ئه‌رکی به‌یان له هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا
هێمن
ئاماده‌کردنی: ره‌حیم به‌هرامزاده
ئاماده‌کردنی: ره‌حیم به‌هرامزاده
تێبینی:
ئه‌و وتاره‌ی ده‌یخوێننه‌وه بابه‌تێکی زمانه‌وانی گرنگه که شاعیری گه‌وره‌ی کورد مامۆستا هێمن کاتی خۆی بۆ گۆواری "به‌یانی" نووسیوه. هێمن ئاماژه‌ی به زۆر مه‌ترسی کردووه که ئه‌وکات که‌م که‌س هه‌ستی پێکردووه. به راستی ئه‌م بابه‌ته ده‌کرێ وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی زمانه‌وانی چاوی لێ‌بکرێ. له سه‌ره‌تای فه‌رهه‌نگی هه‌نبانه بۆرێنه‌شدا مامۆستا هه‌ژار هه‌ر به‌م شێوه‌یه دوواوه.
وتاره‌که له کتێبه‌که‌دا زۆر خراپ تایپ کراوه. مامۆستا گۆران زه‌حمه‌تی کێشا و هه‌ڵه‌کانی راست کرده‌وه. ئێمه پڕ به‌دڵ سپاسی ده‌که‌ین.
هه‌موو بابه‌تی کتێبه‌که، یان هێمن خۆی نووسیوییه، یان له فارسییه‌وه ته‌رجه‌مه‌ی کردووه. بۆ ئه‌وه‌ی وردببینی "هێمن"مان بۆ ده‌رکه‌وێ، ده‌کرێ ئه‌م وتاره کورته له گه‌ڵ بابه‌تێکی وێچووی که سه‌باره‌ت به زمانی ئاڵمانی نووسراوه هه‌ڵسه‌نگێنین.
ئه‌وه‌ش ته‌رجه‌مه‌ی کوردی وتاره ئاڵمانییه‌که:
http://bokan.de/Bokan/adabyat/rehim%20behramzade/Zman.pdf
سه‌رچاوه:
پاشه‌رۆکی مامۆستا هێمن
نام چاپ: چاپخانه پیر‌وز
انتشارات: سیدیان
تاریخ انتشار: دوم فروردین 1362
(ر. به‌هرامزاده)
پاش بڕانه‌وه‌ی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی، پاش له به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی که‌مالیسته‌کانی تورکیا به هه‌له هه‌ل و په‌له په‌ل تێده‌کۆشان خه‌ڵکی وڵاته‌که‌یان فێری ڕێ و شوێنی ئوروپایی بکه‌ن. توند به گژ رێ و شوێنی کۆندا ده‌چوون. جل و به‌رگی نه‌ته‌وایه‌تیان له هه‌موو گه‌لانی ئه‌و وڵاته قه‌ده‌خه کرد. خه‌ریک بوون وشه‌ی بێگانه به تایبه‌تی عه‌ره‌بی له زمانه‌که‌یان وه‌ده‌رنێن، خه‌تیان گۆڕی.
کاریکاتۆڕێکی ئه‌و سه‌رده‌میم دیوه کارێکی هونه‌رمه‌ندانه‌ی زۆر سه‌یره. کاریکاتۆڕیست زه‌لامێکی تورکی کێشاوه پیته‌کانی "ط. ظ. ث. ذ"ی له تێڕێکی خستون سه‌ریان له تێڕه‌که ده‌رهێناوه. له وشترێکی ناون. به تێڵا له وشتر راساوه و تێی راخوڕیوه "گێدن عربستانه!"
هونه‌رمه‌ند هونه‌ری نواندوه، هه‌ستی خۆی ده‌ربڕیوه، خه‌ڵکی وه پێکه‌نین خستوه. به‌ڵام ئایا کاره‌که وا به هاسانی بڕایه‌وه؟ هه‌ر که‌س چ بڕ ئاگای له نووسینی ئێستای تورکی بێ، ناچاره جواب بداته‌وه "نه‌خێر". راسته خه‌تیان کرده لاتین و ئه‌م پیتانه‌شیان نارده‌وه عه‌ربستان. به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یانتوانی ئه‌و وشانه‌ی له‌م پیتانه دروست ده‌کرێن له زمانی خۆیان ده‌رباوێژن. پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ڵسووڕ داسووڕی شێتانه و ته‌پ و تۆزی منداڵانه هاتنه‌وه سه‌ر ره‌وته‌که‌ی جارانیان. ئێستا نووسه‌رانی تورک به زمانێکی تێکه‌ڵاو ده‌نووسن. بۆ نموونه ئه‌م چند دێڕانه‌م له تازه‌ترین رۆژنامه‌کانی تورکی ده‌رهێناون:
"اجتماعی عدالت تامین یاسایش ساغلام محیط یاراتماق ایچون عموم خلق کتله‌لری متیحدا چالیشمار ایدلار."
