بۆره‌تاری بۆره‌گه‌ری
حوسێن شێربه‌گی
چیرۆک
هیچ سووچ و تاوانێک وه‌خۆم ناگرم، له‌م قسه و باسه و له ڕووداوه‌کانی دواتریدا له شیری به‌ری دایک و له ئاوی شه‌وێ پاک‌ترم، تاوان، تاوانی کۆپته‌ره بۆر بوو، کۆپته‌ره بۆر. نازانم بڵێم منی کڵۆڵ، بڵێم منی هه‌ناسه سارد، بڵێم چاره‌ڕه‌ش.. ئه‌وه تازه ماڵ‌وحاڵم پێکه‌وه ناوه و خانووبه‌ره‌ی تازه‌م ساز کردووه و تازه‌م هاوسه‌رگیری کردووه و... تا سه‌ر سمێڵم؟... وه‌ڵڵا تا سه‌ر هه‌ردوو برۆکانم له ژێر قه‌رزدام. له قوونی سه‌گ سواڵ ده‌که‌م و خوا خوامه ڕۆژانی ته‌مه‌ن زوو زوو تێپه‌ڕ بێ و سه‌ری بورج بگات، مووچه و مواجبی خۆم و خێزانم وه‌رگرم، بڕێک چڵاوپڵاو بخۆین و بڕێکیش قه‌رز و قۆڵه‌ی خه‌ڵک بده‌مه‌وه... ئای له‌م خه‌یاڵ پڵاوه! هه‌ی خه‌ونت وه‌خێر گه‌ڕێ!
له‌م حه‌یس‌وبه‌یسه‌دا کۆپته‌ره بۆر ده‌گاته عاسمانی شار و کاغه‌زی نه‌یامه‌تیمان بۆ به‌رده‌داته‌وه! ده‌زانن له کاغه‌زی نه‌یامه‌تیدا چ نووسراوه؟
«گه‌لۆ... هۆ گه‌لۆ. له‌مڕۆوه له‌م شاره‌دا پێویستیمان به مووچه‌خۆر و کاربه‌ده‌ستی میری نییه، هه‌موو کاربه‌ده‌ستان بڕۆنه‌وه ماڵه خۆتان... دیاره له داهاتوودا چاره‌نووستان باشتر ڕوون ده‌که‌ینه‌وه!»
هه‌ر ئه‌مه‌یان بۆ گێڕامه‌وه، له ده‌مم ده‌رپه‌ڕی: ئای له دایه‌ت به‌م بۆ خێر و بێرت...؛ بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی چاره‌نووسمان!
چاره‌نووسمان باشتر ڕوون ده‌که‌نه‌وه، ڕوون‌تر!.. ئه‌گه‌م چاره‌نووسی ڕوون ئاوایه، ده‌ک هه‌زار خۆزگه‌م به چاره‌ڕه‌شی! جا، هاکا سێ چوار دیوناس به‌رگێک له‌م بانگه‌شه‌یه‌یان بۆ هێنام و دایانه ده‌ستم، له گه‌ڵکوو بانگه‌شه‌که‌م خوێنده‌وه، ڕه‌نگ‌وڕووم هه‌ڵبزرکا. دانیشتمه سه‌ر عه‌رزه‌که و ... دوو چه‌پۆکه؟.. چوار چه‌پۆکه؟ نه‌وه‌ڵڵا هه‌زار چه‌پۆکه کوتام به ته‌وقی سه‌رمدا و هاوارم کرد: ئه‌ی باوکه‌ڕۆ... خه‌ڵک مواجبێکی ڕۆ، من دوو مواجبم ڕۆ، دوو مواجبم ڕۆ. هه‌م مواجبی خۆم و هه‌م ئی خێزانه‌که‌م. ئای ڕۆو براڕۆ. براڕۆ، دوو مواجبم ڕۆ.
وه‌لحاسڵ کۆپته‌ری حیزباب گوومانی گابوو. له‌و کاته‌دا هه‌ڤاڵێکی مه‌رد و ڕه‌ندم له‌گه‌ڵمدا بوو، ئه‌ویش وه‌ک خۆم کاربه‌ده‌ستی میری بوو، یان بڵێین کاربه‌ده‌ستی بێکارکراوی میری بوو. هه‌ڤاڵ خۆی قۆڵمی کێشا و له جه‌ماوه‌ره‌که دوورمی خسته‌وه. پێمی‌وت: دوژمن به خۆت خۆش مه‌که، له خه‌می چاره‌سه‌ردا به... له خه‌می کارێکی دیکه‌دا...
به شه‌قامه‌که‌دا شۆڕ بووینه‌وه، قسه و باسێکی زۆر و ڕا و ته‌گبیرێکی زیاترمان کرد. ڕامان هاته سه‌ر میوه‌فرۆشتن. ناردمانه مه‌یدانی ته‌ڕه‌بار، ئۆتۆمبیلێک پڕپڕ شووتیمان کڕی. بڕیار درا ئه‌م شووتییه بفرۆشین، مایه‌ی خاوه‌نی بده‌ینه‌وه و قازانج بۆ خۆمان.
ماڵه‌که‌ی ئێمه له سه‌ر شه‌قام بوو. نه‌ک ڕاسته‌شه‌قامی شار. شه‌قامێکی نێزیکه بازاڕ. هه‌ر له سه‌ر شۆسته‌ی ده‌رکی ماڵه‌که‌مان شووتیمان هه‌ڵڕشت و جاڕمان کێشا: ئای شووتی شووتی، گوو به ده‌م‌ولووتی!
تا دره‌نگانی شه‌و لێمان فرۆشت، دوایه خێوه‌تێکمان به سه‌ر شووتی‌دا کێشا و چووینه‌وه بۆ شێو کردن. له پاش شێو کردن که ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر شووتی، چ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ک؟ سێ چوار که‌س چه‌قۆ به ده‌سته‌وه به نێو شووتی‌دا دێن و ده‌چن. شووتی هه‌ڵده‌گرن، ده‌یبڕن، ته‌ماشای ده‌که‌ن، به دڵیان نییه!حه‌وای ده‌ده‌نه نێو جۆگه‌له و قاناوی شانی شووتی و... شووتییه‌کی دیکه و... یه‌کی دیکه!
هه‌ر ئه‌م دیمه‌نه‌م بینی، به‌ری چاوم لێڵ بوو، تووڕه‌یی یه‌خسیرمی کرد. هۆگانێکم مابوو بگه‌مه سه‌ر شووتی، نه‌ڕاندم: ئه‌وه بۆ ماڵ‌کاولم ده‌که‌ن، خوا ماڵ‌کاولتان کا!...
که‌چی زۆر سووک و سانا و به بزه و پێکه‌نینه‌وه یه‌کیان هه‌ڵده‌داتێ: بۆ مه‌گه‌م له مایه ده‌رنه‌چووه؟
- کوڕه له مایه‌ی چی ده‌رچووه؟ من تاقه دانێک لێیانم فرۆشتووه... وه‌ڵڵا هه‌ر له بیسمیللادایه!
هه‌ر ئه‌و دۆسته خۆی له سه‌ری ڕۆیی: کوڕه وه‌ڵڵا وام زانی مایه‌ی ده‌رچووه و له سه‌ر قازانجه. کوتم ده‌با به خێری خاوه‌نی نۆبه‌ره بکه‌م و نه‌وسم کوێر که‌مه‌وه! ئه‌ی بۆ ناڵێی مایه‌ی ماوه؟ هه‌ی ماڵته هه‌ی...
