هێمن،شاعیرێکی ناسراو،
ڕه‌خنه‌گرێکی ناوبڕاو
ڕه‌خنه‌گرێکی ناوبڕاو
مراد ئه‌عزه‌می
خوێندنه‌وه‌ی وردی وتاره‌کانی هێمن، نه‌ک هه‌ر بۆچوونی ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ئه‌ده‌بی کورده‌واری قه‌ت ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌گری جیددی به‌خۆوه نه‌بینیوه، پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه، بگره ڕێچکه‌یه‌کی له‌بار و کو‌ردانه و هاوکات زانستیانه و ڕێکوپێکیش له‌به‌ر پێی زارۆکی تازه پێگرتووی ڕه‌خنه‌ی نوێی کوردی داده‌نێت. قسه‌که سه‌یر و خاو دێته به‌رچاو. هێمنی بیست ساڵ به‌ر له ئێستا له کوێ، و ڕه‌خنه‌ی مۆدێرن و ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌گرانی جار په‌ساپۆست مۆدێرنی هه‌نووکه له کوێ؟ وایه، به ڕواڵه‌ت ئه‌وانه لێک دوورن و فڕیان به‌سه‌ر یه‌که‌وه نابی هه‌بیت. به‌ڵام گه‌لۆ، ئه‌وه‌ی دوورکه‌وتۆته‌وه، هێمن و ڕوانگه ڕه‌خنه‌ییه‌کانی و ئه‌ده‌بی ئه‌وڕۆ نییه، ئه‌وه به‌ره‌ی ڕه‌خنه‌گر و نووسه‌ری ئه‌وڕۆیه که ڕێی حه‌وت ڕۆژان له‌م که‌له‌پووره به‌نرخه‌ی ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه و ڵێکۆڵینه‌وه، دوورکه‌وتۆته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ر حاشاشی لێده‌کات. دواجارخۆی و بواری ڕه‌خنه و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بییش بێبه‌ش ده‌کات له‌و که‌له‌پووره ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی ئه‌م بواره.
له‌ناو میلله‌تانی خوداپێداو،زۆرئاساییه که مێژووی ئه‌ده‌بی و فیکرییه‌که‌یان دارماڵ بیت له پسپۆڕانی جیاجیاله بواره‌کانی جۆراوجۆری به‌شه‌ری دا. جائه‌وجار سووکه‌ڵه‌ئاوڕێک له میلله‌ته هه‌ژار وخه‌مسارده‌کانی سه‌رئه‌م گۆ خۆڵینه‌یه بده‌ینه‌وه ،جابزانین ئه‌وان چیان له‌باران دا هه‌بووه. مێژووی ئه‌م گه‌لانه، تژییه له‌نه‌هامه‌ت وهه‌ڵوه‌دایی وژێرده‌ستی وبێ ده‌ره‌تانی. له‌نێوانی ئه‌م ژیانه شپرزه‌یه‌دا،خوڕڕه‌ی به‌فراوی ئه‌ده‌ب وشێعروچیڕۆک وبه‌یت وبالۆره قه‌ت نه‌بڕاوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆربه‌رچاوه،سه‌رهه‌ڵدانی که‌ڵه‌پیاوانی خۆپێ گه‌یوی هه‌مووشت زانی له‌ئه‌ژمار هاتووه له مێژووی ئه‌م میلله‌تانه‌دا، له جیاتی پێ گه‌یشتنی پسپۆڕانی له‌ئه‌ژمارنه‌هاتووی بواره جوداجوداکان. مێژووی ئه‌ده‌بیی ئه‌م گه‌لانه، به‌رله‌هه‌موو شتێک، که‌سانێکی وه‌خۆکردووه که هه‌م شاعیر بوونه هه‌م نووسه‌رو هه‌م ڕه‌خنه‌گر وهه‌م وه‌رگێڕو ... . له‌وانه‌یه تاقمه ته‌یاره‌که‌ی گۆرینیش خودانی ئه‌م جۆره مرۆڤه سه‌یروسه‌مه‌ره بیت، به‌ڵام ئه‌ژماریان له چاو پسپۆڕه‌کان گه‌لێ نز‌متره.
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ له‌ناو ئه‌م میلله‌تانه‌دا،قامک بۆناکامترینیان ڕادێرین، بێ گومان یه‌ک له‌وان کورده‌واری خۆمانه. گوشاروزه‌ختی ڕۆژگارو ده‌سه‌ڵاته‌کانی به‌رچاوته‌نگ،بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌زمانی خوازه‌ومه‌جازوکینایه‌وته‌وس و مه‌ته‌ڵۆک و... ببیته سه‌رینچاوه‌ی هه‌م شێعر‌و هه‌م چیڕۆک وهه‌م مێژۆو هه‌م ئایین و،ته‌نانه‌ت وێژه‌وقسه‌ی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی کووچه‌و کۆڵانان. ته‌واوی ئه‌وشتانه‌ی ختووکه‌ی دڵی مرۆڤی بێ ده‌ره‌تانی کوردیان داوه. هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش نه‌وه‌کوو ده‌سته‌ڵاتی بێ زه‌وقی خۆبه‌زل زان لێی حاڵی بیت. ئه‌وجۆره ئه‌ده‌به له بڕگه‌کانی خۆڕاگری وبه‌ربه‌ره‌کانی پتر په‌ره‌ده‌ستێنیت. هێمنیش به‌رهه‌می سه‌رجه‌می قۆناغه شپرزه‌و ناله‌باره‌کانی مێژووی کورده.
