ک ده‌زانین رۆمان وه‌ک ژانری سه‌ره‌کی دنیای مۆدێرن له ئه‌ده‌بی کوردی دا مێژوویه‌کی دوور و درێژی نییه. به‌ڵام ره‌نگه ده‌توانین دوو رۆمانی کلیده‌ر و حه‌مه‌دۆک به دوو شاکاری مه‌زنی ریالیستی فارسی و تورکی بزانین که به‌ڕای خوێنه‌ران و ره‌خنه‌گران شان له شانی یه‌کتر ده‌ده‌ن، به‌خته‌وه‌ری گه‌لی کورد له‌م راستیه دایه که له هه‌ر دووی ئه‌م دوو رۆمانه‌دا، دۆخی کوردی و قاره‌مانانی کورد رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێڕن. پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین که ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک له دنیای ئه‌ده‌ب دا زیندوو بێت، به هه‌موو گه‌لانی جیهان ده‌ناسرێت و له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ستی وه‌کوو کورد گرنگی حه‌یاتی هه‌یه.
بێگومان مه‌حمود ده‌وڵه‌ت ئابادی له نوسینی کلیده‌ردا گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به کولتوری مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و، نه‌ته‌وی کورد به‌تایبه‌تی کردووه. قاره‌مانانی سه‌ره‌کی و هه‌ره خۆشه‌ویستی ئه‌م رۆمانه زۆربه‌یان کوردن، له ساڵانی رابردوودا هه‌زاران که‌س له خوێنه‌رانی کورد و ئێرانی ئه‌م رۆمانه‌یان خوێندۆته‌وه و له‌گه‌ڵ ژان و ئازاری قاره‌مانانی دا، مه‌راقیان خواردووه و بۆ کوژران و فیدابوونیان گریاون.
ده‌وڵه‌ت ئابادی له دیمه‌ن سازی، فه‌زا سازی و خولقاندنی دۆخی تیپیک و که‌سێتی تیپیک دا توانای بێ سنووری هه‌یه. له رۆمانی کلیده‌ر دا سروشت و خاک و با و ئاو و گیا له‌گه‌ڵ قاره‌مانانی راستین دان، کاتێ بۆسه‌ی دوژمن له ئارا دایه، سروشت و خاک و با نیگه‌ران ده‌بن، ئه‌سپ و ئاژه‌ڵان بێ ئوقره ده‌بن. نوسه‌ر له‌م به‌رهه‌مه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که دۆخی سروشتی به‌وردی ده‌نه‌خشێنی، بارودۆخی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها دۆخی ده‌روونی/ سایکۆلۆژیکی هه‌موو قاره‌مانان به‌شیاوترین شێوه ده‌رده‌بڕێ. خوێندنه‌وه ئه‌م رۆمانه چ بۆ خوێنه‌ری کورد و چ بۆ نوسه‌رانی کورد که ده‌یانه‌وێ ببن به خاوه‌ن ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی، گرنگی تایبه‌تی هه‌یه.
له‌م ساڵانه‌دا زۆر جار که له‌گه‌ڵ هاوڕێیان باسی ئه‌ده‌بیاتمان ده‌کرد، هه‌موو ئاواتی ئه‌وه‌مان ده‌خواست که که‌سێکی شاره‌زا په‌یدا بێت و رۆمانی کلیده‌ر بکات به کوردی. که‌چی له‌م رۆژانه‌دا به‌ڕێکه‌وت له‌گه‌ڵ مرۆڤێکی به‌ڕێز و به‌توانا ئاشنا بووم که زه‌حمه‌تی که‌م وێنه‌ی کێشاوه و رۆمانی کلیده‌ری کردووه به کوردی.
کاک سیامه‌ند شاسواری، نوسه‌ر و وه‌رگێڕی شاره‌زا و خاوه‌ن زه‌وق، به هه‌وڵ و تێکۆشانێکی ئه‌ڤیندارانه ئه‌م شاکاره مه‌زنه‌ی به کوردی وه‌رگێڕاوه و هیوادارم بتوانێ به‌م زوانه چاپی بکات.
شێوازی وه‌رگێڕانی کاک سیامه‌ند، شێوازێکی شیاوه و به باشی و به زمانێکی پاک و پاراو، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی کورداندووه.
