قه‌ڵغانی سه‌بر
ته‌رجه‌مه‌ی قه‌سیده‌یه‌کی "سه‌یفی فه‌رغانی"
فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی
ته‌رجه‌مه‌ی قه‌سیده‌یه‌کی "سه‌یفی فه‌رغانی"
فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی
مه‌ولانا "سه‌یف‌الدین محمد فه‌رغانی" له سه‌ده‌ی حه‌فته‌م و هه‌شته‌می کۆچی و له سه‌رده‌مانی ده‌سه‌ڵاتی" ئیلاخانان و مه‌غولان"دا، ژیاوه . له زۆربه‌ی شیعره‌کانیدا، به‌تایبه‌ت قه‌سه‌یده‌کان، به دیدێکی ره‌خنه‌گرانه‌وه کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه‌کانی زه‌مانی خۆی باس کردووه. له گه‌ڵ شاعیرانی به‌ناوبانگی وه‌کوو "سه‌عدی شیرازی و هومامی ته‌برێزی" ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تی هه‌بووه. ئه‌م ته‌رجه‌مه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌ستتاندایه، ته‌رجه‌مه‌ی قه‌سیده به‌ناوبانگه‌که‌یه‌تی که به‌م شێوه ده‌ستپێده‌کات:
هم مرگ بر جهان شما نیز بگذرد
هم رونق زمان شما نیز بگذرد
ناوه‌رۆک و حه‌قیقه‌تی شیعره‌که‌ی سه‌یف، که به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و کاتی کۆمه‌ڵگاکه‌ی نووسیویه‌تی له ته‌ک هه‌موو سه‌رده‌مانێک، به‌تایبه‌ت ئه‌م ئان و ساته‌ی ئێمه تێدا ده‌ژین، دێته‌وه:
هه‌م مه‌رگ به‌سه‌ر جیهانی ئێوه‌ش دادێ
هه‌م واده به سه‌ر زه‌مانی ئێوه‌ش دادێ.
ئاوازی به‌سامی کونده‌بوو‌ی ئه‌م ده‌رده
به‌م کۆشکی سه‌ر و ته‌لانی ئێوه‌ش دادێ.
تاڵاوی ئه‌جه‌ل، که قورگی هه‌موان ده‌گرێ
به‌و قوڕگ و ده‌م و ددانی ئێوه‌ش دادێ.
ئه‌ی شیری سته‌متان، وه‌کوو ڕم باڵا به‌رز
کول بوونی ده‌می ده‌بانی ئێوه‌ش دادێ.
چۆن دادی که‌سان نه‌ماوه هه‌رگیز تا سه‌ر
وا ده‌رفه‌تی زاڵمانی ئێوه‌ش دادێ.
گه‌ر نه‌عره‌ته‌که‌ی شێری وڵاتان خنکا
خنکانی حه‌په‌ی سه‌گانی ئێوه‌ش دادێ.
هه‌ر سوارێ گلا، نه‌ماوه تۆزی ئه‌سپی
فه‌وتانی هه‌رای که‌رانی ئێوه‌ش دادێ.
ئه‌و بایه که زۆر مۆمی مراند له‌م دونیا
بۆ سه‌رده‌می مۆم کوژانی ئێوه‌ش دادێ.
کاروانێ نه‌ما له‌ئه‌م سه‌رایه‌ی نه‌ڕوا
واده‌ی به‌سه‌را گه‌ڕانی ئێوه‌ش دادێ.
گه‌ر غه‌ڕڕه به‌وه‌ن که چاره‌نووسمان تاره
خه‌تتێکه، به نێوچه‌وانی ئێوه‌ش دادێ.
ئه‌و ساته که پێی، هه‌لی که‌سانت ئه‌ستاند
بۆ سه‌رده‌می ناکه‌سانی ئێوه‌ش دادێ.
رۆژێک و دوو رۆژن، هه‌ڕه‌تی پیاو چاکان
هه‌ر پاشی دوو ڕۆژ ، نه‌مانی ئێوه‌ش دادێ.
قه‌ڵغانه له بۆ تیری جه‌فاتان سه‌برم
تا هێزی ده‌س و که‌مانی ئێوه‌ش دادێ.
هه‌ر ماوه‌یه‌که، گوڵی گوڵستان بۆ که‌س
پاییزی گوڵ و گوڵانی ئێوه‌ش دادێ.
په‌نگاوه‌ته‌وه سه‌روه‌ت و ماڵتان بۆیه
سێڵاوی به‌سه‌ر سه‌رانی ئێوه‌ش دادێ.
