ئه‌ده‌بیاتی گه‌لانی بچوك
نووسه‌ر: فڕانتس کافکا
وه‌رگێڕ: سه‌عید سلێمانی
وه‌رگێڕ: سه‌عید سلێمانی
ئه‌وه‌ی که له ئه‌ده‌بیاتی هاورچه‌رخی یه‌هووده‌وه به‌هۆی «لۆڤی»1یه‌وه له وارشۆ ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخی «چێک»2ـه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک له ڕێی تێروانینی خۆمه‌وه، وه‌ده‌ستم ده‌که‌وێت، ئاماژه به‌م ڕاستیه ده‌کات که زۆربه‌ی کاریگه‌ریه به‌که‌ڵکه‌کانی ئه‌ده‌بیات [بریتین له]: ڕاچڵه‌کاندنی زه‌ینه‌کان، پۆلێن‌کردنی وشیاری نه‌ته‌وه‌یی، که زۆربه له ژیانی جه‌ماوه‌ردا نه‌ناسراو ده‌مێنێته‌وه و هه‌میشه‌ش ڕوو له هه‌ڵوه‌شانه، شانازیه‌ک که یه‌ک نه‌ته‌وه به ئه‌ده‌بیاتی تایبه‌ت به خۆیه‌وه ده‌یکات و پارێزگاریه‌ک که له ئاست دنیای دوژمنکارانه‌ی ده‌وروبه‌ردا لێی ده‌کات، ئه‌م چه‌شنه له تۆماری بیره‌وه‌ریه‌کان به ده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که شتێکی ته‌واو جیاوازه له مێژوونووسینه‌وه و به خێراییه‌کی زۆری به‌ره‌و پێشکه‌وتنه‌وه (به‌ڵام هه‌میشه به سه‌رنج و دڕدۆنگیه‌کی زۆره‌وه) ده‌بێته هۆی گرینگی‌دان به به‌شێکی به‌ربڵاو له ژیانی جه‌ماوه‌ر، ئه‌م هاوسه‌نگ‌کردنه‌وه‌ی نێوان چه‌مکه ناته‌باکان که بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا دروست هه‌ر له‌م بواره‌دا ده‌که‌وێته کار که ته‌نیا چه‌ق‌به‌ستن ده‌توانێ وه‌زنده‌ی پێ بێنێت، یه‌کپارچه‌کردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به له‌به‌رچاوگرتنی ته‌واوه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وه که جم‌وجۆڵی به‌رده‌وامی ناوچه‌کان ده‌یڕه‌خسێنێ، ڕاکێشانی سه‌رنجی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ لای خۆی و وه‌رگرتنی هه‌ر شتێکی بێگانه ته‌نیا له ڕێی تێڕامان و سه‌رنجه‌وه، گرتنی ڕێز و حورمه‌ت له که‌سانێک که له بواری ئه‌ده‌بیاتدا چالاکن، سه‌رهه‌ڵدانی کاتی‌ی ئامانجه پیرۆزه‌کان له ناو به‌ره‌ی لاوتردا که به‌هه‌رحاڵ کاریگه‌ری هه‌میشه‌یی خۆی داده‌نێت، به‌ڕه‌سمی ناسینی ڕووداوه ئه‌ده‌بیه‌کان وه‌ک ئامانجی دڵه‌ڕاوکێی سیاسی، گرینگی‌دان به ناکۆکی نێوان به‌ره‌ی کۆن و نوێ و بواری باس‌لێکردنیان، زه‌ق کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به شێوه‌یه‌ک که زۆر دڵته‌زێن بن، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ڕزگاریده‌ر و شیاوی چاوپۆشیش بن، ده‌ست پێکردنی بازرگانیه‌کی پڕجم‌وجۆڵ و له هه‌مان کاتیش‌دا جێگای ڕێزی کتێب و تامه‌زرۆیی بۆ ئه‌و دیارده‌یه یان بۆ خودی کتێب و نووسراوه‌کان. ته‌واوی ئه‌م کاریگه‌ریانه ده‌توانی ته‌نانه‌ت له ڕێی ئه‌ده‌بیاتێکه‌وه دابین بکه‌یت که له ڕاستیدا پێشکه‌وتنه‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی نائاسایی به‌ربڵاو نیه ـ به‌ڵام له‌ڕواڵه‌تدا ده‌کرێ ببێت ـ چونکه بێبه‌شه له به‌هره‌ی ناوازه و به‌هێز. گه‌شه‌سه‌ندنی وه‌ها ئه‌ده‌بیاتێک ته‌نانه‌ت له ئه‌ده‌بیاتێک که پڕاوپڕه له به‌هره زیاتر ده‌بێت، چونکه به‌و هۆیه‌وه که بێ‌به‌هره‌یه له نووسه‌رێک که بتوانێت به توانا به‌هێزه‌کانیه‌وه لانیکه‌م زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گران بێ‌ده‌نگ بکات، ململانێی ئه‌ده‌بی له گه‌وره‌ترین ئاستیدا بوونی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌سه‌لمێنێت.
