به‌یتى دمدم و به‌راوردى دوو گێڕانه‌وه
یوونس قوربانیفه‌ر
و: شه‌ریف فه‌لاح
یوونس قوربانیفه‌ر
و: شه‌ریف فه‌لاح
کۆمه‌ڵێک هۆکارى جۆراوجۆر ده‌بنه هۆى ئه‌وه‌ى که رابردوو بکه‌نه مێژوو و هه‌رکامه‌یان به جۆرێک له‌م پرۆسه‌یه‌دا رۆڵ ده‌گێڕن، ده‌سه‌ڵات، سووژه، رووداو و... به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌م نێوه‌دا له گۆڕینى رابردوو به مێژوو رۆڵى سه‌ره‌کى ده‌گێڕن، سه‌رچاوه‌کانى ده‌سه‌ڵاتن. له راستیدا ئه‌وه سه‌رچاوه‌کانى ده‌سه‌ڵاتن که ده‌نگى رابردوو به‌رز ده‌که‌نه‌وه و رابردووى مردوو ده‌که‌نه‌وه به ده‌قى زیندوو! سه‌رچاوه‌کانى ده‌سه‌ڵات دیاریى ده‌که‌ن که چ شتێک مێژووه و چ شتێک مێژوو نیه، چ شتێک ده‌بێ بگێڕدرێته‌وه و چ شتێک نابێ بخرێته چوارچێوه‌ى گێڕانه‌وه‌وه. سه‌رچاوه‌کانى ده‌سه‌ڵات سه‌رچاوه‌ى پیرۆزى به‌خشین، په‌راوێز خستن و نه‌فرینى مێژوون، ئه‌وانن دیاریى ده‌که‌ن که کامه که‌سایه‌تى ده‌بێ رێز و حورمه‌تى لێبگیرێ و کامه که‌سایه‌تى ده‌بێ په‌راوێز، یان تووشى نه‌فرینى یه‌کجاره‌کى بێت.
به‌گشتى سه‌رچاوه‌کانى ده‌سه‌ڵات به‌دیهێنه‌رى سنووربه‌ندییه مێژووییه‌کانن، دیارده‌ى ره‌ش و سپى به‌دى دێنن و ده‌وره‌ى تاریکى و رووناکى ده‌خولقێنن، زه‌مه‌ن و کاته‌کانى رابردوو ده‌که‌نه چاخى زێڕین، یان به یه‌کجارى ده‌یخه‌نه زبڵدانى خه‌یاڵى خۆیانه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش هه‌رکام له سه‌رچاوه‌کانى ده‌سه‌ڵات مێژووى خۆیان ئه‌خولقێنن و هه‌رکام له‌م مێژوانه‌ش به نیسبه‌ت گه‌وره و بچووکیى سه‌رچاوه‌کانى ده‌سه‌ڵات به شێوه‌ى مێژووى زاڵ یان په‌راوێزخراو دروست ده‌که‌ن. گێڕانه‌وه‌یه‌کى به‌هێز و زاڵ له مێژوو پێوه‌ندیى قووڵى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێکى به‌رین و باڵاده‌ست هه‌یه و هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ى لاوه‌کى و په‌راوێز خراویش سه‌ر به سه‌رچاوه‌یه‌کى لاواز و به‌رته‌سکه. به‌م چشه‌نه گێڕانه‌وه زاڵ و په‌راوێزه‌کان شکڵ ده‌گرن و مێژووى ده‌سه‌ڵاتداران و تاوانباران ده‌خولقێ. له مێژووى جیهاندا نموونه‌ى زۆر به‌رچاو له گۆڕێ دان که سه‌لمێنه‌رى ئه‌م پێوه‌ندییه‌ى ده‌سه‌ڵات و گێڕانه‌وه‌ى رابردوون. له رۆژهه‌ڵاتى ناڤین‌دا چوارده سه‌ده له‌ومه‌وبه‌ر عه‌ره‌به‌کان له شێوه دوڕگه‌ى عه‌ره‌بستانه‌وه هێرشیان کرد و سه‌رانسه‌رى ئاسیاى رۆژئاوایان خسته ژێر رکێفى خۆیانه‌وه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تازه‌یه، روانینێکى نوێى بۆ رابردوو هه‌بوو و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م تێڕوانینه نوێیه، مێژووى داده‌ڕشت. ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتى باڵاده‌ست بوون و له رێگاى هێرش، حکوومه‌تدارى، سیاسه‌ت و داپڵۆسین و سه‌رکوته‌وه روانگه و گێڕانه‌وه‌ى خۆیان ده‌خسته روو، گه‌رچى له به‌رامبه‌ر گێڕانه‌وه و ریوایه‌ته‌کانى ئه‌وانیشدا کۆمه‌ڵێک ریوایه‌تى لاوه‌کیش شکڵیان گرت، به‌ڵام ئه‌و ریوایه‌تانه هیچکات نه‌یانتوانى له‌گه‌ڵ ریواتى زاڵ و باڵاده‌ستدا هاوسه‌نگى بکه‌ن و بۆ هه‌میشه له په‌راوێزدا مانه‌وه.
