به‌یتی کوردی له خوێندنه‌وه‌یه‌کی به‌راوردکارانه له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی کلاسیک‌دا
ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده
ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده
له مێژووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی به‌یتناسی‌دا، هه‌مووکات شیوازه جوداوازه‌کانی به‌یت و باو و به‌گشتی لقه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌ده‌بی فۆلکلۆریی کوردی، هه‌ر کامه‌یان به جودا و به شێوه‌یه‌کی لێکدابڕاو تاوتۆی کراون. لاوک به ژێرکۆمایه‌ک (زیرمجموعه) له خه‌رمانی ئه‌ده‌بی زاره‌کی کوردی و حه‌یران به ژێرکۆمایه‌کی تر حسیاب کراوه. ئه‌وپه‌ڕی پێوه‌ندی نێوان ئه‌م دوولقه فۆلکلورییه که به ره‌سمی ناسرابێ و باسی لێوه‌کرابێ، له‌وانه‌یه هاوسنووری و جیرانه‌تی به‌ستێنه‌کانیان بووبێ، ته‌نانه‌ت ئه‌وکاته‌ی بۆنموونه کار له‌سه‌ر به‌یته‌کان کراوه هه‌رکام له به‌یته‌کان، سه‌ربه‌خۆ له‌وانی تر شرۆڤه‌کراون. سه‌یده‌وان باسێکی تایبه‌تی له‌سه‌ر کراوه و خه‌ج و سیامه‌ند باس و خواسی جوداوازی تری بۆ ئاماده‌کراوه. ده‌کرێ بڵێین به‌گشتی دوو هۆکار بۆ پێک هاتنی ئه‌م بارودۆخه، کارێگه‌رێتی تایبه‌تیان بووه:
ئه‌لف. جه‌خت کردن له سه‌ر ناوه‌رۆکی هه‌رکامه له به‌یته‌کان به جودا و گرینگی نه‌دان به فۆڕم و پێکهاته‌ی گشتییان.
ب. جۆره تێڕوانینێک بۆ به‌یت که گرینگی به‌یت هه‌ر به‌ته‌نیا له زانیارییه مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی و زمانییه‌کانی ئه‌م بابه‌ته‌دا ده‌بینێ و به‌یت وه‌کوو بابه‌تێکی هونه‌ری که خاوه‌نی جوانیناسی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و وه‌کوو ژانرێکیی ئه‌ده‌بی خۆبژیو که خاوه‌نی یاسا و رێسای خۆیه‌تی، به‌ڕه‌سمی ناناسێ.
دیاره هه‌رکام له‌م گریمانانه، گرفتی تایبه‌ت به خۆیان بۆ هه‌رێمی باس و بابه‌ته‌کانی به‌یتناسانه ڕه‌کێش ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ر به‌ته‌نیا قسه له سه‌ر ناوه‌ڕۆکی به‌یته‌کان بکه‌ین، ئه‌و پرسیاره دێته گۆڕێ که بۆ نموونه مه‌نزوومه‌ی شێعریی "قه‌ڵای دمدم"ی مه‌لاکه‌ریم فیدایی، چ جوداوازییه‌کی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ به‌یتی "دمدم"ی ره‌حمان به‌کر ده‌بێ؟ یان مه‌م و زینه وه‌رگێڕدراوه‌که‌ی هه‌ژار چ جوداوازییه‌کی بنچینه‌یی له‌گه‌ڵ مه‌م و زینی نوسخه‌ی ئۆسکارمان ده‌بێ؟ ئه‌گه‌ر له وڵام‌دا بڵێین "قه‌ڵای دمدم"ی مه‌لا که‌ریم فیدایی له‌باری ناوه‌ڕۆکه‌وه، جوداوازه له به‌یته‌که‌ی ره‌حمان به‌کر. ده‌کرێ ئه‌م وڵامه به‌م پاساوه ڕه‌ت بکرێته‌وه که ئه‌م چه‌شنه جوداوازییه ناوه‌رۆکییانه، ته‌نانه‌ت جوداوازی له‌مه‌ش زیادتر، زۆر جاران له نێوان دوو نوسخه‌ی به‌یتێکیش‌دا به‌دی ده‌کرێ. ئه‌گه‌ریش بڵێین جوداوازی ئه‌م مه‌نزوومه شێعرییه، له‌گه‌ڵ به‌یته فۆلکلۆرییه‌که، جوداوازییه‌که واوه‌ی جوداوازی ناوه‌ڕۆکی و پێوه‌ندی به‌فۆرم و پێکهاته‌ی هه‌رکام له‌و بابه‌تانه‌وه هه‌یه. ئه‌و ده‌م راست ده‌گه‌ین به‌و قه‌ناعه‌ته که بۆ ناسینی به‌یته‌کان جه‌خت کردنی ڕووت له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی به‌یته‌کان، که‌ڵکێکی ئه‌وتۆ نابه‌خشێ به‌و که‌سانه‌ی به ڕاستی به‌دوای ناسینی به‌یته‌وه‌ن. ئه‌و شێوازه به‌یتناسییه وا نه‌توانێ به شێوه‌یه‌کی شیکارانه جوداوازییه‌کانی به‌یتێکی فۆلکلۆری له‌گه‌ڵ مه‌نزوومه‌یه‌کی شێعریی لێک بداته‌وه، شێوازێکی شیاوی پشت پێ به‌ستن نییه.
دیسان گرفتێکی تر که‌هه‌ر گریمانه‌ی ئه‌لف بۆمانی سازده‌کا، ئه‌وه‌یه که بۆ نموونه له‌بابه‌تی وه‌کوو ئازیزه یان پاییزه یان گه‌لۆ دا، که‌م و زۆر چوارچێوه ناوه‌رۆکییه‌کان دیاریکراون. زۆربه‌ی نوسخه‌کانی پایزه، به چاوپۆشی کردن له هه‌ندێک جوداوازی ناگرینگ، ناوه‌رۆکێکی هاوبه‌شیان هه‌یه. ئازیزه و گه‌لۆش هه‌روه‌تر ده‌ی ئه‌گه‌ر گرینگی باسه‌که هه‌ر له ناوه‌رۆکی ئه‌و به‌ندانه دایه، ئێمه به‌چی ده‌زانین نوسخه‌یه‌کی ئازیزه له نوسخه‌یه‌کی دیکه جوان‌تر و هونه‌ری‌تره؟ به‌یتناسێک که ته‌واو ئاشنای به‌ندی گه‌لۆیه، ئه‌گه‌ر نوسخه‌یه‌کی تازه دۆزراوه له‌م به‌نده‌ی –که‌پێشتر نه‌یدیتووه- له به‌رده‌ست دابندرێ، ته‌نانه‌ت به‌ر له خوێندنه‌وه‌شی، زۆر و که‌م ده‌زانێ به‌نده‌که باسی چی ده‌کا، ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌یتناسه له یه‌که‌م خوێندنه‌وه‌ی دا سه‌رنجی ده‌داتێ، چۆنیه‌تی دارێژرانی ڕسته‌کان و ڕاده‌ی ناسک بوونی ته‌عبیره‌کان و به گشتی شێوه‌ی ده‌ربڕین له‌م نوسخه‌یه دایه و ئه‌وانه هه‌موویان له ده‌ره‌وه‌ی به‌ستێنێکی ناوه‌رۆکی ڕووتن.
