سیاسه‌ت
به یادی مامۆستا حه‌سه‌نی قزلجی
حه‌سه‌ن ماوه‌ڕانی
حه‌سه‌ن ماوه‌ڕانی
له مێژووی کورددا گه‌لێ که‌سایه‌تی مه‌زن هه‌بوون که به‌داخه‌وه ئه‌وجۆره‌ی که شیاوی رێزیانه قه‌دریان نه‌گیراوه و یادیان ناکرێته‌وه. یه‌کێ له‌و زانا و بلێمه‌ت و خه‌باتکارانه مامۆستا حه‌سه‌نی قزلجیه که له ڕێکه‌وتی 15/9/1914 له بنه‌ماڵه‌ی کوردپه‌روه‌ر و زانا په‌روه‌ی قزلجی (تورجانیزاده) له دایک بووه و ساڵی 1983 له به‌ندیخانه ئێوینی تارانێدا له ئه‌نجامی ئه‌شکه‌نجه و ئازاری پیاوکوژه‌کانی خۆمه‌ینی و جه‌لاده‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا شه‌هید کرا.
»»»» ئارشیڤی سیاسه‌ت
نێونه‌ته‌وه‌یی

له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ترۆیكادا
سێرژ حه‌لیمی

ئاڵوودەبوونی چین
مارتین بوولار
سەرنووسەری لومۆند دیپلۆماتیكی فەڕەنسی

وڵاتێکی نوێ داده‌مه‌زرێ
یان کۆستنێر
رۆژنامه‌ی Junge welt
له ئاڵمانیه‌وه: تاهیر به‌رهوون
سوودانی باشوور،سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌ێنێ. به‌ڵام وێڕای هه‌بوونی کانگا نه‌وتییه‌کانی، چاوه‌ڕوانی یارمه‌تییه له ده‌ره‌وه.

له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ترۆیكادا
سێرژ حه‌لیمی
بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر شكست و ترسی ئاشوبكهوتنهوه (فه‌وزا)، دوو كۆنه ته‌كنۆكراتی سه‌ر به بانك له ئه‌سینا و رۆما ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست. ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه بریتین له لوكاس پاپادێمۆس له یۆنان و ماریۆ مۆنتی له ئیتاڵیا. ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه سیاسه‌تمه‌دار نین، به‌ڵكو پیاوی راستڕه‌ون و ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی تریلاتێرال (1)ن كه به سه‌ركۆنه‌كردنی كۆمه‌ڵگه رۆژئاواییه‌كان به‌وه‌ی بێ ئه‌ندازه دیموكراتن، ناسراون.

ئاڵوودەبوونی چین
مارتین بوولار
سەرنووسەری لومۆند دیپلۆماتیكی فەڕەنسی
سەرۆكەكانی چین لە گەورەترین خەونی ناسیۆنالیستیانەیاندا خەیاڵیان بۆ ئەوە نەدەچوو كە مێژوو بەو راددەیە وەربچەرخێ و ئەمریكا سەرزەنشت بكرێ و چیتر باشترین نمرە لە پۆلی (سەرمایەداران) وەرنەگرێ و داوا لە چین بكات لە قەرز رزگاری بكات و ئابووریی جیهان ببووژێنێتەوە.

وڵاتێکی نوێ داده‌مه‌زرێ
یان کۆستنێر
رۆژنامه‌ی Junge welt
له ئاڵمانیه‌وه: تاهیر به‌رهوون
سوودانی باشوور،سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌ێنێ. به‌ڵام وێڕای هه‌بوونی کانگا نه‌وتییه‌کانی، چاوه‌ڕوانی یارمه‌تییه له ده‌ره‌وه.
[رۆژی] (09.07.2011) بڕیاری په‌سه‌ند کراوی رێفڕاندۆمی مانگی یانواری ئه‌مساڵ له‌مه‌ڕ دابڕانی باشووری سوودان، جێبه‌جێ [کرا]. ئه‌م ناوچه‌یه به کرده‌وه له ساڵی 2005ه‌وه، به پێێ رێککه‌وتننامه‌ی ئاشتی، ئه‌وتۆنۆمی بووه و به‌م پێیه شه‌ڕێکی ناوخۆیی که بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ له نێوان ده‌وڵه‌تی خارتووم و ئه‌رته‌شی ئازادیبه‌خشی باشووری سوودان SPLA درێژه‌ی بوو، کۆتایی پێ هات.
کۆمه‌ڵایه‌تی
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له ئاوێنه‌ی جێنده‌ره‌وه
نه‌زه‌ند به‌گیخانی
ژنێکی کورد له هۆڵه‌ندا "سووتا"
له ئه‌وروپاش ژنی کورد ده‌سووتێ.jpg)

