سه‌ره‌تاتکێ و هه‌ڵکشان
خوێندنه‌وه‌ی تابڵۆیه‌کی هادی زیائه‌ددینی
ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده
خوێندنه‌وه‌ی تابڵۆیه‌کی هادی زیائه‌ددینی
ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده
با له پێش‌دا له‌سه‌ر ئه‌م گرێبه‌سته پێک بێین که ناوی سه‌ره‌تاتکێ له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه[1] دابنێین. کۆمپۆزیسیۆن و پێکهاته‌ی وێنه‌که به گشتی له سێ ماکی سه‌ره‌کی پێک هاتووه؛ ئه‌م ماکانه بریتین له دیوارێک و ئاسۆیه‌کی دووره‌دیمه‌ن و که‌سێک که وه‌سه‌ر دیواره‌که که‌وتووه و خه‌ریکه چاوێک به دیمه‌نی ئه‌وبه‌ری دیواره‌که دا ده‌خشێنێ. چوارچێوه و قالبی وێنه‌که به‌شێوه‌ی ئه‌ستوونی (عمودی) ڕێک‌خراوه نه‌ک به شێوه‌ی ئاسۆیی (افقی). له‌م سێ ماکه باس‌کراوه، وێنه‌ی که‌سه‌که له پێش‌زه‌مینه دایه و وێنه‌ی دیواره‌که و ئاسۆ دووره‌دیمه‌نه‌که به ڕیز له پشت‌زه‌مینه‌ی نزیک‌تر و دوورتر دا جێگیر بوونه.
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ چه‌مکێک وه‌کوو تێمی سه‌ره‌کیی ئه‌م تابڵۆیه ده‌ست‌نیشان بکه‌ین، له‌وانه‌یه چه‌مکێکی گونجاو و له‌بار بۆ ئه‌م ده‌ست‌نیشان کردنه چه‌مکی سنوور به‌زاندن بێ. دیوار جۆرێک سنووره و سه‌ره‌تاتكێ کردن به‌سه‌ر دیواریش‌دا چه‌شنێک سنوور به‌زاندنه.
تێمی سنوور به‌زاندن له به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و هونه‌ری تریش‌دا بووه به هه‌وێنی سه‌ره‌کی ڕسکانی به‌رهه‌مه‌که. نموونه‌یه‌ک ڕۆمانی "گرینگۆی پیر" ێ كارلۆس فۆئێنتسه[2]. ئه‌م ڕۆمانه چیرۆکی تێپه‌ڕینی پیره‌مێردێکی به‌گوردی ئه‌مریکایی له سنووری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ناو خاکی مێکزیک ده جه‌نگه‌ی شه‌ره ناوخۆییه‌کانی وڵاتی مێکزیک دایه. گرینگۆ ناوێکه یا باشتره بڵێین ناتۆره‌یه‌که که مێکزیکییه سوورپێسته‌کان له‌سه‌ر ئه‌مریکاییه سپی‌پێسته‌کانیان داناوه. له‌م ڕۆمانه‌دا به چه‌ندین شێوه ده‌کرێ باس له سنووه‌ره‌کان و سنووربه‌زاندنه‌کان بکه‌ین. له‌لایه‌که‌وه باسی ئه‌و سنوورانه‌یه که خۆت بۆ خۆتت داناوه و له لایه‌کی تره‌وه باسی ئه‌و سنوورانه‌یه که بۆیان داناوی. ناوی گرینگۆ که وه‌کوو ناتۆره‌یه‌کی سووک له‌سه‌ر ئه‌مریکاییه‌که‌ی ڕۆمانی گرینگۆی پیر و ئه‌مریکاییه‌کانی تر داندراوه، نیشانده‌ری سنوورێکه که که‌سایه‌تییه‌که بۆخۆی هه‌ڵینه‌بژاردووه و خه‌ریکن به‌سه‌ری‌دا ده‌سه‌پێنن. ئه‌و ده‌سته سه‌راوردانه‌ش که خۆمان بۆ خۆمان داناوه یا سنووری ده‌ره‌کین وه‌ک ئه‌و شوێنه‌ی که بۆ ژیان هه‌ڵیده‌بژێه‌رین یا ئاسته‌نگ و سنووری ناوه‌کین وه‌ک ئه‌و خوو و خده و لایه‌نگری و دژایه‌تییانه‌ی ڕوانین و ئاکاره‌کانمانیان پێ به‌رزه‌فت ده‌که‌ین.
هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پۆلێن کردنه‌ی یه‌که‌م (ئه‌و سنوورانه‌ی بۆت داده‌نێن و ئه‌و سنوورانه‌ی خۆت دایانده‌نێی) ده‌توانین بلێین دوو جۆر دیوارمان هه‌یه. دیوارێک له چه‌شنی دیواری به‌ندیخانه‌یه که له دره‌وه ڕا بۆ به‌ندییه‌کانی داده‌نێن و به‌ندییه‌کانی له ناوی‌دا حاسێ ده‌که‌ن و دیوارێکیش له چه‌شنی ئه‌و په‌رژینه‌ی له ده‌وری باغ و مووچه‌ی ده‌ده‌ن و به‌هۆیه‌وه ناهێڵن غه‌واره و ته‌ره‌که‌مه‌ی بێته ناو. دیواری جۆری یه‌که‌م به‌ربه‌ستێکه بۆ ئه‌وه‌ی که‌سی ناوه‌وه پێی نه‌گاته ده‌ره‌وه. دیواری جۆری دووه‌م به‌ربه‌ستێکه بۆ ئه‌وه‌ی که‌سی ده‌ره‌وه پێی نه‌گاته ژوورێ. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سروشتی ده‌رباز بوون له‌و دوو دیوارانه‌ش له بنه‌ڕه‌ت‌دا له‌یه‌ک جوداوازن. ده‌رباز بوون له دیواری جۆری یه‌که‌م سه‌ربه‌ستی‌یه به‌ڵام ده‌رباز بوون له دیواری جۆری دووه‌م دزی‌یه. په‌له‌قاژه بۆ ده‌رباز بوون له دیواری جۆری یه‌که‌م ـ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌که‌ش به ئه‌نجامی دڵخواز نه‌گا ـ ڕووی له به‌رزه‌فڕی و به‌رزه‌مژی دایه؛ به‌ڵام هه‌وڵ‌دان بۆ وه‌سه‌ر که‌وتن له دیواری جۆری دووه‌م له ڕه‌گه‌زی که‌وتنه خوار و نزم بوونه‌وه و چینه کردن له سه‌رگوێلکه.
له تابڵۆی سه‌ره‌تاتکێ‌دا دیمه‌نی ئه‌وبه‌ری دیواره‌که هه‌تا ئاسۆیه‌کی دووره‌ده‌ست، به پانایایی هه‌رێمیکی هه‌راو هه‌تا به‌رزایی کێوه‌کان خۆی له‌به‌ر یه‌ک کێشاوه‌ته‌وه. ئه‌و دیمه‌نه زیادتر له‌وه‌ی له قۆرغ و پاوانی تایبه‌تی که‌سێک بچێ، له جیهانێک ده‌چێ که وه‌کوو ئاسمانی له‌گوێن خێوه‌ت هه‌ڵدراوی ئه‌وپه‌ڕ کێوه‌کان، موڵکی که‌س نییه و هی هه‌موو که‌سیشه. جیهانێکه شینایی له بژوێنه‌که‌ی‌دا و ڕه‌وانی له ڕووباره‌که‌ی‌دا و به‌رزایی له کێوه‌کانی‌دا و بێ‌ئه‌ندازه بوون له ئاسمانه‌که‌ی‌دا، کروته‌ونیان چنیوه. که‌وایه ڕووکردن ده‌و جیهانه زیادتر له ئیشتیای تام کردنی سه‌ربه‌ستی ده‌چێ. ئه‌وه جیهانی ئه‌وبه‌ر دیواره‌که‌یه.