بۆچوونی دووهه‌میش به شێوه‌یه‌کی تر له گرینگی به‌یت که‌م ده‌کاته‌وه. گومان له‌وه دا نییه به‌یتی کوردی سامانێکی چڕ و پڕ و ده‌وڵه‌مه‌ندی له زانیارییه مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی و زمانییه‌کان له‌خۆ گرتووه. به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه به‌یت نه به‌ته‌نیا بابه‌تێکی مێژوویی یه و نه بابه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕووتیشه. ئه‌گه‌ر وابا ده‌بوو به‌هۆی وتارێکی شیکارانه‌ی مێژوویی له‌سه‌ر کاره‌ساتی دمدم، هه‌رچی نوسخه‌ی به‌یتی دمدمه وه‌لا نرابان، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر له‌بایه‌خه تایبه‌ته‌کانی جوانیناسی به‌یت بترازێین، ئه‌و به‌ندانه‌ی خواره‌وه له به‌یتی دمدم، له‌باری مێژووییه‌وه هه‌ڵگری چ زانیاریگه‌لێگی به‌قه‌در و قیمه‌تن؟
سوارێک هات به نادری
که‌س نییه چه‌کانی وه‌رگری
خان ده‌پرسێ: "ئه‌وهه کێ‌یه؟"
"خان ئه‌وه عه‌زره‌تی خدری"
سوارێک هاتووه له‌بۆ گه‌شتێ
به‌ویه سووڕه‌تی به‌هه‌شتێ
خان ده‌پرسێ: "ئه‌وهه کێ‌یه؟"
"ئه‌وهه وه‌یسی ماهی ده‌شتێ"
سوارێک هاتووه له کارخانێ
به‌ویه سووڕه‌تی ئیمانێ
خان ده‌پرسێ: "ئه‌وهه کێ‌یه؟"
"خان شێخ عه‌بدولقادری گێلانێ"
سوارێک هاتووه هونه‌رمه‌نده
ئه‌سپابی ده‌عوایه‌ی ره‌نده
خان ده‌پرسێ: "ئه‌وهه کێ‌یه؟"
"خان ئه‌وهه شاهی نه‌خشبه‌نده"
به‌ڕاستی بڵێی بکرێ ئه‌م به‌ندانه وه‌کوو به‌شێک له‌و ڕاپۆرته مێژووییه چاویان لێ بکرێ که‌باسی ڕووداوی دمدم ده‌کێڕنه‌وه؟ له‌وانه‌یه له نووسراوه مێژوویه‌کانیش‌دا، گه‌یشتن به‌و عه‌ینییه‌ته‌ی هه‌موو جوداوازییه‌کان له هه‌موو ڕاپۆرته جۆراوجۆره‌کان بستڕێته‌وه، کارێکی گونجاو نه‌بێ. به‌ڵام به‌لانی که‌مه‌وه ده‌کرێ بڵێین له نووسراوه مێژووییه‌کان‌دا، گه‌یشتن به‌و عه‌ینییه‌ته ده‌توانێ وه‌کوو ئامانجێک ـ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر دووره ده‌ستیش بێ ـ له‌به‌رچاوی هه‌موو مێژوونووسێک بێ. که‌چی ئێمه له‌و به‌شه‌ی به‌یتی دمدم‌دا، له‌جیاتی عه‌ینییه‌تی مێژوویی، له‌گه‌ڵ زه‌ینییه‌تی تایبه‌تی کوردێک به‌ره‌وڕوو ده‌بینه‌وه که ئه‌گه‌رچی باپیرانی له مه‌یدانی شه‌ڕێکی نابه‌رانبه‌ردا دۆڕاون، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی تایبه‌تی به‌یته‌که‌دا، دیاری‌کردنی ئارایشتی سوپای هه‌ردووک لا به مافی خۆی ده‌زانێ. بۆیه زۆر به‌شێنه‌یی و له سه‌ره‌خۆ، به‌وپه‌ڕی تێڕادیوییه‌وه، سوڵتان مه‌عرووفی که‌رخی و شه‌مسی ته‌ورێزی و ڕابیعه‌ی عه‌ده‌وی و سه‌عدی وه‌قاز ڕه‌وانه‌ی ناو سوپای کوردان ده‌کا و له‌به‌رانبه‌ر دا هه‌رچی کافر و مه‌لعوونه، به پاڵه‌وه‌په‌ستۆ ده‌باڵ قۆشه‌نی هه‌نگامه‌ی عه‌جه‌م ده‌په‌ستێ. که‌واته ده‌ڵێین ده‌قی به‌یتی دمدم، وه‌کوو هه‌موو به‌یته‌کانی دیکه ده‌قێکی هونه‌ری یه.
نیشانه‌ناسی، وه‌کوو زانستی تاوتۆی کردنی ده‌لاله‌ته جۆراوجۆره‌کان پێمان ده‌ڵێ هه‌رچی نیشانه‌ی زانستی یه ته‌عبیر له عه‌ینییه‌تێک ده‌کا، به‌ده‌ر له شوێن وه‌رگرتن له زه‌ینییه‌ته تاکه‌کان. به‌ڵام نیشانه‌ی هونه‌ری ته‌عبیر له‌و زه‌ینییه‌تانه ده‌که‌ن که ده‌یانهه‌وێ له‌سه‌رڕاوه، به‌شێوه‌یه‌کی تازه جیهان بخوڵقێنیته‌وه. بۆیه هیچ له‌مپه‌رێک ڕێگا له به‌یتبێژی کورد ناگرێ هه‌تا شه‌ڕی قه‌ڵای دمدم به خه‌زایه‌ک ببینێ که ئاڵای نه‌بی تێ‌دا هه‌ڵکراوه.
ڕوانینی ڕووتی مێژوویی بۆ به‌یت ته‌نانه‌ت ئه‌م ختووکه‌یه‌شمان له دڵ ده‌هاوێ که بۆ نموونه نوسخه‌کانی به‌یتی هه‌مزاغای مه‌نگوڕ کۆ که‌ینه‌وه و به پێی سه‌رچاوه باوه‌ڕ پێکراوه‌کان، هه‌ڵه مێژووییه‌کانیان لێ هه‌ڵپه‌ڕتێوین و نوسخه‌یه‌کی پاڵاوته له به‌رده‌ستی خوێنه‌ر بنێین!