یا
سنین عشقی منی مجنون ایتدی. مشرق و مغربی سیراتدم، آخردا سنی سوییدم عزیزم"
قسه‌ی خۆمان بێ دار و به‌رد گوێی که‌ڕ بێ، دوور له رووی که‌مالیسته‌کانی خۆپه‌رست ئه‌م دێڕانه به تورکییه‌کی زۆر په‌تی نه‌نووسراون! به‌ڵێ شاعیر و نووسه‌ره‌کانی تورک به‌و زمانه تێکه‌ڵاوه ده‌نووسن و ئی واشیان هه‌یه ناوبانگیان به دنیادا بڵاو بۆته‌وه و نووسینه‌کانیان به زمانی زیندووی جێهان وه‌رگێڕدراون.
پان‌ئێرانیستی واش له ئیران په‌یدا بوون که ده‌یانویست، به فارسی په‌تی بنووسن. ئه‌وانیش بڕێکیان ته‌پ و تۆز کرد. فارس گوته‌نی: کسی تره برای‌شان خرد نکرد. "که‌س به ربه‌ی نه‌پێوان، که‌س گوێی نه‌دانێ، که‌س لاسایی نه‌کردنه‌وه. که‌م که‌س وێرای ئابڕووی خۆی به‌رێ و رێبازی سه‌عدی و حافز و نیزامی و مه‌وله‌وی به‌ر بدا و وه شوێن چه‌ند که‌سی شێت و شووری بێ مایه و سه‌ر لێ‌شێواو بکه‌وێ. خۆیان پێ رانه‌گیرا و وه‌ک بڵقی سه‌ر ئاو پووچانه‌وه و ناویان له نێو ناواندا نه‌ما.
بیستوومه ئه‌فسه‌رێکی سیاسی راپۆرتێکی زۆر گرنگی به خه‌یاڵی خۆی به فارسی (سره) بۆ موسه‌دیق نوسیووه. موسه‌دیق هه‌ر چی خه‌ریک بووه تێینه‌گه‌یشتووه. موسه‌دیق له په‌ڕاوێزی راپۆرته‌که‌دا نووسیویه‌تی: "خواهشمندم کاملا عربی بنویسید."
ئێستا شاعیر و نووسه‌ری فارسی وا هه‌ن که نه‌ک به‌و فارسیه ده‌نووسن که له کۆنه‌وه باو بووه ، به‌ڵکوو جگه له عه‌ره‌بی و تورکی و کوردی وشه‌ی فه‌ڕه‌نگیشی له نووسیندا له جێی خۆی به‌کار دێنن و ئه‌ده‌به به‌رزه‌که‌یان رۆژ به رۆژ ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌که‌ن. هه‌ر به‌م زمانه تێکه‌ڵاوه شاکاره ئه‌ده‌بیه‌کانی بێگانه ده‌که‌نه فارسی و بۆ خۆشیان شاکاری تازه و نوێ و پڕنرخ و جوان ده‌خولقێنن و نووسه‌ری وه‌ک هیدایه‌ت، عه‌له‌وی، چووبه‌ک ، ئه‌فغانی، ساعیدی و سه‌مه‌دیان لێ په‌یدا ده‌بێ و شاعیری وه‌ک به‌هار، شه‌هریار، نیما، په‌روین، سیمین و فروغ و شاملوو و نادرپوور و سوپێهریی که‌لێنی شاعیره گه‌وره‌کانی پێشوویان پڕده‌که‌نه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی بزانن فارسی ئه‌مڕۆ چۆن ده‌نووسرێ چاوێک به‌م دێڕانه‌ی خواره‌وه‌دا بخشێنن که له تازه‌ترین رۆژنامه‌کان ده‌رهاتوون:
مالیات خرید و فروش در اراضی بایر خارج از محدوده شه‌ری بطور تصاعدی دریافت می‌شود. معاملات شرطی و رهنی زمین برای اخذ وام ساختمان یا فعالیت صنعتی از مواَسسات دولتی مجاز بلا مانع اعلام شد.
ئه‌و که‌سانه‌ی عه‌ره‌بی ده‌زانن به هاسانی ده‌توانن وشه عه‌ره‌بیه‌کان له نێو ئه‌م دێرانه‌دا بدۆزنه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر فارسی نه‌زانن له مانای رسته‌کان ناگه‌ن. چون‌که له سه‌ر رێزمانی فارسی داڕێژراون و وشه عه‌ره‌بیه‌کانیان له نێو خۆدا جۆش‌داوه.