نوسه‌ر به‌مجۆره رۆمانی کلیده‌ر ده‌ستپێده‌کات:
اهل خراسان مردم کرد بسیار دیده اند. بسا که این دو قوم با یک‌دیگر در برخورد بوده اند، خوشایند و نا خوشایند. اما اینکه چرا چنین چشم هاشان به مارال خیره مانده بود، خود هم نمی دانستند. مارال دختر کرد ده‌نه اسب سیاهش را به شانه انداخته بود، گردنش را سخت و راست گرفته بود و با گامهای بلند، خوددار و آرام رو به نظمیه می رفت. گونه هایش برافروخته بودند. پولکهای کهنه برنجی از کناره های چارقدش به روی پیشانی و چهره گرد و گر گرفته اش ریخته بودند و با هر قدم پولک ها به نرمی دور گونه ها و ابروهایش پر می زدند. سینه هایش فربه و خوب برآمده بودند، چنان که دو کبوتر بی تاب می خواستند از یقه اش بیرون بزنند.بالهای چارقد مارال رویشان را پوشانده بود و سینه ها در هر تکان بی تابانه موج می زدند و شلیته بلندش با هر گام نیم چرخی به دور ساقهای پوشیده در جورابش می زد.چشمهایش به پیش رویش دوخته شده و نگاهش را از فراز سر گذرندگان به پیشاپیش پرواز داده و لبهای چون قندش را بر هم چفت کرده بود و چنان گام از گام بر میداشت که تو پنداری پهلوانیست به سرفرازی از نبرد بازگشته. هم اسب سیاهش(قره آت) چنان گردن گرفته و سینه پیش داده و غراب سم بر سنگفرش خیابان می خواباند که انگار بر زمین منت می گذاشت و به انچه دورش بود فخر می فروخت.
کاک سیامه‌ند ئه‌م به‌شه‌ی به‌مجۆره وه‌رگێڕاوه:
خه‌ڵکی خوراسان مرۆڤی کوردیان زۆر بینیوه. چونکه ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه پێکه‌وه له هاتووچۆدا بوون. خۆش و ناخۆش. به‌ڵام بۆچی به‌و جۆره چاویان له‌سه‌ر ماراڵ ئه‌بڵه‌ق ببوو، خۆشیان نه‌یان ئه‌زانی. ماراڵی کچه کورد، ده‌سکه‌وساری ئه‌سپه ره‌شه‌که‌ی دابوو به شانی‌دا، قیت و قنج ملی راگرتبوو و به هه‌نگاوی بڵیند، ئارام و له‌سه‌رخۆ به‌ره‌و نه‌زمییه ئه‌چوو. گۆناکانی سوور هه‌ڵگه‌ڕابوون. پووڵه‌که زێوینه سواوه‌کانی لێواری له‌چکه‌که‌ی رژابوونه سه‌ر ته‌وێڵ و روخساری خڕ و گڕگرتووی و به هه‌ر هه‌نگاوێک به نه‌رمی به‌سه‌ر گۆنا و برۆکانی‌دا باڵیان ئه‌کوتا. مه‌مکه‌کانی خڕۆڵه بوون و به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ڵتۆقیبوون، ئه‌توت جووتێک کۆتری بێ ئوقره‌ن و ئه‌یانه‌وێ له یه‌خه‌ی کراسه‌که‌یه‌وه خۆیان ده‌رباز بکه‌ن؛ لفکه‌کانی له‌چکه‌که‌ی مه‌مکه‌کانی داپۆشیبوو و له هه‌ر پێ بزووتنێک‌دا به بێ ئوقره شه‌پۆلیان ئه‌دا. داوێنی کراسه درێژه‌که‌ی له هه‌ر گاڤێک‌دا له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی مه‌مکه‌کانی، نیوچه‌رخێک به‌ده‌ور پووزه به‌له‌ک پێچ کراوه‌کانیا ئه‌سووڕایه‌وه. چاوه‌کانی ئه‌یانڕوانیه به‌رده‌می و سه‌رنجی له سه‌رووی سه‌ری رێبوارانه‌وه بڕیبوویه پێشی خۆی و، لێوه قه‌نده‌کانی خستبوویه سه‌ر یه‌ک و وه‌ها پێی هه‌ڵئه‌هێنا ئه‌توت پاڵه‌وانێکه و سه‌ربه‌رزانه له جه‌نگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌سپه ره‌شه‌که‌ی، قه‌ره‌ئات یش به جۆرێک گه‌ردنی راگرتبوو و سینگی دابوویه پێش و له‌خۆڕازی سمی به‌سه‌ر به‌ردچنه‌که‌دا ئه‌کوتا، ئه‌توت منه‌ت به‌سه‌ر عه‌رزه‌که‌دا ئه‌کا و ناز به ده‌وروبه‌ری ئه‌فرۆشێ.