مێژوونووس حه‌قی خۆیه‌تی بۆ ناسینی زیادتری که‌سایه‌تی کاکه‌میر و کاکه شێخ، ئاوڕ له‌و نوسخانه نه‌داته‌وه که له‌گه‌ڵ ده‌قی شه‌ره‌فنامه ناکۆکن و زیادتر ئه‌و نوسخانه‌ی به‌لاوه په‌سند بێ که نێوه‌رۆکیان له‌گه‌ڵ نێوه‌ڕۆکی سه‌رچاوه مێژووییه باوه‌ڕ پێکراوه‌کان یه‌ک ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام نه ئه‌و مێژوو نووسه ده‌توانێ به‌م پاساوه که ئه‌و نوسخانه هه‌ڵه‌ی مێژووییان تێ‌دایه شورت و گومیان بکا و نه به‌یتناسیش ده‌توانێ له کاری بایه‌خ دانان بۆ ئه‌م نوسخانه، جوانکاری و ناسککارییه هونه‌رییه‌کانیان پشت گوێ بخا و هه‌ر به ته‌نیا گرینگی به سه‌نه‌دییه‌تی مێژووییان بدا.
وه‌کوو دوایین گوته له‌م باره‌یه دا ده‌مهه‌وێ پرسیارێک ئاراسته‌ی به‌یتناسان و خوێنه‌رانیش بکه‌م، پرسیارێک که له‌ناو چوارچێوه‌ی بارودۆخێکی گریمانه‌یی دا ده‌توانێ بێته ئاراوه: با وای دابنێین دوو نوسخه‌مان له به‌یتی "کاکه میر و کاکه شێخ" له به‌ر ده‌ست دایه. ناوه‌رۆکی یه‌کێکیان له‌گه‌ڵ ده‌قی سه‌رچاوه مێژووییه‌کان یه‌ک ده‌گرێته‌وه و ئه‌وی تریان ئه‌و هاوجووتییه ناوه‌ڕۆکییه‌ی تێ‌دا به‌دی ناکرێ به‌ڵام ئه‌و نوسخه‌یه‌ی ناڕێکه له‌گه‌ڵ ده‌قه مێژووییه‌کان، خاوه‌نی فۆرمێکی زۆر پته‌و و پێکهاته‌مه‌نده و ڕسته‌کانی زۆر وه‌ستایانه داڕێژراون و ته‌عبیره‌کانی له‌وپه‌ڕی ناسکی دان و نوسخه‌که‌ی تر له‌م ڕووه‌وه ناگاته ئاستی ئه‌مه‌یان. به‌ڕاستی له‌م حاله‌ته‌دا به‌یتناسێکی شاره‌زا، کامه نوسخه به هونه‌ری تر و گرینگ تر ده‌زانێ و بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی شورت و گوم کردنی هیچ کامیان بدا، کامه‌یان به‌رزتر ده‌نرخێنێ؟
به وه‌لانانی ئه‌و شێوه لێکۆڵینه‌وانه‌ی هه‌ر به ته‌نیا جه‌خت له سه‌ر لایه‌نی مێژوویی یان کۆمه‌ڵایه‌تی به‌یت ده‌که‌ن، ئه‌و پرسیاره دێته گۆڕێ که چ مێتۆدێک بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر به‌یت له‌بار و به‌که‌ڵکه؟ چ جۆره شیکارییه‌ک ده‌توانێ چوارچێوه‌ی به‌یتمان پێ بناسێنێ و له تاوتوێ کردنی ده‌قه جۆراوجۆره‌کان‌دا شاره‌زامان بکا؟
ئه‌و بابه‌ته‌ی لێره‌دا ده‌مانهه‌وێ بیخه‌ینه ڕوو، هاوچه‌شنی ئه‌و بابه‌ته‌یه وا له وه‌ڵامی پرسیارێک‌دا گه‌ڵاله ده‌کرێ که له باره‌ی چۆنیه‌تی فێربوونی زمانێکی تازه‌وه پرسیار ده‌کا. دوای ئه‌وه‌ی که‌سێک ڕێزمانی زمانێکی تازه فێربوو و تا ڕاده‌یه‌کی شیاو ئاشنای وشه و زاراوه‌کانی ئه‌م زمانه تازه‌یه بوو، ئینجا بۆخۆی ده‌توانێ ڕسته‌ی رێزمانی تازه که ده‌لاله‌ت بۆ مانای دڵخوازی ده‌که‌ن، دابهێنێ.
ئایا ده‌توانین به‌یتیش به خاوه‌نی ڕێزمانێکی ئه‌وتۆ بزانین که بکرێ یاسا و رێساکانی بدۆزرێته‌وه و چوارچێوه گشتییه‌که‌ی وێنا بکرێ؟ به‌ڕاستی ده‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێزمانه‌ی دانه دانه رسته‌کانی ناو به‌یتی پێ داده‌ڕێژرێ، رێزمانی کوردی بێ، ڕێزمانێکی بووتیقاییش هه‌یه که به‌گوێره‌ی ئه‌م ڕێزمانه تایبه‌ته چۆنیه‌تی به‌دوای یه‌کدا هاتنی ڕسته‌کان و به‌نده‌کان و به گشتی چۆنیه‌تی ته‌رکیبی به‌یت، دیاری ده‌کرێ. دۆزینه‌وه‌ی چوارچێوه‌کانی ئه‌م ڕێزمانه بووتیقاییه، گه‌وره‌ترین هه‌نگاوه که له بواری به‌یتناسی دا ده‌توانین هه‌ڵیهێنینه‌وه.
ئێمه ئه‌گه‌ر بزانین بۆ نموونه هه‌ر به‌نده‌ی حه‌یران له سێ به‌ش پێک دێ و کۆتایی هه‌ر به شه‌ش له خۆگری رێکه‌وه‌ندێکی سه‌رواداره که سه‌رواکه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌روای دوو به‌شه‌که‌ی تر یه‌کن، ئه‌و ده‌م ده‌توانین ئه‌وه‌نده شاره‌زاییه وه ده‌ست بهێنین که بزانین له‌و دوو به‌نده‌ی خواره‌وه، کامه‌یان به شێوه‌یه‌کی ڕێزمانی داڕێژراون و کامه‌یان له‌م ده‌ربڕینه رێزمانییه بێ به‌رین.
به‌ندی یه‌که‌م:
ئه‌من ده‌ڵێم له‌وێ نۆرێ هه‌تا ئه‌وێ نۆرێ
ئه‌وه مه‌ڕ و مێگه‌لی خۆیان راکێشان بۆ سه‌ر گۆلی ده به‌رخ شۆرێ
ئه‌تۆ دای و خوشکی ده خۆت نه‌بوون
له بۆتیان ناردبانه‌وه به دیاری هه‌ر دۆڵاغ و گۆرێ
به‌ندی دووه‌م:
ئه‌ی خودا هاوار ئه‌ی موسولمانان!
