باسێک له سه‌ر کۆنترین شێعر‌ی دونیا"
ئینهێ دۆنا؛ خاتووخوای شێعر"
وه‌رگێڕ: له‌یلا ساڵحی-بۆکان
هه‌زار و سه‌د ساڵ به‌ر له "سافۆ" (Sappho) و هه‌زار و حه‌وت سه‌د ساڵ پێش "هۆمێر"، له شاری ئوور (ur) کاهینێک به ناوی "ئینهێ دۆنا" (Enheduanna) ده‌ژیا. ئه‌و هه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه که هۆنراوه‌ی به‌رزی "ئینانا (Inanna)؛ خاتوونی گه‌وره‌ترین دڵی"(1) هۆندۆته‌وه. ئه‌و به‌رهه‌مه کۆنترین شێعر‌ی جیهانه. تا ئه‌و جێیه‌ی بۆمان ده‌رکه‌وتووه شێعره‌که‌ی"ئینهێ دۆنا"یه‌که‌م شوێنه‌وارێکه که له‌سه‌ر سواڵه‌ته سومێری یه‌کان نووسراوه‌ته‌وه، که‌وایه لانی که‌م تا کاتێک شوێنه‌وارێکی کۆنتر نه‌دۆزرێته‌وه، ده‌بێ ئه‌و شاعیره وه‌ک کۆنترین شاعیری جیهان بناسین. "ئینهێ دۆنا" هه‌ر ئه‌و خاتوونه‌یه که ئه‌ویندارانه "ئینانا"ی ستایش ده‌کرد، هه‌ر به‌و هۆیه‌ش ئه‌م شێعره جوان و ناسکه‌ی بۆ کوتووه. به‌ڵام له نێوان ستایشی ئه‌و شاعیره له "ئینانا" و شوێنه‌وارگه‌لێک که دواتر "حه‌ووا" هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و یه‌که‌مین گوناح له‌وڕا ده‌زانن، جیاوازی یه‌کی به‌رچاو هه‌یه. "حه‌ووا"به هۆی به‌جێ نه‌هێنانی ئه‌مری خوداوه‌ندی میری مه‌زن، غه‌زه‌بی لێده‌گیرێ و به سه‌رشۆڕی یه‌وه گه‌ڵا ده‌پۆشێ و له به‌هه‌شته‌وه به‌ره‌و تاراوگه ده‌نێردرێ. له‌کاتێک دا "ئینانا"نه‌ک هه‌ر ته‌نیا له‌به‌ر توانای به‌دیهێنانی وه‌رزێڕی،به‌ڵکوو له‌به‌ر خاتری "یوونی"ش(2) که دیارده و نیشانه‌ی به‌رووبوو و زاوزێیه ستایش ده‌کرێ.
"ئێنهێ دۆنا"کاهێنی ده‌وڵه‌ت-شارێکی ده‌شته‌کانی نێوان دیجله و فۆڕات بوو،شوێنێک که به بێشکه‌ی ژیار ناسراوه. هه‌ڵبه‌ت به‌ر له‌و رێکه‌وته ژیاره‌کانیش وه‌ک باقی خه‌ڵکی تر به شوێن وه‌ده‌ست هێنانی بژیوه‌وه کۆچه‌ر بوون،لانی که‌م له چل هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه تا هه‌زاره‌ی پێنجه‌می به‌ر له زایین،ژیاری"نێوان چۆمان" (Mesopotamia)واته مه‌ودای نێوان دوو چۆمی دیجله و فۆڕات،له ده‌شته‌کانی نێوان زنجیره شاخه‌کانی زاگرۆس و چۆمه‌کانی دیجله و فۆڕات،داده‌مه‌زرێ. سوومێری یه‌کان له رێزه‌ی هه‌وه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌و ژیاره بوون و ره‌نگه هه‌وه‌ڵ شارستانیه‌تێک بووبێتن که داهێنه‌ری خه‌ت بن. هه‌ر له‌وه‌ش رایه که شێعره‌کانی"ئینهێ دۆنا"به خه‌ت و زمانی سوومێری نووسراوه‌ته‌وه.