له مێژووى ئێرانیشدا ده‌کرێ چه‌ندین نموونه‌ى له‌م جۆره مێژووه ده‌ست نیشان بکرێ. یه‌ک له‌و نموونه به‌رچاو و جێگاى سه‌رنجانه رووداوى قه‌ڵاى دمدمه. له‌مه‌ڕ ئه‌و رووداوه دوو جۆر گێڕانه‌وه و ریوایه‌ت له‌به‌ر ده‌ست دایه، یه‌کیان ریوایه‌تێک که ئه‌سکه‌نده‌ر به‌یگ سکرتێر و مێژوونووسى سه‌رده‌مى شاعه‌باسى سه‌فه‌وى له کتێبى (عاله‌م ئارا)ى عه‌باسیدا باسى کردووه و ئه‌وى دیکه‌شیان به‌یتى کوردیى (دمدم )ه، که که‌س یان که‌سانێکى نه‌ناسراو هۆنیویانه‌ته‌وه و له سه‌رده‌مى سه‌فه‌وییه‌وه سینگ به سینگ گێڕدراوه‌ته هه‌تا گه‌یشتۆته ئه‌مڕۆ. ریوایه‌تى یه‌که‌م له رووداوى دمدم، ریوایه‌ى زاڵى ئه‌و رووداوه‌یه و وه‌ک ریوایه‌تى سه‌رچاوه ده‌ناسرێ، به‌ڵام ریوایه‌تى دووه‌م، وه‌کوو گێڕانه‌وه‌یه‌کى لاوه‌کى دێته ئه‌ژمار که هه‌تا ئێستا هیچکام له رۆژهه‌ڵاتناس و مێژوونووسان گرنگى و سه‌رنجیان پێنه‌داوه و به گشتى هیچ زانیارییه‌کیان له‌باره‌یه‌وه نیه. بۆ زانین و تێگه‌یشتنى زیاتر له جیاوازیى ئه‌م دوو رووداو و گێڕانه‌وه و جۆرى روانینى ئه‌وان بۆ ئه‌و رووداوه، به‌شێوه‌ى سه‌ره‌تایى ده‌په‌رژێینه سه‌ر ئه‌م دوو رووداوه:
ریوایه‌تى ئه‌سکه‌نده‌ر به‌یگ له دمدم:
(ئاماژه‌دان به دژایه‌تى و تاوانى ئه‌میر خانى برادۆست)، ئه‌مه سه‌ردێڕى گێڕانه‌وه‌که‌ى ئه‌سکه‌نده‌ر به‌یگه و ده‌یهه‌وێ بپه‌ڕژێته سه‌ر تاوان و نافه‌رمانیى ئه‌میرخانى برادۆست، پاشان باس له چۆتیه‌تیى لوتف و که‌رمى شاعه‌باس له ئاست ئه‌میرخاندا ده‌کات که گوایه شاعه‌باس هه‌ندێ ده‌ڤه‌رى پێ ئه‌سپاردووه و ئه‌میرخانیش له به‌رامبه‌ردا ده‌ستى ناوه‌ته سه‌رسینگ و فه‌رمانبه‌ردارى کردووه. به‌ڵام ئه‌میرخان نه‌خته نه‌خته به‌هێز ده‌بێت و ده‌سه‌ڵات په‌یدا ده‌کات و به وته‌ى ئه‌سکه‌نده‌ر به‌یگ " له ماوه‌ى که‌متر له رۆژێکدا غروور گرتوویه و له‌خۆبایى بووه" و له رووى ده‌مارگرژیى مه‌زهه‌بی یان شڕه‌نگێزییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌میر و ده‌سه‌ڵاتدارانى قزڵباشى سه‌رسنوور ده‌رکه‌وتووه، سه‌وداى سه‌ربه‌ستى و سه‌ره‌ڕۆیى له میشکیدا