وتم: جا بۆ ئاوها؟ تۆ ده دوانزه‌یه‌کت شکاندووه و حه‌وات داوه. ماڵی جووه؟ بێ‌خاوه‌نه؟ دزیومه؟
کابرای دیوناس نیگایه‌کی لۆمه‌بارمی کرد و زۆر سارد و سڕ وه‌کوو گه‌وره‌یه‌ک بچووکێک ته‌ریق کاته‌وه وتی:
- هه‌یهۆۆۆ... تۆ مامۆستای یا شووتی‌فرۆش؟ خۆ من ده‌زانم ئه‌مه گه‌مه و سه‌رقاڵ‌بوونه سازت کردووه، وه‌ڵڵا خۆ به ته‌ما بووم دوو شووتیش بۆ ماڵ و مناڵ به‌رمه‌وه!
کورتی ببڕینه‌وه، شووتی به هه‌شت نۆ ده ڕۆژ فرۆشرا و شه‌و و ڕۆژ چه‌ند به‌زمی ئاوهای به سه‌ر ده‌هات. نازانم، مایه‌باش هاتینه‌وه یان نا؟ به خوا ئه‌مه ئیشی مامۆستای قوتابخانه نه‌بوو...
سێ‌چوار ڕۆژان بێکار خولامه‌وه. دووکانی قه‌ند و چا و ڕۆن و برنجێک، چی پێ ده‌ڵێن؟ به‌قاڵی؟ سوپه‌رمارکێت؟ دووکانێکی ئاوها له باوکمانه‌وه بۆمان به میرات مابوو. براکه‌م که‌ل‌وپه‌له‌که‌ی له ژوورێکی حه‌وشه‌دا عه‌مار کردبوو، دووکانه‌که‌ی کردبووه چایخانه و سه‌نداوێچی و بابۆڵه فرۆشی. که‌ل‌وپه‌ل به من بڕا. که‌ل‌وپه‌لم هاورده شۆسته‌ی به‌ر چایخانه‌ی براکه‌م و له قاوم دا: قه‌ند و چا و ڕۆن و برنج، به هه‌رزان و به تاڵان، هه‌مووی به نرخی ساڵان. له خوا به زیاد بێ. چکاره بووم و چیم به سه‌ر هاتووه؟...
من چووزانم دونیا به قوڕ گیراوه و بووه‌ته ئاخر زه‌مان و کێچ به گایه. هه‌واڵی که‌ل‌وپه‌ل گران‌بوونم نه‌بوو. هه‌مووم به نرخی ساڵان، به هه‌رزان و به تاڵان فرۆشت.
به خۆم وت: به خوا ئه‌مه شتێکی باشه، ده‌ڕۆم به کۆ، به هه‌رزان ده‌کڕم و به ورده، به قازانج ده‌یفرۆشم و کاسپی هه‌ی کاسپی! به‌ڵام بۆ ڕۆژی دوایی که چوومه تیجاڕه‌تخانه که‌ل‌وپه‌لی بکڕم! مه‌زنده و نرخ چ مه‌زنده و نرخێک؟ پێنج شه‌ش هێندی ئه‌وه‌ی من فرۆشتوومه!
به خوا به‌م مه‌زننه و نرخه بکڕم، هه‌رگیز بۆم نافرۆشرێ. ده‌سا بێکار مامه‌وه. بێکار بوون و بێ‌پووڵی سنگمی به پشتمه‌وه نووساندو. خۆم چش، با وه‌ک به‌فر بتوێمه‌وه، ئه‌ی تازه‌بووک چ لێ بکه‌م؟ ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی قه‌رزاریانم چ لێ بکه‌م؟ ده‌نگی تازه‌بووکیش به‌رز ببۆوه:
«ئه‌گه‌ر نه‌تده‌توانی ژن به‌خێو که‌ی و ماڵ و مناڵ به‌ڕێوه به‌ری، ژنت بۆ دێنا؟ کچی خه‌ڵکت بۆ چاره‌ڕه‌ش ده‌کرد؟ مناڵی خه‌ڵک بۆ له برسان ده‌گوژی؟..»
هه‌ڤاڵه‌که‌شم حاڵ و ڕۆژی منی بوو، هام‌وشۆی ماڵه یه‌کترمان ده‌کرد و هه‌واڵی یه‌کدیمان بوو. له پاش ڕا و ته‌گبیر هه‌ردووکمان هاتینه سه‌ر ئه‌م ڕایه: ئه‌م حاڵه به‌م حاڵ نابێ، حاڵ‌وباڵی ئاوا سه‌گی تێ‌ڕی... ده‌بێ...
شه‌و له ماڵه‌وه بووم، ده‌گه‌ڵ دایکم و خێزانم و تاقمێ میواندا. هه‌ڤاڵ په‌یدای بوو. وه‌ک مناڵی ماڵێ وا بوو، له ده‌رگا هاته ژوور و وتی: ده‌ڵێم... وه‌ره با ببینه شوانی بۆقله‌موونه...
- یانی چی؟ مه‌به‌ستت؟
- یانی خرید و فرۆشی قه‌له‌موونه بکه‌ین. هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه دوو قه‌لم کڕیوه، یه‌کیان به نێوی تۆ! باوه‌ڕت هه‌بێ یه‌کاویه‌ک قازانج ده‌ڕژێته باخه‌ڵمانه‌وه... هه‌سته با بڕۆین ئی خۆت بێنه‌وه ماڵه خۆت!
له ماڵ ده‌رکه‌وتین، پرسیم کوا قه‌له‌موونه؟
- ده لێ‌گه‌ڕێ جارێ با پیاسه‌یه‌ک بکه‌ین. جا ده‌چینه ماڵه ئێمه و قه‌لی خۆت پێ نیشان ده‌ده‌م.
نیوه‌شه‌و چووینه ماڵه ئه‌وان و ئه‌و قه‌له‌ی به نێوی من کڕدرابوو، هێنامه‌وه ماڵه خۆمان. خێزانی ماڵێ له شیرینی خه‌ودا بوون. ژوورێکی چۆڵی تاریکمان له سه‌ر هۆڵه‌که بوو، هێشتا ده‌رگای تێ‌نه‌گیرابوو، قه‌له‌موونه‌م هاویشته ئه‌و ژووره‌وه، چوومه سه‌ر کاسه‌ی ده‌ست‌شۆری ده‌ستم بشۆرمه‌وه، له‌پڕ قه‌لی قه‌حبه‌باب خۆی گه‌یانده هۆڵی ماڵێ و له قاقایه‌کی قۆڕی دا: قود قود قود قود قود...
هه‌ر ئه‌وه بوو ماڵ و مناڵ شێت و هار نه‌بوون. له خه‌و ڕاپه‌ڕین و ڕژانه هۆڵه‌وه بۆ سه‌یرانی قه‌لی ناماقووڵ. به‌ڵام قه‌ل چی؟ هه‌ر که‌سی به مرۆڤ دانه‌نا و که‌سی به مشک و پشیله‌ش حه‌ساو نه‌کرد. گه‌رم داهاتبوو، وه‌ک ده‌روێشی شێخی، به ناو جه‌ماواردا ده‌هات و ده‌ڕۆیشت و قود قود قود قود...