ئه‌و مرۆڤه چواروه‌رزه،له‌سه‌ربه‌ستێنی گوشار‌و زه‌خت دا، له‌به‌ر ده‌ردی ناعیلاجی وبێ به‌شی گه‌له‌که‌ی،شه‌ش دانگی وزه خوداپێداوه‌کانی خۆ‌ی ڕێک کوشیوه‌و سه‌ربه‌هه‌موو قووژبنه‌کانی ئه‌ده‌ب ومێژوو و وه‌رگێڕان و ڕۆشنبیری و... داکردووه. له‌زۆربه‌ی ئه‌م بواره جوداوازانه‌ش دا، ده‌قی سه‌رکه‌وتوو وبه‌نرخی هه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ڕۆحی ڕه‌خنه‌گرو وردبینی هێمن ، له به‌ستێنی له‌بار وبارهێنه‌ری خانه‌قاومزگه‌وت وحوجره دا، له ژێر کارتێکردنی که‌ڵه پیاوانی زاناوبه‌ناوبانگی ئه‌و زه‌مانی ، ڕاهاتووه:
(... به‌ڕاستی خانه‌قا زانستگایه‌کی گه‌وره بوو... خانه‌قای ئه‌وسه‌رده‌مه زۆر ئاوه‌دان بوو. خه‌ڵک ده‌هات وده‌ڕۆیی وکه‌س هه‌قی به‌سه‌رکه‌سه‌وه نه‌بوو... پیاوی گه‌وره‌و زانا به‌ناو بانگه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی موکریان وه‌ک مامۆستا فه‌وزی ،سه‌یفی قازی، پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د،حاجی مه‌لا موحه‌مه‌دی شه‌ڕه‌فکه‌ندی،عه‌لی خانی ئه‌میری به تایبه‌تی ئاغاخوێنده‌وارو زاناکانی فه‌یزوڵڵابه‌گی هاتووچۆی خانه‌قایان ده‌کرد وبه‌مانگ ودوومانگ له‌وێندرێ ده‌مانه‌وه... )(هه‌واری خاڵی ل17 و18)
دوابه‌دوای به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ژیان وگوزه‌ران وهه‌ڵس وکه‌وت ودانووستان له‌و که‌ش وهه‌وا تایبه‌ته ڕۆشنبیرانه‌یه‌دا،ئه‌وچه‌ل بۆ ته‌له‌مموزێکی ڕێک تر وته‌کووزتر، له حوجره‌ی زانایه‌کی لێهاتووی ئه‌وده‌م، مه‌لا ئه‌حمه‌دی فه‌وزی، ده‌نێردرێته به‌رخوێندن:
(...ده‌بێ بڵێم من ده‌سکردی فه‌وزیم، ئه‌و هه‌ڵی وه‌شاندمه‌وه‌و تێکی هه‌ڵشێلام وسه‌رله‌نوێ درووستی کردمه‌وه. ئه‌وده‌رکی زانین وفێربوونی بۆکردمه‌وه...ئه‌و فێری کردم زه‌وقی ئه‌ده‌بیم چۆن تی‌ف تیفه بده‌م و مشتوماڵی بکه‌م،ئه‌و فێری کردم چۆن بنووسم وچۆن شێعر بڵێم... ئه‌و حاجی قادری کۆیی، نالی،کوردی،سالم،مه‌وله‌وی،حه‌ریق،مه‌حوی وئه‌ده‌ب و وه‌فایی پێ ناساندم وشێعره‌کانی بۆ شی کردمه‌وه...)(هه‌مان ل19)
هێمن له مه‌کته‌بی ئه‌م هه‌ڵکه‌وته‌یه ئه‌دیبه ده‌ق ناسه‌دا،وێڕای خوێندنه‌وه‌ی ده‌رس وده‌وری باوی سه‌رده‌م، ڕێ وڕه‌سمی هه‌ڵسه‌نگاندن وڕه‌خنه وبیرو ڕاده‌ڕبرین و ئستاتیکا وبووتیقاو،لێک هه‌ڵاواردنی ده‌قی چاک وخراپی ئه‌ده‌بیی وپاڵاوتنی بنژیله‌کان، تاقی ده‌کاته‌وه:
(... جاروبار شێعری خۆ‌ی بۆ ده‌خوێندمه‌وه، به‌ڵام هیچ به‌دڵم نه‌بوون. جارێکی قه‌سیده‌یه‌کی درێژی فارسی بۆ خوێندمه‌وه ونه‌شیگوت پێت چۆن بوو؟ گوتم باش نه‌بوو. وادیاربوو خۆشی زۆری خۆش نه‌ده‌ویست پێکه‌نی گوتی: هی خۆمه. به‌ڵام بۆ که‌س وه‌ک تۆ بیروڕای خۆ‌ی ده‌رنابڕێ وبۆهه‌رکه‌سم خوێندۆته‌وه گوتوویانه زۆرباشه؟ گوتم قوربان له‌سایه‌ی تۆوه من وام لێ هاتووه شێعری باش وخراپ لێک بکه‌مه‌وه...)( هه‌مان ل 21)
جا بۆیه،زۆریش سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ی ئاوا وردوبه‌که‌ڵکی، به نموونه‌و به‌ڵگه‌وه لێ به‌جێ مابیت و،ئه‌و ئه‌زموونه به‌نرخ وده‌گمه‌نانه‌ی دانگه‌ڕێزه‌ی کردبێته نێوئاخنی وتاره‌کانی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به درێژایی مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی، پتر قسه‌ی له‌سه‌رکراوه‌و، له‌به‌ر چاوان بووه،هێمن - ی شاعیربووه. ئه‌م به‌شه له ژیانی ئه‌ده‌بیی و ڕوناکبیریی هێمن ئه‌وه‌نده زه‌ق بۆته‌وه، که به‌شه‌کانی دیکه‌ی چالاکیه‌کانی ئه‌م بلیمه‌ته کاڵ بوونه‌ته‌وه. هه‌ڵبه‌ت که‌سانێکیش هه‌ن که هێمن به شاعیرێکی چاک ناناسن وزۆربه‌ی شێعره‌کانی ئه‌م به دروشم داده‌نێن. جا ئاخۆ به‌رهه‌مه‌کانی هێمن هێنده نزمن، یان ئه‌و جه‌ماعه‌ته له‌باری شێعره‌وه هه‌ڕه‌ی له به‌ڕه‌ی ده‌رناکه‌ن، باسێکه جودا له مه‌به‌ستی ئه‌و وتاره.
یه‌ک له لایه‌نه هه‌ره به قه‌وه‌ت و هه‌ره کاڵ بووه‌که‌ی کاره‌کانی هێمن، ڕه‌خنه‌کانییه‌تی. تاوه‌کوو پێش قۆناغی ئاڵ وگۆڕه‌کانی فیکری وبه‌رله دزه کردنی سه‌ره‌ڕۆییه‌کانی مۆدێرنیته بۆ پانه‌گۆڕای فیکری وئه‌ده‌بیی کوردی، ڕه‌خنه، ئه‌ویش جۆره‌ئه‌ده‌بییه‌که‌ی، چه‌ندمه‌رج وقه‌راری سه‌لمێنراوی هه‌بوون،که هه‌رکه‌س ئیشتیای لێ باو ده‌خۆی ڕادیبا، مه‌راقی خۆ‌ی پێ ده‌شکاند. تۆزێکت کابرای نووسه‌ر ناسیباو،باب وباپیرانیشت به‌سه‌رکردباوه‌و،ئه‌وه‌شت زانیبایه یاری ئه‌شکه‌وت وهه‌واڵی حه‌مامی کێیه‌و، سه‌ری له کامه ئۆردوگا سیاسیه‌که‌ی چه‌پ وڕاست ده‌خورێت و...،ئیدی ته‌واو،ده‌توانی ده‌ست بده‌یه قه‌ڵه‌م ونووسه‌ری قه‌ره‌به‌خت وه‌به‌ر پلاران ده‌ی وبه‌رهه‌مه‌که‌شی له‌پال خۆ‌ی دانێی. وای لێ بکه‌ی باله‌گه‌ڵ ده‌واری شڕیی نایکات. یان ته‌واو به پێچه‌وانه تێی هه‌ڵکه‌یه و، له‌قه‌دو باڵا‌و قه‌ڵافه‌ت وپیاوچاکی ومێرخاسی ئه‌م پیاگه نووسه‌ره عه‌جایباته بدوێی وجارناجاریش ئاوڕێک له به‌رهه‌مه‌که‌ی بده‌یه‌وه‌و وه‌باڵی بۆ بکێشی ،که له‌و گۆزه خاسه چۆن ده‌بێ ئاوێکی پاک وخاوێن دزه‌نه‌کاته‌وه؟ ئه‌وه بووی به‌ڕه‌خنه‌گر. جا له‌و که‌ش وهه‌وا سووننه‌تی وتایبه‌ته‌دا بزانین هێمن چۆنی ڕه‌خنه نووسیوه.