ژن و سروشت
جانێت بیل
وه‌رگێڕانی: ئاسۆ عه‌بدوڵڵا

كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له ئاوێنه‌ی جێنده‌ره‌وه
نه‌زه‌ند به‌گیخانی
جێنده‌ر ئاوێنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه و له رێگه‌یه‌وه ده‌توانین ئاستی پێشكه‌وتن و دادوه‌ری و یه‌كسانی، ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی دیموكراسی و مافی مرۆڤ دیاری بكه‌ین. كاتێك له‌م ئاوێنه‌یه ده‌ڕوانین، تێده‌گه‌ین كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زۆری ماوه بگاته پایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كسانیخواز و ئازاد و دادپه‌روه‌ر.
ژنێکی کورد له هۆڵه‌ندا "سووتا"
له ئه‌وروپاش ژنی کورد ده‌سووتێ
.jpg)
له رووداوێکی ناڕووندا ژنێکی ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ی کورد له هۆڵه‌ندا ده‌سووتێت، به‌ڵام گیان له‌ده‌ست نادات. هه‌رچه‌نده میدیا هۆڵه‌ندییه‌کان باس له هه‌بوونی ئه‌گه‌ری سووتاندنی ژنه‌که "له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕه‌ف" ده‌که‌ن، به‌ڵام دایکی کچه‌که بۆ (رووداو) ئه‌و قسانه ره‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌و میدیایانه ده‌ده‌ینه دادگا."

ژن و سروشت
جانێت بیل
وه‌رگێڕانی: ئاسۆ عه‌بدوڵڵا
كاتێك نزیك به ته‌واوی داهاتی خێزان له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌وه په‌یدا ده‌كرێ و ژنانیش به ته‌نیا ئاگایان له ماڵ و منداڵه، ئاكامه‌كه‌ی ده‌بێته هۆی تێكچوونی باڵانس (هاوسه‌نگی)ی ده‌سه‌ڵات له‌نێو خێزانه‌كاندا و ئه‌مه‌ش به‌زیانی ژن و منداڵان ده‌كه‌وێته‌وه.
»»»» ئارشیڤی کۆمه‌ڵایه‌تی
زانست