ئه‌ده‌بیاتێک که به ده‌ستی به‌هره‌یه‌کی به‌هێزه‌وه قه‌ڵشتی تێنه‌که‌وتبێت، که‌له‌به‌رێکیشی نیه تاکو هه‌ر شتێکی ناشیاو بتوانێت به‌زۆر خۆی تێپه‌ستێوێت. له‌م باره‌وه سه‌رنجێک که بۆ لای خۆی ڕایده‌کێشێت زۆر به‌هێزتر و سه‌رنج‌ڕاکێشتر ده‌بێت. سه‌ربه‌خۆیی که‌سایه‌تی نووسه‌ر له چوارچێوه‌ی سنووره نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا بێ‌گومان چاکتر ده‌پارێزرێت. نه‌بوونی هێمایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی لاواز و خۆڕانه‌گر، بێَ‌به‌هره‌کان به ته‌واوی له ئه‌ده‌بیات دوور ده‌خاته‌وه. به‌ڵام بۆ نووسه‌رێک ته‌نانه‌ت به‌هره‌یه‌کی نیوه‌چڵیش کیفایه‌ت ناکات تاکو بکه‌وێته ژێر کاریگه‌ری تایبه‌تمه‌ندیه مامناوه‌ندیه‌کانی نووسه‌رانی باوی ڕۆژه‌وه، یاکو ده‌ست بکات به ناساندنی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌ده‌بیاتی بێگانه، یان لاسایی ئه‌ده‌بیاتێکی بێگانه بکاته‌وه که بۆ هه‌موان ناسراو بێت؛ ئه‌مه بۆ وێنه له ئه‌ده‌بیاتێکی پڕبه‌هره‌ی مه‌زندا وه‌ک ئه‌ده‌بیاتی ئاڵمانی شتێکی ساده و ئاساییه، چونکه لاوازترین نووسه‌رانیشیان لاسایی کردنه‌وه‌یان به‌رته‌سک ده‌که‌نه‌وه هه‌ر به‌و به‌رهه‌مانه‌ی که له ناوخۆی وڵاتدان. هێزێکی داهێنه‌ر و به‌که‌ڵک که له ئه‌ده‌بیاتێکی هه‌ژاردا ـ هه‌ژار له بابه‌ت به‌هره‌مه‌ندانه‌وه ـ له‌و بواره‌دا ده‌که‌وێته گه‌ڕ، به‌تایبه‌ت کاتێک کاریگه‌ر ده‌بێت که به که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌قه جێماوه‌کانی نووسه‌رانی ڕابردووی، ده‌ست بداته خوڵقاندنی مێژوویه‌کی ئه‌ده‌بی. کاریگه‌ری حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌م نووسه‌رانه‌ی ڕابردوو و ئێستا، به‌ڕاده‌یه‌ک به‌رچاو ده‌بێت که ده‌توانن جێگه‌ی نووسراوه‌کانیان بگرنه‌وه. له ڕاستیدا ئینسان باس له به‌رهه‌مه‌کان ده‌کات و مه‌به‌ستی نووسه‌ره‌کانه و ته‌نانه‌ت به‌رهه‌مه‌کان ده‌خوێنێته‌وه و نووسه‌ران ده‌بینێت. به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که وه‌ها کاریگه‌ریه‌ک له‌بیر ناچێته‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌وه که ده‌قی نووسراوه‌کان ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر یاده‌وه‌ری کاریگه‌ریان نیه، ئیتر له‌بیرچوونه‌وه و وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ک له ئارادا نیه. مێژووی ئه‌ده‌بی پێکهاته‌یه‌کی نه‌گۆڕ و جێی متمانه ده‌خاته ڕوو که به ده‌گمه‌ن ده‌که‌وێته ژێر ڕکێفی بره‌وی زه‌مانه‌وه.