ئه‌سپاردو به ده‌س گورگی ته‌ماحت، مێگه‌ل
هه‌ر گورگێ به سه‌ر شوانی ئێوه‌ش دادێ.
گه‌ر فیلی "فه‌نا"، شاهی "به‌قا"ی مۆڵ دابێ
کێو‌ماڵی پیاده‌کانی ئێوه‌ش دادێ
به‌م شیعره "سه‌یف"، نێوێکی وای بۆ ماوه
ئه‌وڕۆکه به‌سه‌ر زمانی ئێوه‌ش دادێ.
هم مرگ بر جهان شما نیز بگذرد
هم رونق زمان شما نیز بگذرد
ناوه‌رۆک و حه‌قیقه‌تی شیعره‌که‌ی سه‌یف، که به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و کاتی کۆمه‌ڵگاکه‌ی نووسیویه‌تی له ته‌ک هه‌موو سه‌رده‌مانێک، به‌تایبه‌ت ئه‌م ئان و ساته‌ی ئێمه تێدا ده‌ژین، دێته‌وه:
هه‌م مه‌رگ به‌سه‌ر جیهانی ئێوه‌ش دادێ
هه‌م واده به سه‌ر زه‌مانی ئێوه‌ش دادێ.
ئاوازی به‌سامی کونده‌بوو‌ی ئه‌م ده‌رده
به‌م کۆشکی سه‌ر و ته‌لانی ئێوه‌ش دادێ.
تاڵاوی ئه‌جه‌ل، که قورگی هه‌موان ده‌گرێ
به‌و قوڕگ و ده‌م و ددانی ئێوه‌ش دادێ.
ئه‌ی شیری سته‌متان، وه‌کوو ڕم باڵا به‌رز
کول بوونی ده‌می ده‌بانی ئێوه‌ش دادێ.
چۆن دادی که‌سان نه‌ماوه هه‌رگیز تا سه‌ر
وا ده‌رفه‌تی زاڵمانی ئێوه‌ش دادێ.
گه‌ر نه‌عره‌ته‌که‌ی شێری وڵاتان خنکا
خنکانی حه‌په‌ی سه‌گانی ئێوه‌ش دادێ.
هه‌ر سوارێ گلا، نه‌ماوه تۆزی ئه‌سپی
فه‌وتانی هه‌رای که‌رانی ئێوه‌ش دادێ.
ئه‌و بایه که زۆر مۆمی مراند له‌م دونیا
بۆ سه‌رده‌می مۆم کوژانی ئێوه‌ش دادێ.
کاروانێ نه‌ما له‌ئه‌م سه‌رایه‌ی نه‌ڕوا
واده‌ی به‌سه‌را گه‌ڕانی ئێوه‌ش دادێ.
گه‌ر غه‌ڕڕه به‌وه‌ن که چاره‌نووسمان تاره
خه‌تتێکه، به نێوچه‌وانی ئێوه‌ش دادێ.
ئه‌و ساته که پێی، هه‌لی که‌سانت ئه‌ستاند
بۆ سه‌رده‌می ناکه‌سانی ئێوه‌ش دادێ.
رۆژێک و دوو رۆژن، هه‌ڕه‌تی پیاو چاکان
هه‌ر پاشی دوو ڕۆژ ، نه‌مانی ئێوه‌ش دادێ.
قه‌ڵغانه له بۆ تیری جه‌فاتان سه‌برم
تا هێزی ده‌س و که‌مانی ئێوه‌ش دادێ.
هه‌ر ماوه‌یه‌که، گوڵی گوڵستان بۆ که‌س
پاییزی گوڵ و گوڵانی ئێوه‌ش دادێ.
په‌نگاوه‌ته‌وه سه‌روه‌ت و ماڵتان بۆیه
سێڵاوی به‌سه‌ر سه‌رانی ئێوه‌ش دادێ.
ئه‌سپاردو به ده‌س گورگی ته‌ماحت، مێگه‌ل
هه‌ر گورگێ به سه‌ر شوانی ئێوه‌ش دادێ.
گه‌ر فیلی "فه‌نا"، شاهی "به‌قا"ی مۆڵ دابێ
کێو‌ماڵی پیاده‌کانی ئێوه‌ش دادێ
به‌م شیعره "سه‌یف"، نێوێکی وای بۆ ماوه
ئه‌وڕۆکه به‌سه‌ر زمانی ئێوه‌ش دادێ.