وتاره‌کانی هێمن ،خاوه‌نی هێندێک تایبه‌تمه‌ندیی پێکهاته‌یی وزمانین، که سه‌رجه‌م پێکه‌وه بنیادی گوتارێکی ڕه‌خنه‌یی پێک دێنن،که شیاوی سه‌رنج وباسن وله باری پراتیکه‌وه، به‌کاروله‌بارن. بۆ به‌رهه‌ست کردنه‌وه‌ی باسه‌که‌و،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بگه‌ین به خه‌سڵه‌ته‌کانی تایبه‌تیی ئه‌م گوتاره،ئاوڕێک له به‌شێک له‌وتاره‌کانی هێمن ده‌ده‌ینه‌وه.
1. مامۆستای شاعیرانی موکریان( هه‌واری خاڵی ل 45-34 )؛
(... سه‌یفی قازی خۆ‌ی قوتابخانه‌یه‌کی نوێی له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا کردۆته‌وه. به یه‌که‌م شاعیری کوردستانی ده‌ناسین که بای داوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌ده‌بی فۆلکلۆری کوردی وبه‌زمانی زه‌حمه‌تکێشان وڕه‌نجبه‌رانی لادێ شێعری گوتووه. تێکۆشاوه ته‌عبیری ناسک وڕه‌سه‌نی کو‌ردانه له شێعری ساکارو ڕه‌وان وجوانی خۆیدا بگونجێنێ. وشه‌ی په‌تی وڕه‌سه‌نی کوردی له‌کاربێنێ وزمانه‌که‌مان به چه‌شنێکی وه‌ستایانه‌و شاره‌زایانه بژار بکاو،وشه‌ی بێگانه‌و نامۆی لێ ده‌رباوێژێ و، به شایه‌دی هه‌موو زمانناسێک له‌م کاره به نرخ وبه که‌ڵکه‌دا زۆر سه‌رکه‌وتووه...)( هه‌واری خاڵی ل34- 35)
له‌م وتاره‌دا، باسی سه‌رهه‌ڵدانی قوتابخانه‌یه‌کی هه‌راوو ده‌وڵه‌مه‌ندیی ئه‌ده‌بیی کوردی ده‌کرێ. ئه‌م باسه به‌ڕوانگه‌یه‌کی زمانناسانه‌و به مێتۆدۆلۆژیای شه‌ن وکه‌و‌کردنه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بی گووراوه. به پێی دابی نووسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بی، هێمن له‌م وتاره‌دا، تاوێکیش ئاوڕیی داوه‌ته دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م قوتابخانه‌یه‌و، باسی که‌سایه‌تی ئه‌ده‌بیی سه‌یفی قازی وچالاکیه‌کانی و، ئه‌و به‌ستێنه‌ی سه‌یف له‌ودا پێ گه‌یشت وسه‌ری هه‌ڵدا، ده‌کات. دوایه‌ش، گوزاره‌یه‌کی (ئیبتال هه‌ڵگر) بۆ په‌ره‌پێدانه‌وه‌ی باسه‌که دێنیته‌وه :
( سه‌یفی قازی خۆ‌ی قوتابخانه‌یه‌کی نوێی له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا کردۆته‌وه.)
ئه‌م ڕسته‌یه، گوزاره‌یه‌که، که هه‌م ئه‌گه‌ری به‌تاڵ بوونه‌وه‌ی هه‌یه‌و،هه‌م وزه‌ی سه‌لمێنران. دوای ئه‌م گوزاره‌یه، وتاره‌که به پێی باسێکی زمان – ئه‌ده‌ب ناسانه‌وه، ڕاست بوونی ئه‌م ده‌سه‌لمێنێت. سه‌ره‌تا، وتار باسی سێ سه‌رچاوان ده‌کا که زمان وپێکهاته‌و ته‌نانه‌ت ناوه‌ڕۆکی گوتاری شێعری سه‌یف له وان پاراوبوونه. تێراوبوون له سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌ده‌بی فۆلکلۆری وزمانیی لادێ،وه‌ک یه‌که‌م سه‌رچاوه‌ی ئه‌م گوتاره شێعرییه ناوده‌باو ده‌ڵێ:
(... به‌یه‌که‌م شاعیری کوردستانی ده‌ناسین که‌بای داوه‌ته‌وه سه‌رئه‌ده‌بی فۆلکلۆری کوردی وبه زمانی زه‌حمه‌تکێشان وڕه‌نجبه‌رانی لادێ شێعری گوتووه...)( هه‌واری خاڵی- ل35)
شاگردی کردن له مه‌کته‌بی نالی، دووهه‌م سه‌رچاوه‌ی ئه‌ژمێردراوی هێمنه‌بۆشێعره‌کانی دڵداری وغه‌زه‌له‌کانی سه‌یف:
(... له شێعری دڵداری دا... شاگردی قوتابخانه‌ی... نالی بووه...)(هه‌واری خاڵی ل35)
وه‌ک سێهه‌مین بناوانیش،بۆ ئاراسته نیشتمان په‌روه‌ریه‌کانی گوتاری سه‌یف، ئاماژه به قوتابخانه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی حاجی قادر ده‌کات:
(... سه‌یفی قازی له شێعری نیشتمانی وشۆڕشگیڕانه‌دا،یه‌که‌م شاگردی قوتابخانه‌ی ... حاجی قادری کۆیی بووه.)(هه‌واری خاڵی ل35)
دوای ده‌ست نیشان کردنی ئه‌م سه‌رچاوانه‌ی مه‌کته‌بی سه‌یف و، زه‌ق کردنه‌وه‌ی لایه‌نه به‌هێزه‌کانی، ئینجا وه‌ک ڕه‌خنه‌گرێکی بێ لایه‌ن وواقیع بین، قامک له‌سه‌رخاڵه کزه‌کانی سه‌یف ولایه‌نه زمانیه‌که‌ی داده‌گریت:
(... هه‌ر له له‌هجه‌ی موکریان دا زۆر شاره‌زابوو و له‌به‌ر نه‌بوونی قامووسێکی کوردی که‌متر ئاگای له وشه جوان وڕه‌سه‌نه‌کانی شێوه‌کانی دیکه‌ی کوردی بوو.) (هه‌واری خاڵی، ل38)
دوابه‌دوای ئه‌م پشکنینانه،ئینجا زۆر زیره‌کانه، ده‌قێک بۆنموونه هه‌ڵده‌بژێریت که شوێنه‌واره‌کانی هه‌رسێک سه‌رچاوه گۆرینه‌که‌ی وه‌خۆگرتووه. هێمن ، پارچه شێعری زستانی سه‌یف، به ئه‌ژماردنی خاڵه به هێزه‌کانی، وه‌ک شاکاری شێعری کوردی ناو ده‌بات وله کۆتایی وتاره‌که‌ی دا وه‌ک نموونه‌ی به‌ر چاوی ده‌قه‌کانی سه‌یف وگوتاره شێعریه‌که‌ی، ڕاسته‌وخۆ ڕایده‌گوێزیته‌وه ناو ده‌قی خۆ‌ی، تاوه‌کووده‌سپێکی مه‌کته‌بی موکریانمان بۆ تۆمارکات.