له جیهانی ئه‌م‌به‌ر جگه له دیوارێکی قوڕین به ڕه‌نگی قه‌زوانی چی‌ترمان لێ دیار نییه. ئه‌م ڕه‌نگه قه‌زوانییه یه‌کده‌سته له به‌رانبه‌ر شینکایی و که‌سکایی بگۆڕ و نایه‌کده‌ست و تێک‌چرژاوی ئه‌و به‌ر دیواره‌که، به کۆنتراستێکی به‌رچاو، جوداوازیی جیهانه‌کانمان بۆ وێنا ده‌کا. لاقی ئه‌و که‌سه‌ی خه‌ریکی سه‌ره‌تاتکێ‌یه له زه‌مینه‌ی ئه‌و دیواره قوڕینه دایه و سه‌ریشی له زه‌مینه‌ی ئاسمانه بێ‌بڕانه‌وه‌که دایه. پێرسپێکتیوی ئه‌م وێنه‌یه به چه‌شنێک ڕێک‌خراوه که بینه‌ریش دیمه‌نی به‌دی کراوی که‌سی ناو تابڵۆکه ده‌بینێ. به‌دی کردنی ئه‌م دیمه‌نه چاولێ‌که‌ر و چاولێ‌کراو بۆ ساتێک به یه‌کیه‌تی ده‌گه‌یێنێ. ده‌کرا ئه‌م پێرسپێکتیوه به چه‌شنێک بایه بینه‌ر له‌جیاتی به‌دی کردنی دیمه‌نی کراوه‌ی دووره‌ده‌ست وێڕای ئه‌و که‌سه‌ی خه‌ریکی سه‌ره‌تاتکێ‌یه، بکه‌وتبایه به‌رانبه‌ری که‌سه‌که و هه‌ر ئه‌و و سه‌ره‌تاتکێ کردنه‌که‌ی و دیواره‌که‌ی بدیبایه. وا ڕێک‌که‌وتووه هونه‌رمه‌ندی خولقێنه‌ری ئه‌م تابلۆیه وێنه‌یه‌کی به‌م شێوه‌یه‌شی خولقاندووه. گه‌رچی له‌باری پێرسپێکتیوه‌وه ئه‌م وێنه‌یه جمکی وێنه‌ی به‌رباسی ئێمه‌یه به‌ڵام من گه‌ره‌کم نییه ناوی وێنه‌ی جمک له‌سه‌ر ئه‌م تابڵۆیه‌ی دووه‌م دابنێم. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه گه‌رچی گۆشه‌نیگای هه‌ڵبژێردراو له‌م وێنه‌یه‌دا ڕێک ڕووبه‌ڕووی گۆشه‌نیگای وێنه به‌رباسه‌که‌ی ئێمه‌یه و ده‌توانین گریمانه‌ی ئه‌وه بکه‌ین که‌سه‌که‌ش هه‌ر ئه‌و که‌س و دیواره‌که‌ش هه‌ر ئه‌و دیواره، به‌ڵام له‌م وێنه‌یه‌ی دووه‌م‌دا ئه‌و ماکه سه‌ره‌کییه‌ی ونه، ئاسۆ دووره‌ده‌سته‌که‌یه. ون بوونی ئه‌م ماکه به‌مانای بزر بوونی هه‌موو ئه‌و ده‌لاله‌ته دوور و نزیکانه‌یه که ئاسۆیه‌که له وێنه‌ی "سه‌ره‌تاتکێ"دا له‌خۆیان ده‌گرێ. جوداوزیی وێنه‌ی یه‌که‌م ده‌گه‌ڵ وێنه‌ی دووه‌م وه‌ک جوداوازیی کۆتاییه‌کانی دوو ڕۆمانه که یه‌کێکیان خاوه‌نی کۆتاییه‌کی کراوه‌یه و ئه‌وی‌تر کۆتاییه‌کی داخراوی هه‌یه. ئاماده بوونی دووره‌دیمه‌نی به‌دی‌کراو له سه‌ره‌تاتکێی تابڵۆی یه‌که‌م‌دا، کراوه بوونی ئه‌م تابڵۆیه ده‌سته‌به‌ر ده‌کا. له‌م تابڵۆیه دا جگه له سه‌ره‌تاتکێی سووژه‌که و دووره‌دیمه‌نه‌که‌ش ده‌بینین. له تابڵۆی دووه‌م‌دا هه‌ر سه‌ره‌تاکێکه ده‌بینین و هیچی تر؛ بۆیه ده‌ڵێین ئه‌م وێنه‌یه به داخراوی کۆتایی پێ دێ. به پێچه‌وانه له وێنه‌ی یه‌که‌م‌دا نیگای بینه‌ر له بژوێنه‌که‌وه بۆ ڕووباره‌که و له ڕووباره‌که‌وه بۆ کێوه‌کان و له کێوه‌کانه‌وه بۆ ئاسمانه‌که و له‌وێشه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی وێنه‌که ڕاده‌خوشێ واته بۆ جێگایه‌ک که سووژه‌ی ناو وێنه‌که بۆی ده‌ڕوانێ. شوێنی ڕوانینی ئه‌م سووژه‌یه ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی تابلۆکه. کۆتایی هه‌ر قۆناخێک سه‌ره‌تای قۆناخێکی دیکه‌یه.