شێعر‌ی"ئینهێ دۆنا"رۆڵێکی یه‌کجار گرینگی له پێکهاتنی پێکهاته‌ی ئه‌ده‌بیاتی جیهان دا بووه. وه‌رگێڕانی ئه‌و شوێنه‌واره که له‌و ساڵانه‌ی دوایی دا ئه‌نجام دراوه،ئه‌و بابه‌ته‌مان به روونی بۆ ده‌رده‌خا. شوێن دانا‌نه سه‌رسووڕهێنه‌ره‌که‌ی تا ئه‌و راده‌یه‌یه که ده‌کرێ بڵێین ده‌نگه گرینگ و سه‌رکه‌وتووه‌کانی رابردوو،هه‌موو له ژێر تیشکی شوێنی ئه‌ودا بوون به یه‌ک و ئه‌ده‌بیاتیان به درێژایی مێژوو به‌ره‌وپێش بردووه. لێکۆڵینه‌وه که‌ونارایی و بیناسازی یه‌کان ئه‌م شوێن دانان و هێڵی شکڵ گرتنه‌ی ئه‌ده‌بیات به ته‌واوی ده‌سه‌لمێنن. بۆ وێنه کۆمه‌ڵێک نووسراوه له‌مه‌ڕ بیناسازی شاره‌کانی "ئوور"،"تێڕۆئا"،یان شوێنه‌واره ئوستووره‌ییه‌کانی ئێران وه‌ک"گه‌نگ دژ"له‌به‌ر ده‌ست دان،که ئه‌و راستی یه ده‌رده‌خه‌ن،ئه‌م شوێنه‌وارانه،له زۆر بواردا کاریگه‌ری یان له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیات داناوه. له‌و نموونانه ده‌توانین ئاماژه به"هفت پیکر"بکه‌ین. بۆ به‌ڵگه‌ی تریش ده‌توانین بڵێین پێکهاته و شێوه‌ی قه‌ڵا و باڵه‌خانه و شوێنه‌واره کۆنه‌کانیش شوێنیان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی یه‌کان داناوه.
ته‌نانه‌ت شوێنه‌واره که‌وناراییه‌کانیش ئه‌م راستی یه ده‌سه‌لمێنن. به تایبه‌ت شاعیران پێشانده‌ر و ده‌رخه‌ری رێگایه‌کن که تا ئێستا له ئه‌ده‌بیات دا بیراز کراوه و هات و چۆی به‌سه‌ردا کراوه. له فارسی دا وه‌ک باسمان کرد"هفت پیکر"نموونه‌ی رێکهاتنی کۆشکی"خه‌وه‌ڕنه‌ق"و ئامانج شاری ئووستووره‌یی یه. هه‌ر وه‌ک چۆن شیمانه ده‌کرێ مافوورره و قه‌ڵای ئێرانی یش مه‌به‌ستی دیسان نواندنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌یان تێدا حه‌شار درابێ.
رێک هاتنی بابه‌ته‌کان له‌گه‌ڵ یه‌ک،شیمانه‌ی هه‌بوونی ئه‌م شوێن دانا‌نه به‌ربڵاوه به‌هێزتر ده‌که‌ن. شوێن پێی ئووستووره‌کانی"نێوان چۆمان"له سه‌رانسه‌ری ئاسه‌واری فه‌رهه‌نگه جۆراوجۆره‌کان دا نیشانده‌ری ئه‌و ره‌وته‌یه. بۆ وێنه سه‌یر نیه کاتێک ده‌بینین وێنه‌ی"ئینانا"له چاخی پیاوسالاری و له زۆربه‌ی ژیاره‌کان دا،له گه‌ڵ گوناحی"حه‌ووا" که به یه‌که‌مین تاوان نێوی زڕاوه،تێکه‌ڵ ده‌بێ. سه‌رشۆڕی"حه‌ووا"نموونه‌ی سه‌رشۆڕی ژن له چاخێکی مێژوویی تایبه‌ت دایه. ئه‌و نموونه‌یه وێڕای هێندێک نموونه‌ی تر،چاخی به‌هێزبوونی پیاو ده‌نوێنن،سه‌رده‌مێک که ئێمه وه‌ک چاخی باوک سالاری ناوی ده‌به‌ین و هه‌ڵبه‌ت ئێستاش به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان هه‌ر له‌و چاخه‌دا ده‌ژین. به‌ڵام به‌ر له‌و رێکه‌وته،به پێی دیارده و ئاسه‌واری جۆراوجۆر،بۆ وێنه چیرۆکه ئوستووره‌ییه‌کان،ئێمه له چاخێکی دوور و درێژی ژن سالاری ئاگادار ده‌بینه‌وه. له‌و چاخه‌دا،راست به‌و جۆره‌ی له چاخی باوک سالاری دا ده‌بیندرێ،ئێمه شایه‌دی گازه و ستایش بۆ ژن و"یوونی"یه‌که‌ی ئه‌وین،که وه‌ک ئافرێنه‌ر و ده‌وام ده‌ری نه‌وه‌کان ناسراوه. سه‌رده‌مێک "سافۆ" و به‌ر له‌ویش"ئینهێ دۆنا"، ئه‌م گه‌ڕانه‌وه بۆ دوایه؛واته له باوک سالاری یه‌وه به‌ره‌و ژن سالاری،له ره‌وتی ئه‌ده‌بیات دا ده‌نوێنن.
به دۆزینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی"سافۆ"گۆڕانکاری یه‌کی قووڵ له جۆری روانین بۆ ئه‌ده‌بیات به‌دی دێ. چون سه‌ره‌تا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ،نووسه‌رێکی ژن له رابردووی زۆر دووره‌وه و له راستی دا چه‌ند سه‌ده‌ش به‌ر له "هۆمێر" پێکهاته‌ی ئه‌ده‌بیات داده‌ڕێژێ و پاشانیش شێوه راونین و وێنه‌یه‌کی جیاواز له ژن ده‌خاته روو. بابه‌تی به‌رباسی ئه‌و،خوداکان یان به واتایه‌کی تر ئوستووره و ئایینه‌کانه،که له ناخی ئه‌وانه دا ژن و ئه‌وین ده‌ترووسکێته‌وه. شێوازی کاره‌که‌شی ساکار و ئه‌ویندارانه‌یه. "سافۆ"سه‌رنجی سه‌ره‌کی خۆی ده‌داته خاتوو خوای"وێنووس"له فه‌رهه‌نگی لاتین دا،یان"ئافرۆدیت"له زمانی یوونانی دا. خاتوو خوایه‌ک که هه‌ر وه‌ک هاوتا ئێرانی یه‌که‌ی خۆی "ئاناهیتا"، ئه‌ستێره‌یه‌کی هه‌ر به‌و ناوه‌وه هه‌بووه و ئێستاش هه‌یه‌تی. "سافۆ "مامۆستای گه‌وره کچان بوو، هه‌روه‌ها کاهینێکیش بوو که هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی پێشکه‌ش خاتوو خوای"وێنووس"کرد. ئه‌و خاتوو خوایه به‌ر له‌ویش هه‌بووه و له ژیاره‌کانی"نێوان چۆمان"دا،له نێو "ئهکێدی"یه‌کان(Akkadian) به"ئیشتار"و له نێو"سوومێری"یه‌کان به "ئینانا" ناوی ده‌رکردووه. به دۆزینه‌وه و وه‌رگێڕانی سواڵه‌ته‌کانی"ئێنهێ دۆنا"له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ سافۆش وه‌ک خاتوو خواکه‌ی "وێنووس"،جێگری شاعیر و خاتوو کاهینێکی کۆنتر له خۆی بووه که ئه‌ویش"ئینهێ دۆنایه". هه‌روه‌ها له شێعر‌ی"ئینهێ دۆنا"ش ڕا تێده‌گه‌ین،ته‌نانه‌ت"ئینانا"ش له به‌رزایی ئوستووره و قاره‌مانه کۆنه ئوستووره‌ییه‌کانه‌وه له گه‌ڵمان ده‌دوێ. هه‌ر بۆیه‌ش شاعیر ئاوه‌ها ستایشی ده‌کا:
تۆ،تۆ به عه‌با له مێژینه‌کانه‌وه
عه‌بای خودا له مێژینه‌کان. . .
دۆزینه‌وه نوێیه‌کان ئاوا ده‌گێڕنه‌وه؛که ده‌بێ ماکه شوێن دانه‌ره‌کان له ئه‌ده‌بیات و لێکۆڵینه‌وه‌کانی داهاتوو،له نێو چاخه شاراوه‌کانی پشت ته‌م و مژی زه‌مان ببینینه‌وه. ئێسته کورته‌یه‌کی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه که گه‌ڕانه‌وه‌یه‌که به‌ره‌و دوا،ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست. چه‌ند سه‌ده‌ی رابردووی ژیاری مرۆڤ یه‌کسه‌ر له ژێر چۆکی ره‌خنه و ئه‌ده‌بی یوونانی دابوون. به‌ڵام پاش بیسترانی ده‌نگ و چیرۆکی"ئیشتار"،خاتوو خوای "ئهکێدی"،گۆڕانکار‌ییه‌ک له توێژینه‌وه‌کانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م دا به‌دی هات. بۆ یه‌که‌م جار ئه‌و ده‌نگه له که‌لێن و کولێنی ئه‌و به‌رده‌نووس و سواڵه‌تانه دا ده‌بیسترێ،که نزیکه‌ی پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر،له لایه‌ن خه‌ڵکی"ئه‌کێد"ه‌وه نووسرابۆوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه یه‌ستاش چه‌ند ده‌یه‌ی مابوو تا ده‌قی شێعره‌کانی"ئینهێ دۆنا"بدۆزرێنه‌وه و ناوه‌رۆکیان تاوتوێ بکرێ. هه‌ر