دایکم وتی: ده‌ک عاقیبه‌تی خێر بێ، ئه‌مه چییه؟
- نه‌بوو هه‌ڤاڵ وتی دوو قه‌لی کڕیوه، یه‌ک بۆ خۆی و یه‌ک بۆ من...
دایکه لێوی خۆی گه‌زی، سه‌ری ڕاوه‌شاند و: تۆ له قوونی سه‌گ سواڵ ده‌که‌ی، قه‌لیش ده‌کڕی؟
وتم: هه‌ی بێ‌به‌ڵا بی دایکه، نه‌یوت بۆ مامڵه؟ ده‌یفرۆشینه‌وه قازانج ده‌کا...
بۆ سبه‌ینێدا هه‌ڤاڵ دیار نه‌بوو. نه‌هاتبوو به شوێنمدا. خێزانی ماڵه‌وه هه‌ڵیان‌پێچا:
ده‌با ئه‌م قه‌له سه‌ربڕین و بیکه‌ینه جه‌ژن و شادی، زۆر له‌مێژه ڕه‌نگی گۆشتمان نه‌بینیوه!
له ماڵ ده‌رکه‌وتم، له‌وسه‌ری شه‌قام لام‌دا بۆ ماڵی هه‌ڤاڵ. سه‌رقاڵی قه‌ل سه‌ربڕین بوو. قه‌لی سه‌ربڕدراوی دایه ده‌ست مناڵی ماڵه‌وه‌یان و ده‌رکه‌وتین.
وتم: هه‌ی به لاقی خێویه‌وه بۆ کاروکاسبی وقازانجێ کردمان. وه‌ڵڵا ئێمه‌ش قه‌له‌مان سه‌ربڕی.
وتی: چاک چاکتان کرد، سه‌ودا و مامڵه‌ی چی؟ قه‌ل فرۆشتنی چی؟
- ئه‌ی ماڵت شێوێ، که نابینه قه‌ل‌فرۆش ئه‌م خه‌رج و مه‌سره‌فه‌ت بۆ تووشم کرد؟
- خه‌رج و مه‌سره‌فی چی؟ مناڵی؟ خۆ من پووڵ و پاره‌م بۆ سه‌رف نه‌کردوون!! دزیومه، حاڵیی؟ بیخۆن نۆشی
گیانتان... ده‌زانی چۆنه؟.. هه‌ردووکمان بێکار کراوین، نه کارمان هه‌یه و نه نان و ئاو... یان ده‌بێ له برسان بمرین... به خۆمان و ژن و ماڵه‌وه، یان ده‌بێ ڕزق و ڕۆزی خۆمان له ژێر به‌رد و له سه‌ر پشتی شێر و له پشت قولله‌ی قافیش بێ، په‌یا بکه‌ین. ئه‌مه یه‌کێک له ڕێگاکانیه‌تی، دزیش نییه، هه‌ر به گه‌مه و ڕابواردن و گاڵته و گه‌پی داده‌نێین! سه‌ره‌نده‌ری بارودۆخه‌که‌ت نه‌کردووه؟ بۆره‌تاره، بۆره‌تار... پیاو له بۆره‌تاردا ده‌بێته بۆره‌پیاو....
به دووسێ ڕۆژ ته‌واوی شاره‌که‌مان سه‌نگ‌وسووژن کرد. باش ده‌مانزانی له کام کۆڵاندا چی ده‌ست ده‌که‌وێ و ده‌بێ چی بکه‌ین. له سێهه‌م و چواره‌م ڕۆژدا ته‌واو گۆڕابووین، مامۆستای چی و ته‌ڕه‌ماشی چی؟ بۆره دز، ئاوا ده‌بێ بۆره دز. ده‌ک له خوا به‌زیاو بێ، مانگی پێشتر له کوێ و ئه‌مڕۆ له کوێ...
بۆ ئێواره هه‌ڤاڵ پێمی ڕاگه‌یاند: بۆ شه‌و ئاماده به. پڕۆژه‌یه...
شێومان خوارد و له ژوانگه‌دا یه‌کانگیر بووین. سه‌ردانی چاخانه‌یه‌کمان کرد، بڕێک گه‌ڕاین و کاتمان ڕابوارد، تا کات بووه دوانزه‌ی شه‌و. هه‌ڤاڵ له پێشه‌وه، من له پشته‌سه‌ریه‌وه، خۆمان کرد به کۆڵانێکی کۆنه‌ی شاردا. ئه‌م‌سه‌ره‌وسه‌رێکمان کرد و متمانه‌مان هاته ده‌ست خه‌ڵکی کۆڵان هه‌موو له غوڕابی خه‌ودان!
هه‌ڤاڵ له بن دیوارێکی نه‌ویدا ڕاوه‌ستا و وتی: ده‌چمه سه‌رێ، کولانه مریشکه و پڕه له قه‌له‌موونه! دوو قه‌له‌موونه‌ت بۆ شۆڕ ده‌که‌مه‌وه، قووقه‌یان کرد ملیان هه‌ڵپڕووسکێنه.
به چاوترووکانێک له سه‌ربانی ژووره‌که بوو، به خوا پێمابێ دزی کردن، پیشه و ئیشی باب و باپیر و حه‌وت پشتی بوو. نه ترسی بوو و نه هه‌ڵه و په‌ڵه. له سه‌ربانه‌که ڕاکشا و له چاوم بزر بوو و لێی بێ‌خه‌به‌ر مام. نه خوله‌کێک و نه سیان و... ڕه‌نگه حه‌وت هه‌شت خوله‌ک، ڕه‌نگه ده خوله‌ک...
ئه‌ی خوایه چی به سه‌ر هات؟ که‌وتمه دڵه‌کوته و هه‌زار خۆف. پاش ماوه‌یه‌ک به چپه وتم: چی ده‌که‌ی؟ زوو به... پێ‌ده‌زانن... که‌سێک به کۆڵاندا بێ چی بکه‌ین؟
دوای ماوه‌یه‌ک هاته خواره‌وه و به منی گوت: بڕۆ سه‌رێ، له شوێنی خۆت ڕاکشێ و ڕاست له به‌ره‌و ڕووت بڕوانه، جا بزانه چ حه‌شرێکه!
له هه‌ڤاڵ خێراتر سه‌رکه‌وتم و: ئای ئای... زه‌لامێکی زگ‌تێڕی به قه‌را دوو که‌س عافره‌تێکی وردیله‌ی ره‌قه‌ڵه‌ی وه‌ژێر نابوو، هه‌ردوو لاقی ژنه ببوونه گوێچکه که‌روێشک و... جا ده‌یهێنا و ده‌یبرد... نیخه‌نیخی کابرا و نازونووز و براڕۆ براڕۆی ژنه ده‌گه‌یشته من. ده‌ترسام! ڕاوچی نه‌بووم. ده‌ستم کرد به ناو کولانه‌که‌دا، ملی دوو قه‌لم گرت و ده‌رمکێشان و شۆڕم کردنه خواره‌وه...
قه‌لی گه‌وره و باشی هه‌ڵگرت بۆخۆی و ئه‌وی چووکتری دانا بۆ من و هه‌ردووکیانمان برده‌وه ماڵی ئه‌وان.