کوڕم کوژراوه
به پیره سه‌ری جه‌رگم بڕاوه
نه‌ک هه‌ر فۆرمه فۆلکلۆرییه‌کان خاوه‌نی رێزمانی تایبه‌ت به خۆیانن، به‌ڵکوو چۆنیه‌تی ئاڵ و گۆڕ کردنی فۆرمه‌کان و چۆنیه‌تی گۆڕانیان له قاڵب و شێوه گوتنێکه‌وه بۆ قاڵب و شێوه گوتنێکی تریش، خاوه‌نی ڕێزمانێکی ڕێک و پێکه.
به‌ر له‌وه‌ی بپه‌رژێینه سه‌ر چۆنیه‌تی وه‌دی هاتنی ئاڵ و گۆڕ له فۆرمی به‌ربڵاوی به‌یتی کوردی دا، با به شێوه‌یه‌کی به‌راوردکارانه، ئاوڕ له به‌ستێنی ئه‌ده‌بی کلاسیک بده‌ینه‌وه و قسه له سه‌ر قالبێکی شێعری کلاسیک بکه‌ین که لکی چکۆڵه‌تری لێ بووه‌ته‌وه و دواتر ئه‌م لکه وه‌کوو قالبێکی تازه له به‌ستێنی ئه‌ده‌بی کلاسیک‌دا به‌ڕه‌سمی ناسراوه، ڕووداوێک که له به‌ستێنی به‌یتی کوردیش دا ڕووی داوه به‌ڵام زۆرکه‌م ئاوڕی زانستی لێ دراوه‌ته‌وه. قه‌سیده قالبێکی شێعریی زۆر گرینگ له شێعری کلاسیکی عه‌ره‌بی و فارسی دایه، گرینگی قه‌سیده بێژی له شێعری عه‌ره‌ب دا ته‌نانه‌ت بۆ ده‌ورانی به‌ر له ئیسلامیش ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌و حه‌وت پارچه قه‌سیده فه‌سیح و به‌لیغه که به "معلقات سبع" ناویان ده‌رکردووه و ده‌ڵێن هۆنراوه‌ی حه‌وت شاعیری به نێوبانگی عه‌ره‌بی زه‌مانی جاهیلین و وه‌ختی خۆی له دیواری کابه هه‌ڵاوه‌سراون، شاهیدی ئه‌م بۆچوونه‌ن. فارسه‌کان ئه‌م قاڵبه شێعرییه‌یان له عه‌ڕه‌به‌کان وه‌رگرتووه و بۆ مه‌دحی پادشا و ئه‌میره گه‌وره‌کانیان به کاریان هێناون. (له به‌ر ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگای کوردی دا، حکوومه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز نه‌بووه که به دیاری‌کردنی ناوه‌ندێک، حوکم به‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌کانی وڵاتی کوردان دا بکا، یان ئه‌گه‌ر هه‌بووه وه‌کوو نموونه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی به‌درخان، زۆرکه‌م خایه‌ن بووه، هه‌ر بۆیه ده‌رباری ئاواش نه‌بووه که به پووت زێڕ و زێو بخاته به‌رده‌می ئه‌و شاعیره مه‌دداح و په‌سن بێژانه‌ی کاریان هه‌ر به‌ته‌نیا هۆندنه‌وه‌ی قه‌سیده‌ی مه‌دحی بێ. ئه‌وه‌تا له ئیرانیش دا، له سه‌ده‌ی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م به‌م لاوه، به دوای تێک چوونی فه‌رمانڕه‌واییه‌کی به‌هێزی ناوه‌ندی له ئاکامی هێرشی مه‌غوول دا، گوتنی قه‌سیده‌ش به‌م شێوه‌یه له‌ناو چوو و قه‌سیده بێژه‌کانیش له مه‌دحی پادشاکانه‌وه بایان داوه بۆ په‌سنی وه‌لی و پیاوچاکان.
قه‌سیده پارچه شێعرێکی درێژه و ته‌نانه‌ت جاری وایه هه‌تا حه‌فتا به‌یتیش خۆی له به‌ریه‌ک ده‌کێشێته‌وه. ئه‌م قاڵبه شێعرییه له چوار به‌ش پێک دێ. به‌شی یه‌که‌م (ته‌شبیب)ی پێ ده‌ڵێن. وشه‌ی ته‌شبیب که له‌گه‌ڵ وشه‌ی (شباب) هاوریشه‌یه، به‌مانای یادکردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌تی لاوی یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قورسایی زۆرتری هه‌ست و سۆزی ئه‌م ده‌وره‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆشه‌ویستی و ئه‌وینداری، که‌واته ئه‌م به‌شه‌ی قه‌سیده، زیادتر له‌خۆگری شێعری ئه‌ویندارانه‌یه. هه‌ربۆیه ئه‌و به‌شه سه‌ره‌تاییه، جگه له (تشبیب) به (تغزل) واته گوتنی شێعری ئه‌ویندارانه و هه‌روه‌ها به (نسیب) واته گوتنی شێعری ناسک بۆ ژنانیش ناسراوه. دیاره له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی سێهه‌می قه‌سیده، مه‌دح و پێهه‌ڵگوتنی پیاوێکی گه‌وره له خۆی ده‌گرێ، ده‌بێ شاعیر بتوانێ به شێوه‌یه‌کی زیره‌کانه به‌شی یه‌که‌م یان به‌شی ته‌شبیب له به‌شی سێیه‌م واته به‌شی مه‌دح گرێ بدا و لێکیان ببه‌ستێته‌وه. ئه‌وبه‌شه‌ی کاری ئه‌و پێوه‌ندی ساز کردنه ماناییه ده‌کا (تخلص)ی پێ ده‌ڵێن که به‌شی دووه‌مه و سه‌رکه‌وتنی به‌رچاوی شاعیریش بۆ رێکخستنی ئه‌م پاژه که ئه‌گه‌رچی له هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی قه‌سیده کورت تره به‌ڵام له هه‌مووشیان دژوارتره، (حسن تخلص)ی پێ ده‌گوترا. دوای به‌شی مه‌دح که زۆرترین پێوانه له ڕووبه‌ری قه‌سیده‌که ده‌گرێته‌وه، له دوایین به‌شی دا که (شریطه)ی پێ ده‌ڵێن، شاعیر دوعای به‌خێر بۆ که‌سایه‌تییه گه‌وره‌که (مه‌مدووح) ده‌کا و له به‌ر ئه‌وه‌ی شاعیری قه‌سیده بێژ له‌م به‌شه‌دا زۆرتر هیوای ته‌مه‌ن درێژی هه‌تاهه‌تایی و ژیانی ئه‌به‌دی بۆ مه‌مدوح ده‌خواست، ئه‌م به‌شه، (دعای تابید)یشی پێ ده‌گوترێ که‌به‌مانای دوعای هه‌تا ئه‌به‌د مانه‌وه‌یه.