جێگاى گرتووه..." گێڕه‌ره‌وه ئه‌میره کورده‌کان به که‌سانێکى دڕه‌نده‌ى مرۆڤایه‌تى وه‌سف ده‌کات و پاشان باس له چۆنیه‌تیى دروست کردن و جێگیربوونى ئه‌میرخان له‌ناو قه‌ڵاى ده‌مدا ده‌کات که وه‌کوو سه‌رچاوه‌ى شه‌ڕ و دووبه‌ره‌کێى ئه‌میرخان ناوى ده‌بات. له وه‌سف و په‌سنى پێوه‌ندییه‌کانى خان له‌گه‌ڵ حاکم و ئه‌میره‌کانى سه‌فه‌ویدا، ئه‌سه‌که‌نده‌ر به‌یگى میرزا ره‌فتارى ئه‌میرخان به سه‌رپێچ و لاده‌ر، تاوانبار، سه‌رکێشى و هه‌ڵچوون داده‌نێت و ره‌فتارى ده‌ربارى سه‌فه‌وییه‌کان به لوتف و که‌ره‌م و به‌زه‌یى به‌رامبه‌ر ژێرده‌سته‌کان وه‌سف ده‌کات.
له درێژه‌ى گێڕانه‌وه‌که‌دا، گێڕه‌ره‌وه ده‌په‌ڕژێته سه‌ر گرژى و ئاڵۆزیى نێوان سه‌فه‌وییه‌کان و خانى دمدم و گرژییه‌که ده‌گاته قۆناغێک که قه‌ڵاى دمدم له‌لایه‌ن له‌شکرى سه‌فه‌وییه‌کانه‌وه گه‌مارۆ ده‌درێ. له‌کاتى گه‌ماروه‌که‌دا یه‌کێک له ئه‌میره‌کانى سه‌فه‌وى له‌گه‌ڵ ئه‌میرخان وتووێژ ده‌کات، مێژوونووسى شاعه‌باس حاڵى ئه‌میرخان له‌کاتى دانوستاندا به‌م چه‌شنه وه‌سف ده‌کات" ئه‌میرخان به فێڵ و ته‌ڵه‌که و به رواڵه‌ت خۆى به جلوبه‌رگى جوان و زرق و به‌رق رازاندبۆوه..." وتووێژى نێوانیان به ئه‌نجامێک ناگات و ئه‌سکه‌نده‌ر به‌یگ هۆکاره‌که‌ى به‌م جۆره باس ده‌کات" سه‌ره‌نجام مه‌به‌ست و نیه‌تى ئه‌میرخان ده‌رکه‌وت که وتووێژه‌کانى ته‌نیا به مه‌به‌ستى خۆنواندن و فێڵ و ته‌ڵه‌که بووه و به هۆى شوێنى به‌رز و رازاوه‌ى قه‌ڵاوه غروور گرتوویه‌تى و رێگاى دوژمنایه‌تى و سه‌ره‌ڕۆیى گرتۆته پێش..." له درێژه‌دا گێڕه‌ره‌وه‌که‌ى ئه‌سکه‌نده‌ر به‌یگ باسى گه‌مارۆى چه‌ند مانگه‌ى قه‌ڵا ده‌کات و هه‌مووى هه‌ر باسى بوێرى و ئازایه‌تیى هێرشبه‌رانى قزڵباش ده‌کات و به (غازى)یان وه‌سف ده‌کات. سه‌ره‌ڕاى به‌رگریى خۆڕاگرانه‌ى ئه‌میرخان و شه‌ڕڤانه‌کانى له هه‌مبه‌ر هێرشبه‌رانى سه‌فه‌ویدا، گه‌مارۆى قه‌ڵا به‌ره به‌ره تێک ده‌شکێنرێ و ئه‌سه‌که‌نده‌ر به‌یگ ده‌نووسێ" به یاریى خودا و به زۆرى باسکى پیاوانه و قار و غه‌زه‌بى زاڵى هێزه‌کانى ئه‌میرخان