یادی هه‌ڵه‌بجه
عه‌لی مه‌حه‌مه‌دی
عه‌لی مه‌حه‌مه‌دی
شێته بایه‌کی ده‌شته‌کی
له‌وبه‌ری چیاکانه‌وه
هه‌ڵیکردێ و
به‌ردینه په‌رژینی سنوری
وڵاتی ڕازه‌کانی په‌ڕاند،
چه‌شنی دراکۆلا
شیره‌ی ره‌شی
گه‌ردنی کچی شه‌وی
هه‌ڵمژی.
سه‌رمه‌ست،
ده‌ریای ژینی سارد و مه‌ندی
وه‌هاژه خست،
په‌رده‌ی نه‌هێنی
له سه‌ر شار لادا.
***
خه‌ڵکی شار،
شاری خه‌وتو له بناری تاری
گۆمه مه‌ندی شه‌وا
له پڕ ڕاچه‌نین
شوشه‌ی خه‌ویان شکا،
مه‌ندی شه‌و بڕا
شار هاروژا.
***
کۆرپه‌یه‌ک خه‌واڵو
چاوه‌کانی ڕاماڵی
برسی خه‌و،
گێژی گێژاوی ئه‌م شه‌وه
هاواری دایکی کرد.
***
له کو‌نجێ،
له حه‌شارگه‌ی دڵداران
دو یاری شۆخ و له‌بار
گرتبویان جێی ژوانی
نادیاری که‌نارێ،
هه‌ناسه‌ی گه‌رمی دڵداری
تیژی تیری چاویان
دای ده‌بڕی،
له‌ت له‌تی ئه‌کرد
جه‌رگی شه‌و،
ئه‌وانیش گڕیان بڕا
ژوانیان تێکدرا.
***
کۆترێ له شه‌قه‌ی باڵی دا
فڕی، به‌رز فڕی، له تاریکی شه‌وا
بوو به خاڵێکی بچووک و
ون بوو.
***
قووته که‌ڵه‌بابێک
خێرا، زۆر بێ کات،
قووله‌یه‌کی کرد
په‌ڕیه سه‌ر گۆی بانی ماڵێ.
له دوره‌وه لوره‌ی سه‌گێ
تێکه‌ڵاوی ده‌نگی شه‌وی شڵه‌ژاو ئه‌بۆوه
ده‌تگووت
ڕه‌وه گورگێ
ده‌وری شاریان ته‌نیوه.
***
شیرنه ژنێ،
به ئاسپایی، به سرته
هۆی شێواوی شه‌وی له مێرد پرسی،
خه‌مبار
شانی بۆ هه‌ڵته‌کاند،
به په‌له چوونه‌وه ناو ده‌ریای خه‌م و خه‌یاڵه‌وه
جووته غه‌ریبه‌که‌ی ئه‌م شاره،
ڕه‌وایه گه‌ر نه‌زانن هۆی ئه‌م ئازاره؟
***
له ناو کۆمه‌ڵی ئه‌ستێره‌دا
دوان به په‌له به پانای
بێ بنی ئاسماندا خووشان،
په‌ڵه هه‌وری چڵکن
ڕووی مانگی ڕوو زه‌ردی
دوا رۆژانی ره‌شه‌مه‌ی داگرت.
گۆمی شه‌و قوڵتر بوو
تاریک‌تر بوو
مه‌ڵه‌ی خه‌م لێی خۆشتر بوو.
***
چرای زۆر ماڵان به کزێوه داگیرسا
بێ هێز، ره‌نگ زه‌رد،
گڕی چرای شه‌قامه‌کانیش
کز، ڕوو له خامۆشی،
ئیتر باخچه‌که‌ی لێوار و
ته‌پۆڵکه‌ی ئه‌و به‌ری ئاو
له ناوچه‌م تیشک ناده‌نه‌وه.
***
سروشت زام داره
شار له هاواره
جموجۆڵی ئه‌م جاره
ره‌نگ دانه‌وه‌ی ژانه.
***
ره‌شه‌بای ره‌شه‌مه،
باوکی ئازاره‌کان،
هه‌موو ساڵێک
ئه‌گه‌ڕێته‌وه و
له مه‌یدانی ئه‌م شاره‌دا
خێوه‌تێ لێی ئه‌دا و
چاوه‌ڕوانی
کازێوه‌ی به‌یانی
به دیاری شاری ئاوسه‌وه
ڕۆ ده‌نیشێ.
***
ساڵانێکه،
له‌م وه‌رزه‌دا
له ده‌رزی هه‌نبانی خه‌مه‌وه،
شار ئاودێر ئه‌کرێ.
هه‌مو ساڵێ
ئه‌م شاره، شاره‌که‌ی ئه‌م بناره
ئه‌هارۆژێ، ئه‌شڵه‌ژێ.
ژان دای ده‌گرێ
ژانی زانی یادی برای بچووک،
هه‌مو ساڵێ ئه‌م ده‌مه
شار ده‌زێ.
کۆرپه‌یه‌کی ده‌بێ
به ناوی
"یادی هه‌ڵه‌بجه"
بانگ ئه‌کرێ.
خه‌ڵکی ئه‌م شاره
گیان له‌به‌ری ئه‌م دیاره
به‌م ژان و زانه
هه‌مو ساڵێک
ئه‌مرن و ئه‌ژێنه‌وه.