نموونه‌یه‌ک له‌م قه‌سیده مه‌دحییانه به‌هه‌ر چوار به‌شه‌کانییه‌وه ئه‌م پارچه شێعره‌ی خاقانی یه:
(تشبیب)
ما فتنه بر توایم و تو فتنه بر آینه
ما را نگاه در تو، ترا اندر آینه
تا آینه جمال تو دید و تو حسن خویش
تو عاشق خودی، ز تو عاشق تر آینه
.........
در آینه دریغ بود صورتی کز‌و
ببیند هزار صورت جانپرور آینه
(تخلص)
از روی شاه گیرد نور و ضوء آفتاب
و ز روی تو پذیرد زیب و فر آینه
(مدح)
سلطان اعظم آنکه اشارات او زغیب
چونان دهد نشانی کز پیکر آینه
شاهنشهی که به‌ر عروس جلال اوست
هفت آسمان مشاطه و هفت اختر آینه
(شریطه)
بادت جلال و مرتبه چندان که آسمان
هر صبحدم برآورد از خاور آینه
ئه‌وه قاڵبی تایبه‌تی و فۆرمی گشتی قه‌سیده بوو. به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ی ده‌مانهه‌وێ له‌م وتاره دا جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌ین، باسێکی واوه‌ی باسی ئه‌م قالب و فۆرمه‌یه. قه‌سیده له لایه‌که‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوور و درێژ بوو و بێبه‌ری بوو له تایبه‌تمه‌ندی کورت بڕینه‌وه و له لایه‌کی تریشه‌وه له به‌رئه‌وه‌ی به‌رده‌نگه‌که‌ی هه‌ر به‌ته‌نیا که‌سێک یان که‌سانێکی تایبه‌ت بوون، وێڕای ئه‌و هۆکاره کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی باسمان کردن، به‌ره‌به‌ره له کورتی و له کزی دا. به‌ڵام له جیاتی ئه‌و، به‌شی یه‌که‌می واته ته‌شبیب هه‌م له به‌ر ئه‌وه‌ی ناسک ترین و هونه‌ری ترین به‌شی قه‌سیده بوو و هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رنجی جه‌ماعه‌تێکی یه‌کجار زۆری بۆلای خۆی ڕاده‌کێشا، به‌ره‌به‌ره له قه‌سیده جودا بووه‌وه و وه‌کوو قاڵبێکی شێعریی سه‌ربه‌خۆ به ناوی "غه‌زه‌ل" ناوی ده‌رکرد. له غه‌زه‌ل‌دا به‌گوته‌ی نووسه‌رێکی ئێرانی، مه‌عشووق جێگای به مه‌مدووح لێژ کرد و به سیمایه‌کی دڵڕفێنی ئه‌وتۆ که تێکه‌ڵاوێک بو له سێ سیمای مه‌عشووق و مه‌عبوود و مه‌مدووح، هاته مه‌یدانی شێعری کلاسیک. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاعیر له قه‌سیده‌دا، به‌ر له ده‌ست‌پێ‌کردنی به‌شی مه‌دح، ته‌خه‌للوسی به‌ناوی مه‌مدووحه‌که‌وه ده‌کرد، دوای له‌کزی دانی قالبی قه‌سیده و وه رمێن که‌وتنی قالبی غه‌زه‌ل، ته‌خه‌للوس بوو به کۆتایی غه‌زه‌ل و شاعیر له جیاتی ناوی مه‌مدووح، ناوی خۆی ده‌هێنا.
غه‌زه‌ل تا ئه‌و ڕاده‌یه له لایه‌ن شاعیران و شێعرناسانه‌وه گرینگی پێ درا که دیوانی زۆریه‌ک له شاعیره گه‌وره‌کان، له راستی‌دا دیوانی غه‌زه‌لیات بوو. به‌ڵام دیسان ئه‌و قسه‌یه هه‌تا ئێستاش له سه‌رزاری شێعرناسان بووه که: "غه‌زه‌ل ته‌شبیبی قه‌سیده‌یه". به‌م شێوه‌یه غه‌زه‌لێک که ئه‌وپه‌ڕی هه‌تا ده به‌یت درێژ ده‌بووه‌وه جێگای قه‌سیده‌ی حه‌فتا به‌یتی گرته‌وه و ناوه‌رۆکی ته‌ڕی وه‌سفی ئه‌ویندارانه جێگای نێواخنی ئیشکی وه‌سفی ده‌سته‌ڵاتدارانی گرته‌وه.
حافز له قه‌سیده‌یه‌ک دا بۆمه‌دحی ده‌سته‌ڵاتدارێک ده‌ڵێ:
وزیر شاه‌نشان، خواجه‌ی زمین و زمان
که خرمست بدو حال انسی و جان
قوام دولت و دنیا محمد بن علی
که میدرخشدش از چهره فر یزدان
بڵێی به‌لای شێعر ناسانه‌وه زیادتر ئه‌م دوو به‌یته‌ی سه‌ره‌وه په‌سند بێ یان ئه‌م دوو به‌یته‌ی خواره‌وه که هه‌ر له غه‌زه‌لێکی حافزه‌وه هه‌ڵبژێردراون.
آه از آن نرگس جادوو که چه بازی انگیخت
واه از آن مست که با مردم هشیار چه کرد
اشک من رنگ شفق یافت ز بی مهری یار
طالع بی‌شفقت بین که درین کار چه کرد
به‌یتی کوردی مه‌دحی ده‌سته‌ڵاتداران ناکا. وێک‌چوونی به‌یت و قه‌سیده، نه‌ک له‌م لایه‌نه ناوه‌رۆکییه‌دا به‌ڵکوو له لایه‌نێکی فۆرمی و پێکهاته‌یی‌دا زه‌ق ده‌بێته‌وه. به‌یته درێژه‌کان له سه‌ره‌تاوه هه‌تا کۆتایی چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر له خۆ ده‌گرن که مه‌نتیقی فۆرمیی و ناوه‌رۆکیی ئه‌م به‌شه جۆراوجۆرانه تاڕاده‌یه‌ک پێکه‌وه جوداوازییان هه‌یه.