قه‌ڵاکه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا..." به‌م چه‌شنه ئه‌میرخان ته‌سلیم ده‌بێت و قه‌ڵا له‌لایه‌ن سه‌فه‌وییه‌کانه‌وه داگیر ده‌کرێ. گه‌رچى ئه‌میرخان و هاوپه‌یمانه‌که‌ى واته "خان ئه‌بداڵى موکرى" بۆ پێش‌گرتن له ره‌شه‌کوژى و قه‌ڵاچۆ ته‌سلیمى سوپاى سه‌فه‌وى ده‌بن، به‌ڵام هه‌موویان ده‌ستبه‌جێ و پاش به‌ره‌نگارییه‌ک له‌ناو گه‌مارۆى له‌شکرى سه‌فه‌ویدا ده‌کوژرێن. ئه‌سکه‌نده‌ر به‌یگى داڕێژه‌ر و گێڕه‌ره‌وه ئه‌و کوشتاره به کرده‌وه‌یه‌کى هه‌ڵه داده‌نێت و به‌م چه‌شنه ریوایه‌تى ئه‌سکه‌نده‌ر به‌یگ له رووداوى دمدم کۆتایى پێدێت.
ریوایه‌تى دووه‌م، به‌یتى دمدم:
دڵم ناڕاوه‌ستێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى غه‌مێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژانێ / بانگێک وه‌به‌ر خوداى ـ ئه‌وى دیکه‌م به‌ر په‌یغه‌مبه‌رى ئاخر زه‌مانێ.
ئه‌مه دسپێکى به‌یته‌که‌یه به ده‌نگى خه‌ماویى به‌یتبێژ، به‌یتبێژ له سه‌ره‌تاى به‌یته‌وه په‌نا ده‌باته به‌ر خودا و که‌سایه‌تیه به‌رز و پیرۆزه‌کان و داواى یارمه‌تییان لێده‌کات. پاشان باسى قسه‌کانى ئه‌میرخان له‌گه‌ڵ خان ئه‌بداڵى موکرى ده‌کات:
بڵا بۆت بم به برایه‌کى دایک و بابییه ../ ده‌مانچانت بۆ ده‌شکێنم جوێ له میسرییه .../ تفه‌نگانت بۆ ده‌شکێنم خانى قوم جوێ له وه‌ستا شاقولییه.. / مه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ڕه کێ کردبى رۆشته‌مى مازنده‌رانى له‌بن کێوى ده‌ماوه‌ندى، سپى دێوى ده‌هێنا زه‌وتى شێرییه /دڵی خانی به برینه، چه ند به برین به برینه. بوت ده‌چمه گۆلی دمدمێ، چ دمدمێکی ره نگینه / چۆمی باراندیزی دیت خوارێ چه‌ندی زوڵاڵ و شیرینه / لێم بویه قه‌سرێکی جندییه خه‌مخواری ده‌برییه‌وه …
دواى ئه‌وه گێڕه‌ره‌وه وته‌کانى شاعه‌باس که رووبه‌ڕووى حه‌سه‌ن خان کردوویه به شێعر هێناوه‌ته‌وه:
حه‌سه‌ن خانه/ بڵا بکه‌ین ته‌گبیر و رایانه/ به‌سه‌رماندا هات زستانه/ زستان چوو و رابرد هاوینه / رابه به دڵ و یه‌قینه / زووکه شوغڵم بۆ پێکه‌نینه / دمدمم له‌بۆ بسێنه / ئه‌و ساڵ حه‌وت ساڵه له‌من یاغینه...