وه‌ک باسیشمان کرد له ده‌یه‌ی هه‌شتا دا بوو که ده‌نگی"ئینانا"به دڵێری بیسترا و چیرۆکه‌که‌ی له دووتوێی ئه‌و شێعرانه دا گێڕدراوه. هه‌وه‌ڵ ئاسه‌وارێک که له بابه‌ت ئه‌وه‌وه چاپ کرا ناوی:"ئینانا؛خاتوونی به‌هه‌شت و زه‌وین"بوو. ئه‌و کۆمه‌ڵه ده‌قه گردوکۆیه‌ک بوو له نووسراوه‌ی سومێرناسانێکی وه‌ک"سامۆئیل کریمێر "(samualn. kramer) و "دیان فۆڵکشتاین" (Diana wolkstein). له‌و کتێبه‌دا "کریمێر"زیاتر له سه‌ر کۆنترین ئاسه‌وار و وه‌رگێڕدراوه‌کان دواوه،له کاتێک دا "فۆڵکشتاین" هه‌وڵی داوه له ئاوێنه‌ی ژنی ئه‌مڕۆدا، وێنه‌یه‌کی شاعیرانه له "ئینانا"به ده‌سته‌وه بدا. ژنێک که هه‌وڵ ده‌دا شوێن و جێگه‌ی خۆی له بازاڕی کاردا دابین بکات. هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی نیشان دانی توانای تاکه‌که‌سی و پته‌ویی که‌سایه‌تی خۆی،سووچه شاراوه‌کانی هه‌ستی ئه‌ویندارانه و سێکسی خۆی ده‌نوێنێ و ئازایانه ده‌ری ده‌بڕێ. به یارمه‌تی هه‌وڵێکی له‌و چه‌شنه‌یه که نووسه‌ر له نێوان ژنی هاوچه‌رخ و وێنه که‌ونارایی یه‌که‌ی پردێک هه‌ڵده‌به‌ستێ. "ئینانا"وێنه‌ی که‌ونارایی ژنی ئه‌وڕۆ، "یوونی"یه‌که‌ی خۆی وه‌ک نیشانی به‌روبوو و راست هه‌روه‌ک هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌و له چاندن و کێڵان و به‌رهه‌م هێنانی حاسڵات دا ستایش ده‌کا،هاوکات بنه‌ما سه‌ره‌کی یه‌کانی فه‌رهه‌نگی خۆی داده‌مه‌زرێنێ. هه‌ر ئه‌ویشه "پاپۆڕی به‌هه‌شت" به‌ره‌و شوێنی ئامانج و مه‌به‌ست ده‌ئاژوێ. هه‌ر به‌و جۆره‌ی که ژنی ئه‌وڕۆ به گه‌ڕانه‌وه بۆ بازاڕی کار، توانای به‌رهه‌مهێنانی خۆی،که پێش تر ته‌نیا له پاوانی پیاوان دابوو،له‌گه‌ڵ توانای ئافراندنی مرۆڤ، که ئێستاش هه‌ر له پاوانی ژن دایه،تێکه‌ڵ ده‌کا. دوو هه‌زار ساڵ پاش"ئینانا"یه که تێده‌گه‌ین،دوای پاوان کرانی توانای به‌رهه‌م هێنان له لایه‌ن پیاوانه‌وه،ئوستووره‌کانی ژن سالاری به تایبه‌ت له ئه‌ده‌بی یوونانی دا،جێگه‌ی خۆیان ده‌ده‌نه چیرۆکی پیاوانه. پاشان دوا به دوای ئه‌وه‌ش ده‌بینین"حه‌ووا"به یه‌که‌مین گوناح تاوانبار ده‌کرێ و مه‌جبوور ده‌بێ گه‌ڵا بپۆشێ و له ژێر سێبه‌ری گێڕانه‌وه‌ی پیاوانه دا بنێژرێ.
ئوستووره‌ی"ئینانا"هاوسانه له‌گه‌ڵ ئوستووره‌ی"ئیشتار"،که وه‌ک هاوتای ئهکێدی"ئینانا"ده‌ناسرێ. ئه‌گه‌رچی لێره و له شێعر‌ی"ئینهێ دۆنا"دا،چیرۆکه‌که زۆر شاراوه‌یه و به زمانێکی خوازه‌یی داپۆشراوه و بێجگه له ماکه چیرۆکی و شایه‌ده جوغڕافیایی یه‌کان،شوێن پێیه‌کی دیار له‌و هاوسانی یه نابیندرێ،له راستی دا ده‌بێ ئوستووره‌ی "ئینانا" له شوێنێکی تر و وێڕای هێندێک قه‌رز وه‌رگرتن له ئوستووره‌ی"ئیشتار"کامڵ بکرێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، به‌ر له‌وه‌ی چیرۆکی "ئئیشتار"بۆ خستنه رووی هێڵه گشتی یه‌کانی شێعره‌که بگێڕینه‌وه، وا باشه ئاماژه‌یه‌کی کورت به ئوستووره‌ی نجوومی ئه‌ستێره‌که‌ی "ئیشتار"و هه‌روه‌ها ماکه جوغڕافیایی یه‌کانی شێعره‌که بکه‌ین.