گه‌ییشتمه سه‌ر ترۆپکی ئاره‌زوو ڕۆژێ که‌چی ڕوانیم
له پێشم‌دایه زه‌رد و ماه و سه‌خت و ئه‌سته‌مێکی تر
هه‌ر بۆیه له‌م وێنه‌یه دا چه‌مکێکی تر به خه‌ستی ئاوێزان و ئاوقای چه‌مکی سه‌ره‌تاتكێ ده‌بێ: چه‌مکی هه‌ڵکشان. سه‌ره‌تاتكێ به بێ په‌له‌قاژه بۆ خۆ هه‌ڵکێشان سه‌ر ناگرێ. ئه‌م خۆهه‌ڵکێشانه، یه‌کامه‌تی، به دیمه‌نی ئاسۆکه به ته‌واوێتییه‌کی شیاو ده‌گا و دوامه‌تیشی به چوارچێوه‌ی ئه‌ستوونی وێنه‌که فۆرمێکی گونجاو و له‌بار ده‌دۆزێته‌وه. ئاوقا بوونی ئه‌م فۆرم و ئه‌و ده‌لاله‌ته ناوه‌رۆکییه، سه‌ره‌تای جووڵه‌یه‌کی به‌رزه‌جێیانه (استعلایی)مان بۆ نه‌خشکێش ده‌کا؛ جووڵه‌یه‌کی ئه‌وتۆ که ئه‌گه‌ر سه‌ره‌که‌شی بگاته ئاسمان، لاقی ده زه‌مینه قوڕین و قه‌زوانییه‌که دایه.
سه‌رنج‌دان به سووژه‌ی ناو وێنه‌که دوایین وێستگه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌مانه. سێ تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م سووژه‌یه ده‌توانێ سه‌رنجی خوێنه‌ر بڕنێته‌وه. یه‌که‌میان پاتۆڵی کوردیی که‌سه‌که‌یه؛ دووه‌میان جۆرێک بزۆزی و نه‌سوکنانه که ده‌گه‌ڵ تێمی گشتی وێنه‌که هاوڕێژه‌یه؛ سێیه‌مین تایبه‌تمه‌ندی پێخواس بوونی سووژه‌که‌یه. به بڕوای من ئه‌وه‌ی دوامینیان هه‌ڵگری زیادترین باری هێماکا‌رانه‌یه. که‌سی پێخواس هۆگر و ڕمووده‌ی ئه‌و شتانه نییه که هه‌یه‌تی؛ به گوته‌یه‌کی تر چی وای نییه هه‌تا هۆگریان بێ. داره‌ت (دارایی)، پیاو قورس ده‌کا و له جێگای خووپێ‌گرتووی خۆی جێگرتری ده‌کا. دیاره ئه‌م داره‌ته هه‌ر داره‌تی دنیایی ناگرێته‌وه و ده‌توانێ بیر و بۆچوون و ئایدۆلۆژییه‌کانیش بگرێته‌وه. ئه‌وه‌ی چی وای نییه تا پێیه‌وه دابنووسێ سووکباڵ‌تر و سووکبارتره. ئه‌وه‌ی سووکبارتره له ڕۆیشتن و کۆچ ناپرینگێته‌وه. ئه‌گه‌ر چه‌مکه‌کانی سه‌ره‌تاتكێ و هه‌ڵکشان دوو ده‌لاله‌تی به‌رده‌ست‌تر و به‌یده‌ست‌تری ئه‌م وێنه‌یه بن چه‌مکی وه‌ک کۆچ و نه‌گیرسانه‌وه، ده‌لاله‌تی شاردراوه‌تری وێنه‌که‌یه.
________________________________________
[1] ـ وێنه‌کان له وێبسایتی تایبه‌تی هادی زیائه‌ددینی وه‌رگیراون:
www.ziaoddini.com
[2] ـ فوئنتس، کارلوس، گرینگوی پیر، ترجمه‌ی عبدالله کوثری، تهران، طرح ن‌و، چاپ دوم 1383
سه‌رچاوه: وێبلاگی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی شنۆ