حه‌سه‌ن خان له به‌رامبه‌ر داواى شاعه‌باسدا سه‌ره‌تا خۆ ده‌بوێرێ و ده‌ڵێ که له رێگاى رۆمییه‌کانه‌وه عوسمانییه‌کان یارمه‌تیى ده‌که‌ن و شکستیان ده‌دات، به‌ڵام شاعه‌باس واده‌ى یارمه‌تیى پێداوه و به‌م چه‌شنه حه‌سه‌ن خان ره‌وانه‌ى دمدم ده‌کات. به‌و جۆره‌ى که به‌یتبێژ ده‌ڵێ له سه‌رانسه‌رى ده‌سه‌ڵاتى سه‌فه‌وییه‌کانه‌وه بۆ گه‌مارۆدانى قه‌ڵاى دمدم له‌شکر کۆ کراوه‌ته‌وه، وه‌کوو: هه‌رات، ئه‌یره‌وان، که‌شمى، گیلان، سنه، کرماشان به چه‌شنێک که:
له قۆشه‌نى له توغیانێ / دار و به‌رد هاته هه‌ژیانێ / گرتى به‌رى ئاسمانێ / بووه رۆژى ئاخر زه‌مانێ.
گێڕه‌ره‌وه له‌باره‌ى ئه‌و له‌شکره‌وه ده‌ڵێ:
له‌و کافره‌ى ده به فێڵه / سه‌رى ره‌مبیان ده‌ڵێى بێڵه و ئه‌م جۆره وشانه ده‌ربڕینى (عاله‌م ئاراى عه‌باسى)ن له‌مه‌ڕ به‌د مه‌زهه‌بیى دانیشتوانى دمدمه‌وه به‌ره‌به‌ره له‌شکر نزیکى دمدم ده‌بێته‌وه و ئه‌م هه‌واڵه‌ش ده‌گاته خان: جواب چوو له‌بۆ خانییه / چاکه خۆ بکا قه‌وییه / عاله‌م بۆ ئه‌و بزووتییه / چاک شه‌ڕێک له‌سه‌ر دینییه.
له‌م کاته‌دا خان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و شایه ئه‌منیش خانم و هه‌موویان ته‌فر و توونا ده‌که‌م. سوپاى سه‌فه‌وى گه‌مارۆى دمدم ده‌ده‌ن، شه‌ڕ له نێوان دلێر و شه‌ڕڤانانى دمدم و له‌شکرى سه‌فه‌ویدا ده‌ست پێده‌کات:
دمدم به‌ردى مه‌یدانێ / لێى ده تۆپى ئیسفه‌هانێ / تۆز گرتى به‌رى ئاسمانێ / دمدم به‌ردێکى شینه / چوار زستانه پێنج هاوینه / تێیدا خانى له‌ب زێڕینه / زه‌فه‌ریان پێ نه‌بردینه ...
گێڕه‌ره‌وه‌ى به‌یتیش وه‌کوو ئه‌سکه‌نده‌ر به‌یگى میژوونووس، شه‌ڕى خان به (غه‌زه ) ناودێر ده‌کات. پاشان به‌یتبێژ باسى خه‌یانه‌تى (حه‌مه‌د به‌گ) ناوێک ده‌کات که‌له دمدم هه‌ڵاتووه و په‌نا ده‌باته به‌ر له‌شکرى سه‌فه‌وییه‌کان. ئه‌و که‌سه سه‌راب و چاوکه‌ى ئاوى قه‌ڵا پیشانى سوپاى سه‌فه‌وى ده‌دات و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ دانیشتوانى قه‌ڵا ده‌بێته گرفتێکى گه‌وره. به‌شێک له گێڕانه‌وه‌که‌ى ئه‌سکه‌نده‌ر به‌یگ بۆ ئه‌مه ته‌رخان کراوه و به‌یته‌که‌ش ئاماژه‌ى پێداوه. به‌ڵام بارینى به‌فر گرفتى که‌م ئاوى چاره‌سه‌ر ده‌کات و هه‌وڵى سوپاى سه‌فه‌وى له‌م باره‌وه به ئه‌نجامێک ناگات. جارێکى تر سه‌فه‌وییه‌کان داوا له خان ده‌که‌ن ته‌سلیم ببێت، به‌ڵام خان:
کوتیه تایفه‌ى خه‌زاییه / هه‌رچى هه‌ڵێ قه‌یدى نییه / هه‌رچى بمرێ فیداییه / هه‌رچى بکوژرێ خه‌زاییه ...