سبه‌ینێ قه‌له بچووکه‌که‌یمان برده ناو شار و فرۆشتی، نازانم به چه‌ند! به منی وت سه‌ری بورج حیساب و کیتاب ده‌که‌ین و به‌شی خۆت وه‌رده‌گری! نیشان به‌و نیشانه‌ی ئه‌وا چل‌وچه‌ند ساڵ به سه‌ر ئه‌م نه‌قڵه‌دا هاتووه و هێشتا کاتی حیساب و کیتاب نه‌هاتووه!! به‌ڵام زۆریش نامه‌رد نه‌بوو، قه‌له‌که‌ی ماڵه‌وه‌یانی سه‌ربڕیبوو... نیوه‌ی ڕاستی هێنا بۆ من... به دایکم و خێزانمی ڕاگه‌یاند:
ده‌گه‌ڵ میرزا دوازده قه‌لمان کڕی و فرۆشتمانه‌وه، یانی یازده‌یانمان فرۆشته‌وه، وه‌ڵڵا ئه‌مه‌یان له گشتیان قه‌ڵه‌وتر بوو، حه‌یف بوو لێی نه‌خۆین، سه‌رمان بڕی بۆ خۆمان. خۆ له‌وانی دیکه مایه باش هاتینه‌وه، ده‌ی ده‌با ئه‌مه‌نده‌مان پێ ببڕێ...
خواردنی ئه‌م دووهه‌م قه‌له‌ش بووه هۆکاری جێژنه و سفره ڕازاندنه‌وه. به‌ڵام له پاش ئه‌مه ئیدی ئاوی خۆش به گه‌رووماندا نه‌چووه خوارێ. یانی هاکا سێهه‌م قه‌له‌م برده‌وه، دایکم لێمان که‌وته گومانه‌وه و قیڕاندی:
- میرزا... له‌م بێ‌کاری و بێ‌پووڵییه‌دا ئه‌م جه‌ژن ساز کردن و قه‌ل خواردنه‌ت پیرۆزه...
- ئای دایه گیان بیست قه‌لم فرۆشتووه، قه‌لێک نه‌خۆم؟
- ئه‌ی ئه‌گه‌م بیست قه‌لت فرۆشتووه کوانێ دووگت؟
وته‌ی دایکم بوو: کوا دوو قڕانت؟
- هه‌ی بێ‌به‌ڵا بی دایکه، ده‌ست‌مایه لای هه‌ڤاڵه.
- کوڕه ڕووت ڕه‌ش بێ پیاوی خاوه‌ن ژن و ماڵ! به خوا مسقاڵه گۆشتێک چییه نایه‌ته سه‌ر زبانم، ئه‌وانه قه‌لی دزییه. دزی... هه‌ی ئافه‌رم مامۆستای ڕووناکبیر و شۆڕشگێڕ....
قسه و باسی چواره‌م ڕاو زۆر سه‌یر بوو، یان باشتر بڵێم زۆر خۆش و زۆر سه‌یر. حه‌ده‌حه‌دی بانگی عه‌سر، ڕه‌نگه شتێک دره‌نگتر. ده‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ جه‌وله‌ی کۆڵان و پشکنینمان بوو، بۆ پڕۆژه‌ی شه‌وێ. له کۆڵانێکی دوور و درێژی پان‌وپۆڕی پڕ له هام‌وشۆی حه‌شیمه‌تی به‌بێ کۆتایی و بێ‌بڕانه‌وه‌دا، پۆلێک قه‌له‌موونه ده‌هاتن و ده‌چوون.
گه‌یشتینه حاندیان. ڕاوێستاین و سه‌رنجمان دان. له ناکاو بۆچی فیتوویه‌کم له ده‌م و لێو ده‌رنه‌چوو! قه‌لی قه‌حبه و قوڕمساغ هه‌موو به پۆڕ و به کۆڕ کردیانه کۆنسێرتێک و قودقودێکی به‌بێ بڕانه‌وه، نه‌بێته‌وه. وه‌ڵڵا ده‌تکوت کۆنسێرتی "بێتهۆڤێن" له شاری "ڤیه‌نا"ی نه‌مسا به‌ڕێوه ده‌چێ!! ده‌نگی قه‌لی قه‌حبه و قوڕمساغ نه نزم و نه‌وی ده‌بوو و نه بڕانه‌وه‌ی بوو. به هه‌ڵه‌داوان و په‌له‌په‌ل له‌و حانده دوور که‌وتینه‌وه. که‌مێکمان مابوو بگه‌ینه جه‌مسه‌ری کۆڵانه‌که، ئاوڕم داوه: کوڕه ئاشا، هه‌ی به لاقی خێویه‌وه... شایکه قه‌لێک خوی هه‌ڵمساندووه و وه‌شوێنمان که‌وتووه. بۆی گه‌ڕامه‌وه و دوو شه‌قی باشم تێهه‌ڵدا، به‌ڵکوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵی خاوه‌نی. که‌چی قه‌لی قه‌حبه بۆ پێم‌دا هه‌ڵنه‌پڕژا. به‌و گیانه شیرینه‌ت له‌وانه بوو هه‌ردوو چاوم له ڕه‌گ‌وڕیشه‌وه ده‌ربێنێ.
هه‌ڤاڵ ڕای‌کرده کۆڵانێکی گچکه‌ی چۆڵ و منیش به شوێنی‌دا. وه‌ک مناڵی شه‌ش حه‌وت ساڵان به کۆڵاندا غارمان ده‌دا. له‌وسه‌ری کۆڵانه چۆڵ و بیچکۆلانه‌که‌دا. که ئاوڕم داوه، قه‌لی قه‌حبه‌ی قوڕمساغمان هه‌ر به شوێنه‌وه بوو. هه‌رام کرد: هه‌ڤاڵ ئاوڕ ده‌وه، چ که‌رده‌ن بین؟
گه‌ڕامه‌وه دواوه دوو شه‌ق له قه‌له هه‌ڵده‌م، که‌چی بۆ قه‌لی قوونده‌ر ده‌ست پێشخه‌ری نه‌کرد و وه‌کوو پڵنگ تێم ڕۆنه‌هات. وه‌ڵڵا وه‌ک زه‌لامێک ئاوقام بوو و به هه‌ردوو قاچی تێمی هه‌ڵده‌دا و به باڵه‌کانیشی وه‌به‌ر مست و زلله‌ی دابووم. کوتم کوڕه ئه‌و حاڵه به‌م حاڵه نابێ، خۆ کافری کافرباب خه‌ریکه حیزم ده‌کا. دوو سێ شه‌قاو کشامه‌وه و خۆم تێهه‌ڵکردۆ دوو سێ شه‌قم له به‌ر زگ و سه‌رسنگی هه‌ڵدا، نازانم بۆ به‌لادا نه‌هات؟ هه‌ڤاڵیش نه‌یکرده نامه‌ردی، تێی ڕۆهات، ملی بادا و هاویشتیه ژێر پاڵتۆ زه‌لامه‌که‌ی و... جا وه‌ره ڕاکه هه‌ی ڕاکه، ده‌ی ڕاکه.
هاکا له‌و کۆڵانه‌ش ده‌رچووین، وتم هه‌ڤاڵ ملی به‌رده نه‌خنکێ...