به‌یت له هه‌ندێک به‌شی‌دا به وه‌سفی ناسک و ئه‌ویندارانه شێوازێکی لیریک و غینایی به‌خۆیه‌وه ده‌گرێ. له‌م به‌شانه‌دا زۆرتر وه‌سف و نزایه‌کی ئه‌ویندارانه و پاڕانه‌وه‌یه‌کی دڵسووتاوانه له قاڵبی مۆنۆلۆگ دا به‌دی ده‌کرێن:
مه‌رزینگان هه‌ر له کن من مه‌رزینگانه
له کن من چاوی کۆتره ولێ‌ی ون بووه هێلانه
له‌کن من به‌رخه کۆرپه‌ڵه‌ی دوای مێگه‌لانه
له کن من گه‌وهه‌ری خه‌زێنه‌ی شاه و سوڵتانه
هه‌ر له کن من موحته‌به‌ره، له‌به‌ر دڵانه
یان ده‌بێ سه‌ری خۆم به‌رمه‌وه گۆڕ و گۆڕخانه
یان ده‌بێ سه‌ری خۆم بکه‌م به کۆی مه‌یدانه
له هه‌ندێک به‌شی تردا، به‌هۆی زه‌ق بوونه‌وه‌ی کێشه‌کان (کێشه به مانا دراماتیکییه‌که‌ی)، ڕه‌نگی دراماتیکی به‌یت به‌شێوه‌یه‌کی تۆخ‌تر خۆی ده‌نوێنێ. به‌یت ئه‌گه‌ر له به‌شه لیریکییه‌که‌ی‌دا مه‌نتیقێکی ستاتیک و نه‌رم و نیانی هه‌یه له به‌شه دراماتیکه‌که‌ی‌دا خاوه‌نی مه‌نتیقێکی دینامیک و پڕ جووڵه‌تره. له‌م به‌شانه‌دا کاره‌ساته تراژێیدییه‌کان به خێراییه‌کی زۆر له حاڵی قه‌ومان دان:
ده‌جا سواران با وه‌خڕ بن. جڵه‌وگیری دوژمن بکه‌ن رۆژی لێ قه‌ومانه
که‌لاک ده‌که‌وێته گۆڕێ و رۆژی دڵ هێشانه...
له‌شکر به‌رانبه‌ری یه‌کتری ده‌بوون، ده‌نگی قه‌ره‌بینایه و رمبی ده‌م ره‌شی هه‌ژده قه‌ماوه شۆڕ مه‌حموود هه‌رجارێکی رکێفی بۆ وڵاغی شێرخه‌زاڵی (؟) ده‌هێناوه
دوازده که‌سی له ئه‌میر و سه‌ردار عێلان له‌سه‌ر پشتی رکێفی فرێ ده‌داوه.
مه‌ستی مه‌رزینگانه، ده‌ربه‌ستی مردن نییه هیچ ئاگای له‌خۆی نه‌ماوه
واده‌زانێ ده‌ستی له گه‌ردنی مه‌رزینگان دایه، هه‌ر نازانێ ڕۆژی دڵ هێشانه و قه‌وماوه
جودا له‌م دووبه‌شه، له هه‌ندێک به‌شی تردا، شێوازی به‌یت نه ئه‌وه‌نده‌ی شێوازه دراماتیکه پڕ جووڵه‌که، ته‌ژی له‌کێشه یه‌و نه ئه‌وه‌نده‌ی شێوازه لیریکه نه‌رم و نیانه‌که، ڕاوه‌ستاوه یان بڵێین هه‌م جووڵه‌یه‌کی دراماتیک و هه‌م نه‌رم و نیانییه‌کی لیریکی تێ‌دایه. له‌م شوێنانه‌ش دا هۆی دراماتیک بوونی ده‌ق، گوت‌وبێژێکی به‌رده‌وام له نێوان دووکه‌سه و هۆی لیریک بوونیشی، ئه‌وه‌یه که ئه‌م گوت‌وبێژانه زۆرتر ئه‌ویندارانه‌ن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌سفه‌کان درێژ ده‌بنه‌وه و ده‌لاله‌ت بۆ کرده و کێشه بگۆڕه‌کان ناکه‌ن به‌ڵکوو ده‌لاله‌ت بۆ حاڵه‌ت و وسفه نه‌گۆڕه‌کان ده‌که‌ن، خه‌سڵه‌تێکی راوه‌ستاویان هه‌یه:
شۆڕ مه‌حموود هاته به‌ر په‌نجه‌ره بانگی مه‌رزینگانی کرد و گوتی:
کێژێ بێ به‌عسه‌تی، به‌عسه‌ت پێ نه‌دراوی
ره‌شه رێحانه‌ی ئێستا ده‌ست لێ نه‌دراوی، نه‌ژاکاوی و هه‌ڵنه‌که‌ندراوی
زه‌رده مه‌مامن حه‌فس کردووه له ژێر کراسی مه‌خمه‌ڵ دارایی دا به‌میسالی هه‌رمێ گوڵاوی
تێچووی ته‌رکه و تورکومانم ده‌یه بۆم هه‌ڵێنه گۆشه چاوی ...
مه‌رزینگان ئه‌گه‌ر چاوی به‌شۆڕه مه‌حموود که‌وت، به‌رۆکی ئاواڵه کرد و گوتی:
ئه‌وه کاری بابمه ده‌تنێرێ بۆ جه‌نگی جوکلی هه‌مه‌وه‌ند و سمێڵ سپی کامه‌رییه
ئاگاداری تۆبێ ئه‌لیاس له به‌حرێ و خدر له چۆلی و له به‌رییه ...
له پاشت به جێ نه‌مێنێ به‌ژنێکه باریک و دوو کوڵمه‌ی لیمۆییه
له هه‌ندێک شوێنی تر دا، قورسایی به‌یت ده‌که‌وێته سه‌ر شین گێڕی و نزای عه‌وداڵانه. له‌م به‌شانه‌دا، دیالۆگی ئه‌ویدندارانه جێگای خۆی ده‌دا به وایلۆکی مه‌زڵوومانه‌ی که‌سێکی لێقه‌وماو:
سوارینه وه‌رن له دڵێکه من گه‌ڕێن ئه‌وه چ بووه چ قه‌وماوه
ئه‌ی له‌وی خه‌به‌ری له نه‌دیو و له نه‌کاوه!
کوڕه خۆ ڕاسته ده‌ڵێن شۆڕ مه‌حموود له گێزی ده‌ریایه دا خنکاوه
سه‌ڵای گه‌وره و گرانم لێ ڕابوو که‌سم له ماڵه باوانی نه‌ماوه
شه‌رت بێ پاش تۆ یه‌خه‌ی که‌تانی من بۆ که‌س ئاواڵه نه‌کراوه
تا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌ڵێن رۆژی قیامه‌ته و رۆژی عه‌رشه و خودا دیوانی داناوه.