2. ئه‌گه‌رله ساته‌وه‌ختی دوان سه‌باره‌ت به سه‌یف وقوتابخانه‌که‌ی، سه‌رچاوه‌وپێکهاته‌ی گوتاری شێعری قوتابخانه‌که ته‌وه‌ری باسه‌که بوو، له وتاری (حاجی قادری شۆڕشگێر ) دا،ئه‌وجاره ناوه‌ڕۆک وئه‌ندێشه‌ی زاڵی هه‌ناوی به‌رهه‌مه شێعریه‌کانی حاجی قادر، ده‌بیته بڕبڕه‌ی پشتی وتاره‌که:
(... حاجی له‌نێوخه‌ڵک دا ژیاوه،کۆمه‌ڵی خۆ‌ی باش ناسیوه، که‌م وکوڕییه‌کانی به‌چاوی خۆ‌ی دیوه، له‌ده‌ردو ئازاره‌کانی گه‌یشتووه ونه‌ک هه‌رده‌رمانی بۆ دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵکوو زانایانه وئازایانه باسکی له تیمار کردن وچاره‌کردنی هه‌ڵکردووه...)
(... ئیمانی ته‌واوی به‌م شێعره به‌رزه‌ی خۆ‌ی بووه که ده‌ڵێ:
مه‌رگ وژین میسلی سێبه‌رو تاوه
ئه‌وی باقی بمێنێ هه‌رناوه... ) ( هه‌واری خاڵی ل46)
ئه‌و چه‌ند دێڕه‌و تاک به‌یته‌که، ئستراتێژی وتار‌و، شێوه‌ی ئاوڕدانه‌وه‌ی هێمن بۆ گوتاری حاجی قادریان ده هه‌ناوی خۆ دا چڕ کردۆته‌وه. زۆرشێوه‌و گۆشه‌نیگای تر هه‌ن که ده‌شێ له‌کولانه‌کانیانه‌وه بڕوانینه شێعری حاجی،به‌ڵام له‌بارترینیان، هه‌رئه‌م مێتۆده‌ی هێمنه. واتا هاوجووتی وهاوشێوه‌یی ده‌ق وڕه‌خنه. ده‌قه شێعریه‌کانی حاجی، ئاگادارانه، له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمان په‌روه‌ری وچه‌مکه ڕۆشنبیریه‌کانی سه‌رده‌م ڕۆنراون:
(هه‌رکورده له‌به‌ینی کوللی میلله‌ت
بێ به‌هره له خوێندن و کیتابه‌ت
بێگانه به ته‌رجومه‌ی زوبانی
ئه‌سراری کتێبی خه‌ڵقی زانی
یه‌کسه‌ر عوله‌ما درشت ووردی
ناخوێننه‌وه دوو حه‌رفی کوردی
.........) (دیوانی حاجی قادری کۆیی، ل 157)
له به‌رامبه‌ر ئه‌م شێوازه شێعر ڕۆنانه، هێمن ئاوا ئاراسته‌و شێواز‌و گوتاری وتاره‌که‌ی ڕێک ده‌خا:
(... حاجی زۆر باشی زانیوه که‌چوارچێوه‌ی نه‌زم بۆ ده‌ربڕینی بیروڕای سیاسی وتیۆری فه‌لسه‌فی ته‌نگه‌به‌ره. یه‌که‌م، شێعر له‌به‌ر ده‌کرێ وده‌پارێزرێ وکه‌متر له‌نێو ده‌چێ. دووه‌م، حاجی ویسوویه‌تی زووتر کورد پێ بگه‌یه‌نێ . جارێ هه‌رئه‌م وه‌سیله بووه. زۆر ئاشکرایه له‌و سه‌رده‌میدا ئیمکانی ئه‌وه نه‌بووه هیچ کتێبێکی فه‌لسه‌فی وسیاسی به کوردی بڵاو بکرێته‌وه‌و له چاپ بدرێ وخه‌ڵک بیخوێننه‌وه...) (هه‌واری خاڵی ل56 )
دیاره ده‌قێک که‌بناغه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌وجۆره ڕوانگه‌یه ڕۆنرابیت و،شێعر وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک، بۆده‌ڕبڕینی چه‌مکه ئه‌خلاقی وکۆمه‌ڵایه‌تی وڕووناکبیریه‌کانی سه‌رده‌م ده‌کارکات،یه‌ک له شێوه‌کانی له‌بار بۆ باس وخواسی، شێوه لێکدانه‌وه‌که‌ی هێمنه.
گۆڕینی ئستراتێژی ڕه‌خنه، به پێی گۆڕانی شێواز‌و ئاراسته‌و وگوتاری ده‌ق، یه‌ک له مه‌رجه‌کانی سه‌رکه‌وتوویی ڕه‌خنه‌یه. هێمن ئه‌و نوکته ورده‌ی پێ زانیوه‌و، یه‌که یه‌که‌ی به‌رهه‌مه‌کانی حاجی، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م پره‌نسیپه به‌سه‌ر کردۆته‌وه:
(... حاجی ئه‌و شایه‌رو به‌یت بێژانه‌ی که شێعر‌و به‌یتی کوردیان داناوه زۆر خۆشویستوون و ڕێزی لێ ناون و پێی هه‌ڵگوتوون:
دوو عه‌لین شاعیرن وه‌کوو حه‌سان
به‌رده‌شان و حه‌ریره مه‌سکه‌نیان...
حاجی قه‌دری هۆنه‌ری زانیوه‌و له نێوان به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند وژیانی تایبه‌تی ئه‌ودا فه‌رقی داناوه‌و ده‌ڵێ:
مه‌لکه‌قۆڕو حیماری با به‌دناویش بن
شێعریان جوانه به‌س نییه کوردن
گه‌رچی به‌دناون وگه‌لێ وردن... ) (هه‌واری خاڵی ل52)
3. یه‌ک له بۆشاییه به‌رچاوه‌کانی ئه‌ده‌بی کوردی، غیابی مێژوویه‌کی کۆکراوه‌ی ڕێک وپێکه، که به ڕوونی قۆناغ و، مه‌کته‌ب و، بزاڤ و ،بنیاتنێرو، ژێده‌ره‌کان و... ی ئه‌ده‌بی کوردی ، به شێوه‌یه‌کی سیستێماتیک وزانستیانه پۆلێن کات ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی شیاوی متمانه ،نووسه‌ران ولێکۆله‌ره‌وه‌کانی ئه‌م بواره پشتی پێ ببه‌ستن و،هه‌ر که‌س وتاقمێک به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆ‌ی وتاقمه‌که‌ی، داینه‌ڕێژیته‌وه.
