ره‌خنه چییه؟
عه‌بدولخالق یه‌عقووبی
- ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی یه‌کێکه له‌وزانستانه ئینسانییانه‌ی که به بێ تییۆری و میتۆدی مه‌عریفی له هه‌ر چه‌شنه ده‌لاله‌تێکی جێگه‌ی باوه‌ڕ به‌تاڵ ده‌بێت. ئه‌گه‌ر له زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ڕێبازه‌کانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ورد بینه‌وه، له چه‌شنی فۆرمالیزم، پێکهاته‌خوازی، ره‌خنه‌ی نوێ، ده‌بینین سه‌رله‌به‌ری ئه‌م رێبازانه ده‌ره‌نجامی کۆمه‌ڵێک ڕێبازی فیکری و/یان فه‌لسه‌فین که پێش خۆیان سه‌ریان هه‌ڵداوه. ته‌نانه‌ت کۆنترین شکڵ و شێوازه‌کانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی کاریگه‌ری هزری یۆنانیی که‌ونارای به‌سه‌ره‌وه بووه. هه‌ر بۆیه ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی به‌رده‌وام له سه‌رچاوه‌ی تیۆریک و میتۆدیکی به‌رله خۆی پاراو بووه، گه‌رچی هه‌ندێ جاریش بووه خۆی توانیوێتی به‌رهه‌مهێنی کۆمه‌ڵێک بیرۆکه بێ که بێگومان ئه‌مه‌شی هه‌ر به پشت ئه‌ستووری مه‌عریفه‌ی به‌ر له خۆی ئه‌نجام داوه.
ئه‌ده‌بی کوردی له‌و سۆنگه‌یه‌وه که هه‌رگیز ده‌ستی به سه‌رچاوه‌گه‌لێکی له‌مجۆره رانه‌گه‌یشتووه نه‌شیتوانیوه خاوه‌ن ره‌خنه‌یه‌کی ئه‌ده‌بیی ئه‌وتۆ بێت که ره‌چاوی ئه‌م چه‌شنه میتۆدانه بکات. به وته‌یه‌کی تر له پانتایی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا ره‌خنه‌ی میتۆدیک هێشتا مه‌وزووعییه‌تی گوتاری وه‌ده‌ست نه‌هێناوه به‌و مانایه‌ی که میتۆد به شێوه‌یه‌کی ناچاره‌کی ببێته ته‌کنیک و ته‌مهیدی کاری ره‌خنه‌گر به چه‌شنێک که له ده‌ره‌وه‌ی میتۆد و چوارچێوه‌ی زانستی کاری ره‌خنه هیچ بایخێکی نه‌بێت. لێره‌وه‌یه که ده‌بینین له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا هه‌ر ده‌قێک که له سه‌ر به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی ده‌نووسرێت ناوی ره‌خنه له خۆ ده‌گرێ بێ ئه‌وه‌ی چکۆله‌ترین مه‌رجی به‌کارهێنانی میتۆدی ره‌خنه‌یی تێدا ره‌چاو کرابێت. که واته ره‌خنه‌ی کوردی له‌و سه‌ره‌وه که له سه‌ر ده‌قی ئه‌ده‌بی نووسراوه ره‌خنه‌یه، به‌ڵام له سه‌ره‌وه که میتۆد ناناسێ و به کاری ناهێنێ ره‌خنه نییه. ئه‌وه‌یه هۆی ئه‌و پارادۆکسه‌ی که ره‌خنه‌ی کوردیی تێدا ده‌ژی.
2- له ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا ئه‌وه‌نده‌ی میتۆدیک و نامیتۆدیک بوون گرینگه هه‌رگیز خۆماڵی یان بیانی بوون گرینگ نییه. بۆ وێنه سه‌رکه‌وتنی خوێندنه‌وه‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه‌ی کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی نێو رۆمانێک هێنده‌ی پابه‌ندی مه‌نتقی میتۆدیکی خودی ئه‌و ره‌خنه‌یه‌یه، هه‌رگیز ئه‌وه‌نده ده‌روه‌ستی زمان و نه‌ته‌وه و ره‌گه‌زی ئه‌و که‌سایه‌تییانه نییه. که واته به رای من ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌م گوزاره‌یه ئه‌مه‌یه (تێگه‌یشتن له مه‌نتقی ره‌خنه).
3- به ساده‌ترین زمان ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی واته دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌ق که روونکه‌ره‌وه‌ی مانا و فۆرمه شاراوه‌کانی ئه‌و ده‌قه‌ن، هه‌ڵبه‌ت له سه‌ر بنچینه‌ی نیشانه و کۆده‌کانی خودی ده‌قه‌که نه‌ک به پێی بیر و بۆچوونی شه‌خسی و ناشه‌خسیی ره‌خنه‌گر. که واته ره‌خنه به باوه‌ڕی من هه‌ڵگری یه‌ک خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌کییه: مه‌ودای شیکردنه‌وه‌ی ره‌خنه ته‌نیا پانتایی ناوه‌وه‌ی ده‌قه، یان به ته‌عبیرێکی تر، ته‌نیا پێوه‌ری راستیی گوزاره‌کانی ره‌خنه کۆده‌کانی ده‌قن (نیشانه) نه‌ک کاره‌کانی ده‌ق (ئه‌رک). که واته ره‌خنه بارگاوی کردنی ده‌ق نییه به مانا و فۆرمه دڵخوازه‌کانی ره‌خنه‌گر، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی که ره‌خنه‌ی کوردیی داگیر کردووه، به‌ڵکو هه‌ڵێنجانی واتا و شێوه دیار و نادیاره‌کانی ده‌قه له هه‌ناوی ده‌ق له سه‌ر ئه‌ساسی میتۆدی ره‌خنه‌یی و به پێی هێما حازر و بزره‌کانی ده‌ق.
