ئینسیکلۆپیدیای رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی،
پرۆژه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی 1898 ـ 2010 به‌رگی یه‌که‌م ـ ئه‌لف ـ
هه‌ڵۆ به‌رزنجه‌یی

ئه‌و کاره به‌رز و سه‌نگینانه‌ی به‌هه‌وڵی تاکه که‌سی دێنه‌به‌رهه‌م، هه‌ر به‌ته‌نیا جێی ده‌ستخۆشی و رێزلێنان نین، به‌ڵکو ده‌چنه خانه‌ی سه‌رسوڕمان و ئیره‌یی پێبردنیشه‌وه.
کێ له ئێمه به چاوێکی به‌نرخ و به‌رزه‌وه ناڕوانێته به‌رهه‌مه‌کانی خانی و مه‌لا ع. موده‌ریس و ح. موکریانی و شێخی خاڵ و پیره‌مێرد و سه‌ججادی و ر.حلمی و هه‌ژار و مه‌سعود محه‌مه‌د و م. خه‌زنه‌دار و عه‌بدولره‌قیب یوسف و ج. نه‌به‌ز و چه‌ندان که‌ڵه پیاو و شێره‌ژنی دیکه.
چونکه ئه‌مانه له‌وپه‌ڕی دژواریی و کوڵه‌مه‌رگیدا توانیویانه نه‌خش له ته‌لاری بوون و فه‌رهه‌نگ و مێژوو و هزر و که‌سایه‌تی ئێمه‌دا بگێڕن. سه‌رباری ئه‌م هه‌موو ره‌نجه‌ی دراوه و به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ی که کوردستان مه‌یدانی شه‌ڕ و پێخوستی داگیرکه‌ران بووه هێشتاش گه‌لێ بوار و مه‌یدان و شوێنه‌واری مێژوو و فه‌رهه‌نگی کوردی هه‌یه هه‌تا ئه‌م رۆژگاره‌ی ئێستامان به‌ناڕوونی و شێواوی ماوه‌ته‌وه. به واتایه‌کی دیکه به‌دیکۆمێنت نه‌کراون و له خانه و ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌ییدا به‌رده‌ست ناکه‌ون.
لێره‌دا ناساندن بۆ به‌رهه‌مێک ده‌که‌ین، که له ده‌ره‌وه‌ی ووزه و توانای تاکه که‌سێکه‌وه‌یه. له عۆده‌ی مرۆ به‌ده‌ره و که‌م که‌س ده‌کارێ کارێکی وا هێژا و مه‌زن ئه‌نجام بدات. به‌ڵێ ته‌نها له وانه‌ده‌وه‌شێته‌وه وه‌ک مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌دار کوێره‌وه‌ریی و مه‌ینه‌تی و ماندووبوونی ساڵانێکی دورودرێژی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به ده‌وری سه‌رقاڵبوون به ئینسکلۆپیدیای رۆژنامه‌گه‌ریی کوردییه‌وه بچێژێ.
کۆکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه و ساخکردنه‌وه و کرۆنۆلۆژیاکردنی دنیای رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی گه‌ر سه‌خترین بوار نه‌بێت، وا یه‌کێکه له ئه‌رکه‌هه‌ره دژواره‌کانی رووبه‌رووی رۆشنبیرانی کورد ده‌بێته‌وه.
ئینسیکلۆپیدیای رۆژنامه‌رگه‌یی کوردی، پرۆژه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی 1898 ـ 2010 به‌رگی یه‌که‌م ـ ئه‌لف ـ
گه‌ر به‌ویژدانه‌وه قسه بکه‌ین ده‌بێت به‌گرنگترین و پڕ بایه‌خترین کتێبی سه‌رده‌می دابنێن. سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌م چه‌شنه لێره‌دا وێڕای باس له کاری رۆژنامه‌گه‌ریی، تۆماری رۆژگارێکی دورودرێژی مێژووی نه‌ته‌وه‌شی کردۆته ئامانج و جۆره‌ها باسوخواستی په‌یوه‌ست به‌بوونمان ده‌گرێته‌خۆی.
ئه‌م به‌رهه‌مه دانسقه و نازداره ساڵی 2011 له لایه‌ن سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان هه‌ولێر له به‌رگێگی تا بڵێی رازاوه و جوان‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. ئه‌م به‌رهه‌مه له نووسینی مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌داره و پێداچوونه‌وه و پوخته‌کردن مامۆستا عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه له ئه‌ستۆی گرتووه. زه‌نگه‌نه پێشگۆتن و فه‌رهاد عه‌ونیش پێشه‌کی بۆ نووسیوه. دواتر له‌دوو توێی 574 لاپه‌ڕه‌دا و به‌شێوازێکی زۆر ساکار و مۆدێرن و زانستییانه باس له مێژووی ده‌رچوونی نزیکه‌ی 328 رۆژنامه و بڵاوکراوه و گۆڤاری کوردی ده‌کات که به‌زمانی جیاجیا له سه‌رتاسه‌ری کوردستان و هه‌نده‌راندا ده‌رچوون.
خه‌سڵه‌تی کوردستانییانه‌ی ئه‌م شاکاره له‌وه دایه رۆژنامه و گۆڤاری هه‌موو لایه‌ن و شوێنه‌کانی تێکڕای پارچه‌کانی کوردستان له‌خۆ ده‌گرێت و ده‌یکاته خه‌رمانی شه‌ن و که‌وکردنی پرسی نه‌ته‌وایه‌تی کورد، وه‌ک یه‌ک پرس و یه‌ک داوا و یه‌ک ئامانج بۆ هه‌نووکه و نه‌وه‌کانی ئاینده و بێگانه‌ش.