که‌واته وه‌کوو ئه‌نجامگیرییه‌ک ده‌کرێ بڵێین، له به‌یته‌کان‌دا، چه‌ند به‌شێکی وه‌ک وه‌سف و نزا، گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان و شین‌گێڕی، کری به‌یت ده‌چنن، ئینجا له به‌شی گێڕانه‌وه‌ش‌دا جاری وایه ڕه‌وتی رووداوه‌کان خێرا و پڕکێشه ده‌بێته‌وه و جاری واشه به هاتنی گوت‌و بێژێکی دوولایه‌نه بێ ئه‌وه‌ی ره‌وته‌که ته‌واو بوێستێ، تاڕاده‌یه‌ک له خێراییه‌که‌ی که‌م ده‌بێته‌وه. له به‌شی وه‌سف و نزا دا، هیچ ڕه‌وت و ڕووداو و ئاڵ‌وگۆڕێک به‌دی ناکرێ و ئه‌وه‌ی هه‌یه پێهه‌ڵگوتنه. به‌شی شین‌گێڕی به‌چه‌ند هۆ تاراده‌یه‌ک تایبه‌تمه‌ندی به‌شه‌کانی تریشی پێ ده‌بڕێ. هۆی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که‌سی شین‌گێڕ به بیانووی شین‌گێڕییه‌وه، به‌شێک له ڕووداوه تراژێدییه‌که ده‌گێڕێته‌وه ڕه‌نگ‌دانه‌وه‌ی کێشه‌کان له‌م به‌شه‌دا تاڕاده‌یه‌کی که‌م وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێ. هۆی دووه‌م ئه‌وه‌یه چونکه که‌سی قوربانی نزیک و خۆشه‌ویستی که‌سی شین‌گێڕه، که‌واته وه‌سف و نزا و پێهه‌ڵگوتنیش دێته ناو شین‌گێڕییه‌که‌وه.
له نێو ئه‌م به‌شه جۆراوجۆرانه‌دا، جوان‌ترین و ناسک‌ترین و سه‌رنج‌ڕاکێش‌ترین به‌ش، دیالۆگی ئه‌ویندارانه‌ی کیژ و کوڕه. هه‌ر ئه‌و به‌شه‌یه که له پێکهاته‌ی به‌یت جودا بووه‌ته‌وه و وه‌کوو جۆرێکی فۆلکلۆری سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی حه‌یران، درێژه‌ی به ژیانی خۆی داوه. ئه‌گه‌ر غه‌زه‌ل ته‌شبیبی قه‌سیده بێ، حه‌یرانیش ئه‌و غه‌زه‌له‌یه که له ته‌غه‌زوللی به‌یته‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. حه‌یران به پێچه‌وانه‌ی به‌یته درێژه‌کان، ده‌توانێ ته‌نانه‌ت هه‌تا سێ ڕسته‌ش کورت بێته‌وه. که‌واته هیچ سه‌یر نییه که حه‌یران له‌به‌ر ئه‌م سووک و چکۆڵه و گردو کۆ بوونه له لایه‌ک و له به‌ر ناسک‌بێژی و جوانکارییه‌کانی له‌لایه‌کی تره‌وه، جێگای به به‌یت لێژ کردبێ و زیادتر له جۆره فۆلکلۆرییه‌کانی تر وه‌ڕمێن که‌وتبێ. ئێستا به‌م ئاکامه گرینگه ده‌گه‌ین که به‌ر له‌وه‌ی له باره‌ی جوغرافیاییه‌وه پرسیار له شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی حه‌یران بکه‌ین، ده‌بێ له‌باری فۆرمی و پێکهاته‌ییه‌وه، له چۆنیه‌تی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه ورد بینه‌وه. ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه بڵێین حه‌یران له ده‌شتی هه‌ولێر یان ناوچه‌ی موکریانه‌ه سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌گه‌رچی ئێستا ئه‌م دوو هه‌رێمه، وه‌ک دوو ناوچه‌ی جوداواز له ناو جۆغرافیای دوو وڵاتی جیران چاویان لێ ده‌کرێ، به‌ڵام له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی حه‌یران دا، رۆژهه‌ڵاتی موکریان هه‌تا رۆژاوای ده‌شتی هه‌ولێر له ناو یه‌ک یه‌که (واحید)ی جۆغرافیایی‌دا بوونه. له زه‌مانی زوو دا ئه‌و هۆزانه‌ی نیوه‌ی ساڵیان له کۆیه و بیتوێن و پشده‌ر، ڕابواردووه، نیوه‌ی تری ساڵیان له شنۆ و لاجان و سندووس و شاروێران بردووه‌ته سه‌ر و به پێچه‌وانه ئه‌و هۆزانه‌ی نیوه‌ی ساڵ له کوێستان ژیابێتن، نیوه‌که‌ی تری له گه‌رمین ژیاون. راسته هۆزی واهه‌بووه مه‌ودای هێڵی گه‌رمێن و کوێستان کردنه‌که‌ی مه‌ودایه‌کی به‌رته‌سک بووبێ، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌و هێڵه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر به موکریان ده‌لکێنێ، به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه تێده‌په‌ڕێ که هه‌موویان بۆ هۆزه کورده‌کان ئاشنا بوونه. هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ته‌عبیر و زاراوه‌ی وه‌کوو به‌ری سوێسنایه‌تی و به‌ری پیران و وڵاتی مه‌رگه و پشده‌رییان و زۆر زاراوه‌ی تری له‌م ده‌سته‌ش هه‌ر له کۆنه‌وه له ئاخاوتنی کوردی دا باوبوونه، ئه‌مه‌یه هۆزه کورده‌کان سه‌ره‌ڕای هه‌موو گه‌رمێن و کوێستان کردنه‌کانیان بۆ کاروباری ئاژه‌ڵداری، ناچاربوون بۆ کار و باری کشت و کاڵیش، تاراده‌یه‌ک خۆیان به شوێنێکه‌وه ببه‌ستنه‌وه. به‌ڵام کێ هه‌یه حاشا له‌وه بکا که ئه‌و خۆ به‌ستنه‌وه و مانه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌و دامه‌زران و مانه‌وه‌یه نه‌بووه که کورده‌کان له‌سه‌ده‌کانی نۆزده و بیست دا به‌ره‌به‌ره وه‌کوو شێوه‌ی ژیان هه‌ڵیانبژاردووه و ئه‌م شێوه ژیانه به‌هۆی سنووره‌کانیشه‌وه هێنده‌ی دیکه په‌ره‌ی سه‌ند.