"ئینانا"خاتوو خوای سومێڕی و قه‌دیمی تریش له‌و"ئیشتار"له ژیاری ئهکێدی دا،خودای ئاگاداری خه‌ڵک، ئه‌وین، به‌روبوو، و هه‌روه‌ها خودای شه‌ڕیش بوو. نیشانه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌ی پێنچ په‌ڕه. خاڵی سه‌ره‌کی؛ واته بابه‌تی گرینگی ئوستووره‌ی ئه‌م خاتوو خودایه ئه‌ستێره‌ی ناهید بووه،که له زانستی نجوومی وڵاته جۆراوجۆره‌کان دا شوێن دانانێکی قووڵی بووه، هه‌ر وه‌ک کاریگه‌ری له سه‌ر هاوتا ئێرانی یه‌که‌ی،"ئاناهیتا" (ناهید) یان "ئافرۆدیت"ی یوونانی، یان "ئیشتار"ی سومێری و هه‌روه‌ها "زوهره"ی سامی داناوه. ئه‌و ئه‌ستێره‌یه که پڕشه‌نگداره و به چاوی ئاساییش ده‌بیندرێ، تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. هه‌ر به‌و هۆیه‌ش یه‌کێک له گرینگ ترین، قووڵترین و شوێن دانه‌رترین ئوستووره نجوومی یه‌کانی لێ به‌دی هاتووه. ئه‌ستێره‌ی"ناهید"(3) له گۆشه‌ی 48 ده‌ره‌جه‌ی خۆر، هه‌میشه یان به‌ر له خۆرهه‌ڵات یان پاش خۆرنشین له ئاسمان دا به‌دی ده‌کرێ. ئه‌م ئه‌ستێره‌یه بۆ ماوه‌ی 247 رۆژ له رۆژئاوا و پاش خۆرنشین وه‌ده‌ر ده‌که‌وێ که له فارسی دا "شباهنگ"ی پێ ده‌ڵێن و له‌و کاته دا نیشانه‌ی ئه‌وین و ئه‌وینداریه، له‌وه رایه که "فیرده‌وسی"له چیرۆکی "رۆسته‌م"و"سوهراب"دا، دیمه‌نی چوونی "ته‌همینه"بۆ هۆده‌که‌ی "ته‌هه‌مته‌ن" واته رۆسته‌م به وه‌سفی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه له ئاسمان دا ده‌ست پێده‌کا:
چو یک به‌ره از تیره شب درگذشت
شباهنگ بر چرخ گردان بگشت(4)
واته چون شه‌و داهات کاتی ئه‌وینداریش گه‌یشت. به‌ڵام ئه‌و ئه‌ستێره‌یه پاش چارده رۆژ ون بوون، دیسان و ئه‌و جار له رۆژهه‌ڵات و به‌ر له هه‌ڵاتنی خۆر به‌دی ده‌کرێ، هه‌ڵبه‌ت بۆ ماوه‌ی 245 رۆژ ئه‌و ره‌وته درێژه‌ی ده‌بێ. له‌و حاڵه‌ته دا ئه‌و ئه‌ستێره‌یه نیشانه‌ی شه‌ڕ و خه‌بات گێڕی یه. نیزامی گه‌نجه‌وی "شباهنگ"ی له‌و مانایه‌ش دا هێناوه. ئه‌و بۆ نیشان دانی بڕیار وئامانجی ئه‌سکه‌نده‌ر بۆ رۆیشتن و گرتنی وڵاته جۆراوجۆره‌کان ئاوا ده‌ڵێ"
دگر بار دولت درآمد به کار
دل دوستی با سخن گشت یار
فرو رفت شب روز روشن رسید
شباهنگ را صبح صادق دمید
دگر باره بختم سبک خیز شد
نشاط دلم بر سخن تیز شد(5)
به رای ئه‌ستێره ناسێکی وه‌کوو "ئه‌بووریحانی بیروونی" ئه‌ستێره‌ی "زوهره"و له راستی دا خاتوو خوا "ئینانا"، نوێنه‌ری وڵاتی "نێوان چۆمان"و"حیجازه"(6) و هه‌ر له‌وه‌ش رایه که ئه‌و ئه‌ستێره پێنج په‌ڕه له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئاڵا ئیسلامی یه‌کان ده‌بیندرێ. مه‌به‌ستی ئه‌وان له نواندنی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه،ئه‌ستێره‌ی به‌یانی یه و به واتای شه‌ڕ و جه‌هادی به‌کار دێنن. بۆوه‌ی ئه‌و واتایه له‌سه‌ر ئاڵاکه‌یان نیشان بدرێ، زۆربه‌ی جاران ئه‌و ئه‌ستێره‌یه له دڵی هیلالی سه‌ره‌تای مانگ دا ده‌کێشنه‌وه،به‌و مانایه که