|‌ماڵه‌وه| پێناسه‌ | سه‌باره‌ت به‌ راڤه‌ | پێوه‌ندی| ئارشیڤ
سیاسه‌ت | بیروبۆچوون | نێونه‌ته‌وه‌یی | کۆمه‌ڵایه‌تی | زانست | چاند و هۆنه‌ر|

بۆ وڵات
یاسین برایم- رواندز

سویند به‌ گه‌رمیان و كوێستانم
هه‌ڵۆیــــــــــــــــه‌كی كوردستانم
بۆ ئازادی نیـــــــــــــــــشتیمانم
چیا ده‌كه‌مــــــــــــــه‌ ده‌زگیرانم

قه‌ندیل قه‌ندیل دوژمن به‌زێن
خۆرِاگرو تۆڵــــــــــــــــه‌ ستیێن
بالاســــــــــــووره‌كه‌ت شاهیده‌
خوێنی پیــــــــرۆزی شه‌هیده
‌
وه‌كو هه‌ڵگۆرد وره‌م بـــه‌رزه‌
كام هیَز هه‌بێ دێنمه‌ له‌رزه‌
هه‌رده‌م ئاڵام شـــــــه‌كاوه‌یه‌
خۆری هیوام گه‌شـــــــاوه‌یه

‌ یه‌كرِێزیمان ســه‌ركه‌وتنه‌
بۆ خه‌باتمان پێـشكه‌وتنه‌
ئه‌م وڵاته‌م خۆشویستووه‌
وه‌ك چاوی خۆم پاراستووه‌

بۆ ئازادی ئـــــــه‌م وڵاته‌
گیانمان مه‌دالیاو خه‌ڵاته‌
به‌رخودانی رۆلـــــــه‌كانم
ده‌پارێزێت ، كـوردستانم

R_xarand@yahoo.com

بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی



rave-online.org © 2009 All rights reserved
info@rave-online.org