هێمن، هه‌ست به‌وبۆشاییه ده‌کات و، له وتاری(چه‌ند نوکته‌یه‌ک له‌باره‌ی مێژووی ئه‌ده‌بی کوردییه‌وه) ، به ده‌ست نیشان کردنی خه‌ساره‌کانی ئه‌م بواره‌و، به نموونه هێنانه‌وه، حه‌وڵ ده‌دات ڕێگا چاره‌ی بۆ بدۆزیته‌وه‌و،ده‌روویه‌ک بۆ ده‌رباز بوونی ئه‌ده‌بی کوردی له‌م ئاسته‌نگه ببینێته‌وه. له سه‌رجه‌می مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی دا، به ده‌گمه‌ن شاعیر- نووسه‌رێک شک ده‌به‌ین، به شێوه‌یه‌کی مێتۆدیک وڕێک وپێک، خۆ‌ی له‌قه‌ره‌ی ئه‌م خه‌ساره دابیت و پسپۆرانه‌ی لای لێ کردبێته‌وه. هێمنی ڕۆشنبیری ڕه‌خنه‌گر، له‌و که‌سه ده‌گمه‌نانه‌یه که ئاوڕی له‌م بۆشاییه داوه‌ته‌وه‌و،ڕچه‌ی ئه‌م ڕێگایه‌شی شکاندووه:
(... ئێمه ئێستاش مێژووی ئه‌ده‌بییه‌کی ئه‌وتۆمان نییه جێی متمانه بێ...) (هه‌واری خاڵی ل95)
(... بۆ نموونه نالی شاعیری گه‌وره‌ی کورد ڕه‌نگبێ دیوانه‌که‌ی له هه‌موو شاعیرێکی کوردی پتر چاپ کرابێ ... به‌ڵام بۆناساندنی خۆ‌ی هیچ به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه‌یه‌کی بڕوا پێکراومان گیر نه‌که‌وتووه...) (هه‌واری خاڵی ل95)
دوای قامک خستنه سه‌ر ئه‌م چه‌ند بۆشاییه‌ی ئه‌و پانتایه، بۆخۆشی قۆڵی لێ هه‌ڵده‌ماڵی و وه‌ک ئه‌وه‌ی بیهه‌وێ ڕێگه بۆئه‌و بواره خۆش کات، ده‌په‌رژێته سه‌ر ته‌ته‌ڵه‌کردن وتۆمارکردنی مێژووی ڕێبازێک وشاعیره‌که‌ی، واتا مه‌لا ساڵحی حه‌ریق. هێمن له‌م وتاره‌دا وای بۆده‌چیت که ئه‌م شاعیره مه‌زنه وده‌قه‌کانی پشت گوێ خراون و له بیر کراون:
(... بۆ باسی حه‌ریق ئه‌و شاعیره مه‌زنه که مه‌کته‌بی شێعری نالی هێنا موکریان وله‌ومه‌ڵبه‌نده هه‌رکه‌س شێعری کوردی گوتووه یاده‌ڵێ بێ ئه‌م لاو ئه‌ولا له‌وی فێربووه، نه‌که‌م؟...)(هه‌مان ل97)
هه‌رلێره‌ش ناوه‌ستیت و، ئاوڕده‌داته‌وه چه‌ند شاعیری ناوچه‌و، خۆ‌و ده‌قه‌کانیانی شی ده‌کاته‌وه،وه‌ک وه‌فایی ومه‌لا مارف ومه‌لا حیسامه‌ددین:
(... ئه‌گه‌ر گوتم تاقه شاعیری مه‌هاباد میرزا ڕه‌حیمی وه‌فایی بووه،تا ئه‌وجێگایه‌ی من بزانم ئه‌و شاره دڵگره جوانه، قه‌ت شاعیرگر نه‌بووه. چه‌ندغه‌زه‌لێکی میرزا سه‌لیم ناوێک له کۆنه به‌یازاندا هه‌بوون که پێم وایه له‌بیر چوونه‌وه. ڕه‌نگه ئه‌و میرزایه‌ش سابڵاغی بووبێ.ده‌نا شاعیره‌کانی موکریان وه‌ک ئه‌ده‌ب، سه‌یدڕه‌شیدی شه‌هید،سه‌یفی قازی،میرزا له‌تیفی قازی،خاڵه‌مین،حه‌قیقی،سه‌ید کامیل،هه‌ژار ئه‌گه‌ر له‌م شاره‌ش له دایک بووبن، له لادێ ژیاون جا بۆیه ده‌ڵێم ،زمانی کوردی خاوێن وساکار ده‌بێ له دێ فێربین نه‌ک له شار.جابائه‌و شاره، سابڵاغی پێشوو یامه‌هابادی ئێستا بێ، که هه‌تا بڵێی جوان په‌روه‌ره. جگه له چه‌ند غه‌زه‌ل و دووبه‌یتی نه‌بێ له شێعره‌کانی مه‌لا حیسامه‌ددین زیاتر نه‌مبیستوون که خه‌ڵکی بۆکان و ده‌ورووبه‌ری بوو. تۆ خواکه‌ی ئه‌و تاقه شێعره به‌س نییه:
لێوی له‌علی جنێوی دابوو به من
قینی بنیاده‌مه منیش گه‌ستم!...
که بڵێین شاعیرێکی ناسک خه‌یاڵ وباش بووه؟...)( هه‌مان ل97- 98)
4. تا ئێستا، باسی ڕه‌خنه‌گر بوونی هێمن کرا، به‌ڵام ئه‌م نووسه‌ره چالاکه، هه‌رله‌م بواره‌دا قه‌تیس نه‌ماوه‌ته‌وه‌و، له وتاری(ئه‌زموونی شاعیریم) دا، له قه‌واره‌ی تیۆریسیه‌نێکی بنیاتنێردا،په‌رژاوه‌ته سه‌رتیۆریزه‌کردنی شێواز‌و گوتاری خۆ‌ی.