ئه‌ستێره‌که له رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵدێ، که‌وابوو ئه‌ستێره‌ی به‌ربه‌یانه. ئه‌ستێره‌ی پێنج په‌ڕ نیشانه‌ی ئه‌رته‌شی ئورووپایی له هه‌مبه‌ر ئیمپڕاتووری عوسمانیش بووه، به‌ر له‌ویش نیشانه‌ی موسوڵمانه‌کان بووه. له راستی دا ئورووپاییه‌کان ئه‌و ئه‌ستێره‌یه که له سه‌ر ئاڵای عوسمانی یه‌کان بوو، له سه‌ر ئاڵای خۆیان ده‌کێشنه‌وه تاکوو به‌م شێوه‌یه خودای شه‌ڕی هێزی دژ و دوژمنی خۆیان داگیر بکه‌ن. ئه‌وه‌ش راست ئه‌و گۆڕانه بوو"رۆمی"یه‌کان پتر له دووهه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌ر"میترا"، خودای شه‌ڕی ئێرانیان هێنا، تا وای لێهات "میترا" بوو به یه‌کێک له مه‌زنترین خودایانی "رۆمی" و په‌ره‌ستگه‌یه‌کی زۆریان بۆ ساز کرد، به‌تایبه‌ت له ناوچه سنووریه‌کانی لای خاکی دوژمنه‌وه. ئه‌ستێره‌ی پێنج په‌ڕ له "ئامریکا"ش هه‌ر به‌و مانایه به‌کار ده‌هێندرێ و له سه‌ر هه‌موو که‌ره‌سه و ئامرازه‌کانی شه‌ڕ ده‌بیندرێ. ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش گرینگ تر له‌سه‌ر شانی ئه‌فسه‌ر و ژنڕاڵه‌کانیشیان وه‌به‌ر چاو دێ. "پێنتاگۆن" که به‌واتای ئه‌ستێره‌ی پێنج په‌ڕه، وێنه‌یه‌کی تری ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌یه، هه‌ر ئه‌و مانایه‌شی هه‌یه و وه‌ک بنکه و پێگه‌ی خودای شه‌ڕ ناسراوه. کۆمۆنیسته‌کانیش ئه‌و ئه‌ستێره‌یان وه‌ک نیشانه و هێمای خه‌بات دژ به چینی بۆڕژوا و سه‌رمایه‌داری به‌کار هێنا. ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره‌یه که له سه‌ر ئاڵای "یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی "پێشوو و "چین" و "کوریای باکوور" ده‌بیندرێ.
به‌ڵام [با باسێکی] باری جوغڕافیایی بابه‌ته‌که [بکه‌ین]، هه‌ر وه‌ک دواتر له شێعره‌که دا ده‌بینین شاخ و خودای شاخ "ئینۆنا"یان ره‌نگه "ئیبه" رۆڵێکی گرینگ و سه‌ره‌کی یان هه‌یه. هه‌روه‌ها بارودۆخی شوێن و فه‌زای شێعره‌که‌ش به جۆرێک ئاماژه‌یه‌که بۆ دیمه‌نێکی کوێستانی، هه‌ر له‌به‌ر هه‌بوونی ئه‌و ماکانه‌شه که زۆربه‌ی توێژه‌ران پێیان وایه ئووستووره‌ی "ئینانا" له وڵاتێکی کوێستانی یان لانی که‌م نزیک به وڵاتێکی کوێستانی و وێش ده‌چێ له ناوچه‌کانی رۆژئاوای زنجیره کێوی زاگرۆس هه‌وێنی گرتبێ. چونکه له ده‌شته‌کانی "نێوان چۆمان" و ته‌نانه‌ت له وڵاتی"میسر"یش که ئه‌وێش بۆی هه‌یه بێشکه‌ی شارستانییه‌ت بووبێت، شاخ و کێوێکی به‌رچاوی لێ نه‌بووه و ئێستاش لێی نییه. خاڵێکی سه‌رنج راکێشی تر، ئاڵوگۆڕی وه‌رزه‌کانه که له "نێوان چۆمان" که‌متر به‌رچاوه. له‌وه‌ش را که سه‌رما و گه‌رما وه‌ک که‌ره‌سه و ئامرازی شه‌ڕی "ئینانا" ناو ده‌بردرێن، بۆی هه‌یه ئاماژه‌یه‌ک بێ بۆ وڵاتێک به که‌ش و هه‌وایه‌کی مام ناوه‌ندی یه‌وه. به سه‌رنج دان به‌و خاڵانه واباشه هێڵه سه‌ره‌کی یه‌کانی چیرۆکی "ئیشتار"، هاوتای ئهکێدی "ئینانا" لێره دا بهێنینه‌وه.