ئازه‌ربایجانیی، ئه‌فغانیی، پاکستانیی، تاجیکیی، ئو‌زبه‌کستانیی و بلووچییش هه‌ر وا تێکه‌ڵاو ده‌نووسن. عه‌ره‌بییش کورد گوته‌نی "بازه، ده‌شگرێ و به‌ریش ده‌دا.'' ئه‌گه‌ر ده‌به‌خشێ وه‌ریش ده‌گرێ. زۆریش ته‌بیعی‌یه. هه‌موو گه‌لی دنیا ده‌بێ ببه‌خشێ و وه‌ربگرێ. تا بژی و نه‌مرێ.
له‌م نێوه‌دا ته‌نیا ئێمه‌ین وه‌ک که‌ڵی کۆتانێ له مه‌یدان چه‌قیوین چاومان له هه‌وا بڕێوه، فیزمان ناهێنێ له که‌س وه‌ربگرین و ئاگاشمان لێ‌نیه چۆنمان لێ وه‌رده‌گرن. نازانم ئه‌و فیز وهه‌وایه ئه‌و به‌رزه ده‌ماخی‌یه و ئه‌م له خۆ بایی‌بوونه له له کام پله‌مان هه‌ڵده‌دێرێ، نازانم که‌ی سه‌ره‌نگرێ ده‌ده‌ین؟ هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانم زیانمان زۆر لێ‌ده‌که‌وێ و زۆر شتێ جوانمان له کیس ده‌چێ. مێژووی رۆژنامه‌نووسیی ئێمه زۆر له گه‌لانی ده‌ور و به‌رمان به جێ نه‌ماوه. ''کوردستان'' یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردیییه که له ساڵی 1902-1898 دا بڵاو بۆوه‌ته‌وه، فه‌رقێکی ئه‌وتۆی ده‌گه‌ڵ رۆژنامه‌کانی گه‌لانی هاوسێ‌و ده‌ور و به‌رمان‌دا نیه. له سه‌ره‌تای رۆژنامه‌نووسی‌یه‌وه ، رۆژنامه‌نووسه‌کانی ئێمه‌ش وه‌ک رۆژنامه‌نووسه‌کانی تورک و فارسیان نووسیوه و پێیان شووره‌یی نه‌بووه، وشه‌ی بێگانه به‌کار بێێنن. رۆژنامه‌کانی سه‌رده‌می شێخ مه‌حموودی نه‌مر که له سایه‌ی ره‌نج و تێکۆشانی لاوی رۆژنامه‌نووسی زرینگ و پیتۆڵی کورد کاک جه‌ماڵ خه‌زنه‌داره‌و سه‌ر له نوێ ژیاونه‌وه ئێستا له‌به‌ر ده‌ستمان‌دان ئه‌و راستییه به ته‌واوی روون ده‌که‌نه‌وه.
پیره مێردی نه‌مر، رۆژنامه‌نووسی هه‌ره گه‌وره و شاعیری به‌ناوبانگی کورد له "ژین و ژیاند"دا ئارام و له سه‌ره‌خۆ گۆڕانێکی باشی به سه‌ر نووسینی کوردی دا هێنا. ئاگایانه و وشیارانه خه‌ریکی بژارکردن و خاوێن کردنه‌وه‌ی بوو و وه‌ستایانه‌ش وشه‌ی عه‌ره‌بیی و فارسیی تورکیی لێ هه‌ڵاوارد و وشه‌ی ساکار و ره‌سه‌نی کوردیی له باتی ئه‌وان به‌کار هێنا.
گه‌لاوێژ، گه‌لاوێژی گه‌ش و به‌رز، به پرشنگی روون و جوانی، ئاسمانی ئه‌ده‌ب و رۆژنامه‌نووسیی کوردی رۆشن کرد، خه‌واڵووی راپه‌ڕاندن و شۆڕشێکی پیرۆزی ئه‌ده‌بی هه‌ڵگیرساند. رێبازی راست و ره‌وانی گرته پێش، نووسه‌ر و شاعیری پێگه‌یاندن و به خه‌ڵکی ناساندن و وه‌ک دره‌ختێکی به به‌ر و سێبه‌ر ره‌گاژۆی کرد و وه‌چه‌ی وه‌ک "نیشتمان" و "کوردستان" و "هه‌ڵاڵه" و رۆژنامه‌کانی دیکه‌ی سه‌رده‌می کۆماری کوردستانی له مه‌هابادێ ده‌رکردن.