به‌یتبێژ دیسان له زمانى خانه‌وه ه‌سته‌و داوێنى که‌سایه‌تییه دینییه‌کان ده‌بێت و داواى یارمه‌تییان لێده‌کات:
سوارێک هاتووه ئه‌سپى شێیه / خان ده‌پرسێ ئه‌وه کێیه / خان ئه‌وه گه‌وره‌ى پیرۆتى مه‌رگییه / سوارێک هاتووه به نادرێ که‌س نیه چه‌کانى وه‌رگرێ / خان ده‌پرسێ ئه‌وه کێیه خان ئه‌وه عه‌زره‌تى خدرێ / سوارێک هاتووه له‌بۆ گه‌شتێ / به وییه سووره‌تى به‌هه‌شتێ / خان ده‌ڵێ ئه‌وه کێیه / خان ئه‌وه وه‌یسى ماهیده‌شتێ ...
داوا کردنى یارمه‌تیى خان له‌و که‌سایه‌تییانه له کاتى دوایین به‌رگرییه‌کانى له‌شکرى سه‌فه‌ویدا:
خان ئه‌بداڵ و کاکه خانه / حه‌وت شه‌وان و حه‌وت رۆژانه/ شه‌ڕیان ده‌کرد به شێرانه / شێران نه‌یان دى کێلانه / له‌ش که‌وتبوون وه‌کى گردانه / خوێن رۆیى هه‌روه‌ک جۆگانه ...کاکه خان که گوایه کوڕى ئه‌میرخان بووه، له شه‌ڕدا ده‌کوژرێ. ئه‌وکات نۆره ده‌گاته ئه‌میرخان: با‌نگم وه‌به‌ر میرى میران / خان بۆ خۆى ده‌کا ته‌گبیران / حه‌وت پۆلى دایه به‌ر شێران / با‌نگم وه‌به‌ر پادشاى قودره‌تێ / خانیان شه‌هید کرد به کوتکى خێوه‌تێ/ هاوار و رۆڕۆ دمدمه.
به‌م چه‌شنه خان ده‌کوژرێ و به وته‌ى به‌یتبێژ عه‌جه‌مان له قه‌ڵا وه‌سه‌ر ده‌که‌ون و قه‌ڵا له‌لایه‌ن عه‌جه‌مانه‌وه داگیر ده‌کرێ و به‌یتبێژ، ئێستا شینگێڕى وێرانیى قه‌ڵایه و به ده‌نگێکى پڕ له خه‌م و کوڵه‌وه ده‌ڵێ:
کوانێ سوارێ ده نازه‌نین؟ هاوار و رۆڕۆ دمدمه
به‌ڵام له دوایین چرکه ساته‌کانى داگیرکردنى قه‌ڵادا، خاتوونى خان له‌گه‌ڵ ژنانى دیکه‌ى ناو قه‌ڵا خۆیان له‌سه‌ر بانى قه‌ڵاوه به‌ر ده‌ده‌نه خواره‌وه هه‌تا گرفتارى عه‌جه‌مه‌کان نه‌یه‌ن. به‌یت لێره‌دا کۆتایى پێدێت، هه‌رچه‌ند درێژه‌ى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و درێژبوونه‌وه و زیاد کردنه له ده‌وه‌رکانى دیکه‌دا پێى زیاد کراوه و خاڵێکى جێگاى سه‌رنجى هه‌یه و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که گێڕه‌ره‌وه یان بگێڕه‌ره‌وه‌کان له‌م شکسته‌ى خان زۆر خه‌مین و به په‌رۆش بوون و ویستوویانه به هه‌ر له‌ونێ بووه تۆڵه له عه‌جه‌مه‌کان بکه‌نه‌وه.