سێ كەشتی بەناوی كوردستانەوە هەبوون
دڵشاد حەمە
پووڵ ـ کارڵ مارکس
Das Geld: Karl Marx
وه‌رگێڕان له ئاڵمانییه‌وه ـ عه‌لی ع ـ بیگی
مێژوویی
پیرانشار له نێو ته‌می مێژوودا
له ناوچه‌ى موکریان و به تایبه‌ت ده‌شتى پڕ پیت و به‌ره‌که‌تى لاجان و پیران، لێڕه‌وار و له‌وه‌ڕگه و کانگا و سه‌رچاوه‌ى ئاوى زۆر له ناوچه‌ى مه‌نگوڕ و هه‌روه‌ها که‌ون بوونی ناوچه‌که، بۆته هۆى هه‌ڵدان و په‌ره ئه‌ستاندنى زیاتری ژیانى مادى و مه‌عنه‌وى دانیشتوان و به‌م جۆره گهنـجینهیهکى پڕبایه‌خیان پێشکه‌ش به شارهستانیهتى مڕۆێ کردووه.
هه‌رله سه‌ره‌تاوه ده‌وڵه‌ته‌کان، خاوه‌ن دهسهڵاتانى ناوچه و ده‌رودراوسێکان چاویان بڕیبووه ئه‌م خاکه ڕه‌نگینه و به ده‌یان جار گونده‌کانى کاول کران و خوێنى جووتیار و وه‌رزێڕان زه‌وى پێ دێرا.
هه‌رله سه‌ره‌تاوه ده‌وڵه‌ته‌کان، خاوه‌ن دهسهڵاتانى ناوچه و ده‌رودراوسێکان چاویان بڕیبووه ئه‌م خاکه ڕه‌نگینه و به ده‌یان جار گونده‌کانى کاول کران و خوێنى جووتیار و وه‌رزێڕان زه‌وى پێ دێرا.
مێژوویی
كەشتی كوردستان كەی نقووم بوو؟سێ كەشتی بەناوی كوردستانەوە هەبوون
دڵشاد حەمە
![]() |
| که‌شتی کوردستان 1914-1918 |
لەبەر بەهای رەمزی ئە‌م بابەتە دوای دەستكەوتنی سەرەداوێك ئە‌م چەند زانیاریەم گەڵالەكرد و حەزمكرد خوێنەری كورد بیبینن (ئەگەر نەبینراوە). ئە‌وانە‌ی لەبواری لێكۆڵینەوەی مێژوودا كاردەكەن دەتوانن زیاتر لەسەر ئە‌م مەسەلەیە بڕۆن و بشزانن كە مێژوو تەنها بەچەند رووداوێكی مەزن دروست نابێ، بەڵكو مێژوو پڕی رووداوی بچووك و نەبینراوە كە رەنگە زۆرمان پێبڵێن لەسەر رابردووی میللەتێك.
فه‌لسه‌فه
Das Geld: Karl Marx
وه‌رگێڕان له ئاڵمانییه‌وه ـ عه‌لی ع ـ بیگی
مارکس سه‌ره‌ڕای باوه‌ڕی به‌و ڕاستییه که به‌رهه‌مه‌کانی چۆراوهی بیر‌و خه‌یاڵی مرۆڤ، به سه‌ر مڕۆڤدا زاڵ ده‌بن، بناغه و پانتایی "له خۆبێگانه" بوونی به‌رفراوانتر کرده‌وه و نیشانی‌دا که سه‌رچاوه‌ی له خۆبێگانه بوونی مڕۆڤ له ژیانی ماددی مرۆڤدایه. مارکس نیشانی ده‌دات که چۆن له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا، به‌رهه‌می ده‌ستی مرۆڤ، واتا پووڵ و "که‌ل وپه‌ل" وه‌ک هێزێکی جیا له مڕۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤدا زاڵ ده‌بن ونێوان مرۆڤ و هه‌ست، مه‌یل، ئاوات و پێداویستییه‌کانی دیوار ده‌کێشن.
»»»» ئارشیڤی زانست
چاند و هونه‌ر

به‌یتی کوردی له خوێندنه‌وه‌یه‌کی به‌راوردکارانه له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی کلاسیک‌دا
ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده
ئینسیکلۆپیدیای رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی
پرۆژه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی 1898 ـ 2010 به‌رگی یه‌که‌م ـ ئهلف ـ
هه‌ڵۆ به‌رزنجه‌یی

سه‌ره‌تاتکێ و هه‌ڵکشان
خوێندنه‌وه‌ی تابڵۆیه‌کی هادی زیائه‌ددینی
ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده
له خه‌ونه‌وه بۆ ژیان
خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکی سامان سوای (حوسێن شێربه‌گی)
ئه‌حمه‌د چاک
سامانسوا
حوسێن شێربه‌گی

رۆمانی کلیده‌ر، گه‌وره‌ترین و به‌چێژترین رۆمانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست کرا به کوردی
هادی محه‌مه‌دی