یاده‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کی بچوک له یاده‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کی گه‌وره بچوکتر نیه و هه‌ربۆیه‌ش ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی ڕێک‌وپێکتر بابه‌ته‌کان وه‌ربگرێت. ئاشکرایه که تاقمێکی که‌م له که‌سانی پسپۆڕ خه‌ریکی بواری مێژووی ئه‌ده‌بی بوون، به‌ڵام خودی ئه‌ده‌بیات زۆرتر ده‌که‌وێته به‌ر په‌سند و سه‌رنجی خه‌ڵک تاکو مێژووی ئه‌ده‌بی و هه‌ربۆیه‌ش، گه‌رچی به ته‌واوه‌تی نا، به‌ڵام لانیکه‌م به‌شێوه‌یه‌کی جێی متمانه ده‌پارێزرێت. چونکه چاوه‌ڕوانیه‌ک که وشیاری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لێکی بچوک له تاکه‌که‌س هه‌یه‌تی به شێوه‌یه‌که که هه‌ر که‌سێک هه‌میشه ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه تاکو ئه‌و به‌شه له ئه‌ده‌بیات بناسێت که به ئه‌و گه‌یشتوه، یارمه‌تی بدات، پارێزگاری بێت ـ پارێزگاری بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌یناسێت و یارمه‌تیشی نه‌دات.
ده‌قه کۆنه‌کان خوێندنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان پێویسته؛ ئه‌م کاره سه‌ره‌ڕای لاوازبوونی بابه‌ته‌که، به وه‌ها گوڕ و تینێکه‌وه ڕه‌چاو ده‌کرێت که ته‌نیا ئه‌م ترسه به‌رته‌سکی ده‌کاته‌وه که نه‌کا که‌سێک زۆر به ئاسانی چه‌واشه‌یان بکات، هه‌روه‌ها به‌هۆی گرینگایه‌تیه‌ک که له‌ڕێی داکۆکی هاوبه‌شی جه‌ماوه‌ره‌وه وه‌ده‌ستی دێنن، هه‌موو هه‌وڵه‌کان زۆر ڕووڕاستانه ئه‌نجام ده‌درێن، ته‌نیا له چوارچێوه‌ی هۆگرییه‌کدا که قه‌ت له ناو ناچێت، هه‌ست به هیچ جۆره ماندووبوونێک ناکرێت و هه‌ر کاتێکیش که قۆڵێکی لێزان و شاره‌زا هه‌ڵده‌ماڵدرێت، تا ئه‌وپه‌ڕ ته‌شه‌نه ده‌کات. به‌ڵام دواجار هه‌ر ئه‌و هۆگرییه نه‌ک هه‌ر ته‌نیا به تێڕوانینێکی فراوانه‌وه به‌ڵکو به دیدێکی به‌رته‌سکه‌وه چه‌واشه‌کاری ده‌کات ـ به‌چه‌شنێک که ته‌واوی ئه‌م سه‌رنج و وردبینیانه پێشێل ده‌کاته‌وه.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که خه‌ڵک هه‌ست به هه‌ل‌ومه‌رج ناکه‌ن، چالاکیه ئه‌ده‌بیه‌کانیشیان له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ل‌ومه‌رجدایه. ئه‌وان شتێک به بێ‌بایه‌خ داده‌نێن تاکو بتوانن له سه‌روویه‌وه لێی بڕوانن، یاکو شتێک تا ئاسمانه‌کان هه‌ڵده‌کێشن تاکو بتوانن له په‌نایدا پێگه‌یه‌ک بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.(نابه‌جێ.) هه‌رچه‌ند که زۆربه له باره‌ی شتێکه‌وه به وردی بیر بکرێته‌وه، دیسان مرۆ‌ڤـ ناگاته ئه‌و سنووره‌ی که ئه‌و شته له‌گه‌ڵ شته‌کانی هاوشێوه‌یدا له پێوه‌ندی‌دایه، مرۆ‌ڤـ له سیاسه‌تدا زۆر زووتر ده‌گات به‌م سنووره، له ڕاستیدا، ته‌نانه‌ت تێده‌کۆشێت که پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌و شوێنه، ئه‌و شته ببینێت و ئه‌غڵه‌بیش ئه‌م به‌رته‌سک‌بوونه‌وه‌ی سنووره له هه‌موو شوێنێکدا ده‌بینێت. بواری به‌رته‌سک، هه‌روه‌ها حه‌ز به ساده‌یی و یه‌کسانی و، سه‌ره‌نجام ئه‌م بیرۆکه‌یه که سه‌ربه‌خۆیی ده‌روونی ئه‌ده‌بیات پێوه‌ندی ده‌ره‌کی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا بێ‌زیان ده‌کاته‌وه، ده‌بێته هۆی په‌ره‌پێدانی ئه‌ده‌بیاتێکی بێ یه‌ک وڵاتی تایبه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای دروشمه سیاسیه‌کان.