به‌راودرى هه‌ر دوو ریوایه‌ته‌که:
ریوایه‌تى یه‌که‌م، تێگه‌یشتن و و روانینى حاکمه له رووداوى دمدم، له‌م ریوایه‌ته‌دا گێڕه‌ره‌وه که خۆى مێژوونووسى ده‌ربارى شاعه‌باس بووه له روانگه‌ى ده‌سه‌ڵاتى زاڵى سه‌فه‌وه‌ییه‌کانه‌وه په‌رژاوه‌ته سه‌ر ئه‌م رووداوه. له ریوایه‌ته‌که‌ى ئه‌ودا جیاوازى و سنوورى نێوان شا و ره‌عیه‌ت له گۆڕێ دایه، شا خاوه‌نى ده‌سه‌ڵات و ره‌واییه‌ت بووه و ده‌بىچ ره‌عیه‌ت ده‌بێ گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چى بن. له روانگه‌ى ئه‌و مێژوونووسه‌وه شاعه‌باس به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ى، لوتف و که‌ره‌م، به‌رکه‌ت و گه‌وره‌ییه. سه‌رپێچى کردن له فه‌رمانى شا که به‌قه‌ولى ئه‌و سه‌رچاوه‌ى گه‌وره‌یى بووه، له‌راستیدا به واتاى خه‌یانه‌ت و سپڵه‌یی و تاوانه. که‌سى تاوانبار به‌رده‌وام ئه‌و تاوانه‌ى به‌نێو چاوانه‌وه‌یه، یان ده‌بێ تۆبه بکات یان ئه‌وه‌ى که مه‌حکووم به مردنه. له سه‌رانسه‌رى ده‌ق و ریوایه‌تى ئه‌سکه‌نده‌ر به‌یگدا ئه‌م روانگه‌یه ده‌بینرێ و ئه‌م روانینه‌شدا بۆچوونى مه‌زهه‌بیى ئه‌و به نیسبه‌ت کافر زانینى ئه‌میرخانه‌وه به روونى دیاره. ئه‌م ریوایه‌ته بۆته ریوایه‌تێکى زاڵ له رووداوى دمدم و له سه‌رچاوه مێژووییه‌کانى دیکه‌شدا به‌م چه‌شنه گێڕدراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش خۆى ده‌بڕى پێوه‌ندیى چڕوپڕى نێوان مێژوو و ده‌سه‌ڵاته و خاڵى جێگاى سه‌رنجیش ئه‌وه‌یه که هه‌ر ئه‌م ریوایه‌ته بۆ لێکۆڵه‌رانى ئه‌مڕۆ فۆرم و شکڵێکى سه‌رچاوه‌یى به خۆوه گرتووه.
به‌ڵام ریوایه‌تى دووهه‌م، ئه‌م ریوایه‌ته که‌متر ده‌رگیرى ورده‌کارییه و له‌وانه‌یه زمانى شیعری پێشى ده‌ربڕینى ورده‌کارییه‌کانى گرتبێ، گه‌رچى به‌یتبێژ هێندێ جار زمانى شیعر وه‌لا ده‌نێ و خۆى ده‌پرژێته سه‌ر چیرۆکه‌که. روانگه‌ى مه‌زهه‌بى له‌م ریوایه‌ته‌دا زاڵه و ته‌نانه‌ت گێڕه‌ره‌وه ئه‌و شه‌ڕه‌ى به شه‌ڕێکى مه‌زهه‌بى وه‌سف کردووه و جیا له‌وه‌ش زۆربه‌ى ئه‌و زانا و سۆفییانه‌ى که له‌م به‌یته‌دا ناویان هاتووه خۆیاى ده‌ربڕى ئه‌م روانگه دینیه‌یه.