مامۆستا خه‌زنه‌دار... له‌ته‌ک باسی رۆژی ده‌رچوون و قه‌واره و شێوازی زمانه‌که‌یی و ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌کانی و چه‌ند ژماره‌ی لێ ده‌رچووه و شوێنی ده‌رچوونی و هێڵی گشتی بڵاوکراوه‌که و ناوه‌ڕۆکی، ئه‌وجا کۆپییه‌کی قه‌شنگی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می هه‌ر بڵاوکراوه‌یه‌ک به‌قه‌واره‌ی نیو پۆستکارت وه‌ک نوسخه ئۆرگیناڵه‌که بڵاوکردۆته‌وه.
ئه‌مه جگه له ماندووبوون و شه‌ونخوونی، شاره‌زایی و سه‌لیقه‌ی رۆشنبیرانه‌شی گه‌ره‌که که خه‌زنه‌دار تێیدا ده‌ست ره‌نگینه.
شایانی ئاماژه‌پێدانه گه‌لێ له‌م بڵاوکراوانه هی رۆژانی سه‌ختی خه‌بات و شۆڕشه‌کانی کوردن، ده‌شێ به‌شێکیان ژماره‌ی که‌میان لێ ده‌رچوو بێت، وه‌لێ خه‌زنه‌دار به کۆشش و ته‌قه‌لای بێ پسان و کۆڵنه‌دارانه‌ی خۆی توانیویه‌تی زۆرینه‌یان به‌چنگ بێنێت و بۆ پرۆژه پیرۆزه‌که‌ی له نووسینه‌وه‌ی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی سوودیان لێوه‌رگرێت.
ئه‌م ئه‌رکه فیرعه‌ونییه هه‌ر توانا و ووزه‌ی جه‌سته‌یی تێدا خه‌رج نه‌کراوه، به‌ڵکه پاره و پوولێکی زۆریشی له پێناودا خراوه‌ته‌گه‌ڕ. خۆم گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌م که مامۆستا خه‌زنه‌دار ساتێ تازه په‌ڕاگه‌نده‌ی هه‌نده‌ران ببوو، چه‌ند به‌په‌رۆش و عه‌وداڵی به‌ده‌ست هێنانی به‌رهه‌مه بڵاوکراوه‌کان بوو. تا چ راده‌یه‌ک به نامه و ته‌له‌فۆنکردن و سه‌ردانی ئه‌م و ئه‌وه‌وه له سۆراخی بڵاوه کوردییه‌کاندا بووه. ئای له‌و سیما گرژ و نیگه‌رانییه قورسه‌ی روخساری داگرتبوو و دڵی ده‌گووشی بۆ قوتارکردنی په‌ڕتووکخانه به‌جێماو و بێنازه‌که‌ی له به‌غدا.
ئه‌م خه‌سڵه‌تانه و فره‌ی تریش هه‌موویان هێز و به‌ڵگه‌ی دیکه‌مان پێده‌به‌خشن، که به‌هه‌ق کاره‌که‌ی نووسه‌ر هه‌موو به‌ها جوان و دڵسۆزیی و خه‌مخۆرییه‌کانی له‌خۆ گرتووه. ئیدی ئه‌مه‌شه وای کردووه ناوی جه‌مال خه‌زنه‌دار ساڵانێکی دوورودرێژه ئاوێته‌ی ناو و باسی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی بێت و له ئاینده‌شدا هه‌رگیز لێی جودا نه‌بێته‌وه.
خه‌زنه‌دار...خشته‌یه‌کی وه‌ک کلیل بۆ بڵاوکراوه‌کان ئاماده‌کردووه‌و به‌ئه‌مانه‌ته‌وه ئاماژه به 115 سه‌رچاوه ده‌دات که سوودی لێوه‌رگرتووه بۆ کاره‌که‌یی و پاشان نزیکه‌ی 32 کتێبخانه‌ی که‌سی و گشتی و به‌ئه‌مه‌که‌وه ناوی 16 که‌سی دیکه‌ش دێنێ که به‌شێوازی جۆراوجۆر که‌ڵکی لێوه‌رگرتوون و هاوکارییان کردووه.
ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌ک نووسه‌ر نه‌خشه‌ی بۆ کێشاوه بڕیاره به 12 به‌رگ ده‌رچێ و هه‌ر به‌رگه‌ی له‌نێوان 150 ـ 250 که‌موزۆر ناوی ئه‌و بڵاوکراوانه به‌پێی ناوه‌کانیان له‌خۆ بگرێت.
ده‌مێکه کتێبخانه‌ی ژیکه‌ڵه‌ی کوردی به‌ده‌ست هه‌ژاریی و بێ سه‌رچاوه‌ییه‌وه ده‌نالێنێ، وا خۆشبه‌ختانه به‌م کاره مه‌زنه رێچکه‌که شکێندرا و بۆ وێنه خاوه‌نی ئینسیکلۆپیدیای رۆژنامه‌ی کوردی...چ خۆشه به پرۆژه هاوشێوه‌ی ئه‌م شاکاره چاومان به‌سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌ی نوسینه‌وه‌ی مێژووی کورد و سه‌رچاوه‌ی تێر و ته‌سه‌لی بێ که‌لێنی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ و جوگرافیا و کایه و مه‌عریفه و زانسته‌کانی دیکه زوو به‌زوو رۆشن بێته‌وه.
ده‌ستان خۆش مامۆستا خه‌زنه‌دار و هه‌ر به‌رخوردار بن بۆ خزمه‌تی بێ‌وچان و له‌بن نه‌هاتووی کتێبخانه‌ی کوردی و فه‌رهه‌نگ و مێژوومان و به‌ئومیدی ئه‌وه‌ی نموونه‌تان هه‌ر له‌زیاد بووندا بێت.
20.12.2011 به‌رلین