به‌راستی کێ هه‌یه بڵێ عه‌شیره‌تێکی وه‌کوو مه‌نگوڕ هه‌ر به‌ته‌نیا خه‌ڵکی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن یا بڵێ هه‌ر به‌ته‌نیا خه‌ڵکی باشوورن. په‌رژ و بڵاوی ئه‌و شوێنه جۆغرافیاییانه‌ی عه‌شیره‌تی هه‌رکی تێیاندا نیشته‌جێن له شوێنی نیشته‌جێ بوونی مه‌نگوڕه‌کانیش زۆرتره و هه‌ر سێک هه‌رێمی باشوور و باکوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گرێته‌وه. که‌واته با چیتر به پرسینی ئه‌و پرسیاره ساویلکانه‌یه که حه‌یران له کامه ناوچه‌ی کوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه، خه‌ریکی دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی له‌ویش ساویلکانه‌تر نه‌بینه‌وه و نه‌مانهه‌وێ به ده‌مارگرژییه‌کی ناوچه‌ییه‌وه خۆمان له قه‌ره‌ی بابه‌تێکی زانستی بده‌ین. شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی حه‌یران، هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه که له نێوان موکریان و ده‌شتی هه‌ولێر هه‌ڵکه‌وتوون. دیاره دوایه‌ش به‌هۆی گۆڕانکارییه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده و بیسته‌م و به هۆی لێک‌دابڕانی ئه‌و ناوچانه، حه‌یرانی ده‌شتی هه‌ولێر و حه‌یرانی موکریان له‌باری چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی ته‌عبیره‌کانه‌وه نه‌ختێک لێک جوداواز بوونه.
که‌واته له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی حه‌یران پرسیار بکه‌ین، باشتر وایه ئه‌و پرسیاره بهێنیینه گوڕێ که پێکهاته‌ی حه‌یران له چ پێکهاته‌یه‌کی‌تره‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه. بۆ ئه‌وه‌ی باشتر ئه‌و بابه‌ته بسه‌لمێنین که پێکهاته‌ی حه‌یران، به‌شێکه له پێکهاته‌ی به‌یت، با ئه‌م به‌شه‌ی خواره‌وه له گوت‌وبێژی لاس و خه‌زاڵ له‌گه‌ڵ به‌شێکی تر که له حه‌یرانێک هه‌ڵبژێردراوه، هه‌ڵسه‌نگێنین:
خه‌زاڵ ده‌ڵێ:
بریا ئه‌من دیوه خانێک بوایه‌م به‌ره‌و قوبڵه، شوعره‌ی منیان بکێشایه
په‌نجه‌ره‌ی سێ‌ده‌ریان له پێشی من لێ بدایه
ئێواره و سبحه‌ینان لێی بدرایه شوبایه
که‌سێکی ماندوو بوایه و عێجز بوایه
بیکوتایه ئه‌وه جێگای ئیسڕاحه‌تگایه.
لاس ده‌ڵێ: ...
چاوت به من بمێنێ به ئه‌ستێره‌که‌ی رۆژێ ئه‌گه‌ر تازه هه‌ڵدێ پڕیشکان داوێ
به‌ژنت به من بمێنێ به چووزه‌ی پیره لاولاوێ
سبحه‌ینان تاو لێی نادا گوڵی لاولا وگه‌شه، نیوه‌ڕۆیان هیچ که‌س لێی نابینێ کام و کاوێ
...
حه‌یران:
ده‌جا براینه براده‌رینه بریا ئه‌من گولێک بام له گوڵی که‌س نه‌ناسی
ره‌خسابام له نه‌ویان، له که‌ویان، له قووچه‌که‌ی بڵباسی
ده‌لێم بریا شتڵه رێحانێک بام له سه‌ر هه‌یوانی ماڵه بابی نازدار حه‌یرانێ
هه‌موو ئێواره و سبحه‌ینانێ ئاوی ئیستکانی ده‌بن کردبام...
به‌ژنی تۆ به‌من بمێنێ به که‌وێ سه‌هه‌ند و سۆلاوان
سووره قورینگێ گه‌رده‌ن گۆزه‌ڵێ، به‌وی خارێ گوڵ به‌ده‌مێ
ئه‌گه‌ر شه‌ختێ پایزانی لێده‌دا له رووباری پیره که‌ڵوێ
به‌ژنی تۆم به من بمێنێ به‌وێنه‌ی لکه ڕیواسی
ئه‌گه‌ر بوهاران دێنه‌ده‌رێ له‌سه‌ر قه‌بری حاجی مه‌مێندی غولامکێ له‌گه‌ڵ گوڵی بێژانێ
له‌وانه‌یه له به‌یتێک‌دا هه‌ر به‌ته‌نیا به‌شی شین‌گێڕییکه مابێته‌وه و چۆنیه‌تی روودانی کاره‌ساته تراژیکه‌که له ڕێگای شین‌گێڕییه‌وه بگێڕدرێته‌وه. له راستی‌دا زۆر به‌یتی وه‌ک سه‌یده‌وان، سوارۆ، ئه‌حمه‌دی شه‌نگ و کاکه میر و کاکه شێخ به‌م شێوه‌یه‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م به‌یتانه‌دا له جیاتی ئه‌و مه‌نتیقه مه‌جازییه‌ی له به‌یته درێژه‌کان دا وه به‌رچاو ده‌که‌وێ، زۆرتر مه‌نتیقێکی خوازه‌یی ده‌بیندرێ، ده‌کرێ ناوی، "به‌یتی خوازه‌یی" له‌سه‌ر ئه‌م جۆره به‌یتانه دابنێین.
هه‌ر به‌م شێوه‌یه و به پێی ئه‌و مێتۆده‌ی له‌م وتاره دا قسه‌ی لێ کراوه، ده‌کرێ چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی فۆرمه چکۆڵه‌تره‌کانی فۆلکلۆری له‌ناو فۆرمی به‌ربڵاوی به‌یت، شی بکه‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه‌کان:
1. ئۆسکارمان، تحفه مظفریه، پێشه‌کی و ساغ‌کردنه‌وه مامۆستا هێمن، انتشارات سیدیان لل3-212
2. سه‌لاح پایانیانی، کانی مرادان، انتشارات صلاح ا‌لدین ایوبی، ارومیه، 1381، ل 195
3. سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 196.
4. میمنت میرصادقی، واژه‌نامه هنر شاعری، کتاب مهناز، چاپ دوم، تهران، 1376، ێێ 210-208
5. دکتر سیروس شمسیا، انواع ادبی، انتشارات فردوسی، چاپ پنجم، تهران، 1376، ێ 279
6. سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 279.
7. لسان الغیب، با تصحیح و مقدمه پژمان بختیاری، انتشارات امیرکبیر، چاپ یازدهم، تهران، 1378، ێ 515.
8. سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 137.
9. قادر فتاحی، قاچى، شۆر مه‌حموود و مه‌رزینگان، انتشارات دانشگاه تبریز، 1348، ێ 72
10. سه‌رچاوه‌ی پێشوو لل 55-54.
11. سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل41
12. سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 89 13. قادر فتاحی، قاضى، منظومه کردی لاس و خزال، انتشارات دانشگاه تبریز، 1379، ێ 66.
14. سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 70
15. ئه‌حمه‌د به‌حری، گه‌نجی سه‌ربه‌مۆر. ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلیمانی 2000، ل 172
16. سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 192
-----------------------------------
سه‌رچاوه: وێبلاگی "پێشه‌نگ"