4- له راستیدا تا ئێستا ره‌خنه‌ی کوردی له بواری ره‌خنه‌ی تیۆریکدا هیچ به‌رهه‌مێکی شایانی ئاوڕلێدانه‌وه‌ی به‌رهه‌م نه‌هێناوه و گومانیش ناکه‌م له دۆخه‌یدا ئه‌و تواناییه به‌م زووانه وه‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام دیاره له جوگرافیی ره‌خنه‌ی پراکتیکدا هه‌وڵی تاک و ته‌را سه‌رکه‌وتوومان بووه. به رای من ره‌خنه‌ی کوردی به گشتی مه‌حاڵه گه‌شه بکات ئه‌گه‌ر بێت و حاڵی عه‌قڵی زانستی و عه‌قڵی ره‌خنه‌ییی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان ئه‌وه بێت که ئێستا به ئاشکرایی هه‌ستی پێ ده‌کرێ. بۆ نمونه، بڕوانه په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان که له سه‌ر بنچینه‌ی کۆمه‌ڵێک چه‌مکی له چه‌شنی له‌به‌رکردن (memorization) له بری خوڵقاندن (creation)، وه‌رگرتن ((reception له بری تێگه‌یشتن ((comprehension و له‌م چه‌شنه دامه‌زراوه یان لانی که‌م هێشتا له ده‌ستیان رزگاری نه‌هاتووه. که واته من پێم وایه گۆڕینی دۆخی ره‌خنه‌ی کوردی به گۆڕینی شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گره‌کانمان وه‌دی نایات، به‌ڵکوو زێتر پابه‌ندی گۆڕینی شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه. به ته‌عبیرێکی تر ده‌مه‌وێ بڵێم ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ زمانحاڵی شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌یه. بۆ وێنه، ئه‌گه‌ر له ره‌خنه‌ی کوردی‌دا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی لایه‌نی جوانیناسانه‌ی ده‌ق زۆر که‌م دراوه، ئه‌م که‌مته‌خه‌مییه هیچ نییه جگه له وه‌رگێڕانی دۆخی زاڵ به سه‌ر عه‌قڵی گشتیی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان که گرینگییه‌کی ئه‌وتۆ به ره‌هه‌ندی جوانیی ژیان نادات.
5- کاتێک ره‌خنه‌گرێک گوزاره‌ی (ئه‌م ده‌قه جوانه) وه‌کو ره‌خنه ده‌رخواردی خوێنه‌ر ده‌دات باش ده‌زانێت بۆ به‌دوا داچوونی ئه‌م سه‌رنجه‌ی پێویستی به هیچ چه‌شنه میتۆدێک نییه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به‌سته دوو نمونه له ده‌قه‌که بێنێته‌وه که تۆزێک جوانکاری و رازانه‌وه‌ی تێدا بێت تا بیسه‌لمێنێ که قسه‌که‌ی راسته و سه‌رنجه‌که‌ی پڕبه‌پێسته. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ره‌خنه‌گره ئه‌گه‌ر بێت و پرسیاری (بۆچی ئه‌م ده‌قه جوانه؟) بێنێته ئاراوه، ئیتر ناچاره به پێی میتۆدێکی ره‌خنه‌یی هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵام بداته‌وه. هه‌ر بۆیه وه‌ک تۆ ده‌ڵێی زۆرینه‌ی ره‌خنه‌ی کوردی هه‌موو لایه‌نه جۆراوجۆر و پڕپێچوپه‌ناکانی ده‌ق له هه‌ندێک گوزاره‌ی بایخدانه‌رانه‌دا کورت ده‌که‌نه‌وه.
4- به ڕای من ره‌خنه جۆری (بنیاتنه‌ر) و (رووخێنه‌ر)ی نییه، و ئه‌وه‌ی راستی بێت کاتێک ده‌بیستم باسی ئه‌م دوو زاراوه نامۆیه ده‌کرێ، که زیاتر به‌رهه‌می عه‌قڵی خه‌ڵکانی دوور له ئه‌ده‌ب و نووسین به مانا قووڵه‌که‌یین، نازانم ره‌خنه بڕیاره چی بنیات بنێت و چی بڕووخێنێ. ره‌خنه ئه‌گه‌ر خاوه‌ن میتۆد نه‌بێت و بازنه‌ی دۆزینه‌وه‌کانی له هه‌رێمی ده‌ق پتر بێت دیاره ره‌خنه‌یه‌کی میتۆدیک و ده‌ق-ته‌وه‌ر نابێت و ناتوانێ خوێنه‌ر به ئاسۆیه‌کی تێگه‌یشتنی فراوان له ده‌قه‌که بگه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه: وێبلاگی پێشه‌نگ