(... یه‌کێک له تایبه‌تییه‌کانی شێعری من ئه‌مه‌یه که نه‌رم وڕه‌ق وسۆزی ئه‌وین وفیکری سیاسی تێکه‌ڵ ده‌که‌م... مه‌سه‌له‌ی زمانیش به گرنگ ده‌گرم و تێ ده‌کۆشم کام وشه ڕه‌سه‌نه به‌کاری بێنم.) (هه‌واری خاڵی ل84)
تێک هاڵاندنی چه‌مک ووێنه‌ی نه‌رم وڕه‌ق، ناوه‌رووکی رۆمانتیکانه‌ی وه‌ک سۆزی ئه‌وین وبابه‌تی ئیشکی وه‌ک فیکری سیاسی، به زمانێکی پاراوو تی‌ف تیفه‌دراوی وشه وڕسته‌ی ڕه‌سه‌نی کوردی،جه‌مسه‌ره‌کانی پێک هێنه‌ری ئه‌ستۆنده‌که کانی ده‌واری ئاوه‌دان وهه‌راوی شێعر‌و زمانی هێمنن. کامه ڕه‌خنه‌گر بۆی هه‌یه گوتاری هێمن له‌وه چڕوپڕتر تیۆریزه‌کات؟
به درێژایی ئه‌م وتاره، جگه له تیۆریزه‌کردنی شێوازی شێعری، بۆ هه‌رکام له تایبه‌تمه‌ندی وخه‌سڵه‌ته‌کان، چه‌ندین نموونه له به‌رهه‌مه‌کانی خۆ‌ی ده‌هێنیته‌وه:
(... دیوانی شاعیران وه‌ک باخچه‌ی گوڵانن. گوڵی باخچه تاڕه‌نگاوڕه‌نگتربن ته‌ماشاکه‌ران زیاتر ڕازی ده‌که‌ن... له سه‌ره‌تای شاعیریشمه‌وه شێعرم له‌سه‌ر کێشی خۆماڵی داناوه(ئه‌مه‌گی گوڵان ) ( بلوێری شوان) (ڕۆژگاری ڕه‌ش) (به‌هاری کوردستان) له شێعره‌کۆنه‌کانی منن، به‌ڵام وه‌ک خۆم به وه‌زنی عه‌رووزییه‌وه نه‌به‌ستۆته‌وه له کێشه فۆلکلۆریه‌کانیش دا گیرم نه‌خواردووه. گومانم له‌وه‌دا نییه ئه‌گه‌ر(شه‌نگه‌بێری)م له‌سه‌ر وه‌زنی عه‌رووزی دابنایه ئه‌م چێژه‌ی نه‌ده‌بوو و ئه‌گه‌ر(گه‌رمه‌شین) م له‌سه‌ر کێشی مه‌سنه‌وی مه‌وله‌وی نه‌گوتبایه عاله‌مێکم ده‌گه‌ڵ خۆم نه‌ده‌هێنا گریان وناڵه.) (هه‌واری خاڵی ل86)
ئه‌گه‌ر گوتاری شێعری نوێ، چوارچیوه به‌رته‌سک ودابین کراوه‌کان، به پێی وته‌و وێنه‌وپێویستی شاعیر تێک ده‌شکێنێ، هێمنیش به‌قه‌را هه‌ڵبژاردنی جۆری مۆسیقای که‌لام وترپه‌ی خه‌یاڵ، پاوانه‌کان پاڵ پێوه ده‌نێت وسنووری داهێنان به‌ربڵاوتر ده‌کات.
هێمن، له‌م وتاره‌دا، ئاوڕی داوه‌ته هه‌ر دووک لایه‌نی سه‌ره‌کی شێعر،( فۆرم وناوه‌ڕۆک) و یه‌کیا‌نی ده‌به‌ر ئه‌وی دی نه‌مراندووه:
(... بۆ خۆم هه‌میشه خه‌ریکم شێعرێک دابنێم هه‌ردوو دیوی جوان بێ ...، ناتوانم له پێشدا نه‌خشه بۆ شێعر بکێشم...، من بڕیارم نه‌داوه له کام قالبدا شێعر بگونجێنم له شێعر ده‌گه‌ڕێم خۆ‌ی قالب بۆ خۆ‌ی بدۆزێته‌وه‌و ئارامی تێدا بگرێ. ) (هه‌واری خاڵی ل85، 86)
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌م تیۆریزه‌کردنانه، ناوبه‌ناو، ئه‌وجار وه‌ک ڕه‌خنه‌گرێک، ده‌قه‌کانی خۆ‌ی شی ده‌کاته‌وه‌و، تیۆریه‌کانی به شێوه‌ی پراتیکانه، داده‌به‌زێنیته سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی خۆ‌ی و، به کرده‌وه‌و به‌له‌ونێکی به‌رهه‌ست ، هه‌م شێوه‌ی ڕه‌خنه‌نووسی وهه‌م به‌رهه‌م هێنانی شێعر بۆ خوێنه‌ری ده‌قی خۆ‌ی وێنا ده‌کا:
(... ئه‌م سۆزه له زۆربه‌ی شێعره‌کانی پاش ئه‌و ساڵه‌مدا هه‌یه‌و هه‌ر به تینتر بووه. له فرمێسکی گه‌ش، گریانی نیوه‌شه‌و، بۆسه‌ی ڕۆژگار، ته‌پڵی ئه‌ماندا به‌ره‌و ژوور چووه. له شه‌وگاری ته‌نیایی وشه‌وی شاعیردا به جۆشتره. له‌و شێعرانه‌ی پاش تاریک وڕووندا، له ناڵه‌ی جودایی وئێواره‌ی پایز وسازی ناسازدا گڕی گرتووه. له فرمێسکی گه‌شدا ده‌ڵێم:
خۆشه‌ویستی گۆشه‌یی ته‌نیایی هه‌ر ئه‌ژنۆکه‌مه
بۆیه ڕۆژ وشه‌و وه‌ها گرتوومه‌ته نێو باوه‌شم
نابینی زه‌رده له‌سه‌ر لێوی که‌سێ له‌م شاره‌دا
گه‌ر خه‌م وده‌ردی دڵی خۆمیان به‌سه‌ردا دابه‌شم
له گریانی نیوه‌شه‌ودا:
شه‌وانه گه‌ر نه‌که‌م ئه‌م شیوه‌ن وناڵین وگریانه
ده‌سووتێنێ وجوودم ئاگری ئه‌م جه‌رگه بریانه
له خونچه‌ی سیسدا که شێعرێکی ڕه‌مزییه وله شینی شه‌هیدێکی لاودا گوتراوه ده‌ڵێم:
ناڵینی من بۆ خونچه‌یه
بۆ خونچه په‌شێوه حاڵم
ئه‌م داخه له دڵمدا هه‌یه
بۆیه هه‌میشه ده‌ناڵم
...)(هه‌مان ل82- 83)
باس وخواسی فۆرمیکی وه‌ک کورت ودرێژ بوونی ده‌ق، په‌رژانه سه‌رلایه‌نی ناوه‌ڕۆک وه‌ک ئیلهام له شێعردا، نموونه هێنانه‌وه له خه‌سڵه‌تی به هێزی نێوان ده‌قی، وه‌ک شوێن وه‌رگرتن له شاعیران وده‌قی تر‌و ئه‌زموونی دیتران و...، زۆر بابه‌ت وچه‌مکی وردی دیکه،به‌شێک له سه‌رنجه ورده‌کانی هێمنن له‌م وتاره‌دا:
(... شاعیر ده‌بێ کوڵ وکۆی هه‌ستی خۆ‌ی بڕێژێ. جائه‌و کوڵ وکۆیه‌ی زوو بۆ ده‌ڕژێ یادره‌نگ، به‌ده‌س خۆ‌ی نییه. سی وپێنج ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی کچه کوردێکم له که‌له‌بچه‌دا دی که له دڵی خۆم دا خۆشم ده‌ویست، بێدادی وئه‌وین هانیام دام ئه‌م ڕووداوه بخه‌مه چوارچێوه‌ی شێعره‌وه.خۆم لام وابوو به‌هه‌زار دێڕ شێعر ناتوانم هه‌ستی خۆم ده‌رببڕم. که‌چی ئه‌م گڕه به‌تینه‌ی ده‌روونم به‌تاقه شێعرێک دامرکا:
ئه‌سیری بسکی ئاڵۆزی کچه کوردێکی نه‌شمیلم
ته‌ماشاکه‌ن چ سه‌یرێکه به‌ده‌ستی دیله‌وه دیلم
به‌ڵام ئێستاش ناڵه‌ی جوداییم به‌و درێژییه‌وه پێ ناته‌واوه وده‌زانم کوڵ وکۆی ده‌روونی خۆم نه‌ڕشتووه...)(هه‌مان ل87)
ئه‌وه‌ی هێمن،له‌و دێڕانه دا درکاندوویه‌تی، یه‌ک له خاڵه زه‌ریف و ورده‌کانی به‌رهه‌م هێنانی فۆرمییکی ده‌قی ئه‌ده‌بییه. ئه‌گه‌ر له خۆمان نه‌گۆڕین، به‌ده‌گمه‌ن نووسه‌رمان هه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌م عه‌سروزه‌مانه‌دا،به هێندیان گرتبیت. درێژدادڕی به‌بێ پێویستی ده‌ق و هه‌ناسه بڕ بوون وکورت بڕینه‌وه‌ی به‌رهه‌م، واکه ده‌لاله‌ته‌کان ووێنه وچه‌مکه‌کان سه‌قه‌ت وناته‌واو بمێننه‌وه،خه‌سارێکه به‌ربینگی زۆریه‌ک له ئاسه‌واره‌کانی ئه‌وڕۆکه‌ی گرتووه. هێمنی وردبین، وێڕای قامک خستنه سه‌ر ئه‌م خاڵه گرینگه،نموونه‌شی بۆ هێناوه‌ته‌وه، تاوه‌کوو باسه‌که به‌رهه‌ست بیته‌وه‌و، بۆده‌کار کردن بشێت.