ناڵیم ئه‌ویش زۆر ته‌واو بوو، ناڵیم که‌م و کوڕیی نه‌بوو، ناڵێم که ئه‌ویش شتی بێ‌تامی تێدا چاپ نه‌ده‌کرا. به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره گه‌شه زوو ئاوا نه‌ده‌بوو، تووشی ئه‌و شه‌وه‌زه‌نگه نه‌ده‌بووین که سه‌ره ده‌ری تێدا ناکرێ.
به داخه‌وه ئه‌و ته‌پ و تۆزه‌ی که پێش شه‌ڕی یه‌که‌م له تورکیا و ئێران هه‌ستا، له وڵاتانه خۆی نه‌گرت. پاش شه‌ڕی دووهه‌م رووی له کوردستانی عێراق کرد، رووی له‌و پارچه(یه) ی نیشتمانه‌که‌مان کرد که تا راده‌یه‌ک ده‌ره‌تانی کوردیی نووسینی لێ هه‌بوو. له وێ دا وه‌ستا، نه‌ڕۆیی، نه‌ڕه‌وی و مه‌یی تا رۆژی رووناکی لێ کردینه شه‌وه‌زه‌نگ. شه‌وه‌زه‌نگی تاریی و تنووک و ئه‌نگوست له چاو.
پیاوی بێ مایه و له خۆبایی ده‌رفه‌تیان هێنا و قه‌ڵه‌میان فڕێ دا و رۆبوونه "بنووس" و (پێنووس) (کتێبی) یان دڕاند و "په‌ڕتووک"یان بۆ له بن هه‌نگڵ ناین. کاغه‌زیان به ده‌م بادا دا و "تیانووس"یان خسته به‌رده‌س. شێعریان به درۆ و هه‌ڵبه‌ست زانی و هه‌زار ناوی سه‌یر سه‌مه‌ره‌یان له شاعیری کڵۆڵ و چاره‌ڕه‌ش نا، تا ئاخره‌که‌ی به هه‌ستیاری برای بیستیاری ئامۆزای هه‌قی که‌متیار ده‌رچوو. قافیه‌یان به ته‌نگ زانی و "سه‌روا"یان پێ به راوه‌ڵاتر بوو. له قانوون ده‌رچوون و یاسای چه‌نگیز خانی مه‌غوولیان بۆ خۆیان به راست زانی. چون‌که پۆلیس خزمه‌تی خه‌ڵکی نه‌ده‌کرد (حه‌ته...)یان بۆ راژه‌ی گه‌ل هه‌ڵبژارد. ئیمزایان نه‌خوێندرایه‌وه و واژوی پیرۆزیان لێ‌دا.
هه‌ر که‌س له به‌ر خۆیه‌وه ده‌ستی کرد به وشه‌داتاشین و هه‌رچی به قه‌ڵه‌می چه‌پره‌کی دا هات نووسی. بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به به‌رپرسیی مێژوویی بکا. به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی رادیۆی کوردیی له ئێران و عێراق دامه‌زران. سه‌رلێ‌شێوا[و]ی پتری په‌ره گرت. نووسه‌ری به‌رنامه‌ی کوردیی ناچاره ته‌رجه‌مه‌ی ده‌قا و ده‌ق بکا. ناچاره ئه‌وه‌ی بۆی ده‌نووسن موو به موو بیکا به کوردیی. بۆیه شتێکی لێ ده‌رده‌چێ که که‌س نازانێ چی‌یه. من به‌ش به حاڵی خۆم وه‌بیرم نایه جارێکیش گوێم دابێته ده‌نگ و باسی ئه‌م رادیۆیانه، چون‌که هه‌ر چۆنێک بێ له فارسیی و عه‌ره‌بیی و ته‌نانه‌ت تورکیی باشتر تێ‌ده‌گه‌م تا ئه‌م زمانه‌ی ئه‌وان پێی ده‌ڵێن: کوردیی!!!
هه‌ر چه‌ند له‌م ساڵانه‌ی دوایی خه‌ڵک وشیار بۆوه‌ته‌وه و ته‌نووری نه‌زانانی له خۆبایی دامرکاوه و بازاڕی بێ چاو و روویی ئه‌وان له بره‌و که‌وتوه، ئیتر نووسه‌ره لاوه خاوه‌ن به‌هره‌کان به شووره‌یی ده‌زانن ره‌وتی مامۆستایانی نه‌زان هه‌ڵگرن و ئه‌م وشه ناره‌سه‌نه دزێوانه به‌کار بێنن. به‌ڵام داخی گرانم هێستا به ته‌واوی فڕێ نه‌دراون و جار و بار له لایه‌ک سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه. راستیان گوتووه: به‌ردێک شێتێک له چاڵاوی باوێ به سه‌د عاقڵ نایه‌ته ده‌ر.