له ئوستووره‌ی "ئیشتار"دا هاتووه که ئه‌و پاش ئه‌وه‌ی "ته‌مووز" یان "دۆمۆز"ی(7) کوڕی ده‌بێ، حوکماتی سه‌رزه‌مینی پێ ده‌به‌خشێ. به‌ڵام کاتێک تێده‌گا له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه پێشوازی یه‌کی سه‌یری لێ ده‌کرێ و خه‌ڵک ئه‌ویان [له دایکی] خۆشتر ده‌وێ، رقی لێ هه‌ڵده‌گرێ و تاقمێک ده‌نێرێته سه‌رزه‌وین و رایان ده‌سپێرێ، هه‌ر چۆنێک بێ سه‌ری به گۆم دا که‌ن و له ناوی به‌رن. ئه‌وانیش ته‌مووز بریندار ده‌که‌ن و به برینداری ده‌ینێرنه جیهانی مردووه‌کانه‌وه. پاش رۆیشتنی "ته‌مووز" بۆ جیهانی تاریکی، دونیای روون ده‌بێته شۆره‌کاتێکی وشک و بێ ئاو و سه‌وزه‌ڵانی. خه‌ڵکی له باره‌گای "ئیشتار" ده‌ست ده‌که‌ن به پاڕانه‌وه و لاڵانه‌وه و ئه‌و له کرده‌ی خۆی په‌ژیوان ده‌بێته‌وه، ده‌چێته جیهانی مردووه‌کان به‌ڵکوو کوڕه‌که‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام خوشکی "ئیشتار" که ده‌سته‌ڵات داری جیهانی مردووه‌کانه، مل نادا و ئیشتار ناچار مه‌رجه‌که‌ی ئه‌و قه‌بووڵ ده‌کا که ته‌مووز شه‌ش مانگی ساڵ له ژێر زه‌وین بێ و شه‌ش مانگیش زیندوو بێته‌وه و بێته‌وه رووی زه‌وین. به‌و شێوه‌یه وه‌رزه سارد و گه‌رمه‌کان له‌سه‌ر عه‌رز به‌دی دێن. له دایک بوونی "ته‌مووز" بۆ "ئیشتار" ده‌رد و ئێشێکی زۆری پێوه‌یه، به‌ڵام دووباره له دایک بوونه‌وه‌ی ئه‌و واته گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ولاده‌که‌ی "ئیشتار" له جیهانی مردووه‌کان، به‌ژانتر و هاوڕێ له گه‌ڵ ئێش و برکێکی ده‌روونی یه. له دایک بوونی هه‌وه‌ڵ ئاوێته‌ی خۆشه‌ویستی و چێژه، به‌ڵام له دایک بوونی دووهه‌م، هاوڕێ له گه‌ڵ په‌ژیوانی و له خۆبوردوویی یه. رۆیشتنی "ئیشتار" بۆ جیهانی مردووه‌کان، واته هه‌مبه‌ر بوون له گه‌ڵ دژوارترین بارودۆخ؛ نیشانه‌ی له خۆبوردوویی و په‌ژیوانی و توێژبه‌ردانی گیان و رووحه. له دایک بوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی"ته‌مووز" نیشانه‌ی تێپه‌ڕین له‌و جیهانه ترسێنه‌ر و به‌سامه‌یه. ئه‌وه هه‌ر بنه‌ما بنه‌ڕه‌تی یه‌کانی فه‌رهه‌نگی وه‌رزێڕی یه، که پێشتر "ئینانا" دایڕشتووه و به مه‌رگ و له دایک بوونه‌وه‌ی گژ و گیا له وه‌رزه‌کانی زستان و هاوین دا، سه‌رله‌نوێ نیشان ده‌درێته‌وه. ئاسه‌واری ئه‌م ئوستووره‌یه له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی ئێرانیش ئاشکرا و حاشاهه‌ڵنه‌گره. به‌ڕای "مێهردادی به‌هار"، "سیاوه‌ش" هه‌ر هه‌مان که‌سایه‌تی"ته‌مووز"ه له ئه‌ستووره ئێرانی یه‌کان دا. (8) له نێوان چیرۆکی "سیاوه‌ش" و "ته‌مووز"، خودای رووه‌کی ژیاری "نێوان چۆمان" بێ شک وێکچوونێکی زۆر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا نموونه نییه و جگه له‌وه نموونه‌ی دیکه‌ش زۆرن. بێجگه له‌وه‌ش گه‌ڵاڵه‌ی دایک و کوڕ به شێوه‌یه‌کی به‌رچاوتر و به هێزتر له باقی ئوستووره ئێرانی یه‌کان دا ئه‌و کاریگه‌ری یه‌یان پێوه دیاره. بۆ وێنه پێوه‌ندی نێوان "هومای" و "داراب"، ئه‌و کوڕه‌ی وا ده‌که‌وێته به‌ر رقی دایکی و ده‌رده‌کرێ و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ش ئاوێته‌ی ژانێکی قورسه، که ده‌بێ "هومای "تابشتی بێنێ. هه‌روه‌ها شیمانه ده‌کرێ چیرۆکی"ناهید" و کوڕه‌که‌ی "ئیسکه‌نده‌ر" له نووسراوه فارسی یه‌کان دا، له ناوچه‌ی "نێوان چۆمان" و به شوێن وه‌رگرتن له چیرۆکی سه‌ره‌کی "ئیشتار" و "ته‌مووز" دیسان گێڕدرابێته‌وه. له‌و چیرۆکانه دا ماکی هاوسانی تر زۆرن که ره‌نگه ئه‌و شوێن دانان و شوێن وه‌رگرتنانه به‌هێزتر بکه‌ن. له لایه‌کی تریشه‌وه شوێنی ئه‌و چیرۆکه له ئوستووره یوونانی یه‌کانیش دا ده‌بیندرێ. خودای رووه‌ک "ئه‌دونیس" و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و له جیهانی مردووه‌کان له سه‌رده‌مێکی تردا له پێوه‌ندی نێوان "عیسا" و "مه‌ریه‌م"دا شکڵ و شێوه‌ی تازه‌تر به خۆوه ده‌گرێ و تێکه‌ڵ ئه‌وینێکی دایکانه ده‌بێ. هه‌روه‌ها ده‌توانین ئاماژه به شوێن دانانی ئه‌و به‌سه‌رهاته له‌سه‌ر به‌سه‌رهاتی "ئیلعازر"(9) له شوێنه‌واره مه‌سیحی یه‌کان دا بکه‌ین. له چاخه‌کانی ناوه‌ڕاستی ئه‌ورووپاش شوێنی له‌سه‌ر ئوستووره‌ی "فیشڕکینگ" و"شاه ئاتوور"(10) و باقی ئوستووره ئانگلۆساکسۆنی یه‌کان داناوه.