وه‌ک ده‌بینین زمانی وه‌رگێڕان و داڕشتنی وه‌رگێڕ زمانێکی خۆش و ره‌وانه و چێژ و له‌زه‌ت به خوێنه‌ر ده‌به‌خشێ، به‌جۆرێک که خوێنه‌ر حه‌ز ده‌کا تا کۆتایی به‌رهه‌مه‌که بخوێنێته‌وه.
کاک سیامه‌ند که خاوه‌ن گه‌نجینه‌ی وشه‌ی کۆن و ره‌سه‌نی کوردییه، زۆر وشه‌ی کۆن و مێژینه‌ی له‌م به‌رهه‌مه‌دا زیندوو کردۆته‌وه و به‌مجۆره له گێژاوی فه‌رامۆشی رزگاری کردوون. هه‌روه‌ها کارێکی گرنگتری کاک سیامه‌ند ئه‌وه‌یه که فه‌رهه‌نگۆکی پاک و پوخته‌ی بۆ کاره‌که‌ی رێکخستووه که هه‌م یارمه‌تی خوێنه‌ران ده‌دا و هه‌م خزمه‌ت به زمان و کولتوری کوردی ده‌کات.
کارێکی گرنگی تری کاک سیامه‌ند ئه‌وه‌یه که هه‌وڵی داوه هاوتای کوردی زۆربه‌ی په‌ند و مه‌ته‌ڵه فارسیه‌کان بدۆزێته‌وه و له شوێنی خۆی دایبنێ، به‌جۆرێک که خوێنه‌ر هه‌ست به‌وه ناکات که به‌رهه‌مێکی بیانی ده‌خوێنێته‌وه. هه‌روه‌ها کاک سیامه‌ند که له بواری کامپیوتردا شاره‌زایه، به باشترین فۆنت کتێبه‌که‌ی تایپ کردووه، به باشترین شێوه دیزاینی کردووه و هه‌ر بۆ خۆی سایتێکی بۆ دروست کردووه و به‌مجۆره له دنیای مه‌جازی دا به خوێنه‌رانی کوردی ناساندووه:
http://kelider.com/
بڕوانن له‌م به‌شه له رۆمانی کلیده‌ردا گوڵ محه‌مه‌د و باوکی چۆن پێکه‌وه دیالۆگ ده‌که‌ن و به چ شێوه‌یه‌ک باسی چاره‌ڕه‌شی خۆیان و مێژووی پڕ له کاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ن.
گوڵ محه‌مه‌د:
بۆچی به زۆر؟ هه‌موو کارێک خۆ به‌زۆر نابێ، تکا و داوا ئه‌که‌ین. ئێمه‌ش هه‌رچی بێ به‌شێکین له‌م خاکه. تا ئه‌و کاته‌ی که نه‌ڕۆیشتووین و تکامان لێ نه‌کردوون، بۆچی وای دابنێین که ئه‌وان نایه‌ن؟ من گه‌نجێتی خۆم خۆ به خۆڕایی له سه‌ربازی‌دا تێپه‌ڕ نه‌کردووه. سینه‌م دایه به‌ر گوله و له سه‌رمای گورگ کوژی ئازه‌ربایجان به سینگه خشکه ئه‌ڕۆیشتم، بۆ ئه‌م ڕۆژانه بوو. بۆ گیانی من گه‌ڵاچۆنه‌ر بووه، فڕێی ده‌مه سه‌ر ڕێ؟ هه‌زار هه‌زار گوله به‌بن گوێم‌دا ویزه‌ی کردووه و ئه‌گه‌ر تاقه یه‌کێکیان بیدایه له ناوچاوم کێ ئه‌یزانی ئێسکه‌کانم له کام قووڵکه فڕێ درابوو؟ له ژێر به‌فره‌کانی ئه‌وپه‌ڕی وڵات‌دا! کێ قه‌رانێک خوێن‌بایی منی ئه‌دا به تۆ؟ هیچکه‌س. پێویستیش نه‌بوو! چونکه هی ئه‌م وڵاته بووم و خوێنیشم له‌م وڵاته ڕژابوو. ئێسته‌ش که زیندووم مافی خۆمه بچم بۆ به‌رده‌می به‌ڕێوه‌به‌ری فڵانه فه‌رمانگه، سینگم ده‌رپه‌ڕێنم و بڵێم: "ئه‌زبه‌نی، ئه‌و رۆژانه من بووم سینه‌م نا به سینه‌ی گوله‌وه و ئێسته‌ش هه‌ر منم سینه‌م ناوه به سینه‌ی تۆوه و داوای مافی خۆم ئه‌که‌م. په‌زه‌که‌مان خه‌ریکه له ده‌ستمان ده‌ر‌ئه‌چێ، له‌ناو ئه‌چێ. ئێســــته‌ش نۆره‌ی ئێوه‌یه -به‌ڕێزان- ده‌ستمان بگرن. ئێمه سه‌رمان له رێی ئێوه‌دا داناوه." تۆ پێت وایه چ وڵامێکم ئه‌ده‌نه‌وه؟ "من بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه بتوانن به ئاسووده‌یی بخه‌ون، پۆل پۆل مر‌ۆڤم کوشتوه. نیشانه پێکی نمره یه‌ک بووم. عه‌ده‌د ڕه‌شاشتان بووم. له‌و کێوانه، له‌ناو به‌فر و سه‌هۆڵ، گۆشتی هێسترم خواردووه و ئێسته‌ش ئێوه ئه‌ڵێن: نا؟"
پیره‌مێرد بێده‌نگ بوو و به‌گوێ بوو. نه‌ی ئه‌ویست خه‌یاڵی هومێده‌وار و خرۆشاوی جگه‌رگۆشه‌که‌ی تێک بڕێژێ. ئه‌وانی‌که‌ش هه‌روا بوون. خان‌ئاپۆ، له‌سه‌ر‌عه‌رزه‌که دانیشتبوو و به ستایشه‌وه چاوی له ده‌می برازاکه‌ی بڕیبوو. ئه‌توت گوڵ له لێوی ئه‌وه‌رێ. به‌گمحه‌مه‌د و سه‌براو‌یش هه‌روا سه‌یری گوڵمحه‌مه‌د‌یان ئه‌کرد، هه‌موو به ستایشه‌وه. بوێری و جه‌نگ. ئه‌مه‌یه لووتکه‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی پیاو، له چاوی پیاودا. پیاوه‌کانمان ویژدانێکی شه‌ڕاژۆیان هه‌بوو و باوی دڵیان: دلاوه‌ریی له جه‌نگ‌دا. بۆ ئه‌بێ ستایشی گوڵمحه‌مه‌د نه‌که‌ن؟
که‌لمیشی درێژه‌ی به قسه‌کانی کوڕه‌که‌ی‌دا:
-نه‌ک تۆ. ئێمه‌ش ئه‌م کاره‌مان کردووه. باوباپیریشمان ئه‌و کاره‌یان کردووه. هه‌رکه‌س له جێی‌خۆی و به‌پێی توانای. تۆ پێت وایه ئێمه بۆ چی له‌م ناوه ئه‌ژین؟ ته‌ره‌یان کردووین و بۆ شه‌ڕ له دژی ئه‌وغان و تورکمان و ته‌ته‌ر ناردوومانیانه بۆ ئه‌مسه‌ری وڵات. ئێمه هه‌میشه شمشێر و سپه‌ری ئه‌م سه‌رزه‌مینه بووین. سینگمان ئاشنای گوللـه بووه، به‌ڵام تا ئه‌وکاته‌ی، که به کاریان هاتووین و ئاماده بووین گیانمان بده‌ین و خوێنمان بکه‌ین به فیدایان. پاشانیش که حکومه‌ت سوار بووه، ئێمه‌یان له بیر چۆ‌ته‌وه و گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خۆمان و گیر و گرفته‌کانمان. کاری ئه‌مڕۆ و دوێنێ نییه. ئێمه له‌گه‌ڵ نادر‌شا جه‌نگمان کردووه، هاو‌پێی ئه‌و تا هیند ئه‌سپمان ئاژووتووه. چووزانم، چه‌ند سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که شا عه‌باس ئێمه‌ی ئاواره کرد و هێنامانی بۆ ئێره یه‌کیشی بۆ ئه‌وه بوو به سینه‌ی پیاوانی مه له به‌رده‌م ته‌ته‌ره‌کان دیوار بکێشێ. ئێمه‌ی له‌به‌ر گوله تۆپی عوسمانیه‌کان هه‌ڵگرت و لێره له‌به‌ر نووکی شمشێری ته‌ته‌ره‌کان دامانی نا. فیدایی بووین ئێمه هه‌میشه. شمشێری هێرش یه‌که‌مجار سینه‌ی ئێمه‌ی شه‌قار کردووه به‌ڵام که باریشیان له‌که‌ل ئه‌ترازا ، هه‌ر که‌سه له‌سه‌ر ته‌ختی خۆی دائه‌نیشت و ئێمه ئه‌ماینه‌وه به‌م چوار بزن و بیابانه وشک و برینگانه‌وه. هه‌وری