له مێژ بوو به ئاواته‌وه بووم شێعرێکی نوێی خۆش بخوێنمه‌وه. ده‌زانن ماوه‌یه‌که شێعری شاعیره لاوه‌کانمان ئه‌وه‌نده وێک ده‌چن که پیاو ته‌نیا به ئیمزای شاعیر لێکیان ده‌کاته‌وه. زۆربه‌یان به (ئازیزه‌که‌م) "دڵداره‌که‌م!" خۆشه‌ویسته‌که‌م! ده‌س پێده‌که‌ن و ئه‌م وشه ناسک و جوانانه ئه‌وه‌نده دووپاته کراونه‌وه پیاو چێژی خۆشیان لێ ناکات. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش وابزانم له هاوکاریدا بوو شێعرێکم خوێنده‌وه. هه‌ر چه‌نده له‌سه‌ر ئه‌و تاقه کێشه بوو که ئێستا باوه و بۆته به‌یتی بله و نابڕێته‌وه و ئه‌گه‌ر چێ دیار بوو شاعیر لاوه، به په‌له‌یه، که‌م ئه‌زمونه، به‌ڵام شێعرێکی جوان و ساکار و پڕ له سۆز و هه‌ست بوو. هه‌ر دێڕێکم ده‌خوێنده‌وه هه‌زار ئافه‌رینم بۆ شاعیر ده‌نارد رۆڵه‌م! چاوم! که‌سی مامی! و شتی وام له زاری ده‌رده‌په‌ڕین . ده‌مگوت: ئۆخه‌ی ئه‌گه‌ر شاعیری وامان هه‌ن که رسته‌ی "پێمان خاوس بێ" ده‌که‌نه قافیه. ئی واشمان هه‌ن که مایه‌ی هیوای دوا رۆژن. له‌پڕ وه‌ک گۆزێک ئاوی ساردم پێ‌دا بکه‌ن راچه‌نیم، تێکڕابووم. نه‌شه‌م شکا. خاو بوومه‌وه. نازانم ئه‌م شاعیره خۆشه‌ویسته چۆنی بێز هاتبوو وشه‌ی داتاشراوی ناشیرینی ئێسک گرانی وه‌ک "په‌ڕتووک" بخاته نێو شێعره‌که‌یه‌وه. نازانم بۆ بیر ناکه‌ینه‌وه. ئێمه‌مان( ئێمه‌مانان) که خۆمان ده‌کوژین، زامی ره‌ش ده‌که‌ین، ئاوی چاومان رۆ ده‌ڕژێ تا شێعرێکی به کوردیی ده‌ڵێین. بۆچی ناوبانگمان له چوارچێوه‌ی شاره‌که‌مان ده‌رناچێ. به‌ڵام ئه‌حمه‌دی خانی که پێویستمان به قامووسی عه‌ڕه‌بی و و کوردی هه‌یه تا بتوانین شێعره گران و قوڵ و جوانه‌کانی بخوێنینه‌وه تا ئێستا مه‌م و زینه‌که‌ی به چه‌ند زمانی زیندووی جیهان ته‌رجه‌مه کراوه؟ ئه‌گه‌ر هێندێک که‌سی خوێنده‌واری ساویلکه، به‌ڵام پاک و بێ فێڵ، هه‌ستی توندی نه‌ته‌وایه‌تیی و بیر و ڕای چه‌وت و نه‌زانانه‌ی سیاسیی، تووشی هه‌ڵه‌ی کردن و ئه‌م ته‌پ و تۆزه‌یان به‌رپا کرد، پیاوی خۆپه‌رست و ته‌نانه‌ت ناپاکی وا هه‌بوون که زانیان فارسی‌زانی باش له کوردستانی عیراق که‌م بوون، له فه‌رهه‌نگه کۆنه‌کانی فارسی گه‌ڕان و وشه‌ی سواو و له‌کار که‌وته و فه‌رامۆش کراوی فارسیان له نێو قاموسه کۆنه‌کان دا دۆزییه‌وه و نابه‌جێ به‌کاریان هێنان.