گه‌ڕاوه و وتی: له مێژه ملیم به‌رداوه ڕۆڵه! مناڵ ئامۆژگاری ده‌که‌ی؟
ئه‌وه‌مان چ لێ‌کرد؟ چووینه ماڵی هه‌ڤاڵ. ژێرخانێکی چۆڵیان بوو، چووینه ئه‌و ژێرخانه. زۆر له ده‌ست ئه‌م قه‌له تووڕه بووین. وتمان ده‌وری ملی و ده‌وری قوونی و سه‌رسنگی له په‌ڕوپۆ پاک ده‌که‌ینه‌وه و ده‌یبه‌ین ده‌یفرۆشین! با نه‌یناسنه‌وه. هه‌ڤاڵ ده دوانزه خوشک و برای بوو. هه‌موویان تێمان ورووکابوون. برایه‌کی وردیله‌ی خوێن‌شیرینی بوو، پرسیاری کرد: ئه‌وه بۆ ده‌یتاشن؟ وتم ده‌یکه‌ین به قه‌لی لاری وه‌کوو که‌ڵه‌شێری لاری.
کچۆڵه‌یه‌کی له‌و کوڕه مناڵ‌تریان بوو وتی: هه‌ی ماڵته بۆ درۆت، دزیوتانه، پێتان خۆشه نه‌یناسنه‌وه!
یه‌ک به خۆم هه‌ڵبه‌زیمه‌وه و ڕوو به هه‌ڤاڵ وتم: هه‌ی به لاقی خێوی، که‌س حورمه‌تی نه‌ماوه، چمان پێ ده‌ڵێن؟
هه‌ڤاڵیش له باتی هه‌موو قه‌ره‌بوو کردن و پاکانه‌یه‌ک وتی: بۆره‌پیاوین بۆره‌پیاو! هه‌موو شتێ ده‌بیسین!!
ئاخێکی سه‌یر له سینه و گه‌روومه‌وه ده‌رپه‌ڕی: ئاخ... چی بووم و چیم لێ ده‌رچوو. خۆ مانگێ له‌مه‌وبه‌ر هیوا و ئارمانجێک له گۆشه‌ی دڵمدا بوو، مامۆستا بووم، ڕووناکبیر و شۆڕشگێڕ بووم، خوتبه‌م ده‌دا و...
له شه‌شه‌مین یا حه‌وته‌مین ڕاودا شه‌وێک خێزانم وتی: زۆرت بۆ نیگه‌رانم...
- بۆ چی بووه؟
وتی: ئه‌م قه‌لانه چین؟ له کوێوه دێن؟
- ئه‌ی پێم نه‌وتووی قه‌ل‌فرۆشی ده‌که‌ین و جاروباره بۆخۆشمان نه‌وسێک ده‌شکێنین؟
- ئه‌ی که وایه... قه‌ل‌فرۆش و قه‌ل‌خۆری... بۆچی قه‌ت دوو قڕان پووڵت نییه؟
- من تا ڕۆژی مردن هه‌ر نۆکه‌ر و قه‌رزاری که‌ره‌م و گه‌وره‌یی عومه‌ر عه‌ڕابه‌ی نۆکه‌ری حه‌وڵاغام. ئه‌وی ڕاست بێ، ئه‌م کابرایه قه‌له‌وانی ئاغایه، حه‌وسه‌د هه‌شسه‌د قه‌لی له به‌ره، بۆ ئه‌م زستانه‌ی میوانی ئاغا. ئه‌ویش جاروباره قه‌لێک ده‌دا به من و هه‌ڤاڵ و پووڵێکیش قه‌رزارباری ده‌بین تا ده‌چینه‌وه سه‌ر کاروباری خۆمان...
نوکته‌ی خۆش و سه‌رنج‌ڕاکێش ئه‌وه بوو، له ناو دۆست و دیوناس و خزم و که‌سدا قاو بڵاو ببۆوه: ئاغا بۆته ده‌سته‌ی ژێرخاکی و کۆنینه‌ناس. شه‌وانه ده‌ڕوا گۆڕه کۆن ده‌داته‌وه، خه‌زێنه و مۆمیا و کۆنینه‌ی به‌نرخ ده‌دۆزێته‌وه. شه‌و نییه قه‌ل نه‌خوا... هه‌ر قه‌ل و به‌س؟ قه‌ل به که‌بابه‌وه، قه‌ل به شه‌ڕابه‌وه...
شه‌وێک بۆ دانیشتن له ماڵه خه‌زوورم (باوکی خێزانم) بووین، خه‌زوورم هه‌ڵیپێچابووم، ده‌یوت:
- فڵانه که‌س ده‌ڵێن چێوداری قه‌لانی و قه‌لی هه‌رزانباییت گیر ده‌که‌وێ. کوڕه قوربانت بم، زۆرم ئیشتیا له قه‌له. خۆشم و خاوخێزانیش... نیوه‌قه‌لێکم به هه‌رزان پێ بفرۆشه با مشکڵۆزمه‌ی ئه‌م ڕه‌ش‌وڕووتانه نه‌بم! ده‌نا به قه‌رز و قۆڵه یه‌کی ساغم پێ بفرۆشه...
به لالووتێکه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م وه‌ڵام داوه: فیکرێت لۆ ده‌که‌م سۆفی...
له ماڵه‌وه به خێزانم وت: چی بکه‌ین، ئه‌م قه‌لانه نیوه حه‌رامن، بۆ خواردنی باوک و دایکی تۆ نابن...
- ئه‌ی تو ناڵێی له کاعومه‌ر عه‌ڕابه‌ی ده‌کڕی؟
- ئاخه‌ر عومه‌ر عه‌ڕابه بۆخۆی له ئاغای ده‌دزێ و ده‌یفرۆشێ به من...
به‌ره به‌ره له ناو شاردا زه‌نازه‌نا په‌یا بوو: گه‌لۆ... هۆشیار بن قه‌ل ده‌دزن...
هه‌رکه‌س قه‌لێکی بوو سێ قه‌راوڵ و ئێشکچی بۆ دانابوو نه‌دزرێ! گه‌ڕه‌کی وا بوو هه‌ر قه‌لی لێ نه‌بوو، یا سه‌ریان بڕی و کردیانه قاورمه. یا فروشتیان.
له مه‌یانی قه‌ل فرۆشه‌کان، کابرایه‌ک قه‌لی ماڵه‌وه‌ی هێنابوو بیفرۆشێ، وتم بۆ ده‌یفرۆشی؟
وتی: له ترسی دزه به‌ڕه‌ڵا... زستانه، برسی و به‌ڕه‌ڵا زۆره، نه‌یفرۆشم ده‌یدزن!!
شار به سه‌ر ئه‌م قسه و باسه‌ی قه‌ل‌دزیندا ورووژا. شه‌وێک له ماڵێک بووین. کابرای خاوه‌ن‌ماڵ ده‌چوو بۆ حه‌ج، شێوی دابوو، یه‌کێک له‌وانه‌ی قه‌لمان لێ دزیبوو، له‌وێ بوو. هه‌ر بۆ ڕابواردن نه‌قڵی قه‌ل و قه‌ل‌دزینم دامه‌زراند. کابرای قه‌ل‌دزراو هیچی نه‌ده‌گوت. گزی جه‌فه‌نگ و فشه کردنم هه‌ستابوو، زوو زوو ده‌مکوت: هیچ پیاو ناکوژێ قه‌ل دزی قۆڕ و خوێڕی نه‌بێ...
یه‌کێک پرسی: چۆن؟ وتم له‌م بێ‌کاری و بێ‌مواجبییه‌دا قه‌لێکم به قه‌رز کڕیبوو، شه‌وێ له حه‌وشه‌دا دزییان و بردیان...