سه‌رنج بده‌نه ئه‌م ئاماژه ناسکه‌ی هێمن سه‌باره‌ت به وێنه‌سازی له شێعردا، که که‌متر که‌وتۆته به‌ر سه‌رنجی شاعیران ونووسه‌رانمان:
(... وردبوونه‌وه له شێعری شاعیرێکی باشی کوێر ئه‌زموونێکی به نرخی فێرکردم. له شێعری ئه‌وشاعیره‌دا وه‌سفی نه‌رمی سنگ وگه‌رمی هه‌ناسه وبۆنی بسک وشیرینی ماچ و ناسکی لێوو ته‌نگی ده‌می یاره‌که‌ی کراوه. به‌ڵام باسی چاوی کاڵ ولێوی ئاڵ وکوڵمی سوور‌و که‌زی ڕه‌ش نه‌کراوه. وه‌سفی شنه‌ی با، هاژه‌ی باران، بۆنی گوڵ و ڕه‌قی به‌ردو تامی میوه هه‌یه ئه‌مما باسی شه‌پۆلی ڕووبار، به‌رزی چیا، گه‌شی گوڵاڵه وزه‌ردی خه‌زان نییه زۆر به‌هاسانی لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێ که شاعیری واقیعی ناتوانێ ئه‌وی هه‌ستی پێ نه‌کا بیکاته شێعر. گۆران- ی مه‌زنی خۆمان وه‌سفێکی چیاکانی هه‌ورامانی کردووه له ترۆپکه هه‌ره‌به‌رزه‌کانی ئه‌م چیایانه به‌رزتره،به‌ڵام کانی به‌ر تریفه‌ی مانگه‌شه‌وی پێ له‌ده‌ریای بێ سنوور جوانتره.لامارتین وه‌سفێکی ده‌ریاچه ده‌کا که بێگومان – به‌زمانی فه‌رانسه - دیاره له شه‌پۆلی ده‌ریا به‌ته‌وژمتره، که‌چی کانی به‌رتریفه‌ی مانگه‌شه‌وی به‌به‌رچاودانایه.هه‌ردوو لاش هه‌قی خۆیانه نه ئه‌م له لێواری ده‌ریا ژیاوه‌و نه ئه‌و له بناری چیا. شاعیرهه‌ر له‌و شتانه ئیلهام وه‌رده‌گرێ که له ده‌ورووبه‌ری هه‌ن، ده‌یانبینی یا هه‌ستیان پێ ده‌کاو له نێوانیان دا ده‌ژی...) (هه‌واری خاڵی ل87 )
له‌م بۆچوونه‌ی هێمن دا، چه‌ندخاڵی شایانی باس خۆیان مه‌ڵاس داوه، که حه‌یفه ئاماژه‌یان پێ نه‌کرێ:
ئه‌لف- ئه‌وه‌ی هێمن به‌و زمانه ناسک وڕه‌وان وساده‌وخۆماڵییه‌ی خۆ‌ی ئاماژه‌ی پێده‌کا، باسێکی ده‌روون ناسانه‌یه له‌سه‌ر هه‌سته فیزیکییه‌کانی به‌شه‌ری ( دیتن وبیستن وچێشتن وبۆن وله‌مس کردن) ومیکانیزمی قه‌ره‌بووکردنه‌وه. پێکهاته وکارکردی مێشکی مرۆڤ وا داڕێژراوه، که کاتێ یه‌ک له‌و هه‌ستانه له‌کارده‌که‌ویت، به به‌هێزبوونه‌وه‌ی هه‌سته‌کانی دی، حه‌وڵی قه‌ره‌بوو بوونه‌وه‌ی هه‌سته فه‌وتاوه‌که ده‌درێت.
ئه‌م بابه‌ته، له فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ردا، ئاوا باسی ده‌کرێ که که‌مایه‌سی ده‌بیته مایه‌ی داهێنه‌رایه‌تی پتر (محدودیت، خلاقیت بیش‌تر به بارمی آورد). بۆیه‌ش هێمن فێرمان ده‌کا که له کوێرێک فێربین، که جیهان هه‌رله ڕێگه‌ی چاوه‌وه پێناسه نه‌که‌ین وهه‌سته‌کانی دیکه‌شمان تیژتر که‌ین بۆ خوڵقاندنی وێنه‌گه‌لی نۆژه‌ن تری له گوێن ئه‌وانه‌ی خۆ‌ی ئاماژه‌ی پێ کردوون. ئه‌وه‌ش شێوازێکی لادان له نۆرمه باوه‌کانی وێنه‌سازی له شێعردایه. شێوازی باوی وێنه‌سازی، له ڕه‌هه‌ندی چاوه‌وه و وزه‌ی بیناییه‌وه دێته‌دی. ئه‌و پێشنیاره‌ی هێمن باسی ده‌کا، جۆرێک ناسیاوی سڕینه‌وه‌یه، به پاڵپشتی ڕاگوێزانی ئاراسته‌ی وێنه‌سازی له دیتنه‌وه بۆ ڕه‌هه‌نده‌کانی دیکه‌ی پێوه‌ندی له گه‌ڵ جیهانی ده‌ورووبه‌ر. به کورتی و کوردی پێمان ده‌ڵێت که جار‌و بار، پێڵووکانمان له‌سه‌ر یه‌ک دانێین و، دیارده‌کانی ده‌ورووبه‌ر ببیسین وبۆنیان پێوه بکه‌ین و تامیان به تاقی که‌ینه‌وه‌و به سه‌رپه‌نجه‌کانمان دووباره بیان ناسینه‌وه.