دیاره من پێم وا نیه ئه‌گه‌ر نووسه‌رێکی ئێمه له کاتی پێویست دا بۆ ده‌ربڕینی مه‌به‌ست وشه‌ی بێگانه به کار بێنێ، قیامه‌ت راده‌بێ، دنیا به قوڕ ده‌گیرێ، پردی سیڕات ده‌پسێ و رووگه وه‌رده‌گه‌ڕێ. به‌ڵام خۆ فریودان و خه‌ڵک فریودان به گوناهێکی گه‌وره و تاوانێکی خراپ ده‌زانم. ئێمه نابێ گوێ بده‌یه‌نه شۆوینیسته‌کانی فارس که ده‌ڵێن کوردی شێوه‌یه‌کی فارسیییه. بۆ خۆمان ده‌زانین زمانه‌که‌مان زمانێکی سه‌ربه‌خۆیه و ناترسین و نایشارینه‌وه که خزمایه‌تی ده‌ته‌ک فارسیش داهه‌یه. زۆر باش ده‌توانین وشه‌ی فارسی وه‌ربگرین وه‌ک ئه‌وان له وه‌رگرتنی وشه‌ی کوردی و هیچ زمانێکی دیکه سڵ ناکه‌ن. به‌ڵام هه‌ق نیه له باتی وشه‌ی مه‌زن، گه‌وره، زه‌لام، زل، وشه‌ی "بزرگ" فارسی بنووسین یا له جیاتی جوان، چه‌له‌نگ، ده‌لال و شه‌نگی خۆمان وشه‌ی قشنگ به‌کار بێنین که تورک و فارس کێشه‌یان له سه‌ر[ی] هه‌یه.
جگه له‌وه ئه‌گه‌ر پێویست بێ وشه وه‌ربگرین، بۆچی واز له‌و وشانه بێنین که له مێژه تێکه‌ڵی کوردیی بوون و له کورده‌واری‌دا بوو‌ته باو و وشه‌ی نامۆ بکه‌ینه باو. لێتان ده‌پرسم دنیا قه‌ڵه‌م و غه‌زه‌لی زیاتر بوونه کوردی یا گیتی، خامه و چامه‌ی فارسی سه‌یر ئه‌وه‌یه فارسه‌کان پتر وشه عه‌ره‌بیه‌کان ده‌کار دێنن. به بروای من فڕێ‌دانی ئه‌و وشانه‌ی له کۆنه‌وه تێکه‌ڵی کوردی بوون و نه‌خوێنده‌وار ده‌یانزانێ کاری خۆرایی‌یه. ره‌نگه به کوردێکی نه‌خوێنده‌وار بڵێێ سه‌ماوه‌ر رووسی‌یه و ته‌ماته ئینگلیسی‌یه تێر وپڕ پێت پێبکه‌نێ.کام کوردی نه‌خوێنده‌وار ده‌زانێ پێنووس و بنووس و خامه به قه‌ڵه‌م ده‌گوترێ و په‌رتووک کتێبی مه‌لایه؟ خۆ باسی ته‌رخان و قاچاغ و ئاغا و خان و خانم بیگ و بیگم مه‌غوولی هه‌ر نه‌که‌ین باشتره.
وشه‌ی واهه‌ن راسته زۆر به ره‌سن کوردی نین. به‌ڵام ماڵی کوردن چون‌که نه‌خوێنده‌وار ده‌یانزانێ و لێیان حاڵی ده‌بێ و بشمانه‌وێ له بیریان ناچێته‌وه.
به‌ڵای وشه داتاشینی نه‌زانانه کوشه‌نده‌تر، رسته دارشتنی هه‌ڵه‌یه، ئه‌وه‌یان پتر جێگای مه‌ترسی‌یه چون‌که رێزمانه‌که‌مان ده‌شێوێنێ. بژارکردنی وشه‌ی ناڕه‌سه‌ن گران نیه به‌ڵام هێنانه‌وه سه‌رخۆی رێزمانی شێواو، ئه‌سته‌مه، دژواره، به‌ڵکوو ترسناکه.