کاریکاتێری کوردی، سه‌رچاوه و پێداویستییه‌کانی
سه‌ید یاسین قوڕه‌یشی

نیگایێكی به تاڵ له هیوا له‌و دیو شوشه‌ی فرمێسكه‌وه
نه‌هیه‌ی خۆشكه‌لام

به‌یتی کوردی له خوێندنه‌وه‌یه‌کی به‌راوردکارانه له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی کلاسیک‌دا
ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده
له مێژووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی بهیتناسیدا، هه‌مووکات شیوازه جوداوازه‌کانی به‌یت و باو و به‌گشتی لقه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌ده‌بی فۆلکلۆریی کوردی، هه‌ر کامه‌یان به جودا و به شێوه‌یه‌کی لێکدابڕاو تاوتۆی کراون. لاوک به ژێرکۆمایهک (زیرمجموعه) له خه‌رمانی ئه‌ده‌بی زاره‌کی کوردی و حه‌یران به ژێرکۆمایهکی تر حسیاب کراوه. ئه‌وپه‌ڕی پێوه‌ندی نێوان ئه‌م دوولقه فۆلکلورییه که به ره‌سمی ناسرابێ و باسی لێوه‌کرابێ، له‌وانه‌یه هاوسنووری و جیرانه‌تی بهستێنهکانیان بووبێ، ته‌نانه‌ت ئه‌وکاته‌ی بۆنموونه کار له‌سه‌ر به‌یته‌کان کراوه هه‌رکام له به‌یته‌کان، سه‌ربه‌خۆ له‌وانی تر شرۆڤه‌کراون.
ناساندنی کتێب
پرۆژه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی 1898 ـ 2010 به‌رگی یه‌که‌م ـ ئهلف ـ
هه‌ڵۆ به‌رزنجه‌یی
ده‌مێکه کتێبخانه‌ی ژیکه‌ڵه‌ی کوردی به‌ده‌ست هه‌ژاریی و بێ سه‌رچاوه‌ییه‌وه ده‌نالێنێ، وا خۆشبه‌ختانه به‌م کاره مه‌زنه رێچکه‌که شکێندرا و بۆ وێنه خاوه‌نی ئینسیکلۆپیدیای رۆژنامه‌ی کوردی...چ خۆشه به پرۆژه هاوشێوه‌ی ئه‌م شاکاره چاومان به‌سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌ی نوسینه‌وه‌ی مێژووی کورد و سه‌رچاوه‌ی تێر و ته‌سه‌لی بێ که‌لێنی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ و جوگرافیا و کایه و مه‌عریفه و زانسته‌کانی دیکه زوو به‌زوو رۆشن بێته‌وه.
سه‌ره‌تاتکێ و هه‌ڵکشان
خوێندنه‌وه‌ی تابڵۆیه‌کی هادی زیائه‌ددینی
ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده
با له پێشدا له‌سه‌ر ئه‌م گرێبه‌سته پێک بێین که ناوی سه‌ره‌تاتکێ له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه[1] دابنێین. کۆمپۆزیسیۆن و پێکهاته‌ی وێنه‌که به گشتی له سێ ماکی سه‌ره‌کی پێک هاتووه؛ ئه‌م ماکانه بریتین له دیوارێک و ئاسۆیه‌کی دووره‌دیمه‌ن و که‌سێک که وه‌سه‌ر دیواره‌که که‌وتووه و خه‌ریکه چاوێک به دیمه‌نی ئه‌وبه‌ری دیواره‌که دا ده‌خشێنێ. چوارچێوه و قالبی وێنه‌که به‌شێوه‌ی ئه‌ستوونی (عمودی) ڕێکخراوه نه‌ک به شێوه‌ی ئاسۆیی (افقی). له‌م سێ ماکه باسکراوه، وێنه‌ی که‌سه‌که له پێشزهمینه دایه و وێنه‌ی دیواره‌که و ئاسۆ دوورهدیمهنهکه به ڕیز له پشتزهمینهی نزیکتر و دوورتر دا جێگیر بوونه
له خه‌ونه‌وه بۆ ژیان
خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکی سامان سوای (حوسێن شێربه‌گی)

ئه‌حمه‌د چاک
کارمه‌ندێکی ئاسایی له سییههمین ساڵی ژیانیدا تووشی خه‌ونێک دێ؛ که سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر باوکی له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا بۆی بینیبوو. چیرۆکی سامان سوای کاک حوسێنی شێربه‌گی به پێشه‌کییه‌کی وه‌هاوه ده‌سپێده‌کات. له گۆشه‌نیگای یه‌که‌م که‌سی تاکه‌وه بۆمان ده‌دوێ و باس له نه‌هێنی ترین گۆشه‌کانی ژیانی سامان سوا و سه‌فه‌رێکی دوور و درێژ بۆ وڵاتی سه‌فا. به‌ر له سامان سوا که‌سانێکی زۆر ئه‌م ڕێگه‌یان بڕیوه و تووشی خه‌ونێکی وه‌ها بوون؛ به‌ڵام به زه‌ینی هیچیان دانه‌هاتووه بۆ نووسه‌رێکی بگێڕنه‌وه. ئه‌م نووسه‌ره بۆی هه‌یه چیرۆک نووسێک بێ که چیرۆکی ژیانی سامان سوا دیگێڕێتهوه. چێرۆکێکی عیرفانی له جوغرافیای کوردوستان دا و به زۆربه‌ی بیر و باوه‌ڕی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.
چیرۆک
سامانسواحوسێن شێربه‌گی
ڕێک سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که ئه‌وکات سی ساڵم ته‌مه‌ن بوو، چاوه‌ڕوانی وه‌دیهاتنی خه‌ونێک بووم که یه‌که‌م شه‌وی هاتنه سه‌ر دنیام، باوکم ئه‌و خه‌ونه‌ی بۆ بینیبووم. ئه‌و عه‌یام باوکم شه‌ست ساڵان بوو، به‌ڵام شه‌ست ساڵانێکی زۆر پیر و سه‌ر و ڕدێنسپی و به قه‌ڵافه‌ت به‌ساڵاچووی په‌ککه‌وته‌ی گرده‌نشین. وه‌ک خۆی ده‌یگێڕاوه، سی ساڵ له‌وه‌به‌ر، له ته‌مه‌نی سی ساڵانا، ڕایه‌ک له خه‌وا پێیان وتبوو: مه‌به مشکی سه‌ر خه‌زێنه! هه‌سته وه‌ره بۆ "سه‌فا"!)