ئه‌مه‌م وت و ته‌ماشایه‌کی کابرای قه‌ل‌دزراوم کرد، هیچی نه‌وت. له دڵمدا وتم: عه‌جه‌ب سه‌گ‌بابێکی زۆرزانه. قسه نادۆڕێنێ، پێی لێ نانێ قه‌لی دزراوه. ده‌ترسێ بزانن و ئابڕووی بچێ! وه‌ڵڵا خۆ ئابڕووی هه‌ر ده‌به‌م!!...
دیسانه‌که به ده‌نگێکی به‌رز گوتم: وه‌ڵڵا پیاو چ ماڵی بدزن، چ نامووس و ئابڕووی.. ئای ئای...
قه‌ل‌دزراو خۆی بۆ ڕانه‌گیرا، وتی: جا قه‌ل‌دزراو بڵێ چی؟ بۆ ئابڕووی ده‌چێ؟ دز بێ‌ئابڕوو و خوێڕییه...
- ئه‌ی ئێمه‌ی قه‌ل‌دزراو ناتوانین ئاگامان له قه‌ل و ماڵی خۆمان بێ، چون ده‌توانین ئاگامان له ئابڕوومان بێ؟
زۆرزان بوو، قسه‌که‌ی به سه‌ر خۆی نه‌هێنا و ڕووی کرده‌وه به‌و لاوه...
بۆ خه‌رج و مه‌سره‌فی ماڵه‌وه مافووره‌یه‌کم فرۆشت. بۆ چه‌ند شه‌و و چه‌ند ڕۆژ وچان و پشوودانێک به سه‌ردا هات. ده‌بایه فیکرێکم له حاڵ‌وباڵ و گوزه‌رانی ماڵ و خێزان کردبایه‌وه. ئاوا نه‌ده‌بوو. ئه‌مه نه مه‌رگ بوو نه ژیان. گوو به حاڵ‌وباڵ و گوزه‌رانی وا! ده‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ که‌وتینه فیکری پیلانێک که بچینه ناو مێشه و باغ و مه‌زرا و ساراتێک و مه‌ڕێک، بزنێک سه‌ربڕین و له گۆنی هاوین و... یان بچین له جۆبار و ڕووباری قه‌راخ شاره‌که قاز و مراوی بدزین، یان بچین له ناو دایره‌کانی میری کۆنتۆڕی کاره‌با و لامپ و فیووز داقاچین، یان...
بۆره‌تار بوو، بۆره‌تار بۆره‌تار که‌ڵه‌پیاو ده‌کاته بۆره‌پیاو، به داخه‌وه. له خولی بۆره‌تاردا پیاو و که‌ڵه‌پیاوی لێقه‌وماو چی له ده‌ست دێ؟ بێج له ئاکار و کرده‌ی خوێڕیانه، فیکر بۆ چ لایه‌کی ده‌یکه‌وه ده‌چێ؟
شه‌و بوو، ته‌نیا بووم. له‌م فیکرانه‌دا پۆنگم ده‌خوارده‌وه. مه‌شهوور وته‌نی: ته‌زوویه‌ک له قولاپه‌ی لاقمه‌وه هات، به مۆغه‌ره‌ی پشتمدا تێپه‌ڕی و له تۆقی سه‌رمه‌وه چووه ده‌ر. بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک ڕاچه‌نیم: من و ئه‌م کرده‌یه؟ من و ئه‌م کارانه؟ کوێ به کوێ؟ بۆ ماوه‌یه‌ک له ڕوخساری هه‌ڤاڵ ڕامام. ئه‌م ختووره‌ی به دڵمدا هاتبوو، بۆ ئه‌ویشم درکاند. دیسانیش لێی ورد بوومه‌وه: نه گنجێک که‌وته ته‌وێڵی، نه ته‌زوویه‌ک و نه ڕاچڵه‌کانێک!
به خوا پده‌راو پده‌ر کرده و ئیش و پیشه‌یان هه‌ر ئه‌مه بووه. بۆ چرکه‌ساتێک به خۆمدا هاتمه‌وه: ئای نامه‌رد، تۆ ئه‌م کاره نه‌بووی، ئه‌مه ئاکار و کرده‌ی تۆ نه‌بوو ڕۆڵه...
به‌ڵام هاکا ده‌نگی هه‌ڤاڵ به‌رز بۆوه و پڕۆژه‌یه‌کی تازه‌ی پێشکه‌ش کرد، هه‌میسان که‌وتمه‌وه دۆزه‌خی بۆره‌پیاوییه‌وه! هه‌واڵ ده‌یکوت: قی‌قی (قه‌ل) ته‌واو، له‌مڕۆوه سڵاو می‌می (مریشک و مراوی) له‌و شوێنانه‌ی زه‌بری قه‌لمان لێ نه‌داوه، چ له‌و شوێنانه‌ی ئاماده‌باش نییه. چه‌ند زه‌برێک لێ ده‌ده‌ین و تا ئاگادار ده‌بن و وه‌خۆ ده‌که‌ون، ئه‌و کات پڕۆژه‌یه‌کی دیکه سه‌لاموعه‌له‌یکوم...
ڕاوه مریشک و مراوی ئاسان‌تر بوو. مریشک و مراوی له قه‌ل چووکه‌تر بوون، به کێش سووک‌تربوون، زۆر زۆرتر بوون. شاردنه‌وه‌یان له ژێر پاڵتۆ ئاسان‌تر بوو، هه‌ڵگرتن و ڕاگواستنی هه‌روا...
کۆڵانێک بوو، ئه‌م‌سه‌راوسه‌ری دوور و درێژ نه‌بوو. ده دوانزه ماڵێک بۆوسه‌ری کۆڵان، پۆلێک مریشک و که‌ڵه‌باب خه‌ریکی چینه کردن بوون. هه‌روا که به شانیاندا تێپه‌ڕ ده‌بووین، هه‌ڤاڵ لاشان شاڵاوێکی بۆ بردن و یه‌کیانی گرت و هاویشتیه ژێر پاڵتۆکه‌ی. هه‌روا ئاسایی شۆڕ بووینه‌وه بۆوسه‌ری کۆڵان. مناڵێک به بۆڵه‌بۆڵ به شانماندا تێپه‌ڕی و خۆی کرد به ماڵه جیرانه‌که‌یدا. له ناکاو په‌نجه‌ره‌ی ماڵێک کراوه و ژنێک شیڕاندی:
- کاکه، کاکه. ئه‌و مریشکه‌ی ئێمه‌ت بۆ خسته ژێر پاڵتۆکه‌ت؟
هه‌ڤاڵ له جێی خۆی چه‌قی و ئه‌ژنۆی شکا، زبانی شکا. وتم: یا حه‌وای ده یا ڕاکه بڕۆ، هه‌ڵێ.
سپی هه‌ڵگه‌ڕابوو، زبان شکاو، به‌بێ هه‌ناسه، وه‌ک دار و دره‌خت چه‌قیبوو. وتم یا حه‌وای ده یا ڕاکه...
مته‌قی لێوه نه‌ده‌هات. ده‌ستم کرد به ژێر پاڵتۆکه‌یدا و مریشکه بۆرم له ده‌ستی ڕزگار کرد. مریشک یه‌ک و دوو خۆی گه‌یانده‌وه ناو پۆڕی مریشک و که‌ڵه‌بابه‌کانی ده‌سته‌خوشک و برای...