دیاره ئه‌ده‌بی خۆمان ئه‌ونده‌ی خزمه‌ت نه‌کراوه و په‌ره‌ی نه‌گرتوه که هه‌ستی فێربوونی رروناکبیر و خوێنده‌وارانی کوردی عیراق رازی بکا. ناچارن له رێگای عه‌ره‌بی‌یه‌وه زانستیان به‌ره‌و ژوور به‌رن. بیانه‌وه‌ێ یا نه‌یانه‌وێ ده‌که‌ونه ژێر ته‌ئسیری زمانی عه‌ره‌بیی‌یه‌وه. بۆیه کاتێک ده‌نووسن رسته‌کان وه‌ک عه‌ره‌بی داده‌رێژن. یا باشتر بڵێم به عه‌ره‌بی بیر ده‌که‌نه‌وه و به کوردی ده‌نووسن. رسته‌ی وا ده‌بینم هه‌موو وشه‌کانی کوردیی ره‌سنه‌نن که‌چی تێی ناگه‌م. چون‌که له سه‌ر رێزمانی عه‌ره‌بیی داڕژاوه. ئه‌ویش له زمانی کوردیی دووره. له‌م رستانه‌ی خواره‌وه ورد بنه‌وه که هه‌مویانم له وتاره په‌سندکراوه‌کانی ئه‌م گۆواره ده‌رهێناون. کارتان به‌وه نه‌بێ کێ نووسیونی. بزانن راست نووسراون یا ناراست:
"وه کاتێک مرۆڤ جێگایه‌ک بۆ خۆی ده‌گرێ له ناو ئه‌و جینهانه زه‌مانیه‌وه."
"له به‌ر ئه‌وه سه‌ر نه‌که‌وتوون. له هیچ شتێکا له باره‌یه‌وه"
" له‌و کاته‌وه مرۆڤ توانی له دو‌ره‌وه به کار و باری خۆی هه‌ڵسێ."
"به خێرایی بوونی مرۆڤ ده‌رچوو له ده‌ور و پشتی ئاژه‌ڵی."
"که‌ڵکی چی‌یه ئه‌و هه‌موو باس کردنه له سه‌ر زمانه."
زۆر رسته‌ی له وانه‌ش شێواوترم دیون که ئه‌گه‌ر ریزم کردبان جێگایان زۆر ده‌گرت. ته‌نانه‌ت وتارێکم هه‌ر له‌م گۆواره خۆشه‌ویسته‌دا خوێندوه که به‌شی هه‌ره زۆری پاڕاگرافه‌کانی به (وه) ده‌س پێده‌که‌ن که به هیچ جۆرێک ده‌گه‌ڵ رێزمانی کوردی ناگونجێ.
تا ئێستا هه‌ر زامم ده‌س‌نیشان کردوون و ده‌رمانم بۆ نه‌دۆزیونه‌وه. به راستی ئه‌گه‌ر ده‌رمانێک بۆ ئه‌و ده‌ردانه نه‌دۆزینه‌وه، هه‌ر وا دێن وه بن ده‌ده‌ن و ته‌شنه‌ی ده‌که‌ن و ده‌بنه تیراوێ و به هه‌زار شه‌خس و شێخ و پیر چاره ناکرێن.
به بڕوای من نووسه‌ری ئه‌مرۆی کورد دوو ئه‌رکی له سه‌ر شانه و ده‌بێ هه‌ر دووکی له پێش چاو بێ. یه‌ک نووسینی شتی چاک و پاک و جوان و به که‌ڵک. دوو پاراستنی رێزمان و بووژاندنه‌وه‌ی و بژار کردن و په‌ره‌پێدانی زمانی کوردیی. دیاره که‌سانێکی به زمانه زیندوو و خزمه‌ت پێکراوه‌کان که قامووسی گه‌وره‌یان هه‌یه، ده‌نووسن ئه‌رکی دووه‌میان له‌سه‌ر شان نیه. بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکی یه‌که‌میان من وه‌رگێڕانم پێ باش تره. به ته‌رجه‌مه هه‌م شاکاره ئه‌ده‌بیه‌کانی جیهان ده‌که‌ینه کوردی و هه‌م مه‌یدانی به‌رفراوانترمان له به‌رده‌س دایه و ده‌رفه‌تمان هه‌یه خزمه‌تی زمانه‌که‌مان بکه‌ین و بیری خه‌ڵک رووناک بکه‌ینه‌وه. بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکی دووه‌م ده‌بێ به هه‌موو هێزمانه‌وه تێ‌بکۆشین رێزمانه‌که‌مان بپارێزین، وشه‌ی ره‌سه‌نی کوردی به کار بێنین. وشه‌ی داتاشراو فڕێ بده‌ین. له‌به‌ر خۆمانه‌وه وشه دانه‌تاشین. له شێوه‌ی شار و نیشتمانی خۆماندا گیرنه‌خۆین. له هه‌ر شێوه‌یه‌کی کوردی‌دا وشه‌ی جوانتر و سوکترمان وه‌پێش چاو هات هه‌ڵیبژێرین. له‌بیرمان بێ وشه‌ی کوردی هه‌تا کورت‌تر بێ خۆماڵیتره. بۆ ئه‌وه‌ی رسته‌کانمان کورت بن هه‌تا ده‌توانین (واوی عه‌تف) (واوی گه‌ڕانه‌وه یان ئاوڕدانه‌وه‌ی حاڵه‌ت) که‌متر به دوای یه‌کدا ریز بکه‌ین. له کاتی پێوست دا له به‌کار هێنانی وشه‌ی بێگانه نه‌ترسین. له نووسیندا به په‌له نه‌بین. که‌م بنووسین و باش بنووسین.