تێڕوانینی سه‌ر له‌نوێی ئه‌م ئاسه‌وارانه له ژێر تیشکی شێعر‌ی "ئینهێ دۆنا" دا چوارچێوه و پێوه‌ره ئه‌ده‌بیه‌کان تووشی ئاڵوگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی ده‌کا. به وته‌ی "فۆڵکشتاین" روانین له شێعر‌ی "ئینهێ دۆنا" و "سافۆ" ،له گۆشه نیگای ئه‌ندێشه فیمینیستی یه‌کانی هاوچه‌رخ ڕا ده‌ڵێی"گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ داهاتوو". بێ شک ئه‌گه‌ر کار و توێژینه‌وه له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی"نێوان چۆمان" قووڵتر بێته‌وه، "گه‌ڕانه‌وه بۆ داهاتوو" به‌رینتر و به‌رچاوتر ده‌بێ، له ژێر سێبه‌ری ئه‌و توێژینه‌وانه‌دا، ره‌نگه زۆربه‌ی بنه‌ما و واتا ئه‌ده‌بی یه‌کان بگۆڕدرێن،به تایبه‌ت به له‌به‌رده‌ست دابوونی ئووستووره‌ی "ئینانا" و شێعر‌ی به‌رزی "ئینانا؛ خاتوونی گه‌وره‌ترین دڵ" که قووڵاییه‌کی فه‌لسه‌فی نوێ ده‌خاته روو. [وێده‌چێ ئه‌و گۆڕانه ره‌وتێکی به‌له‌زتر به‌خۆوه بگرێ]به‌وته‌ی"بێتی میدور"وه‌رگێڕی ئینگلیسی شێعره‌که، توێژه‌رانی ئینجیل له داهاتوودا تێده‌گه‌ن که گریانی"ئینهێ دۆنا"به‌و ته‌ڕجیع به‌نده‌وه":خۆ من هی تۆم/بۆ به که‌نیزم ده‌خوازی؟" هاوسانه له‌گه‌ڵ گریانه‌کانی "ئه‌ییووب" که دوو هه‌زار ساڵ دوای "ئینهێ دۆنا" به‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی کتێبی "عه‌هدی عه‌تیق"دا فرمێسکی هه‌ڵوه‌راند. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ که شوێن دانانی "ئینهێ دۆنا" له‌سه‌ر ده‌قه رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاواییه‌کان تا ئه‌و راده‌یه‌یه که ده‌بێ بڵێین "ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له گه‌ڵمان بووه". له راستی دا کاریگه‌ری "ئینهێ دۆنا" ته‌نیا کاریگه‌ری شاعیرێک له سه‌ر شاعیرانی پاش خۆی نییه، به‌ڵکوو له‌وه‌ش زیاتر نیشانه‌ی رۆڵ و به‌شی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای ژنانه له ئه‌ده‌بیات و فه‌رهه‌نگی جیهان دا.
"ئینهێ دۆنا" شێعره‌که‌ی له سێ به‌ش دا هۆندۆته‌وه. وه‌رگێڕاوی به‌شی هه‌وه‌ڵی له ژێر ناوی "ئینانا و ئیبه"دا له ژێره‌وه هاتووه، به‌و هیوایه‌ی به‌شه‌کانی تریشی له داهاتوودا بکه‌وێته به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران.
سه‌رچاوه‌کان:
1-هنرمند،سعید، که‌ن ترین شعر دنیا،اینانا بانوی بزرگ‌ترین قلب، مجله بخارا، بی تا
2-مومنی،خورشید،میان رودان،تمدن سومری و که‌ن ترین شعر گیتی،مجله چیستا214،1382
---------------------------------- سه‌رچاوه: وێبلاگی پێشه‌نگ