دوو سێ ژن و دوو سێ مێرمناڵ ده‌وریان گرتین. به ئانقه‌ست وه‌کوو ده‌ورگێڕانی شانۆ له هه‌ڤاڵم پرسی:
- کاکه ئه‌و مریشکه‌ت بۆ گرتبوو؟ ئی خۆته یا کڕیاری؟
ڕه‌نگی هه‌ڵبرووسکابوو، زبانی نه‌ده‌گه‌ڕا و هیچی نه‌ده‌گوت. وه‌ک ده‌وری شانۆ بگێڕم، وتم: ئه‌ها، ئه‌ها... ئه‌رێ... فه‌رموو، فه‌رموو!
پاڵێکم به نێوشان و پشتییه‌وه نا و ڕۆیی. ڕووم کرده ژنان و مناڵان و پرسیم: بڵێی ڕاست بکا؟ ئه‌رێ دز نه‌بوو؟ ده‌ڵێ مریشکێکی عه‌ینه‌ن ئه‌وهه‌م لێ ون بووه... شوکور بۆ خوا به‌خێر گوزه‌را...
لێم‌دا و ڕۆییم و به پێچه‌وانه‌ی شوێنی هه‌ڤاڵ له هه‌موان دوور که‌وتمه‌وه. ژن و مناڵ و خه‌ڵکی کۆڵان هه‌موو دۆعای به‌خێریان بۆ ده‌کردم! لام‌دا کۆڵانێکی دیکه و بام داوه بۆ لایه‌کی تر و له‌وسه‌ری کۆڵان ده‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ پێکه‌وه بووین.
- ئه‌رێ مل‌شکاو، ئه‌ژنۆت شکابوو، زبانت بۆ له گۆ چووبوو؟
- نازانم، کاره‌با گرتمی، هه‌نگاوێکم مابوو سه‌کته بکه‌م و مێشکم جه‌ڵغه ببه‌ستێ. کاکه له‌وه به دوا ده‌بێ جۆرێک کار بکه‌ین، سه‌دای نه‌وه‌د و نۆی به‌بێ مه‌ترسی بێ، سه‌دای یه‌کی جێگه‌ی مه‌ترسی ...
به حه‌وت کۆڵان و حه‌وت شه‌قامدا ده‌ڕۆیشتین و تاقه چایخانه‌یه‌کمان نه‌ده‌بینی، چایه‌ک بخۆینه‌وه. به حه‌فتا و حه‌وت گه‌ڕه‌ک و کۆڵانیشدا ڕۆیشتبایه‌ین، فڕنی‌خانه و مه‌شکه‌فی‌خانه و به‌سته‌نی‌خانه‌یه‌کمان نه‌ده‌بینی، زگی به‌تاڵی به‌بێ خاوه‌نمان بڕێک له به‌تاڵ و حه‌تاڵ بوون ڕزگار که‌ین. زۆر جوان له به‌ر چاوی بگرن کافی تیریا ده‌یتوانی چ ده‌ورێکی له ژیانی ئێمه‌داماناندا هه‌بێ؟ ئاخه ئێمه بێکار کرابووین، له کاربه‌ده‌ستی و مووچه و مواجب بێ‌به‌ش کرابووین، ده‌یجا ببووینه چین و توێژی ڕووت و ڕه‌جاڵ و هه‌ره خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و ناو جه‌ماوه‌ر. ده‌یجا بۆ مرۆڤی ناو ئه‌م چین و توێژانه چ خواردن و چ ڕابواردنێک؟ ده‌ستی لێ مه‌ده‌ن، ڕاست پاش چل خوله‌کی دیکه، له‌وسه‌ری شار، له جه‌مسه‌ری کۆڵان و شه‌قامێک، پۆلێک مریشک و که‌ڵه‌شێر ڕۆنیشتبوون و خه‌ونووچکه ده‌یبردنه‌وه. به لایاندا تێپه‌ڕ بووین و هه‌میسان گه‌ڕاینه‌وه سه‌ریان، له شوێنی ڕۆنیشتنیان هه‌ر جووڵه‌یان نه‌کرد. ته‌ماحی هه‌ڤاڵ که‌فی کرد و به‌بێ ده‌ربه‌ست تێ‌یان ڕۆهات. خودا‌و ڕاستان مریشکێکی هه‌ره قه‌ڵه‌و و هه‌ره گه‌وره‌ی گرتبوو. نازانم بۆ، به هه‌ردوو ده‌ست مریشکه‌ی هه‌ڵێنا هه‌تا به‌رامبه‌ر سنگی و لێی ورد بۆوه. دوایه هات بڕوا، به لاسمتییه‌وه‌ی گرتبوو و ده‌ڕۆی، له ناکاو په‌نجه‌ره‌ی باڵاخانه‌یه‌کی سه‌ر شه‌قامه‌که کراوه و کابرایه‌ک گوڕاندی: کوڕه سه‌گ‌باب ئه‌و مریشکه‌ت بۆ گرت، بۆ کوێی ده‌به‌ی؟ ئه‌وا هاتم...
هه‌ڤاڵ نه ئێستا و نه له پار و پێراره‌وه، سه‌د ساڵه په‌یکه‌ره‌یه و له‌و شوێنه چه‌قاندوویانه!! پێم‌وت: بینیویانی، ده‌رناچی، داینێ سه‌ر عه‌رز و بۆی بڕۆ...
نه‌خێر، هه‌ڤاڵ ڕۆحی له قالبدا نه‌مابوو. هه‌ر له ڕۆژی له دایک‌بوونه‌وه، زینده‌وه‌ر نه‌بوو، په‌یکه‌ره‌یه‌ک بووه له‌و شوێنه. له‌وبه‌ری شه‌قامه‌وه کابرایه‌کی پێمه‌ڕه به ده‌ست ڕوو به هه‌ڤاڵ ده‌هات. هه‌روه‌ک په‌ڵه‌نگ له مریشکی ده‌ستی هه‌ڤاڵ ڕۆهاتم. مریشکم به‌ڕه‌ڵا کرد و دوو شه‌پڵاخه‌ی زۆر باشم له ڕوومه‌تی هه‌ڤاڵ ڕاکێشا و نه‌ڕاندم: دزی ده‌که‌ی ناپیاو؟
هه‌ڤاڵ ڕاچڵه‌کی و به‌ره‌و ئه‌وسه‌ری کۆڵان ڕای‌کرد. نازانم تێسکه‌ی تفه‌نگ بوو، شۆقی هه‌وره‌تریشقه بوو، چ بوو؟
هه‌ر به‌وه‌نده‌ی یه‌ک و دوو له چاو بزر بوو و که‌س نه‌یزانی چی لێ‌هات! کابرای پێمه‌ڕه به ده‌ست خاوه‌ن مریشکه‌که بوو. بڕێکی له مریشکه‌که ڕوانی و ڕووی کرده من و وتی: ئه‌رێ تۆش هه‌ڤاڵی ئه‌و خوێڕییه نه‌بووی؟
به پسکه‌پسک وتم: حه‌قی چاکه... جا وه‌ره چاکه بکه...
سه‌رم داخست و دوور که‌وتمه‌وه. گه‌ڕامه‌وه چایخانه‌ی کۆتربازه‌کان، هه‌ڤاڵ له سووچێکی چایخانه‌دا دانیشتبوو. ڕووبه‌ڕووی دانیشتم.
- تۆ ئه‌گه‌ر نه که‌می و نه زۆر، ڕاوچی‌گه‌ریت له چییه؟
سه‌ری داخست، ئاخێکی هه‌ڵکێشا و: هه‌ر له مناڵییه‌وه ئاوام... که‌س به دیاره‌وه نه‌بێ زۆر نه‌ترسم! به‌ڵام...