بۆش و ئه‌و خانانه‌ی هه‌رکامه‌یان وه‌ک ئه‌ژدیها خۆی داوه به‌سه‌ر زه‌وییه دزراوه‌کان‌دا و به نرخی خوێنی باوکیان پاره‌ی ئاو و له‌وه‌ڕگه‌مان لێ وه‌ربگرن. به‌ڵام تۆ هێشتا گه‌نجی و خاوی و ناته‌وێ گوێ بگری که ئێمه هه‌میشه بار بووین به‌سه‌ر ورگی ئه‌م وڵاته‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ئۆرژیناڵی ئه‌م به‌شه له قسه‌کانی که‌لمیشی: با خوێنه‌ران خۆیان به‌راوردی بکه‌ن:
"تو خیال می کنی چرا ما در این‌جا ماندگار شده ایم؟ما را یا تبعید کرده اند یا برای جنگ با افغان ها، ترکمن ها و تاتارها به این سر مملکت کشانده اند. ما همه شمشیر و سپر این سرزمین بوده ایم، سینه ما آشنای گلوله بوده اما تا همان وقتی به کار بوده ایم که جانمان را بدهیم و خونمان را نثار کنیم، بعدش که حکومت سوار می شده دیگر ما فراموش می شده ایم و باید به جنگ با خودمان و مشکلاتمان بر می گشته ایم. کار امروز و دیروز نیست ما در رکاب نادر شمشیر زده ایم، همپایش تا هندوستان تازانده ایم. چه می دانم چند صد سال پیش که شاه عباس ما را از جا کند و به این‌جا ها کشانید یکیش هم این بود که با سینه مردهای ما جلوی تاتارها بارویی بکشد. از دم توپهای عثمانی ما را برداشت و آورد دم لبه شمشیر تاتارها جا داد. همیشه جان فدا بوده ایم ما، شمشیر حمله همیشه اول سینه ما را می شکافته اما بار که بار می شده هر کس می رفته می نشسته بالای تخت خودش و ما می ماندیم با این چهار تا بز و بیابان های بی بار، ابرهای خشک و اربابهایی که هر کدامشان مثل افعی روی زمین چپاولی خودشان چمبر زده اندتا به قیمت خون پدرشان بابت علفچر و آبگاه از ما اجاره بگیرند، اما تو که هنوز جوانی و نمی خواهی به گوش بگیری که ما همیشه بار شکم این مملکت بوده‌ایم".
وه‌ک ده‌بینین له‌م دیالۆگه ساکاره‌ی نێوان گوڵ محه‌مه‌د و که‌لمیشی دا، گرنگترین و واقعیترین کێشه‌ی مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی باس ده‌کرێت، کێشه‌یه‌ک که هه‌تا ئێستاش چاره‌سه‌ر نه‌کراوه، کێشه‌ی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان. بێگومان هه‌ر چی زیاتر ئه‌م کێشانه له دنیای ئه‌ده‌ب دا ره‌نگ بده‌نه‌وه و باس بکرێن، باشتر ده‌ناسرێن و زیاتر ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ر کردنیان بۆ ده‌ڕه‌خسێ.
کاری به‌نرخی کاک سیامه‌ند شاسواری شایانی رێز و ستایشه. من هیوادارم خوێنه‌رانی کورد، به‌تایبه‌ت له باشوور، به‌زووترین کات چاویان به دیتنی ئه‌م به‌رهه‌مه روون بێته‌وه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی وه‌رزه‌کان