رۆمانی کلیده‌ر، گه‌وره‌ترین و به‌چێژترین رۆمانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست کرا به کوردی
هادی محه‌مه‌دی
وه‌ک ده‌زانین رۆمان وه‌ک ژانری سه‌ره‌کی دنیای مۆدێرن له ئه‌ده‌بی کوردی دا مێژوویه‌کی دوور و درێژی نییه. به‌ڵام ره‌نگه ده‌توانین دوو رۆمانی کلیده‌ر و حه‌مه‌دۆک به دوو شاکاری مه‌زنی ریالیستی فارسی و تورکی بزانین که به‌ڕای خوێنه‌ران و ره‌خنه‌گران شان له شانی یه‌کتر ده‌ده‌ن، به‌خته‌وه‌ری گه‌لی کورد له‌م راستیه دایه که له هه‌ر دووی ئه‌م دوو رۆمانه‌دا، دۆخی کوردی و قاره‌مانانی کورد رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێڕن. پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین که ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک له دنیای ئه‌ده‌ب دا زیندوو بێت، به هه‌موو گه‌لانی جیهان ده‌ناسرێت و له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ستی وه‌کوو کورد گرنگی حه‌یاتی هه‌یه.

کاریکاتێری کوردی، سه‌رچاوه و پێداویستییه‌کانی
سه‌ید یاسین قوڕه‌یشی
خوڵقاندنی خۆشحاڵی ئیشێکی دژواره. به‌تایبه‌ت خاجه حافز گوته‌نی:«ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له بیچمێکیتری پێکه‌نین بێ.» به ڕاشکاوی ده‌کرێ بڵێین شۆخی کارێکی جیدییه. ده‌بێ به شادییه‌وه بچینه ناو جیهانی مرۆڤێ که کاری ته‌نز ده‌که‌ن. ده‌نا واهه‌یه که شۆخی وڵام نه‌داته‌وه. شۆخی بڕیارێکی هاوبه‌شه، له‌نێوان ته‌نزکار و به‌رده‌نگی ئه‌و، که پێویسته پێکه‌وه بیده‌ن.

نیگایێكی به تاڵ له هیوا له‌و دیو شوشه‌ی فرمێسكه‌وه
نه‌هیه‌ی خۆشكه‌لام
ئێواره‌یه‌كی جوان و ئه‌هوه‌ند و له‌سه‌رخۆیه، پرچی كاڵهوهبوی خۆره‌تاوی مه‌ڵبه‌ندی باران ورده ورده خه‌ریكه پاشه‌كشه ده‌كات و ڕێگه بۆ دڵداری مانگه‌شه‌و ده‌كاته‌وه، ده‌سپێكی شه‌و به قه‌ڵاچۆ كردنی دوایین تیشكه‌كانی خۆره‌تاوێكی جوان و كه‌موێنه بونی خۆی به دونیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت و هێمای پشوودان له دوای ڕۆژێكی كاری ده‌نێته سه‌ر ڕوخساری شاری كۆڵن. بڕیار وایه ئه‌و شه‌وه مه‌راسیمی "Kölnerlicht" به‌ڕێوه بچێت و هه‌ر به‌و هۆیه كه‌ش و هه‌وای شار له جێژن ده‌چێت و له گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی ڕۆژ شه‌قامه‌كانی ناو شار له به‌ر ڕێبوار به‌ر ناكه‌وێت.

