هه‌ر چی نووسیمان به جارێک و دوو جار له کۆڵی نه‌بینه‌وه. چه‌ند جاری ده‌س تێوه‌رده‌ین و پێش ئه‌وه‌ی بۆ چاپی بنێرین، پێمان شووره‌یی نه‌بێ به چه‌ند که‌سی لێزان و پسپۆڕی نیشان بده‌ین. ره‌خنه و تێبینی دۆستانه‌ی ئه‌وان قه‌بوڵ بکه‌ین. خۆپه‌رست و به‌فیز و به‌رچاوته‌نگ نه‌بین، له خه‌ڵک فێر بین و بۆ خه‌ڵک بنووسین. ئه‌وه‌ی بۆ چاپمان نارد ئه‌گه‌ر ده‌سکاری باش کرا ئاگر نه‌گرین. ئه‌گه‌ر جارێک بڵاو نه‌کرایه‌وه ناهۆمێد نه‌بین، چاومان نه‌چێته پشت سه‌رمان، به رق‌دا نه‌چین و ده‌س له تێکۆشان و و نووسین هه‌ڵنه‌گرین. ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موومانه بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و خزمه‌تی زمانی کوردیی تێبکۆشێن.
به‌ڵام ئه‌رکی به‌یان له‌هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا چی‌یه؟
1- تێ‌بکۆشێ پاک و خاوێن و بێ غه‌ڵه‌ت چاپ بکرێ.
2- کورته‌چیرۆکی باش و وتاری به‌که‌ڵک و چاکی ئه‌ده‌بی و کۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی و مێژوویی و ره‌خنه‌ی بێ غه‌ره‌ز و دۆستانه بڵاو بکاته‌وه.
3- زانایان هان بدا شتی باش له زمانه‌کانی بێگانه‌وه وه‌رگێڕنه سه‌ر زمانی کوردی.
4- وتاری هێچ نووسه‌رێک بۆ خاتری جێ و پایه و ناوبانگ و دۆستایه‌تی بڵاو نه‌کاته‌وه. خوێنه‌ر رازی کردن له تۆراندن و دڵ یه‌شاندنی گه‌وره پێاوێک که شتی باش یابه کوردیی ره‌وان نانووسێ [باشتره]. خزمه‌تی گه‌ل له خزمه‌تی تاقه که‌سێک چاکتره.
5- پاراستنی زمانی کوردیی له هه‌موو حاڵێکدا له به‌ر چاو بێ و به گرنگی بزانێ.
6- هه‌موووتاره‌کان سه‌ر له نوێ به ئیملایه‌کی یه‌کده‌ست بنووسێته‌وه و خه‌ڵکی له پاشاگه‌ردانی رێنووسی کوردیی رزگار بکا. 7- له لاپه‌ڕه‌ی دوای هه‌ر ژماره‌یه‌کدا چه‌ند شت هه‌ڵبژێرێ و داوا له زانایان بکا، ته‌رجه‌مه‌ی بکه‌ن و باشترینیشیان چاپ بکا. هه‌روه‌ها هێندێک مه‌وزوعی خۆمانه به گرێ‌و دابنێ تا نووسه‌ره‌کان له‌سه‌ری بنووسن و جوانترینیان هه‌ڵبژێرێ.
له هه‌مووان گرینگتر ئه‌وه‌یه ده‌سته‌یه‌ک له زمانزانه‌کان پێک بێنێ. ئه‌گه‌ر بکرێ خه‌ڵکی ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان بن. تا ئه‌م نووسه‌رانه‌ی ده‌سته‌ی نووسه‌ران له باری نێوه‌رۆکه‌وه په‌سندیان کردون له باری زمانه‌وه ته‌ماشا بکه‌ن و ئه‌گه‌ر پێویست بوو ده‌سکاری بکه‌ن. پێم وایه ئه‌م کارانه زۆر گران نه‌بن. به‌ڵام زۆر به‌سوود ده‌بن. بێگومان ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌کانمان بزانن نووسینه‌کانیان ئاوا له بێژنگ ده‌درێن و ته‌ته‌ڵه ده‌کرێن، به سه‌رنجه‌وه ده‌نووسن.
به‌یانی ژماره 44