ئاڵمان، بۆن، 1998.03.18
له‌وبه‌ری چیاکانه‌وه
هه‌ڵیکردێ و
به‌ردینه په‌رژینی سنوری
وڵاتی ڕازه‌کانی په‌ڕاند،
چه‌شنی دراکۆلا
شیره‌ی ره‌شی
گه‌ردنی کچی شه‌وی
هه‌ڵمژی.
سه‌رمه‌ست،
ده‌ریای ژینی سارد و مه‌ندی
وه‌هاژه خست،
په‌رده‌ی نه‌هێنی
له سه‌ر شار لادا.
***
خه‌ڵکی شار،
شاری خه‌وتو له بناری تاری
گۆمه مه‌ندی شه‌وا
له پڕ ڕاچه‌نین
شوشه‌ی خه‌ویان شکا،
مه‌ندی شه‌و بڕا
شار هاروژا.
***
کۆرپه‌یه‌ک خه‌واڵو
چاوه‌کانی ڕاماڵی
برسی خه‌و،
گێژی گێژاوی ئه‌م شه‌وه
هاواری دایکی کرد.
***
له کو‌نجێ،
له حه‌شارگه‌ی دڵداران
دو یاری شۆخ و له‌بار
گرتبویان جێی ژوانی
نادیاری که‌نارێ،
هه‌ناسه‌ی گه‌رمی دڵداری
تیژی تیری چاویان
دای ده‌بڕی،
له‌ت له‌تی ئه‌کرد
جه‌رگی شه‌و،
ئه‌وانیش گڕیان بڕا
ژوانیان تێکدرا.
***
کۆترێ له شه‌قه‌ی باڵی دا
فڕی، به‌رز فڕی، له تاریکی شه‌وا
بوو به خاڵێکی بچووک و
ون بوو.
***
قووته که‌ڵه‌بابێک
خێرا، زۆر بێ کات،
قووله‌یه‌کی کرد
په‌ڕیه سه‌ر گۆی بانی ماڵێ.
له دوره‌وه لوره‌ی سه‌گێ
تێکه‌ڵاوی ده‌نگی شه‌وی شڵه‌ژاو ئه‌بۆوه
ده‌تگووت
ڕه‌وه گورگێ
ده‌وری شاریان ته‌نیوه.
***
شیرنه ژنێ،
به ئاسپایی، به سرته
هۆی شێواوی شه‌وی له مێرد پرسی،
خه‌مبار
شانی بۆ هه‌ڵته‌کاند،
به په‌له چوونه‌وه ناو ده‌ریای خه‌م و خه‌یاڵه‌وه
جووته غه‌ریبه‌که‌ی ئه‌م شاره،
ڕه‌وایه گه‌ر نه‌زانن هۆی ئه‌م ئازاره؟
***
له ناو کۆمه‌ڵی ئه‌ستێره‌دا
دوان به په‌له به پانای
بێ بنی ئاسماندا خووشان،
په‌ڵه هه‌وری چڵکن
ڕووی مانگی ڕوو زه‌ردی
دوا رۆژانی ره‌شه‌مه‌ی داگرت.
گۆمی شه‌و قوڵتر بوو
تاریک‌تر بوو
مه‌ڵه‌ی خه‌م لێی خۆشتر بوو.
***
چرای زۆر ماڵان به کزێوه داگیرسا
بێ هێز، ره‌نگ زه‌رد،
گڕی چرای شه‌قامه‌کانیش
کز، ڕوو له خامۆشی،
ئیتر باخچه‌که‌ی لێوار و
ته‌پۆڵکه‌ی ئه‌و به‌ری ئاو
له ناوچه‌م تیشک ناده‌نه‌وه.
***
سروشت زام داره
شار له هاواره
جموجۆڵی ئه‌م جاره
ره‌نگ دانه‌وه‌ی ژانه.
***
ره‌شه‌بای ره‌شه‌مه،
باوکی ئازاره‌کان،
هه‌موو ساڵێک
ئه‌گه‌ڕێته‌وه و
له مه‌یدانی ئه‌م شاره‌دا
خێوه‌تێ لێی ئه‌دا و
چاوه‌ڕوانی
کازێوه‌ی به‌یانی
به دیاری شاری ئاوسه‌وه
ڕۆ ده‌نیشێ.
***
ساڵانێکه،
له‌م وه‌رزه‌دا
له ده‌رزی هه‌نبانی خه‌مه‌وه،
شار ئاودێر ئه‌کرێ.
هه‌مو ساڵێ
ئه‌م شاره، شاره‌که‌ی ئه‌م بناره
ئه‌هارۆژێ، ئه‌شڵه‌ژێ.
ژان دای ده‌گرێ
ژانی زانی یادی برای بچووک،
هه‌مو ساڵێ ئه‌م ده‌مه
شار ده‌زێ.
کۆرپه‌یه‌کی ده‌بێ
به ناوی
"یادی هه‌ڵه‌بجه"
بانگ ئه‌کرێ.
خه‌ڵکی ئه‌م شاره
گیان له‌به‌ری ئه‌م دیاره
به‌م ژان و زانه
هه‌مو ساڵێک
ئه‌مرن و ئه‌ژێنه‌وه.
ئاڵمان، بۆن، 1998.03.18