ب- هاوکات ئاماژه به‌و بابه‌ته زه‌ریفه‌ش ده‌کات که، ئه‌و وێنه‌سازییه‌ی بنج وبناوانی له قوڵایی ئه‌زموونی ڕاسته‌وخۆی داهێنه‌ر داکوتابیت و، باڵنده‌ی خه‌یاڵی نووسه‌ر- شاعیر له جوغرافیای زینده‌و ئاشنای ئه‌زموونه‌کانی تاکه‌که‌سی خۆ‌ی هه‌ڵفریت، وێنه‌و ئیماژه خوڵقاوه‌که، قوڵتر‌و زیندووتر دێته به‌رهه‌م وهه‌ستی جوانی ناسی به‌رده‌نگان زێده‌تر ده‌بزوێنیت.
جیم- یه‌ک له هێڵه کانی جوودا که‌ره‌وه‌ی جیهانی سووننه‌تی ودنیای مۆدێرن، جۆری ده عه‌مه‌ل هێنانی ئه‌زموونه‌کانه. قۆناغی سووننه‌تی، قۆناغی به‌رهه‌م هێنانی ئاسه‌واره، له‌سه‌ر بنه‌مای کۆی ئه‌زموونه‌کانی ته‌جره‌به‌کراوی به‌شه‌ری ودووپات کردنه‌وه‌یان. که چی قۆناغی مۆدێرن ، بڕگه‌ی ده‌ورگێڕانی تاکه‌و، خوڵقانی ده‌ق گه‌لی تاقانه له‌سه‌ر بنیاتی ته‌جره‌به تاکه‌که‌سییه‌کان. ئه‌و نموونه‌یه‌ی مام هێمن هێناویه‌ته‌وه، ساده وڕه‌وان وبێ پێچ په‌نا،خه‌ریکه فێرمان ده‌کات چۆن وێنه‌ی نوێ بخوڵقێنین و ده‌قه‌کان ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی خۆمان بن نه‌ک لاسایی دووپاته‌ی که‌سانی تر.
له سه‌رجه‌می مێژووی ئه‌ده‌بیمان به‌ده‌گمه‌ن شاعیر‌و نووسه‌رمان ده‌س ده‌که‌ویت که، گوتاری شێعری تایبه‌ت به‌خۆی تیۆریزه کردبێت و هاو کات، نموونه له ده‌قه‌کانی هێنابێته‌وه‌و ته‌ته‌ڵه‌و شی کردنه‌وه‌کانیشی، له وتارێکی ڕێک وپێک دا تۆمار کردبێت، ئه‌ویش له قۆناغ وسه‌رده‌می عه‌قڵانییه‌تی کلاسیک دا. هه‌ڵبه‌ت به‌ر له هێمن، هێندێک له شاعیرانی دیش، حه‌وڵێکی وایان داوه که تایبه‌تمه‌ندیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی گوتاره شێعریه‌که‌یان ده‌ست نیشان بکه‌ن. وه‌ک ئه‌و پێشه‌کییه خێرایه‌ی گۆران له سه‌ره‌تای ( به‌هه‌شت ویادگار) داهێناویه‌ته‌وه‌و، له یه‌ک دوو لاپه‌ڕه‌دا، به په‌له چه‌ند لایه‌نی زمانه‌شێعریه‌که‌ی خۆ‌ی باس ده‌کا:
(... شێعره تازه‌کان به وه‌زنی په‌نجه - هیجا- هه‌ڵبه‌ستراون، که هه‌ر چه‌ن شێعردۆسته‌کانی کۆن به خوێندنه‌وه‌ی ڕانه‌هاتون، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زنی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یی مانه وه‌له‌گه‌ڵ خصایصی زمانه‌که‌مان چاتر ڕێک ئه‌که‌وێ، به پێویستم زانی، له ماوه‌ی ته‌قه‌لای ئه‌ده‌بی ی خۆما، ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌ولایه‌نی به‌کارهێنانی ئه‌م وه‌زنه بچم... هه‌چ هه‌ڵبه‌ستێک ووشه‌و ترکیبی عه‌ره‌بی وفارسی زۆر تیابێ، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و زۆریه، کۆنه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش دیاره پێچه‌وانه‌یه!...) (به‌هه‌شت ویادگار،ل 11-12)
ئه‌وه سه‌رووبنی پێشه‌کیه‌که‌ی گۆرانه( هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ندی دی له‌سه‌ر شێوه‌ی ڕێک وپێک کردنه‌وه‌ی نامیلکه‌که که جێگه‌یا‌ن ئێره نییه و پترشیاوی وتارێکی ڕۆژنامه‌گه‌ری – چاپه‌مه‌نی ن) له‌سه‌ر پێناسه‌کردنی بزاڤه‌که‌ی خۆ‌ی،واتا ئاڵ وگۆڕو نوێ کردنه‌وه‌ی شێعری کوردی له‌ودیو. هه‌ڵبه‌ت مامۆستا قه‌لله‌و ده‌لله‌ی کردووه و هه‌ربه‌وه‌نده‌ی قه‌ناعه‌ت کردووه له حاند ئه‌م کاره ئه‌سته‌مه‌ی خۆ‌ی، ده‌نا خۆ زۆر ڕوونه ئه‌و هه‌موو هه‌ویره‌ی مامۆستا، ئاوی زۆرله‌وانه پترهه‌ڵده‌گریت. کاتێ هه‌ر ئه‌م حه‌وڵه‌ی گۆران، که له‌سه‌ر ناساندنی ڕه‌وتێکی نوێی ئه‌ده‌بیی کردوویه‌تی، له‌گه‌ڵ وتاره تێر‌و ته‌سه‌له‌که‌ی هێمن، که هه‌ر خه‌ریکه ئه‌زمان وگوتاره تایبه‌ت‌و،ئه‌زموونه تاکه‌که‌سییه‌که‌ی خۆیمان بۆ شی ده‌کاته‌وه، له‌به‌ر یه‌ک داده‌نێین، وتارنووس وڕه‌خنه‌گر بوونی هێمنمان پتر بۆ ده‌سه‌لمێت وناحه‌قیمان نییه ئه‌گه‌رهۆباڵی بۆبکێشین که ئه‌م هێمنه له‌قه‌ده‌ر جمکه‌کانی دیکه‌ی( هێمنی شاعیر،وه‌رگێڕ،پێشه‌کی نووس،زمانه‌وان و...)، که‌متر ئاوڕی لێ دراوه‌ته‌وه.
پووش په‌ڕی 1389 هه‌تاوی
ژووییه‌ی 2010
سه‌رچاوه‌کان:
1. هێمن، هه‌واری خاڵی. ده‌زگای چاپ وبڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر2003
2. گۆران، به‌هه‌شت ویادگار.
-----------------------------------------
سه‌چاوه: وێبلاگئ: پێشه‌نگ