ئه‌م ریوایه‌ته پێچه‌وانه‌ى ریوایه‌تى ئه‌سکه‌نده‌ر به‌یگ، نه‌ته‌نیا ئه‌میرخانى به یاخییه‌ک وه‌سف کردووه، به‌ڵکوو به که‌سێکى زانیوه که له‌لایه‌ن سه‌فه‌وه‌ییه‌کانه‌وه هێرشى کراوه‌ته سه‌ر و بۆ به‌رگرى له خۆى له‌و قه‌ڵایه‌دا سه‌نگه‌رى گرتووه. ئه‌و خۆى به خان ده‌زانێت و ئاماده نیه گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چى شا بێت، هه‌رچه‌ند له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ ئه‌میره‌کانى سه‌فه‌وى ئه‌که‌وێته گفتوگۆوه، به‌ڵام هه‌م خۆى و هه‌م ده‌ور و به‌ره‌که‌ى ئاگادارى درۆ و مه‌کرى عه‌جه‌مه‌کان و له‌باتى ئه‌وه‌ى که ته‌سلیم ببێت به‌ره‌نگارییان هه‌ڵبژارد و له‌ته‌ک سوپاى سه‌فه‌وییه‌کاندا که‌وتنه شه‌ڕه‌وه و سه‌ره‌نجام هه‌موویان کوژران.
به‌یتى ده‌مدم، گێڕانه‌وه‌ى به‌رخودان و به‌رنگاریى گرووپێکى که‌مینه‌یه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتى زاڵدا و له روانگه‌ى به‌یته‌وه، به‌رگرییه‌کى ره‌وا بووه، به‌رگرى له به‌رامبه‌ر ملهوڕ و سه‌ره‌ڕۆیه‌کى ده‌سه‌ڵاتخوازدا که پێڕه‌وى کردن و ملکه‌چیى ئه‌و گرووپه که‌مایه‌تیه‌ى ویستووه. ئه‌م به‌یته هه‌رچه‌ند به زمانى هۆنراوه‌یه، به‌ڵام جیا له کۆتاییه‌که‌ى که پێوه‌ندییه‌کى به خودى به‌یته‌که‌وه نیه، که‌متر توخمى چه‌واشه‌کارى و درێژدادڕى تێیدا به‌چاو ده‌که‌وێ، ده‌ڵێى به‌یتبێژ ده‌یهه‌وێ ئه‌و به‌ره‌نگارییه وه‌کوو جه‌وهه‌رى خودى رووداوه‌که وێنا بکات. هه‌ڵبه‌ته به‌یتى دمدم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که له‌ناو دڵى ده‌سه‌ڵاتێکى لاواز و به‌رته‌سکدا بووه، که‌وتۆته په‌راوێزه‌وه و وه‌ک به‌شێک له فۆلکلۆر و ئه‌ده‌بى زاره‌کى دێته ئه‌ژمار و نه ئه‌وکات و نه ئێستاش توانایى رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ریوایه‌تى زاڵى نیه. به‌هه‌رحاڵ رووداوى دمدم به جوانى ده‌ربڕى مێژووى ده‌سه‌ڵاتداران و تاوانبارانه و زۆرن رووداو و به‌سه‌رهاتى دیکه‌ى له‌م چه‌شنه که ریوایه‌تى ده‌سه‌ڵاتداران و ژێرده‌ستانى به زۆر مه‌حکووم کراوى رابردوو ده‌گێڕنه‌وه.
ژێده‌ر:
1 ـ مێژووى عاله‌م ئاراى عه‌باسى، ئه‌سکه‌نده‌ر به‌یگ.
2 ـ به‌یتى دمدم به‌ده‌نگى به‌یتبێژ محه‌ممه‌د غه‌زاڵى ناسراو به " حه‌مه‌دى به‌یتان".
3 ـ توحفه‌ى مه‌زه‌فه‌رییه، وه‌رگێڕانى مامۆستا هێمن
-------------------------------------
سه‌رچاوه: وێبلاگی "پێشه‌نگ"