بۆچی قه‌دریان نازانین؟!
یه‌ک له‌وان شوکروڵڵا بابان
یه‌ک له‌وان شوکروڵڵا بابان
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوای ماوه‌یه‌که‌ی زۆر که ده‌ستم بۆ نووسین نه‌ده‌چوو و به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ماوه‌یه‌که جۆره ناته‌بایه‌ک له‌گه‌ڵ ره‌هه‌نده نادیاره‌کانی بوونی خۆمدا هه‌ست پێده‌که‌م و جگه له‌مه‌ش بیر‌و هزرم پڕن له پرسی له‌قسان‌نه‌هاتوو و له‌نووسین‌نه‌هاتوو! دۆستێکی زێده خۆشه‌ویستم، باسی سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی شاعیر، نووسه‌ر و وێژه‌ر‌ی به‌ناوبانگ و له‌بیرکراوی گه‌له‌که‌مان مامۆستا "شوکروڵڵا بابان"ی بۆ کردم که ئێستا هاوڕێ له‌گه‌ڵ خانمی خێزانی، له کونجی گۆشه‌ی ته‌نیایی و غه‌ریبی له شاری تاران ده‌ژی، به بیستنی ئه‌م هه‌واڵه گه‌لێک دڵخۆش و خۆشحاڵ بووم. چه‌ند وێنه‌یه‌کی ئه‌م سه‌ردانه‌شه‌ی بۆ ناردووم - که جێگای سپاس‌و پێزانینه- دیاره بۆ یه‌که‌م جار بوو وێنه‌ی مامۆستا شوکوروڵڵای بابانم دیت و چاوم به دیداری گه‌ش بۆوه!
به‌ڵام دواجار به دیتنی وێنه‌که‌ی بیرم کرده‌وه و ناره‌حه‌تی و خه‌فه‌تێک دایگرتم، ئاخۆ ئێمه‌ی کورد چه‌ند که‌سی وه‌کوو ئه‌و مامۆستا هونه‌رمه‌نده‌مان هه‌ن و هیچکه‌س یادێکیشیان لێ ناکا و له‌به‌ر چی میدیاکانی راگه‌یاندنی کوردی، ته‌نانه‌ت گۆڤار و ماڵپه‌ڕه سه‌ربه‌خۆیه‌کانیش هه‌وڵێک بۆ چاوپێکه‌وتن و دیمانه و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تیانه ناده‌ن؟! له‌به‌رچی گه‌نجی کورد هه‌وڵنادا له هونه‌ر، لێزانین، شوعور و ئه‌زموونه نایابه پیره‌کانی که به قیمه‌تی له‌ده‌سدانی ته‌مه‌نی لاویه‌تی و تووانه‌وی مۆم وجوودیان وه‌ده‌سکه‌وتوون، که‌ڵک وه‌رگرێ؟!
پێموایه ئه‌و دیارده‌یه هۆکاری خۆی هه‌یه و ره‌گ و ریشه‌ی له کولتوری ئێمه دایه که پیاوانی گه‌وره‌ی خۆمان که‌م دێنه به‌ردڵ و ئه‌ستیره‌ش تا نه‌نیشێ نادیاره. خۆزگه وازمان له دیارده‌ی دزێوی مردوو په‌ره‌ستی و زیندوو کوژی هێنابایه و قه‌دری که‌ڵه پیاوان، شاعیران، ئه‌دیبان، هونه‌رمه‌ندان و مێژووسازانی خۆمانمان - له‌و کاته‌یدا که زیندوون- زانیبایه و بۆ رێزگرتن له که‌سایه‌تیان، کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی شیکاریانه و ته‌حلیلیمان گرتبایه و له‌جیاتی ته‌جلیل و پێهه‌ڵاگووتنی دوای مه‌رگیان، نه‌ختاڵێک له کاتی ژیانیاندا به سرنجه‌وه تێ‌یان راماباین.
به‌هیوای ته‌مه‌نێکی درێژ و پڕ له ساغی و سڵامه‌تی بۆ مامۆستا بابان و هه‌موو ئه‌و زاتانه‌ی که وه‌ک شوکروڵڵا بابان، ساڵانێک به زه‌حمه‌ت و کوێره‌وه‌ری خزمه‌تی دڵسۆزانه‌یان به فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان کردووه.
سه‌ڕچاوه: وێبلاگی کێله‌شین