به‌رامبه‌ر و نه‌یار ده‌نگ هه‌ڵبڕن، زمانم ده‌شکێ، ئه‌ژنۆم ده‌شکێ، کاره‌با ده‌مگرێ.... دڵم (ده‌نگی زۆر گڕ بوو) دڵم داده‌که‌وێ و له کوته‌کوت ده‌که‌وێ... با ڕاستم گوتووبێ... ئاوام.
- ئه‌ی که وایه شوێن ئه‌م کارانه بۆ ده‌که‌وی؟
- ته‌واوی ژووره‌کانی ماڵم پڕ له زێڕ و زێو و پووڵ و پاره بن، ئه‌م کارانه‌م هه‌ر پێ خۆشه، بشمکوژن...
سه‌ری به‌ردابۆوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ردێکی زه‌لامی له سه‌ر شان و کۆڵی حه‌وا دابێ. خه‌ریک بوو سووک ده‌بوو، ده‌هاته‌وه خۆ. ڕه‌نگ و ڕووی ده‌گه‌ڕاوه و ئاسایی ده‌بوو. خۆی کێشاوه و ڕاست له نێوچاوانمی ڕوانی!
هه‌ستام و ڕۆیشتم، خواحافزیم لێ‌نه‌کرد. که ده‌ست‌به‌تاڵ ده‌چوومه‌وه پێشوازیم لێ ده‌کرا و خۆشحاڵ ده‌بوون!
ئه‌م ئیشه‌ی ببووه پیشه من هه‌ر هه‌موویانی وه‌ڕه‌ز کردبوو. دایکم هه‌ر نان و ئاوی ده‌گه‌ڵمان نه‌ده‌خوارد، خێزانم خه‌ریک بوو بڕوبیانووی ده‌گرت، هه‌ڤاڵ‌ئاسا گۆشت قه‌لیشی پێ خۆش بوو، له ڕۆژی ڕووداو و لێقه‌ومانیش ده‌ترسا! کورد وته‌نی: «دوو گا له سه‌ر ئاخوڕێک بن، خووی یه‌ک ده‌گرن». دوانیوه‌ڕۆیه‌ک له گه‌ڕه‌کی به‌ردبه‌ردان بووین، قه‌راخ شار. هه‌مووی به‌رد و هه‌ڵدێر و جۆگه‌له و گۆلاو و شوێنی قاز و قه‌ل و مراوی و مریشک. به سه‌ر چه‌ند به‌رده‌بازێکدا ده‌ڕۆیشتین له جۆگه‌له‌که ده‌رباز بین. بڕێک لێژ بوو، به‌رده‌کان ته‌ڕ و لووس بوون. هه‌ڤاڵ لاقه‌کانی هه‌ڵخلیسکا، لاتراسکه‌ی به‌ست و تخێڵ بۆوه. مۆغه‌ره‌ی پشتی به نووکی به‌ردێکی نووک ده‌رپه‌ڕیودا که‌وت. پشووی بۆ نه‌کێشرا و بۆی درێژ بوو. کافوور به ڕوخساریدا سواخ درا. توانای جووڵه‌ی نه‌بوو. پێکه‌نینم ده‌هات، خۆم بۆ ڕانه‌گیرا و قاقا به‌ری به‌ره‌ڵا بوو...
به گاڵته وتم: چیت لێ به‌سه‌ر هاتووه، تا غیره‌تت دێته‌وه به‌ر، سه‌ره‌ڕاوێک داده‌به‌ستم.
پۆڕه‌که له‌وبه‌ر و له ناو گژوگیای وشکی ژێر داره‌بی هه‌ڵنیشتبوون. هه‌ر یه‌که‌م هه‌شاوڵ کاری خۆی کرد و دوو مراوی له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری سه‌ر قه‌برغه‌کانم، له ژێر پاڵتۆکه‌دا بوون. گه‌ڕامه‌وه سه‌ر هه‌ڤاڵ. تازه هه‌ڵده‌ستاوه.
هیچی نه‌بینیبوو. وتم: به‌بێ که‌ڵکی، کاری پیاوه. کاری هه‌موو مناڵه‌ورکه و خوێڕییه‌ک نییه. با به‌ره‌و ماڵ بینه‌وه، ئاگر ته‌واو، بۆره‌پیاو بوون ئیدی به‌سه. ماڵ‌ئاوا بۆره‌گه‌ری. ڕاو کردنی مریشکی ژنه و مریشکی کابرا و ئه‌م ڕاوه مراوییه‌ی ئه‌مڕۆش هه‌موو شتێکی ڕوون کرده‌وه... من ڕاوچیم، به‌ڵام تۆی دێڵ.. هیچ... هیچ...
- قسه‌ی ده‌مت بفامه... کێ بۆ یه‌که‌م جار ئه‌م ڕێگه‌ی پێ نیشان دای؟
- تۆ، تۆیه‌کی ته‌واوی ته‌مه‌نت ئه‌مه پیشه‌ت بووه و.. هیچیش!
- هیچ، بێ‌ئه‌مه‌کی بێ‌به‌قا... من هیچ؟
گه‌یشتبووینه سه‌ر چوارڕێیانی به‌ره‌و ماڵ بوونه‌وه. ده‌مه‌ویست بڵێم ماڵ‌ئاوا.. وام نه‌کرد. له‌گه‌ڵیدا هه‌تا ماڵه‌که‌یان چووم. له حه‌ساری ماڵه‌وه‌یاندا هه‌ردوو مراوییه‌کانم به‌رداوه سه‌ر عه‌رزه‌که و وتم: شایکه... ده‌تزانی؟
- ئه‌وه بۆیه چوویه‌ته سه‌ر دارێکی بڵند و ئیفاده‌مان پێ ده‌فرۆشی؟
- ده‌گه‌ڵ که‌سێکی ده‌که‌م له خۆم به‌جه‌رگ‌تر بێ...
هه‌ردوو مراوییه‌که‌م به‌جێ‌هێشت و به‌بێ ماڵ‌ئاوایی کردن ده‌رکه‌وتم. سوور سوور ده‌مزانی ئه‌مه ڕێگای من و کاری من نییه... ده‌مزانی ئه‌م کاره، کاری ئه‌وه... ڕێگای خۆیه‌تی و ده‌ستی لێهه‌ڵناگرێ.. بیشیگرن... تێشی هه‌ڵده‌ن... ئه‌تکی که‌ن... ده‌ست‌به‌رداری ئه‌م ڕێگایه نابێ... بۆی ته‌رک نابێ... خووخده‌یه‌تی. خوویه‌ک بیگری به شیری، ته‌رک نابێ به پیری... ده‌شمزانی ئیدی له ته‌واوی ته‌مه‌نمدا تاقه‌جارێکی دیکه زات و وره‌ی ئه‌م کارانه‌م نابێ. ئاخه هه‌موو جارێک تا ئاستی جه‌ڵغه‌ی خوێن و مۆخ و دڵ و تا ئاستی مه‌رگی مفاجا ده‌ترسام و کوته‌ی دڵم به‌رز و خێرا ده‌بۆوه... ماڵ‌ئاوا... ماڵ‌ئاوا بیره‌وه‌ری بۆره‌تاری بۆره‌گه‌ری، ماڵ‌ئاوا بۆره‌پیاو.
سه‌رچاوه: وێبلاگی پێشه‌نگ