جه‌ماوه‌ر له پێداهه‌ڵگوتنی ئه‌ده‌بیات به بابه‌تی بێ‌بایه‌خدا، چێژ وه‌رده‌گرن که ئه‌وه‌نده به‌رین نین تاکو زیاتر له ئاستی حه‌ز و تاسه‌یه‌کی بچوک به‌ره‌و سه‌رتر بڕۆن و به شێوه‌یه‌کی گشتیش له‌سه‌ر بارودۆخی پڕگێچه‌ڵی تایبه‌ت به خۆیان بنیات نراون. گه‌پ و گاڵته‌یه‌ک که وه‌ک ئه‌ده‌بیات ناوزه‌د ده‌کرێن، هه‌موو شوێنێکی ته‌نیوه‌ته‌وه. له ئه‌ده‌بیاتێکی به‌رین و به‌ربڵاودا ئه‌وه‌ی که له ئاستی نزمدا ڕووده‌دات، به پێک‌هێنانی ژێرخانێکی نه زۆر پته‌وه‌وه خه‌ریکه بۆ ته‌واوی پێکهاته‌که، لێره‌دا له‌به‌ر ڕووناکایی به‌ته‌وژمی ڕۆژدا ڕووده‌دات، ئه‌وه‌ی که له‌وێدا بابه‌تێکی سه‌رنج‌ڕاکێشی کاتیه بۆ کۆمه‌ڵێکی دیاریکراو، لێره‌دا بایه‌خه‌که‌ی بۆ هه‌ر که‌سێک شتێکی که‌متر نیه له مه‌سه‌له‌ی مه‌رگ و ژیان.
پلانێکی تایبه‌تمه‌ندی‌ناسی له ئه‌ده‌بیاتی گه‌لانی بچوک.
ئاکامی باش له هه‌ر دوو بواردا.
لێره‌دا ئاکامه‌کان ته‌نانه‌ت له نمونه‌ی تاکه‌که‌سیدا باشترن.
1ـ گه‌شه‌سه‌ندن:
ئه‌لف ـ ململانێ.
ب ـ ڕێبازه‌کان.
پ ـ گۆڤاره‌کان.
2ـ ئاسته‌نگی که‌متر:
ئه‌لف ـ نه‌بوونی ڕێ‌وشوێن.
ب ـ ناوه‌ڕۆکی بێ‌بایه‌خ.
پ ـ دروست‌بوونی هێماکان به ئاسانی.
ت ـ وه‌لانانی بێ‌به‌هره‌کان.
3ـ خۆشه‌ویستی:
ئه‌لف ـ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا.
ب ـ مێژووی ئه‌ده‌بی.
پ ـ بڕوا به ئه‌ده‌بیات، ده‌توانێت یاساکانی خۆی دابڕێژێت.
--------------------
په‌راوێز:
1ـ «لۆڤی»: زیگفرێد لۆڤی خاڵۆی کافکا که کافکا زۆری ئه‌و خۆشویستوه.
2ـ «چێک»: وڵاتی چێک.
سه‌رچاوه:
یاداشت‌ها، فرانتس کافکا، ترجمه مێگفی اسلامیه، تهران: نیلوفر، 1379 ـ ل181 ـ 184.